بۆ ناساندنی هه‌ر زه‌مینه‌یه‌كى فيكرى پێویسته گۆڕه‌پانه‌که‌ی بناسێنین بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له ژیار‌و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌ت باری ئابوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه تێبگه‌ین .. ئه‌گه‌ر مێژوو باسی که‌سایه‌تیه‌کانى بى و بيکه‌ین ئه‌وه چیرۆك و به‌سه‌رهاتی به‌ر ئاگردانه و نه بۆ ئێستامان و نه بۆ نه‌وه‌کانمان هیچ ئه‌زمونێکی لێ وه‌ر ناگیرێت.
له سالى ( 1800 ) به دواوه ململانه‌ی نێوان ڕوسیای قهیسةرو به‌ریتانیا توند بووبوو ، گۆڕه‌پانی هه‌ردوو ئه‌و ده‌سه‌ڵات دارانه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بوو .. له‌م قۆناغه‌دا میری سۆران له ڕواندوز که به میر موحهمدی ڕاوهندوزی ناسراو بوو له خانه‌دانی سۆران بوون به ده‌ستی عوسمانیه‌کان تیاچوو ، ئه‌و میر نیشینه له‌ناوچوو که قه‌ڵه‌م ڕه‌وێکی زۆر فراوانی هه‌بوو .
عوسمانیه‌کان ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانبه‌رى خۆیان له‌و ناوچه‌دا دانا و باجێکی زۆریان له خه‌ڵکی ده‌سه‌ند ، گونده‌کان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره و لاوازی و پوکانه‌وه‌ی کشتوکاڵی ده‌رۆشت چونکه به هیچ شێوه‌یه‌ك حوكمى عوسمانی بایه‌خی به‌و ناوچانه نه ئه‌دا ، هه‌ر خه‌ریکی پاره کۆکردنه‌وه باج بوون له خه‌ڵکه‌که‌ی ! تا ئيتر بێزاری ته‌واوی ڕووی کرده خه‌ڵکی به تايبةت ناوچه کورد نیشینه‌کان .
میر نشینی سۆران به ته‌واوه‌تی خۆری ئاوا بوو ، دوای ڕوخاندنی ئه‌م میرنشینه ، میرنشینی بادینان که‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی وه هه‌ندێك میر نشینی بچوك بچوك هه‌بوون له ناوچه‌که‌دا زۆربه‌یان که‌وتنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ئه‌وه‌ی که مابوه‌وه له ناوچه‌که‌دا ته‌نها ئيمارهتێکی بچوك بوو که ناوی ئيماره‌تی بۆتان بوو که پیاوێك به ناوی(عبد خان) حوكمى ئه‌م ئيمارهتهی ده‌کرد كة په‌یوه‌ندێکی زۆر باشی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا.
لێره‌دا میساقێکی گرنگ هه‌یه ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له ناوچه کورد نشین و ئاشوری ویهزیدى و ئه‌رمه‌نیه‌کاندا وه‌ك حوكمى ئيدارى فیدراڵی دابوو به هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه ، کورديش که پیماننامهی هه‌بوو له ناو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا ئمارهتی دروست كردبوو به مه‌رجێك سه‌ر به فه‌رمانڕه‌وای عوسمانی بن و له کاتێ پێویست دا به سوپا و سامان یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی بده‌ن ، ئه‌م په‌یماننامه‌یه له ساڵی (1516) زاینی‌دا به‌سترابوو .
كه میر نشینی سۆران ئاوا بوو ، ئه‌و ده‌مه روسیا له ناوچه‌که‌دا پێگه‌ی لاواز بووبوو ، هاو پهیمانیهکی باش له نێوان ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و بهریتانيادا هه‌بوو ، به‌هۆی ئه‌و هاو په‌یمانیه‌وه به‌ریتانیا ده‌یویست قه‌ڵه‌م ڕه‌وی عوسمانیه‌کان گه‌وره‌تربێت بۆیه به هه‌موو شێوه‌ك له‌به‌رانبه‌ر روسیادا یارمه‌تیان ئه‌دان ، کوردستانیش ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌رۆشت .
ئيماره‌تی بۆتان
ئيماره‌تی بۆتان بۆ ماوه‌ی پێنجسه‌د ساڵ فه‌رمان ڕه‌وایى کرد ، جوگرافیاکه‌ی له ڕۆژائاوای دیجله ده‌ست پێده‌کات تاکو ڕۆژهه‌ڵاتی ، باشوری هه‌رێمی موسڵى ده‌گرته‌وه ئه‌م ناوچه‌یه ئێستا له کوردستاندا به جزیره ناسراوه ده‌که‌وێته تورکیاوه ، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئيمارهته کوردیه که‌سێکه به‌ناوی عه‌بدولعزیزی کوڕی کامیدی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ك دهگةرێتهوه سه‌ر سه‌رکرده‌ی به‌ناوبانگی موسڵمانان خالیدی کوڕی وه‌لید، هه‌ندێك له مێژوو نوسان ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌م پیاوه ده‌گڕێنه‌وه بۆ خێزانی به‌درخانیه‌کان له دێی ئازیزان که نزیکی دوورگه‌ی ئیبن و عومه‌ره، به‌ڵام فلادیمێر مینۆرسکی دیگهڕێنێتهوه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی یه‌زیده‌کان و دوایى موسڵمان بوون.
