لێپرسراوی بریتییه له لێپرسراوی ده‌وڵه‌تێك، یان شارێك، یان هۆزێك، یان گوندێك، یان خێزانێك، ئه‌مانه هه‌موویان به‌رپرسن به ئه‌ندازه‌ی خۆیان، بۆیه ئه‌وه‌ی باس ده‌كه‌ین هه‌موو به‌شه‌كان ده‌گرێته‌وه.
یه‌كه‌م/ لێپرسراویه‌تی ئایینی: كه بریتییه له جێبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوای گه‌وره
. دووه‌م/ لێپرسراویه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی: بریتییه له ده‌ستگرتنی مرۆڤ به هه‌موو یاساكان و داب و نه‌ریته جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه.
سێیه‌م/ لێپرسیاویهتی ئه‌خلاقی: كه بریتییه له دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ویژدانی مرۆڤ نه‌فره‌تیان لێ ده‌كات و وه‌ریانناگرێت.
به‌ڕێزان: ئیش و كاری هیچ شوێنێك به‌رێوه ناچیت تاكوو سه‌ركرده و جه‌ماوه‌ر به‌رپرسیاره‌تی خۆیان جێبه‌جێنه‌كه‌ن، هه‌روه‌ك پێغمبه‌ری خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: «كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْؤول عَنْ رَعِيَّتِهِ، الإِمَامُ رَاعٍ وَمَسْؤولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ» واته: هه‌مووتان شوانن هه‌مووتان به‌رپرسن له‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستان دایه، پیاو به‌رپرسه له ماڵی خۆی، سه‌ركرده به‌رپرسه له وه‌ڵاتی خۆی، ژن به‌رپرسه له ماڵی مێردی خۆی.
به‌رپرسیاره‌تی حاكم و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات:
یه‌كه‌م/ خوای گه‌وره فه‌رمانی به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات كردووه دادپه‌روه‌ر بێت له نێوان خه‌ڵك، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی نه‌كات، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: «وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ» واته: ڕق و دووژمنایه‌تی هیچ كه‌سێك واتان لێ نه‌كات له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، دادپه‌روه‌ر بن ئه‌وه نزیكتره له ته‌قوا و خواناسینهوه.
دووه‌م/ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌بێ چاودێری به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بكات: وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی دینی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئاسایشی، به دروستكردنی مزگه‌وت بۆ خواپه‌رستی، دروستكردنی خوێندنگا و زانكۆ بۆ فێربوون، نه‌خۆشخانه بۆ چاودێری نه‌خۆش، گرنگیدان به گشت كار و پیشه‌سازی، بازرگانی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانای ئیشكردنی نه‌بوو حوكومه‌ت بیژیێنێ. جارێک پێشه‌وا عومه‌ر خوای لێی ڕازی بێت، بینی پیره پیاوێكی (ئه‌هلی زیمه) سواڵ و ده‌رۆزه‌ی ده‌كرد. پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووی: بۆچی سواڵ ده‌كه‌ی؟ ئه‌ویش گوتی له ناچاری. پێشه‌وا عومه‌ر فه‌رمووی ئه‌وه من موچهیهكت بۆ ده‌بڕمه‌وه له به‌یتولماڵ، چونكه ئه‌و كاته‌ی تۆ لاو بووی، ئێمه جیزییهمان لێ دهستاندی. ئیستاش به ساڵاندا ڕۆیشتوی، ئێمه خزمه‌تت ده‌كه‌ین.
سێه‌م/ هه‌ڵبژاردنی كه‌سی ده‌ستپاك و دڵسۆز و زانا و لێوه‌شاوه بۆ ڕاوێژپێكردن، لابردنی واسته و خۆمان خۆمانی و به‌رتیل، هه‌وڵ بدرێت پیاو بۆ وه‌زیفه په‌یدا بكات نه‌وه‌ك وه‌زیفه بۆ پیاو، خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر خوا پله و پایه‌یه‌ك به كه‌سێك بدات و سه‌ركه‌وێ، وه‌زیرێكی باشی بۆ داده‌نێ كه زۆر باش بێت، ئه‌گه‌ر شتی له‌بیر كرد به بیری دێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌بیری بێت، هاوكاری ده‌كات.
