ئاماژه: ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ناسراو به کاروانی؛ نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد له باشووری کوردستانه. ناوبراو له ساڵی 1965 ز له گوندی مالومه‌ی سه‌ر به شارباژێر له‌دایک بووه. له ساڵی 1992 له زانکۆی سه‌لاحه‌دین قانوونی ته‌واو کردووه. ئه‌ندامی سه‌ندیکای پارێزه‌ران و یه‌کییه‌تیی رۆژنامه‌نووسانی کوردستانه و چه‌ند خولیش ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان بووه.
ناوبراو خاوه‌نی چه‌ندین کتێب و لێکۆڵینه‌وه‌یه وه‌ک: کێشه‌ی کورد له ستراتیژیه‌تی یه‌کگرتوودا، جه‌نگی ده‌رونی، ئیسلام و ناسیۆنالیسم، له کلتوری جه‌ماعه‌وه به‌ره‌و حیزبێکی پاشخان ئیسلامی هاوچه‌رخ، دره‌باره‌ی ئیسڵاح و سه‌رده‌م و ته‌وژمی ئیسلامی، بانگه‌وازێک بۆ لایه‌نه ئیسلامیه‌کان و ئیسلامخوازانی کوردستان به گشتی و... هه‌روه‌ها ناوبراو خاوه‌نی ده‌یان ووتاری فیکری و سیاسی له گۆڤاره‌کانی ناوخۆی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشه.
سه‌رنجتان بۆ وڵامه‌کانی کاک کاروانی ڕاده‌کێشین:
پ/1: تێگه‌يشتنى ئێوه بۆ چه‌مکى شورێ چى يه ؟ ئه‌م واژه له قورئاندێ به چ واتايه‌ک به‌کار براوه؟
ئه‌بوبه‌کر عه‌لى: ناتوانين راسته‌وخۆ له ده‌قى قورئانيدێ ئاماژه‌کان و ناوه‌رۆکى شورێ ديارى بکه‌ين. چونکه يه‌کێ له خه‌سڵه‌ته‌کانى قورئان به‌شێوه‌يه‌کى گشتى به‌کارهێنانى زاراوه‌يه به ئاماژه‌کانى پێش دابه‌زينى وه‌حى، بەڵام له سياقێکى نوێ دا، هه‌روه‌هێ پێناس نه‌کردنى زاراوه‌کانه.
بۆ نموونه خوێی گه‌وره فه‌رمانمان پێده‌کات به (شورا) و(دادپه‌روه‌رى) بێ ئه‌وه‌ى پێناسه‌يان بکات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که ناوه‌رۆکى ئه‌م چه‌مک و زاراوانه ملکه‌چن بۆ رێکه‌وتنى ده‌سته‌جه‌معى و کۆمه‌ڵگه‌يى و په‌ره‌سه‌ندن به‌م جۆره‌ش (ده‌ق) بۆ هه‌ميشه بۆ مانێ لێهه‌ڵێنجان و خوێندنه‌وه‌ى نوێ کراوه ده‌بێت.له سۆنگه‌ى پێناسه‌کردنى چه‌مکى (شورا)ش له قورئاندێ بۆ نزيکبوونه‌وه‌له ئاماژه و ماناکانى ده‌بێت په‌نا به‌رين بۆ :
1.ئاماژه‌کانى چه‌مکه‌که له فه‌رهه‌نگى زمانى عه‌ره‌بى دا.
2.ئه‌و سياقه قورئانى يه‌ى تيايدێ به‌کار هاتووه.
3.هه‌ندێ ده‌قى فه‌رمووده له‌و باره‌وه.
4.جۆرى مامه‌ڵه‌کردنى پێغه‌مبه‌ر و باوه‌ڕدارانى سه‌ره‌تای ئيسلام له‌گه‌لێ چه‌مکه‌که و تێگه‌يشتنى و چۆنيه‌تى پياده‌کردنى.
5.له ئاستێک‌دا ده‌توانين سوود له ئه‌زموونى قۆناغى (راشيدين) يش وه‌ربگرين به حه‌کمى نزيکبوونى له‌سه‌ره‌تای ئيسلام و نزيکترين ئه‌زموون له گيانى ده‌قه‌که له سياقه مێژوويى يه‌که‌يدا.
له‌ڕووى زمانه‌وه وشه‌که ئاماژه‌يه به: ئاماژه کردن، پاڵفته کردن، به‌رز کردنه‌وه، فه‌رمانکردن، نيشاندان و خستنه ڕوو تاقيکردنه‌و. (راغب)به ده‌رهێنانى ڕێ له‌ڕێی گ?
بۆچوونه‌کان