له‌دوای مردنی عبدخان باوکی واتا ساڵی (1820)، میر به‌درخان که ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بوو بووه جێنشینی باوکی له ئيماره‌تی بۆتان ..
به‌درخان به‌گ
به‌درخان له لای مێژوونوسان پیاوێکی شکۆمه‌ند و باڵا به‌رزو جوانخاس و سه‌ربازێکی کارلێزان و ئازا و سه‌رنج ڕاکێش و له خوا ترس خاوه‌ن وه‌رع و ناسرا بوو ، ده‌ڵێن پیاوێکی دیندارو خاوه‌ن بهندایهتێکی زۆر بوو هه‌میشه له زیکرو تههلیلهدا بوو .
هنری لایارد لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی گه‌ڕۆك ده‌ڵێت مامۆستای به‌درخان زانایه‌کی زیره‌ك بوو که ناوی شێخ طاهر بوو ، زانستی ته‌فسیرو زانستى فه‌رموده‌کانی له‌م زانایه وه‌رگرتوه.
دکتۆر جرانت که ئه‌مریکیه ده‌ڵێت زۆر خۆشه‌ویستی هه‌بوو بۆ شێخانی ته‌ریقه‌ت و زانایان و هه‌میشه له کوڕ‌و مه‌جلیسیدا ئاماده بوون به بێ ئه‌وان هیچ کارێکی نه‌کردوه.
دکتۆر وادی جویده ( ديسان هنری لایارد) ده‌ڵێن له دوای ئه‌وه‌ی به‌درخان ته‌مه‌نی گةیشته بیستوپێنج ساڵ له‌و ته‌مه‌ندا وا خۆی دارشت كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ئيماره‌تی بۆتانی گرته‌ده‌ست ..
به‌درخان له ناو خه‌ڵکیدا زۆر خۆشه‌ویست بوو ، زۆربه‌ی جێگاکانی تر‌ى کوردستان هاتنه ژێر فهرمانڕهواييوکهیهوه ئه‌میش زه‌وی و زارێکی زۆری به خه‌ڵکى به‌خشی و پاره‌ی لێ وه‌ر نه‌ده‌گرتن .. ته‌نها له کۆکردنه‌وه‌ی بهروبۆم نه‌بێت كه پاره‌یه‌کی که‌می بۆ بیتولمال لێوه‌رده‌گرتن .. به‌درخان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که داوای یارمه‌تیان لێده‌کرد گوێگر بوو ، هه‌رگیز نه‌یده‌هێشت كةس له ژێر فه‌رمانڕه‌واکه‌یدا به ههژاريى بمێننه‌وه ، وای لێهاتبوو خه‌ڵکی ده‌یانووت ئه‌مه محمه‌دی مهدیهو خوای گه‌وره ناردویه‌تی تاکو ئێمه ڕزگار بکات .. به‌درخان هه‌میشه هانی میرو دهسهڵاتدارکانی بۆ چاکه کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیاندا ئه‌داو دیاری زۆری بۆیان ئه‌نارد تاکو ڕازیان بکات و بیانخاته ژێر فه‌رمانڕه‌وای ئيماره‌تی بۆتان.
ئه‌و ماوه‌ی که به‌درخان به‌گ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو خه‌ڵکی زۆر تیر‌و پۆشته بوون ته‌نانه‌ت ا.ر دبلیو.ستیفن که جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا بوو له موسڵ خۆی ئه‌م شاهیدیه ده‌دات ! ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئاڵتون به‌ده‌ستی منداڵانه‌وه بووایه به ڕۆژی نێوه‌ڕۆ که‌س ترسی نه‌بوو ئه‌و ئاڵتونه ببرێت ، ئيمارهتهکهی خۆی پر ئاسایش بوو ، کوشتن ودزی له قه‌ڵه‌م ڕه‌وی ئه‌ودا زۆر ئه‌سته‌م بووه.
مستر ر ڕایت ده‌ڵێت به‌درخان پیاوێکی لێهاتوو و ئه‌میرێکی لێزان بوو له به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵات و زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر پیاده‌کردنی یاسای ئیسلام دهکردةوه که هه‌موو کاروباریکی به یاسای ئیسلام بوو ، ديسان ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی بهاتایه‌ته ناو ئيماره‌تی به‌درخان تووشی شۆك ده‌بوو له‌و ئاسایش و ئه‌مانه‌ی که به‌خشی بووی به خه‌ڵکی ناوچه‌ی خۆی .. به‌درخان سازشی له‌گه‌ڵ تاوانباران نه‌ده‌کرد ، ده‌بوو زوو سزای خۆیان وه‌ر بگرن .. مستر ڕاید ده‌ڵێت : ڕۆژێك لای به‌درخان دانیشتبوون دزێکیان هێنا خزمى بوو ، ئه‌مری به ده‌ست برينى کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تر!
