ئەو ئاینەی كە پەیامەكەی سۆز و بەزەییە، ئایەتەكانی خێر و چاكەن، لە جێبەجێكردنیدا سودی گشتی هەیە، پێغەمبەریش باشترین پێشەنگە كە چەند لێبوردە بووە لەگەڵا دوژمنەكاندا، ئاینی خۆشبەختی و كامەرانیە بۆ دنیاو دواڕۆژ، ئێستا ئەم ئاینە بەرز و پیرۆزە لە دوو لاوە هەوڵی ناشیرینكردن و شێواندنی وێنە جوانەكەی دەدرێت، دوژمنان لە دەرەوە سودیان وەرگرتووە لە هەڵوێستی توندڕەوانەی كەمینەیەك كە زۆر بە نەفامانە و توندڕەوانە و بێ‌ بەزەیی و دڵڕەقانە تەعبیر لە ئیسلام دەكەن، ئەمانە لەژێر ناوی جیهاددا خوێنی بێ‌ تاوانان حەڵاڵا دەكەن و وڵات و ئاوەدانی كاول دەكەن، ئەمانە وێنەی جیهادیان ناشیرین كردووە، چونكە جیهاد مانای هەوڵا و تێكۆشانە بە (ماڵا و نەفس و راگەیاندن و وشە و پێشەنگ) بوون، رێگەیەكە بۆ گەیاندنی خێر و چاكە و بانگەواز بەشێوەی دانایی و ئارامی و ئامۆژگاری باش، جەنگ وكوشتاریش لە ئیسلامدا بۆ بەرگریكردنە لە مافی چەوساوەكان و دژایەتی داگیركەران و ستەمكاران، پارێزگاریە لە مافی ئاینەكان و شوێنی عیبادەتیان، لە یەكەم ئایەتدا كە قورئان باسی جەنگ دەكات دەفەرموێت [أُذنَ لِلَّذینَ یُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظلِمُوا، ۆإِنَّ اللَّهَ عَڵی نَصْڕهِمْ ڵقَدِیرٌ،الّذینَ أُخْڕجُوا مِنْ دِێاڕهِمْ بِغَیْڕحَقٍ إِلَّا أَنْ ێقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ،ۆڵوْڵا دَفْعُ اللَّهِ النَّاس بَعْضهُمْ بِبَعْض ڵهُدِّمَتْ صَۆامِعُ ۆبِێعٌ ۆصَڵۆاتٌ ۆمَسَاجِدُ یُذكَرُ فِیهَا اسْمُ اللَّهِ كَثیرًا، ۆڵێنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ ێنْصُرُهُ، إِنَّ اللَّهَ ڵقَوِیٌّ عَزِیز].

ئایەتەكە زۆر روونە باسی رۆڵی جیهاد دەكات كە وەستانەوەیە دژ بە ستەمكاری و دەستەبەركردنی ئازادیە كە بەشێكی ئازادی ئاینیە، شوێنی عیبادەتیش تەنها بۆ مسوڵمان نیە، بەڵكو مسوڵمان و جولەكە و مەسیحی دەگرێتەوە.

زۆر بەداخەوە لە ئێستادا هەندێك بەناو زانای ئاینی دروست بوون كە فەتوا دەدن بە جائیز بوونی تەقینەوە دژ بە مەدەنیەكان و كەسە بێ‌ تاوانەكان، تەنانەت بە تەكفیركردنی بەشێك لە مسوڵمانان ئەویش تەنها لەبەرئەوەی وەك ئەوان بیر ناكەنەوە، ئەم موفتیانە لە تەكفیرەوە دەچن بەرەو تەقینەوە، ئەمانە بە چەند بەڵگەیەكی بچوك ئامانجی گەورەی شەریعەت لەناودەبەن، بەبیانوی شتی بچوك ئامانجە گەورەكانی ئیسلام لەكەدار دەكەن، ئەمانە بەو هەڵوێستە توندڕەوانەیان كە بەرەو بوغز و رق و رەگەزپەرستی بردوون لە بازنەی زانایانی ئیسلامی دەچنە دەرەوە هەرچەند خاوەنی بڕوانامە و زانستی ئاینیش بن وەك ئیمامی شافیعی دەڵێت.

لە بەردەم ئەم واقیعە تاڵەدا، كە دوژمنانی ئیسلام دێن ئەو هەڵوێستە نەفامانەی ئەو مسوڵمانانە ئیستغلال دەكەن، بەتایبەتیش چەپە توندڕەوەكانی رۆژئاوا دێن ئەم شتە گەورە دەكەن و هەوڵی ناشیرینكردنی ئیسلامی پێ‌ دەدەن ئەمەیان كردووە بە دروشمی ترسان لە ئیسلام (ئیسلاموفوبیا) و هەوڵا دەدەن بەم بیانووە مسوڵمانان لە رۆژئاوا دەر بكەن.

لەبەرئەوە پێویستە لەسەر زانایانی ئوممەتی ئیسلامی كە هەڵوێستی روون و ئاشكرایان هەبێت لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی مسوڵمانان و لەسەر بنەما گشتی و نەگۆڕەكان خاوەن یەك هەڵوێست بن، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە مەرجەعێكی شەرعی یەكگرتوو بنیات بنێن بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوە بۆ كاری ئیسلامی لەم ناوچەیەدا، هەتا مسوڵمانان یەكڕیز لەسەر مەنهەجی میانڕەوی كۆ ببنەوە، خوای گەورە دەفەرموێت [ۆكَذلِكَ جَعَلْنَا كُمْ أُمَّەً ۆسَطا لِتَكُونُوا شُهَدَا‌ء عَڵی النَّاسِ ۆێكُونَ الرَّسُولُ عَڵیْكُمْ شَهِیدًا] .