به‌ڕێزان؛ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وه‌ك بازار وایه هه‌ر شتێك له لای ئه‌و ڕه‌واجی هه‌بێت، له لای خه‌ڵكیش ڕه‌واجی ده‌بێت. ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن: ئیمام ئەبووبەکری ڕاستگۆ (ڕه‌زای خوای لێ بێت) كاتێك په‌یمانی دا به ئیمام عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب(ڕه‌زای خوای لێ بێت) بۆ خه‌لافه‌تی فه‌رمووی: ئه‌ی عومه‌ر باش بزانه خه‌ڵك لێت ده‌ترسێ و شه‌رمت لێ ده‌كات هه‌تا ئه‌و كاته‌ی تۆ له خوا بترسی و دادپه‌روه‌ر بی، هه‌ركاتێك ئه‌مه‌ت نه‌ما خه‌ڵك لێت ناترسێ و شه‌رمت لێ ناكات و فه‌شه‌ل دێنی. ئه‌وجا ئیمامی عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێ بێت له‌وكاته‌ی بوو به خه‌لیفه فه‌رموی: هه‌ركه‌س خوار و خێچییهكی لێ بینیم با ڕاستم بكاته‌وه، عهڕهبێكی ده‌شته‌كی هه‌ستایه سه‌رپێ وتی: سوێند به‌خوا خواریت لێ ببینین به زه‌بری شمشێر ڕاستت ده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه ئیمامی عومه‌ر فه‌رموی: ئه‌گه‌ر ئاژهڵهك له‌سه‌ر ڕووباری فوڕات بمرێ، من واده‌زانم خوای گه‌وره له ڕۆژی دوایی لێم ده‌پرسێته‌وه.
مه‌رجه‌كانی لێپرسراوی:
یه‌كه‌م/ هه‌ستكردن به ئه‌ركی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ئه‌مانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌خوا و به‌خه‌ڵك.
دووه‌م/ دڵسۆزی له كار و به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ری.
سێیه‌م/ شایسته‌بوون بۆ كاره‌كه.
چواره‌م/ په‌یداكردنی بڕوای خه‌ڵك بۆخۆت.
پێنجه‌م/ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز دوور له‌ڕوخان له‌كاتی شهڕوكارهسات.
شه‌شه‌م/ مافی هه‌موو مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگا بپارێزێ.
ئا ئه‌وه‌یه به‌پرسیاره‌تی، نه‌ك خۆهه‌ڵكێشان و سته‌م و په‌یداكردنی پاره و له‌به‌ركردنی جلی جوان و سه‌یاره و پهسهوان، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی بڕیار به‌بێ جێبه‌جێكردن، كه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ریان تێناپه‌ڕێ.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ ١ حَتَّىٰ زُرۡتُمُ ٱلۡمَقَابِرَ كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ٣ ثُمَّ كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ ٤ كَلَّا لَوۡ تَعۡلَمُونَ عِلۡمَ ٱلۡيَقِينِ ٥ لَتَرَوُنَّ ٱلۡجَحِيمَ ٦ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيۡنَ ٱلۡيَقِينِ ٧ ثُمَّ لَتُسَۡٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ ٨» (خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو...هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه). واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه). دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن. واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیاییه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی). سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌ر و پڕ له ئازار و ناسۆره). دوباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌بینن به ئاشکرا و دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه). پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو ناز و نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه و له چیدا به‌کارتان هێناوه).
به‌ڕێزان: خوای گه‌وره ئه‌تو له كافران ناكه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ر نه‌بن و له قیامه‌ت تۆڵه‌یان لێ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: «وَمَا كَانَ رَبّك لِيُهْلِك الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلهَا مُصْلِحُونَ» واته خوای تۆ هیچ شوێنێك تێك نادات به‌هۆی كافربوونیان مادام خه‌ڵك چاكساز و داد په‌روه‌ره.
یه‌كیه‌تی زانایانی كوردستان
بۆچوونه‌کان