گه‌ڕۆکی ڕوسی دیتللو ده‌ڵێت : ئه‌وه‌نده خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی سه‌رسام کردبوو که زۆربه‌ی کورده‌کان له ئيمارهتهکانی تره‌وه بۆ بۆتان ده‌چوون ، بۆ لای فه‌رمانڕه‌وایى به‌درخان .. زۆر حه‌کیمانه له‌گه‌ڵ خهڵکو والیهکاندا هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد تا وای لێهاتبوو ئه‌وه‌ی له ناوچه‌کانی جزیره‌ی ئیبنو عومه‌ردا بوو خێرا خۆیان ده‌گه‌یانده ژێر ڕکێفی .. به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت به ئازایه‌تی و لێهاتوویى دینداریى توانی دڵی هه‌موو ئه‌میره‌کانی کورد بۆ خۆی ڕابکێشێت .. ئه‌م ئيمارةته کوردیه‌ی به‌درخان باش توانی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆی فروان بکات و جوره فیدراڵیيهك ببةخشێت به‌وانه‌ی که هاتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه تا له خوێنڕێژی ده‌وڵه‌تی ئێران و عوسمانی خۆ ڕزگار بکه‌ن ..ئه‌م فهرمانڕهوایيه ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو بوو که له دیاربکرهوه ده‌ستی پێ‌کرد تاکو موسڵ له باشور ، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له سنه‌وه تا وان هاتبوو .
سیمای ده‌سه‌ڵاتی
ئيماره‌تی به‌درخان
سیمای ئيمارهتهکهی به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ڕێکخستنی سوپا‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌یه‌کی به هێزی هه‌بوو ، چه‌ندین کارگه‌ی باروت و چه‌ك و تۆپی گه‌وره‌ی دروست کرد ، سیمایه‌کی تر‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته زانست بوو که زۆربه‌ی لاوه‌کانی ووڵاتی ده‌نارده ده‌روه بۆ ڕوسیا‌و ئه‌وروپا تا به‌هره‌کانی ئه‌وان وه‌ربگرنه‌وه له ئيمارهتهکهیدا سودی لێوه‌ربگرن ، زۆرێك له کتێبه‌کانی زانستی فهلةک و فیزیا‌و کیمیا و ماتماتیك و زانستی پزیشکی له‌سه‌ر ده‌می به‌درخاندا زۆر بره‌وی پێدراو چه‌ندین زانکۆی دروست کرد له‌وانه له دیاربه‌کرو له شاری موسڵ و له سنه‌و ئه‌رزڕۆم .. هتد .
به هه‌مان شێوه زۆر باڵه‌خانه‌ی جوان و قه‌شه‌نگی دروست کرد ، ڕێگاو بانی زۆری دروست کرد ، بۆ کار ئاسانی ئيمارهتهکهی پۆست له‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری ئيمارهتهکهی هاتوچۆی ده‌کرد ، زۆر بره‌وی دابوو به کشتوکاڵ ، یارمه‌تی جوتیارانی زۆر ئه‌داو کتێبخانه‌ی موسڵ و سنه و شاره‌زوری ئاوةدان کردوه به هه‌زاران په‌رتوکی تێدا ئاماده کردبوو .
زانایان له هه‌موو جیهانی ئیسلامی ده‌هاتنه ئيماره‌تی به‌درخان چونکه کاری زانستی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کردن وه‌ك فه‌رمانبه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ده‌کردن ، بژێوی بۆ ئاماده ده‌کردن و نه‌يده‌هێشت خۆیان به کاری ڕۆژانهیانهو پاره په‌یدا کردن خه‌ریك بکه‌ن ، به‌م شێویه ئيماره‌تی به‌درخان گةیشتبووه ئه‌وپه‌ڕی به هێزی ده‌سه‌ڵات.
هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئيماره‌تی به‌درخانی
له دوای ساڵی (1816-1847) ز ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی گۆڕنکاری له سیسته‌می سه‌ربازی خۆیدا کرد له ژێر کاریگه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیادا که سوپای ئينکشاری هه‌ڵوشانده‌وه که گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بوو ، یان هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی که ئه‌و کاره‌ی کرد پاشان سوپای مه‌حمودیه‌ی دامه‌زراند که له مێژوودا به(القوة المحمودیه المنصوریه) ناسراوه.
ئه‌م گۆڕانکاریه وای کرد که بۆشاییه‌کی زۆر بکه‌وێته ناوچه‌که له ڕووی هێزی سه‌ربازیه‌وه بؤيه ووڵاتی ڕوس چه‌ند هه‌رێمێکی داگیر کرد ، پاشان چه‌ند هه‌رێمێکی ناو دوڵه‌تی عوسمانی له ئاسیاى ناوه‌ند و قه‌فقاس سه‌ربه‌خۆیى خۆیان ڕاگه‌یاند ، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا واتا له‌ساڵی (1812-1839)ز محمد علی پاشا له میسر وه‌ك هێزێکی به‌رنگاری دژی عوسمانی ده‌رکه‌وت ، پاشان هێزی مه‌مالیك له عێراق ده‌رکه‌وت و خۆی له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی جیاکردةوه و زۆربه‌ی ئيمارهتهکانی باکوری ئه‌فریقا به هه‌مان شێوه له عوسمانیه‌کان ترازان و سه‌ربه‌خۆیى خۆیان ڕاگه‌یاند.
