قۆناغى منداڵى یه‌كێكه له گرنگترین قۆناغه‌كانى سورِى ژیانى مرۆڤ، چونكه هه‌ر له‌و قۆناغه‌یه به‌شێكى زۆرى لایه‌نه‌كانى كه‌سایه‌تى مرۆڤ داده‌مه‌زرێت و وه‌ك به‌شێكى چه‌سپاو و نهگۆرِ له ته‌واوى ته‌مه‌نى ئه‌و مرۆڤه ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر له قۆناغى مندالیدا ژیرى و عه‌قلى مرۆڤ گه‌شه ده‌كات و ده‌ست ده‌كات به چالاكى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى (فێربوون) و (ره‌وشت) به شێوه فراوانیهكهیهوه، له‌م قۆناغه‌دا ده‌چه‌سپێن و وه‌ك پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى كه‌سایه‌تى تاك ده‌رده‌كه‌ون.
له ناو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا له بارى ئێستادا په‌روه‌رده‌ى منداڵ و گرنگى دان به فێركردنى بووه‌ته ئه‌رك و كارێكى گرنگ و سه‌رجه‌م پێداویستیه مادى و مه‌عنه‌ویه‌كانى بۆ فه‌راهه‌م كراوه، ئه‌م گرنگى دانه هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى خێزاندا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ى تایبه‌تمه‌ندى بۆ پێكهێنراوه. منداڵ هه‌ر لهكاتهى له‌ناو سكى دایك په‌یدا ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى ده‌گاته قۆناغى كامڵبوون، به شێوه‌یه‌كى زانستیانه و به ته‌واوى پێداویستیه‌كانه‌وه چاودێریه‌كى وردى ده‌كرێت.
گرنگى دان به منداڵ وه‌نه‌بێت شتێكى تازه بێت، به‌ڵكو له كۆنه‌وه مرۆڤایه‌تى هه‌ستى به گرنگى په‌روه‌رده‌ى منداڵ كردووه و به شێوازى جۆراو جۆر پلانى بۆ دارشتووه، له‌گه‌ل هاتنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و ده‌ركه‌وتنى وه‌كو به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌رێوه‌بردنى ژیانى مرۆڤاتى، گرنگى دان به منداڵ و خه‌م خواردن له به‌خێوكردنى و چاودێرى كردنى و فێركردنى لایه‌نێكه له لایه‌نه هه‌ره گرنگه‌كانى ئه‌م ئایینه، ئیسلام نه‌ك هه‌ر له‌و ساته‌ى منداڵ له‌ناو سكى دایكى په‌یدا ده‌بێت گرنگى پێ ده‌دات، به ڵكو ئامۆژگارى مرۆڤ ده‌كات پێش ئه‌وه‌ى ژ ن بهێنێت، ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه بۆچى ژن ده‌هێنێت و كىَ و له‌چ بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌هێنێت و چ جۆره دایكێك بۆ منداڵه‌كانى هه‌ڵده‌بژێرێت.
جێگه‌ى داخه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى ئێستا گرنگى دان به فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵ بووته شتێكى گرنگ و چه‌ندین قوتابخانه‌ى جۆراو له بوارى (زانستى ده‌روونزانى منداڵ ) و(زانستى په‌روه‌رده) و ( زانستى كۆمه‌ڵزانى منداڵ ) و چه‌ندین زانستى تر په‌یدابوون و له درشت و وردى لایه‌نه‌كانى منداڵ ده‌كۆڵنه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بهلاَم تاوه‌كو ئێستا ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن دایكان و باوكانى ئێمه نه‌بووه‌ته جێگاى گرنگى پێدان، تاوه‌كو ئێستا په‌یداكردنى پاره و خۆفێركردن بۆ ههندىَ شت ،وه‌ك هاژوشتنى ئوتۆمبێل،به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر، دانیشتن له به‌رامبه‌ر فه‌یس بووك، گرنگتره له په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنى منداڵ. دایكان و باوكان ئاماده‌ن بچنه خولى فێربوونى شوفێرى بهلاَم ئاماده‌نین بچنه خولێك كه تایبه‌ت بێت به په‌روه‌رده و فێربوونى منداڵه‌كانیان، دایكان و باوكان ئاماده‌ن رۆژانه (5 بۆ 8 ) سه‌عات كار بكه‌ن بۆ په‌یداكردنى برِێك پاره،یان بۆ كاتێكى زۆر كار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان بكه‌ن، بهلاَم ئاماده‌نین یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان دابنیشن و فێریان بكه‌ن، یاخود ئاماده نین په‌رتوكێك بكرِن و رۆژانه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك شتێك بخوێننه‌وه تایبه‌ت بێت به په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كانیان ،ئه‌گه‌ر دایك و باوك له‌گرنگى به‌هاى منداڵه‌كانى خۆیان بزانیایه، ئه‌وا زۆربه‌ى كاتى خۆیانیان بۆ ته‌رخان ده‌كردن و به‌و پهرِى دڵسۆزیه‌وه به‌خێویان ده‌كرد و چى پاره و داهاتیان هه‌یه بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانیان ته‌رخانیان ده‌كرد.
بۆچى پێویسته منداڵه‌كانمان له خوێندن سه‌ركه‌وتوو بكه‌ین
1- منداڵ دیارى و خه‌ڵاتێكى خواییه، پێویسته مرۆڤ وه‌ك بیلبیله‌ى چاوى پارێزگارى لێبكات.
2- سه‌ركه‌وتنى منداڵ له‌خوێندن ده‌بێته هۆى دروست بوونى كه‌سایه‌تیه‌كى سه‌ركه‌وتوو، خه‌ڵك و دایك و باوك به‌تایبه‌تى له‌ژێرى ده‌حه‌سێنه‌وه.
3- پاراستنى منداڵ له كۆڵانه‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان له شهرِ و فێربوونى كارى دزێ و نه‌شیاو.
4- دایك و باوك ده‌روونێكى ئارامیان ده‌بێت و هه‌ست به كه‌مته‌رخه‌مى و گوناه و تاوان ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كانیان.
5- منداڵى سه‌ركه‌وتوو له خوێندن نابنه نێچیرى ههندىَ خه‌ڵكى نه‌فس نزم و مرۆڤى تێكده‌ر و شهرِخواز.
6- داهاتووهكى رووناك بۆ منداڵه‌كه‌ت دابین ده‌كه‌یت، كه ده‌بێته مایه‌ى سه‌ربه‌رزى بۆ تۆ.
7- منداڵ ئاوێنه‌ى ماڵه، خه‌ڵك له ده‌ره‌وه كه سه‌یرى منداڵه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌مان خوێندنه‌وه بۆ ماڵكهش ده‌كه‌ن، واته كه‌سى سه‌ركه‌وتوو نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و خێزانه‌یه كه تێیدا گه‌وره بووه.
8- ئه‌و منداڵانه‌ى له خوێندن سه‌ركه‌وتوون، خۆشه‌ویستى و رێزیان بۆ دایك و باوكیان زیاتره و شانازیان پێوه ده‌كات.
9- ئه‌و منداڵانه‌ى له خوێندن سه‌ركه‌وتوو نابن له داهاتوودا ده‌بن به بارێكى قورس به‌سه‌ر شانى ئه‌و خێزانه و ئه‌ركیان گران ده‌بێت و خه‌م و خه‌فه‌تیان زۆر ده‌بێت.
بۆچوونه‌کان