دانیشتنی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت ده‌رباره‌ی «پێوه‌ندیی بنه‌ماڵه«، دوای نوێژی عیشای چوارشه‌مه شه‌و به‌رانبه‌ر 8ی سه‌رماوه‌ز، له مزگه‌وتی شارۆچكه‌ی كارمه‌ندانی مه‌هاباد به‌ڕێوه چوو.
به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، ئه‌م دانیشتنه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی له مه‌هاباد به‌ڕێوه چوو. جه‌لال مه‌عروفیان، «به‌رپرسی كاروباری جه‌ماعه‌ت له پارێزگاری ئازه‌ربایجان»، سه‌ره‌تای قسه‌كانی خۆی به خوێندنی سكاڵا و پاڕانه‌وه‌یه‌كی دڵنشینهوه ده‌ست پێكرد و سه‌باره‌ت به گرینگی جه‌ماعه‌ت گوتی : «ئێمه به یارمه‌تی یه‌ك نمامی جه‌ماعه‌تمان چهندووه و په‌ره‌ی پێ ئه‌ده‌ین و له به‌ڵاكان ده‌یپارێزین، بێت‌و ئێمه ئه‌م ئیشه ئه‌نجام نه‌ده‌ین، خوا قه‌ومێكی دیكه جێنشینی ئێمه ئه‌كات.» «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ» (مائده54): ئه‌ی ئیمانداران! هه‌ركه‌سێ له ئێوه له ئایینی خۆی وه‌رگه‌ڕێ، خوا كۆمه‌ڵێك ده‌كا به جێنشینی ئه‌وان كه خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش خوایان خۆش ده‌وێ. بۆ ئیمانداران مل كه‌چ و سهرلهخۆن و له به‌رانبه‌ر كافره‌كاندا توند و به‌هێزن.
هه‌روه‌ها وتی : «ئێمه به چاندنی نمامی ده‌عوه‌ت، چه‌ن ئیش ئه‌نجام ده‌ده‌ین : 1ـ زیندووكردنه‌وه‌ی بڕوا و یادی خودا، هه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌وا شێخ سه‌عید نوورسی له توركیا به‌رانبه‌ر به سیكۆلاره‌كان ئه‌نجام دا. 2ـ ئه‌نجامی به‌ندایه‌تی، 3ـ دامه‌زراندنی پێوه‌ندی و پێكه‌وه‌بوون، به‌جۆرێك كه له‌م به یه‌كه‌وه بوونانه بڕواكهمان ده‌مه‌زه‌رد ده‌كینه‌وه.
ئه‌م مامۆستای زانكۆیه ئاماژه‌ی به 3 شێوازی پێوه‌ندی له كلتووری قورئانیدا كرد : 1ـ برایه‌تی (اخوت) كه پێوه‌ندیه‌كی خوێنی و ڕه‌گه‌زیه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی و مێهره‌بانی (حجرات 10) 2ـ سه‌رپه‌رشتی (ولاء) پێوه‌ندی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری نێو موسوڵمانانه (توبه 71) 3ـ ئوممه‌ت (امت) بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی (آل عمران 103، 104 و 110).
ئه‌م چالاكی بواری كۆمه‌ڵایه‌تیه، به پێی بۆچوونه‌كه‌ی ئیمامی غه‌زالی، 8 مافی برایانی موسوڵمانی له‌سه‌ر یه‌ك ناو برد : یارمه‌تی به ماڵ و سامان، به جه‌سته و له‌ش، به زبان، به قسه‌ی خۆش، لێخۆشبوو‌ن له هه‌ڵه‌كان، دوعا بو یه‌ك كردن له‌كاتی ژیاندا، وه‌فا، خۆڕاگری، وه‌ك شێخ ئه‌بولحه‌سه‌ن خه‌ره‌قانی كه شێر و ئه‌ژدیهای ڕام كردبوو، به‌ڵام له ئاست قسهناخۆشهكانی ژنه‌كه‌ی خۆڕاگر بوو.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت و كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند : «ئێمه دوو جۆره كارنامه‌مان هه‌یه : تاك (اسرا13) و كۆمه‌ڵ (جاثیه28). وه‌كوو كه‌سێك كه ئه‌ندامی تیمی دووگۆڵیهكی(فوتباڵ) سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌میشه قازانج ده‌كا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی تیمی دووگۆڵیهكی لاواز و بێهێز بێت، هه‌ر چه‌نده تێبكۆشێ، قازانجێكی زۆری پێ ناگا. جا بۆیه هه‌ڵبژاردنی جه‌مع و ده‌سته زۆر گرنگه.
جه‌لالی مه‌عروفیان، له كۆتایی قسه‌كانیدا به ئهفهتهكانی جه‌ماعه‌ت وه‌كوو : پیاهه‌ڵدان، گاڵته پێكردن، توانج و تانه لێدان، ناونیتكه، جوێن و قسه‌ی ناخۆش، بوختان، قسه هێنان و بردن، له‌عن و ... ئاماژه‌ی كرد و چه‌ن ڕێگایه‌كی بۆ دووری له‌م نه‌خۆشیانه پێشنیار كرد :
1ـ بێده‌نگی و قسه‌نه‌كردن : المؤمن قلیل الکلام و کثیر العمل (واته موسوڵمان قسه كه‌م ئه‌كا و ئیشی زۆر ئه‌نجا ئه‌دا) من صمت نجی (هه‌ركه‌س بێده‌نگ بوو، سه‌ر كه‌وت)
2ـ سه‌رنج نه‌دان و بێمهیلی به نه‌زانه‌كان (بێده‌نگ بوون به‌رانبه‌ر قسه هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵكی)
3ـ كارامه‌یی له قسه‌و وتاردا.
هه‌روه‌ها وتی : «تێكۆشین تا قسه‌كانی ئێمه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه هه‌بێت : واقعی بێت، ڕاست و دروست بێت، گرینگی هه‌بێت و ده‌رباره‌ی ئه‌و بیرمان كردبێته‌وه، ئاوێتهبێ له‌گه‌ڵ مێهره‌بانیدا، چڕ و پڕ بێت.»
شایانی باسه كه ئه‌م باسه له دانیشتنه‌كانی دیكه‌ش دا درێژه‌ی ئه‌بێت.
بۆچوونه‌کان