له ساڵی (1838)ز کورستانیش به‌بێ سوڵته‌ی مه‌رکه‌زی عوسمانی مابووه ، سه‌ره‌تای کوکردنه‌وه‌ی هێزو توانی به‌ردخان بوو ، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا خاضی ئیبراهیم پاشا که سه‌رۆکی سوپای محمه‌د علی پاشا بوو له میسر له ناوچه‌کانی ئه‌نادۆڵ له ڕۆژهه‌ڵات و پاشان له ووڵاتی شام له‌گه‌ڵ سوپای عوسمانی که‌وتنه شهر ، سوپای عوسمانی توانای به‌رنگاری ئه‌م سوپایه‌ی نه‌بوو ناچار داوای یارمه‌تی له به‌درخان کرد ، به‌درخان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئيماره‌تی بۆتان به‌رگری کرد .
تا چه‌ند ساڵێك سوپای عوسمانی له ناوچه‌کانی میرنشینی سۆران و بادینان و ئيماره‌تی بابان که‌وتبووه خۆ‌و بۆ ئه‌وه‌ی پارسه‌نگێك وه‌ر بگرێته‌وه ئه‌م سوپایه زۆر دڵڕه‌قانه به سه‌رۆکایه‌تی سه‌دری گه‌وره‌ى سه‌رۆك وزیرانی پێش‌و کةوتبووه وێزه‌ی خه‌ڵکی ، له‌گه‌ڵ ڕشید پاشا و محمه‌د ئهنیجه و بیر قه‌دار پاشا که ئيمارهتةکانی کوردستانیان خسته ژێر ڕکێفی خۆیان ، به ته‌نها میر به‌درخان له‌و نێوه‌نده‌دا مابووه ، کارێکی سروشتیه که هه‌موو میره‌کورده‌کان ڕووبکه‌نه به‌درخان بۆ یارمه‌تی ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی عوسمانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی زۆر خراپ بوون ، هه‌ر خه‌ریکی سه‌رانه سه‌ندن و باج‌و خه‌راج بوون بۆیه زۆربه‌ی کورده‌کان و پیاو ناوداره‌کانیان و سوپاسالاره کورده‌کان ناچار بوون بچنه لای میر به‌درخان.
خراپه كارى عوسمانیه‌کان وای کرد که چه‌ند شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێك له ناوچه‌کاندا دروست ببن كه میر بهدرخانيش به ئاشکراو به نهێنی پشتگیری ته‌واوی ده‌کردن ..
هةروه‌ها له سه‌ده‌ی نۆزده دا سیاسه‌تێکی زۆر دژوار‌و خراپه‌کار له ناو ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان ده‌رکه‌وت ئه‌ویش بریتی بوو له سیاسه‌تی تهئجیر واتا کرێنه‌وه‌ی پۆستی حوکومی له ناوچه‌و جێگاکانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی دا ، بۆ ساڵێك یان دوو ساڵ ! ئه‌مه وای کرد که دوهڵهمهندهکانی ئه‌ستنبوڵ ئه‌م فهرمانبهریه بۆ خۆیان بۆ کاری شه‌خصی خۆیان به‌کار بێنن ئيتر به ته‌واوه‌تی باری گوزه‌رانی خه‌ڵکی تێك چووبوو.
بدرخان زانی که کوردستان ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وێت روو له هه‌ڵدێره ، خه‌ڵكی ناوچه‌که روو له خراپه کاریى ده‌که‌ن و به‌رو پاشا گه‌ردانی ده‌ڕون ، بۆیه هه‌موو ووزه‌ی خۆی خسته گه‌ڕ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌و فێرکردنه‌وه‌ی دینداری و ئاماده کردنه‌وه‌یان بۆ کۆشش وجیهاد تا ناوچه‌که له‌و خه‌ڵکه گه‌نده‌ڵ و خراپه‌کارانه پاك بکاته‌وه ، تا سه‌ر له نوێ دینداری له دڵ‌و ده‌رونی خه‌ڵکیدا چه‌که‌ره بکات و بگةڕێنه‌وه لای خوای خۆیان تا ده‌سه‌ڵاتێکی داد په‌روه‌رانه دابمه‌زرێنێت .. توانی کۆشش و جیهادێکی زۆر بکات تا ئه‌و جێگایانه بخاته‌وه ژێر فه‌رمانڕه‌وایى خۆی . هه‌رچه‌نده وا باس ده‌که‌ن که شۆڕشی به‌درخان شۆڕشێکی نه‌ته‌وه‌یى بووه ، به‌ڵام له ڕاستیدا وا نه‌بووه ئه‌وه‌ی که ئه‌م ووته‌ی ووتوه یه‌کێك له کوڕه‌زاکانی خۆی که ناوی جه‌لاده‌تی به‌درخانه ، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ژیاوه خۆی له‌سه‌رده‌می ناسیۆنالیزمیدا له‌دایك بووه بۆيه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و باره نهتهوایهتهیه.
