کولسووم حەسەن‌زادە:
زریانێک کە دەمامکی لە ڕوخساری فێمینیزم لابرد

گەردەلولی ئەقسا، بە زریانه لەناکاو و سەرسوڕهێنەرەکەی، چەندین دەمامکی فریودەر و خراپەکاری لابرد و ڕوخساری ناشیرین و شەیتانانەی زۆرێک لە لایەن و بزاف و کەسایەتییەکانی دەرخست و ڕیسوایانی کرد؛ داواکارانی ئازادی، بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ، فێمینیزم، هەندێک لە ڕۆشنبیرانی ئایینی و…
گەردەلولی ئەقسا، بە زریانه لەناکاو و سەرسوڕهێنەرەکەی، چەندین دەمامکی فریودەر و خراپەکاری لابرد و ڕوخساری ناشیرین و شەیتانانەی زۆرێک لە لایەن و بزاف و کەسایەتییەکانی دەرخست و ڕیسوایانی کرد؛ داواکارانی ئازادی، بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ، فێمینیزم، هەندێک لە ڕۆشنبیرانی ئایینی و...
و ئەی بزووتنەوەی بەناو فێمینیزم چی؟ بۆ نموونە داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان!!
نازانم ئایا تا ئێستا بیرتان لە جۆری کاردانەوە و دژایەتیی ڕەفتاریی ئەم بزوتنەوەیە لە پێوەندی لەگەڵ شێرەژنانی غەززە کردۆتەوە؟!
بیر لە بێدەنگییە سەرشۆڕییەکەیان!
لەوانەشە بەهۆی کاریگەریی زۆریان، چاویان لەڕووی ڕاستییەکان داخستووە، تا بە وتەی ئیخوان سالس:
«بس که بی‌شرمانه و پست است این تزویر، 
چشم را باید ببندد، تا نبیند هیچ»؟!!
واتە: بەهۆی ئەوەی ئەو فێڵ و دووڕووییەیان ئەوەندە بێ‌شەرمانه و هەتمچانەیە، چاوەکان دەبێ داخەین تاکوو هیچ نەبینن.
لە حەوتی خەزەڵوەر و لە یەکەم ساتەکانی زریانی ئەقسادا، جیهان بە بڕێکی زۆر لە هەواڵ و دەنگۆی ناڕاست لە میدیاکانی زایۆنیزمەوە تەقیەوە و پیاوە ئازاکانی حەماس، بە شێوازێکی گەورەنوێنی و زانستانه، بە هەموو چەشنه توندوتیژی و بەدڕەوشتی هەمبەر ئافرەتانی ئیسڕائیلی تۆمەتبار کران.
دیارە لە دۆخێکی وادا لایەنگرانی مافی ئافرەتان زیاتر لە هەر لایەن و بزافێکی تر هەنگاو دەنێنە ئەو گۆڕەپانه و کارەکە ئیدانەی دەکەن.
بەڵام...
بەڵام بەشە سەیرەکەی چیرۆکەکە ئەوەیە کە دوای چەند ڕۆژێک لەم دەنگۆیانە کە فەزیحەی میدیا درۆینەکان لە سەربانەوە کەوتە خوار و تا ئەمڕۆ کە زیاتر لە سێ مانگە، ڕۆژانە ژن و منداڵە بێ دیفاعەکانی غەززە بە قێزەونترین شێوە دەکوژرێن، داکۆکیکارانی فێمینیزم بێشەرمانه، بێ هەڵوێستی و بێدەنگییان نواندووە و تەنانەت بۆ پاراستنی ناوبانگ و دووڕوویی ئاسایی خۆیانیش بێ، کەمێک جوڵەیان بەخۆیان نەداوە!
و هەروەها جێی داخ و سەرسوڕمانه که کەسانێک لە لایەنگرانی ئەم بزووتنەوەیە گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە نەک هەر ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە تاوانکاریی ڕۆژانەی زایۆنیستەکان دەرنابڕن، بەڵکوو هەرچەشنە پشتیوانییەک لە فەلەستینییە ستەملێکراوەکان بە نێوی دژە جوولەکە و مافی بەرگریکردن لە خۆیان ئیدانه و بایکوت دەکەن.
