١-  لەسەرەتاوە یارمەتی زۆری یەکییەتیان داوە بۆ سەرپێکەوتن

٢- یارمەتی پەکەکەیان داوە

٣- خالد مەشعەل سەرەرای دۆخی نالەباری خۆی و بزوتنەوەکەی و گەلەکەی و پێویستی زۆری بە وڵاتانی ناوچەکه لە کۆنفرانسێکدا دەڵێت: نەسیحەتی وڵاتانی ناوچەکە دەکەم کێشەی کورد چارەسەر بکەن، ئەوەش مافی برا کوردەکانە، باچارەسەرتان بەسەردا نەسەپێنرێت، لەهەڤپەیڤینی ڕووداویشدا دەڵێت: کوردەکان مادام خۆیان خوازیاری بن، مافی خۆیانە مافی چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن. لەکاتێکدا هەموو دەزانین هێزێکی کوردی لەونەوەکاندا لەبەر ئەوەی پێویستی بە ڕژێمەکەی ئەسەد بوو، نکولی لە بوونی کوردستانی ڕۆژئاوا دەکرد و دەیگوت کوردەکانی ئێرە میوانن و ئاوارەی باکورن.

باواش نەزانین کورد زۆرشتی بۆ فەلەستینییەکان کردووە، ئەوە سی ساڵی ڕابردوو فەرموو چیمان کردووە؟

ئیسلامییەکان لەکاتی کۆمەڵکوژییەکاندا هەندێ دەنگە دەنگ دەکەن تەکفیری نەتەوەیی دەکرێن، کەدیارە خۆشیان کێشەی نەزانینی چۆن کردنەکەیان کەم نییە. لە ساڵی١٩٦٥ ەوە کوردی باشوور لەگەڵ موساد  پەیوەندی هەبوەوە و فەلەستینی ئەمەیان نەکردووە بەکێشەیەکی گەورە و  مایەی بەنەفرەت کردنی کورد.

موساد ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە گرتنی ئۆجالان و تەسلیم کردنەوەی بە تورکیا و سەرکوتکردنی جوڵانەوەی کورد لە باکوور… هتد،

بەدەر لەوە کێشەی کوردی باشوور پوکانەوەی گوتاری کوردایەتیەکەیەتی کە ناتوانی چوار شار پێکبێنێتەوە و یەکیان پێ بگرێتەوە! بەتکا و ڕجای دنیا دوو هێزی حیزبی ڕێکخاتەوە و بیکات بە نیشتیمانی!

لەسایەی ئەو پاشەکشەی گوتاری کوردایەتیەش بۆ ئاستی ئەوەی بەکارهێنانی وشەکە بۆتە عەیبە، هەروەها پاشەکشەی چەپ و بۆشایی ئایدۆلۆژی و تەنانەت بەداخەوە بێموسداقییەتبوونی گوتاری دیموکراسیش و درێژەکێشانی ناکۆکی و گەندەڵی، ئەو بۆشاییەی لەمە دروست دەبێت، عەبەسییەت و دینداری پڕی دەکەنەوە. شەپۆلێکی دینداریش لەسایەی دۆخێکی لەو جۆرەدا لانیکەم بەشێکی بەجۆرێ گوزارشت لەخۆی دەدات بەدڵی تۆ نابێت، چونکە لەبنەرەتدا بەرهەمی کاردانەوە و نائومێدییە. بەڵام لەو کاتەشدا نەتەوەیی دەبێت ڕەخنە لەخۆی بگرێت بۆ ئەو هەموو بۆشایی و ناکارایی و خۆپەرستیەی دروست کردووە دۆخەکە سەری لەوەوە دەربچێت.

حەماس و غەززە هەرچی بن و هەر چارەنووسێکیان هەبێت بە هیزە فشەڵۆکەکانی ئێمە و خەڵکی زۆرینە نائومێدە و لەناوەوە ڕووخاویی ئێمە بەراورد ناکرێن، ل١٦/ ئۆکتۆبەردا لەکاتێکدا ئەمریکا ڕێگەی نەدا عێراق فرۆکە بەکار بێنیت، پانتاییەکمان لەدەستدا که ڕووبەرەکەی ١١٦ ئەوەندەی غەززە بوو.

چەند سەد چەکدارێکی داعش پەلاماری کوردستانیان دا، پشتیوانی هەوایی هاوپەیمانان نەبووایە شارەکانمان هەر لەڕێوە کەوتبوون و دوایش دەبوونە وێرانە!

ئێستاش سەرەڕای بوونی سەدان هەزار موچەخۆری بەناوی چەکدارییەوە  پێم وانییە بتوانین بەرگری لەهیچ شارێکمان بکەین، نەکەوێت بۆیە واچاکە لە حەماس و غەزەییەکان گیانی بەرەنگاری و دەستگرتن بەخاکەوە فێر بین و لە ئیسرائیلییەکانیشەوە گیانی یەکگرتوویی کە لە ئێستادا هیچیانمان نییە. بیرێکیش لە متوربەکردنی بیری نەتەوایەتی کوردی بەهەندێ بەهای ئیلهام بەخش بکەینەوە چونکە لەم فۆڕمەی ئێستای کوردایەتی بەتایبەتیش لەباشوور پیر بووە.