برونس ده‌ڵێت : بزوتنه‌وه‌ی به‌درخان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناسۆنالیستی نه‌بووه به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی چاكسازیى بووه له ناوچه‌که‌دا که دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی ئه‌نجامی داوه.
ئه‌ومان له بیر نه‌چێت كه به‌درخان وه‌ك محمد علی پاشای میسر‌و داود پاشای مه‌ملوکی که حاکمی عێراق ده‌یویست ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت ، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای دادی ئيسلام ، خۆ دادود پاشا مه‌ملوکی خۆی تورك بوو به‌ڵام حاکمی ئيدارى عێراق بوو ! ناکرێت بڵێين عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌ربچێتی جیا بووه‌وه!
ئه‌م هۆکارانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆژ به ڕۆژ به‌درخان ئه‌ستێره‌ی له ئاسماندا به‌رز بێته‌وه وه هه‌موو هۆکارێکی ماددی و ئیمانی گرتبووه به‌ر بۆ سه‌رکه‌وتن ، نه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهێڵێته‌وه به‌ڵکو چه‌ك و جبه‌خانه‌ی باشی دروست کرد سوپای به هێزی پێك هێناو بره‌وی به زانست دا‌و دینداریى له ناو خه‌ڵکیدا بڵاو کردوه تا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی دروست كات ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت.
جه‌نگی نێوان ئاشوری ئيمارهت ی بۆتان
ئاشوریه‌کان له ناوچه‌ی هه‌کاری له‌گه‌ڵ نه‌ستوریه‌کان و کلدانیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان نیشته‌جێ بوون ، به درێژایی مێژوو ئه‌م ميللةتانه له‌گه‌ڵ کورد په‌یوه‌ندی باشیان هه‌بوو ئه‌مانيش له ناوچه‌که‌دا نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌کیان هه‌بوو خۆیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ڕێوه ده‌برد كه ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی پێی دابوون ، ده‌سه‌ڵاتێکی تیوکراسیان هه‌بوو ، واتا پیاوه ئاینیه‌کانیان فهرمانڕهوایيان ، له‌سه‌روی ئه‌وانه که فه‌رمانڕه‌وایى ده‌کران که‌سێك بوو به ناوی مارشه‌معون که به مليك ناسراو بوو .
له‌سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ململانه‌ی نێوان ڕوسیا‌و به‌ریتانیا له ناوچه‌که‌دا گةیشتبوه ڕاده‌یه‌ك که هه‌ردوولا به ته‌واوه‌تی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا کایه‌ی خۆیان ده‌کرد روسه‌کان له ڕێگایی ئهرمهنیهکانهوهو به‌ریتانیا له ڕێگایی ئاشوری و یه‌زیدیه‌کانه‌وه.
ڕوسیا توانی چه‌ند جیگایه‌ك له ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ناوچه‌کانی ئازربیجان و ناوچه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بخاته ژێر ڕکێفیی خۆیه‌وه ! به‌مه ترس له به‌ریتانیا نیشت که هیندستانی داگیر کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی نفوزی خۆی له‌وێ له‌ده‌ست نه‌دات ده‌وڵه‌تی عوسمانی هان ئه‌دا که یه‌کێتی خاکی خۆی بپارێزێت ، که ڕوسیا ویستی بێته ناوچه‌کانی هاکاری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به هه‌لی زانی به‌ناوی پاراستنی خاكی خۆی هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌کاری و ئامێدی و ناوچه‌کانی دوه‌روبه‌ری که به ئيماره‌تی بادینان ناسرابوو سوپای عوسمانی به سه‌رۆکایه‌تی محمدپاشا بیرقدار که‌وته ڕێ تا ناوچه‌ی بادینان بگريت كه زانرا سوپای عوسمانی به‌رو ئامێدی که‌وتۆته ڕێ ئه‌میر ئیسماعیل که میری ئامێدی بوو دوای کرد له عهشیارهکانی ئه‌و ناوچه‌يه سوپایه‌کی بۆ ئاماده بکه‌ن ، هه‌روه‌ها میر به‌درخان و میر نورولله به‌گى هه‌کاری دوایان کرد له مارشه‌معون که سه‌ر به ئيماره‌تی میرانی هه‌کاری بوو یارمه‌تی میر ئیسماعیل بدات چونکه مار شه‌معون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی میری هه‌کاریدا بوو که ده‌بێت سوپای ئاشوری دژی عوسمانیه‌کان ئاماده بکات ، به‌ڵام مارشه‌معون که کاریگه‌ری كونسوڵیه‌تی به‌ریتانیا له‌سه‌ر بوو خۆشی که‌سێکی ئاینی نه‌سرانی بوو ، ئه‌مریکاش چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی ئۆرتۆدکسی کردبووه هاوکاری ته‌واوی له ڕۆژئاوا وه‌رده‌گرت په‌یوه‌ندی به به‌ریتانیاوه بوو ، داواکه‌ی میر به‌درخان ونورهللهبةگى ڕه‌ت کردوه به‌ده‌میانه‌وه نه‌چوو ، له‌ساڵی (1841) ز به ئاشکرا دوای له حوکمه‌تی به‌ریتانیا کرد که پشتگیری بکات و یارمه‌تی بدات ..