وەک ئەندامێکی کۆمەڵگای ژنان، کە ماوەیەک سەرسام بووم بە دروشمە خەڵەتێنەر و ڕەنگە درەوشاوە درۆییەکانی ئەم بزووتنەوەیە و دڵم بە ئاڕمانەکانیەوە گرێ دابوو، ئەمڕۆ بۆ پێداچوونەوە بەو بیر و ئاوەزەوە، خۆم بە قەرزاری گەردەلولی ئەقسا دەزانم کە دەمامکەکەی لە ڕووی چەپەڵ و زایۆنیستیی بزووتنەوەی فێمینیزم لابرد.
ئای تاک و لایەنەکانی که بانگەشەی داکۆکی له مافی ئافرەتان دەکەن، وەک کەروێشک سەرتان خستۆتە ژێر بەفرەوە!! لەگەڵ ئێوەمە:
ئەو هەموو ئیدیعا و دروشمە بۆ کوێ چوو؟!
مەگەر ژنانی فەلەستینی، ژن نین؟!
ژنانێک کە هەرکامیان بەتەنیایی کۆمەڵێک لە فەزیلەتە بەرزەکانی مرۆڤ و هاوکات هەموو چەشنه دەرد و ئازارێکن؛
ژنانی منداڵ‌مردووی جەرگ‌سووتاو،
ژنانێک که هاوسەرەکانیان لەدەست داوە،
ژنانێکی ماڵ‌وێرانی ئاوارە،
ژنانی برسی و بێ ماڵ و حاڵ،
ئەو ژنانەی کە ساڵانێکە لە زیندانەکانی دەسەڵاتی داگیرکەردا ڕووبەڕووی قێزەونترین ئەشکەنجەن!
ئەو ژنانەی کە لە چاوەڕوانی و هیوای ڕزگاریدا لەگەڵ نائەمنی ڕەها خەبات دەکەن.
ئەو ژنانەی کە لەگەڵ خێزانەکانیان، لەمێژە لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ بێبەشن!
بۆ دەبێ ژمارەی کوژراوەکانیان و ڕۆڵە بێتاوانەکانیان بگاتە چەند هەزار کەس، تاکوو ویژدانی خەوتووتان لە خەو هەڵسێت؟!
بە چ تاوانێک، جەستەی لاواز و ڕۆحی ناسکیان، یا لە زیندانە کراوەکانی غەززە یان لە بەندیخانە ترسناکەکانی داگیرکاراندا، ساڵانێک ببێتە ئامانجی ئەشکەنجە و سووکایەتیکردن؟!
حەیف نییە ئەو ژنە ئازادە پوخته و پێگەیشتوانەی کە جێی شانازی سەردەمن و دەبێ مامۆستا و سەرکردەی چینی مرۆڤایەتی بن، بەم شێوەیە هەڵوەرن، یان ماتەمینی ئازیزانیان بگێڕن...؟!
ئایا ئەوە نییە ئافرەتی فەلەستینی، مەزن مرۆڤێکه کە لە دڵی دڕندەترین توندوتیژیی مێژوودا، وەک هێمایەکی باڵای ستەملێکراوی و بەرخۆدان دەرکەوتووە و زیاتر لە هەر ژنێکی جیهان، شایەنی پشتیوانی و ستایشکردنه؟!

شەرمەزار بن که ئەگەر بەڕاستی ئێوە داکۆکیکەری مافی ئافرەتان بان، نەک دەورگێڕی زایۆنیزمی جیهانی، ئەوە دەبوو بۆ ئافرەتانی فەلەستینی وەک گەورەترین کارتی براوەی کۆمەڵگەی ژنانیان بڕوانیبایە و شانازیان پێوە کردبایە!
شەرم بۆ ئێوە کە زمان و قەڵەمتان لە شوێنێکدا غەلاف کردووە کە مەیدانی ڕووناکبیرییە!