بۆ ماوه‌یه‌ك ڕوسیا له‌و ناوچانةدا دوورکه‌وته‌وه ، هێمنیه‌ك له‌و لایه‌نه‌وه پارێزراو بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوسیا زیاتر ده‌یویست له هیندستانه‌وه نفوزی به‌ریتانیا لاواز بکات.
مارشه‌معونی نه‌سرانی كه له ولایه‌تی موسڵه‌وه پشتگیريى ده‌کراو له لایه‌ن ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه بۆ جه‌نگ دژی کورده‌کان ئاماده ده‌کرا .. ئيماره‌تی هه‌کاری وویستیان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی نێوان مارشه‌معون له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئاسایی بکه‌نه‌وه ، به‌ڵام مارشه‌معون نةك ڕازی نه‌بوو ، هێرشى كرده سةر كورد .. له ساڵی (1841-1843)ز چه‌ند جار هێرشی کرده سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌کاری و چه‌ندها خه‌ڵکی له ناوچه‌که کوشت و هةزارانى ده‌ربه‌ده‌ر کرد ! له سه‌ره‌تای ساڵی (1843)ز ئه‌میری هه‌کاری دوای دانیشتنی له‌گه‌ڵ مارشه‌معون کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا کێشه‌کانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن و واز له دژایه‌تی یه‌کتری بهێنن ..
بادجر یاريده ده‌ری كونسوڵی به‌ریتانیا ئاماده بوو ، له كاتى هاتنی نوێنةری میری هه‌کاری برازایه‌کی مارشه‌معون ووتى : خاوه‌نی خۆمان و ووڵاتمان ئه‌م پیاوه‌یه (ئاماژه بۆ بادجر ده‌کات) که یاريده ده‌ری كونسوڵی بهریتانیايه .
که میری هه‌کاری له‌وه نا‌ئومێد ده‌بێت که مارشه‌معون مل بۆ ئاشتی بدات ، داوا له میر به‌درخان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات بۆ یه‌کاڵا کردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه.
به‌ڵام پێش وه‌خت مارشه‌معون په‌لاماری قه‌ڵایه‌کی کورده‌کانی دابوو ، که بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو گه‌مارۆی دابوون ، خه‌ريكبوو له‌برساندا ده‌مردن .. مێژوو نوسان ده‌ڵێن ناردنی نێراوی میری هه‌کاری بۆلای مارشه‌معون له‌به‌ر ئه‌و کێشه‌یه بوو که واز له‌و خه‌ڵکانه بهێنێت که له‌و قه‌ڵایه‌دا گه‌مارۆی داون ،به‌ڵام دیار بوو هه‌وڵه‌که بێ سود بوو ناچار میر به‌درخان که‌سێكی له پیاوانی خۆی نارد که سوپاسالاری به‌درخان بوو که‌سێکی جوامێر‌و ئازا‌و چاو نه‌ترس بوو ناوی زینه‌ڵ به‌گ بوو ، به‌درخان سوپایه‌کی بۆ ئاماده‌کرد له (26000)که‌س بۆ ئاقڵ کردنی مار شه‌معون ! مێژوونوسان ده‌ڵێن سوپایه‌کی ئازا‌و دلێرو چاو نه‌ترس بوون ، که که‌وتنه ڕێ به‌ریتانیا دوای له والی موسڵ کرد که ناوی محمه‌د پاشای کریتلی بوو یارمه‌تی مارشه‌معون بدات ، والى زانی که یارمه‌تی دانی مارشه‌معون ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میش لاواز ده‌کات ، بۆیه به گوێی كونسڵی نه‌کرد، پاشان داوایان له ئه‌فسه‌رێکی سیخوڕی به‌ریتانیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا کرد که ناوی شیل بوو تا داوا له ئێران بکات که داوا له میر به‌درخان بكات مارشه‌معون له ناو نه‌بات.
سوپای میر به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت توانی سوپای مارشه‌معون تێك پێك بشکێنێت ، مارشه‌معون ڕای‌کرد بۆ موسڵ ، لاى كونسوڵی به‌ریتانیا له موسڵ خۆی حه‌شاردا.
ڕوداوه‌کانی دوای جه‌نگ
جه‌نگ کۆتایى هات ، به‌ڵام بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که به‌ریتانیا و فهرنساو ئه‌مریکا بکه‌ونه پيلان گێڕان له ئيماره‌تی به‌درخان ئيتر وايان بڵاو کردوه که گوایه (60000)که‌سی ئاشوری له‌و جه‌نگه‌دا به‌ده‌ستی موسڵمانان کورد کوژراون ! ئه‌مه له ڕاستیه‌وه زۆر دووره چونکه ئه‌وه‌ی له شهرکهدا کوژراو بریندار بوو به موسڵمان و ئاشوریه‌وه نه‌ده‌گیشته (1000) که‌س.. ئيستا وه‌ك دکتۆر عوسمان عه‌لی له کتێبه نایابه‌که‌ی خۆیدا ( دراسات في الحركة الكوردية المعاصرة ) ئاماژه‌ی بۆ کردوه کۆمه‌ڵێك دیکۆمێنتى به‌ریتانیايى بڵاوه نيشان دةدات که هه‌موو بریندار‌و مردوه‌کانی ئاشوری ته‌نها (500) که‌س بوون .
به‌ڵام بۆ جوڵاندانی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵکی وا بڵاو کرایه‌وه که کوشتارێکی زۆر له ئاشوریه‌کان کراوه تا هه‌موو شه‌قامی ئه‌ورپایان جوڵاندو تين و قرسايیان خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌که ڕابگریت و هێڕش بکاته سه‌ر ئيماره‌تی بۆتانی میر به‌درخان.
وه له‌هه‌مان کاتدا عوسمانیه‌کان زۆریان پێخۆش بوو که شهر له نێوانی ئاشوریه‌کان و کورده‌کان به‌ردوام بێت تا هه‌ردولایان لاواز ببن و گۆڕه‌پانه‌که بۆ خۆیان بمینێته‌وه. به‌ریتانیاش حه‌زی به‌و سه‌ربه‌خۆیه‌ی میر به‌درخانی نه‌ده‌کرد چونکه ڕايگه‌یاندبوو که ئيماره‌تی بۆتان ئيمارهتێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و ته‌نانه‌ت پاره‌ی تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تی خوى دروست کردبوو ، ئابوریه‌کی زۆر باشیشى هه‌بوو ، دوه‌ڵه‌تی به‌ریتانیا نهيدهویست ئه‌زمونی محمدعلی پاشا له ناوچه‌که‌دا دوباره بێته‌وه ، ده‌یویست ده‌سه‌ڵاتى عوسمانی له بةرامبةر روسيادا زیاتر بکات بۆیه زۆر قورسایى خسته سه‌ر عوسمانیه‌کان که په‌لاماری میر به‌درخان بده‌ن.
ئه‌وه‌ی که جێگای تێڕامانه به‌درخان ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌ی زۆر له‌سه‌ر جیهاد په‌روه‌رده کردبوو بۆیه ئاماده‌ی هه‌موو ڕوبه‌ڕوو بوونةوةیهکی كردبوون.. كه سه‌ر له‌نوێ مار شهمعونیان هاندرایهوه بۆ ئه‌وه‌ی که جه‌نگ دژی به‌درخان بکات ، چه‌ند جارێك خۆی کۆکردوه به‌ڵام بێ سود بوو ، به‌درخان سه‌رکه‌وتن به‌دوای سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست ده‌هێنا ، زانایانی ئيسلام له ووڵاتی به‌درخان خه‌ڵکیان بۆ جیهاد هان ئه‌دا..
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وروپا به‌ردوام له هه‌وڵی ئه‌ودا بوون سومعه‌ى كورد بشێوێنن به تایبه‌تی كه‌سایه‌تی میر به‌درخان ، ده‌یانووت میر به‌درخان قه‌سابخانه‌ی بۆ ئاشوریه‌کان داناوه ، ڕۆژانه به هه‌زاران که‌س له ئاشوریه‌کان قاتوقڕ ده‌کات..
هۆکارێکی تر که بۆ ئيماره‌تی به‌درخان کوشنده بوو ، ئه‌وه بوو به‌درخان شاره‌زایی له سیاسه‌تی ده‌روه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا نه‌بوو ، بۆیه جارێك له یه‌کێك له پیاوانی خۆ پرسى فه‌رنسا به هێزه یان به‌ریتانیا ؟! له ڕووی هه‌واڵگری و ده‌زگاکانی زۆر لاواز بوو .. له ناكاوێكدا نه‌خۆشی ڕویکرده سوپای به‌درخان و زۆربه‌ی سوپاکه‌ی به نه‌خۆشی تیاچون !
جێگای سه‌رنجه كه ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وت و سه‌رمایه زۆره وای کرد له‌م ده‌وڵه‌ت( ئیماره‌تی )بۆتانهدا ماڵه هه‌ژارێك به‌دی نه‌دکرا !
هێڕشی عوسمانی بۆ سه‌ر ئيماره‌تی بۆتان
هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا هه‌موو ئه‌وروپا چاویان له‌سه‌ر ئيماره‌تی به‌در خان بوو ، پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاو کرده‌وه که کوشتارێکی زۆر له ئاشوریه‌کان کراوه ، نوێنه‌رانی ئه‌وروپا دوایان کرد له سولتانى عوسمانی كرد که ئه‌و کارانه‌ی میر به‌درخان ڕابگرێت ، هانيان دا بچێته ناو ئيماره‌تی بۆتان عوسمانیهکانيش ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه و بۆ لێدانی میر به‌درخان داوای چه‌ك و هێزیان له ئه‌وروپا کرد ، ئه‌وروپا هه‌موو ئوسطوله گه‌وره‌کانی خۆیان بۆ ده‌ریاکانی عوسمانی بۆ یارمه‌تیدانى ئةوان و له ناو بردنی میر به‌درخان به‌ڕێ کرد.
کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی به‌درخان
به رةسمى له (27\10\1846) ز داوا له سولتانى عوسمانی کرا که هێڕش بکاته سه‌ر میر به‌درخان ، ميريش توانی (60000)سه‌رباز بۆ ئه‌و جه‌نگه به‌سه‌رکردایه‌تی خۆی ئاماده بکات .. به‌ڵام كه عوسمانیه‌کان زانيان له تونیاندا نيه به‌رانبه‌ر سوپای به‌درخان ڕابوه‌ستن ، جهنگهکایان بۆ ساڵی دواتر دواخست .
هه‌رچه‌نده مێژوونوسان ده‌ڵێن ئه‌مه تاکتیکی نێوان به‌درخان و سوڵتانی عوسمانی بوو تا جه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌کتری نه‌که‌ن بۆیه جه‌نگه‌که له‌ڕێگای ناظم ئه‌فه‌ندییه‌وه دواخرا که یه‌کێك بوو له گه‌وره پیاوانی عوسمانی و عوسمانیهکانيش میر به‌درخانیان زۆر خۆش ده‌ویست.
به‌ڵام ئه‌وروپا به گشتی زۆر تين و قورسایی خستبوه سه‌ر دوه‌ڵه‌تی عوسمانی بۆیه له به‌هاری (1847) سوڵتانی عوسمانی داوای له به‌درخان کرد بۆ تاوتوێکردنی کێشه‌کان بچێت بۆ ئه‌سته‌نبوڵ ، به‌ڵام به‌درخان ڕازی نه‌بوو ..ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تای جه‌نگێكی كاریگه‌ر له نێوان ئیماره‌تی بۆتان و سوڵتانی عوسمانی ، سوڵتان له‌شكرێكی زۆری به فهرماندهیێتی عوسمان پاشا بۆ سه‌ر ئیماره‌ت بهرِێ كرد ، عوسمان پاشا فه‌رمانده‌یه‌کی به‌توانای ئه‌نادۆڵی بوو ، خۆی سه‌رکردیه‌تی سوپاکه‌ی کرد به چاودێری كونسوڵهکانی ئه‌وروپا دژی به‌درخان.. له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان برده سه‌ر کوردستان له باکور وباشور له ڕێگای ئاشوریه‌کان ، هه‌روه‌ها له ڕۆژ هه‌ڵاته‌وه .. به‌درخان توانی به سوپایةك به سه‌رکردایه‌تی برازایه‌کی خۆی که ناوی ئه‌میر یهزادان شیر بوو زیانێکی زۆر له سوپای عوسمانی بدات له ئه‌رزڕۆم , پاشان خۆی كه له نزیك جزیره‌ی ئیبنو عومه‌ر بۆ پاراستنی کوردستان سه‌رکردایه‌تی سوپایه‌کی ده‌کرد بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك شةر توولى كيشا ، عوسمانیه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یان توانی هیچ پێشڕهویهك بکه‌ن . به‌ڵام به‌داخه‌وه له ماوه‌دا نه‌خۆشی سیل و کۆلێرا به ناو سوپای به‌درخاندا بڵاو بووه وه ، که به هه‌زاران له سوپاکه‌ی مردن ، ئينجا داوایان لێکرد که خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌و بێ خه‌م بێت له‌وه‌ی بێ رێزی به‌رامبه‌ر بكرێت ، به‌ردخان خۆی دا به ده‌سته‌وه ، وه‌ك مێژوو نوسی تورکی لوطفی ئه‌فندی ده‌ڵێت : که به‌درخان خۆی به ده‌سته‌وه دا ، عوسمان پاشا په‌یمانه‌که‌ی خۆی برده سه‌ر و زۆر ڕێزی لێگرت و خۆی و خێزانه‌کانی و (200) پیاوی نێردارن بۆ لای سوڵتان ، كه زۆر ڕێزی لێگرتن .. دوایى ناردنی بۆ دوورگه‌ی قوبرص ..
له ساڵی (1856)ز له دوورگه‌ی قوبرص ئینگلیز و یۆنانانیهکان به ئه‌مری کڵێسا بڕیاریاندا که میر به‌درخان بکوژن ، به‌ڵام ئه‌م توانی به‌سه‌ریاندا سه‌ربکه‌وێت بةوهی توانی ده‌ست بهسةر یاخی بووان له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بگرێته‌وه‌و خۆی فه‌رمانڕه‌وای قوبرص بکات که ئه‌م هه‌واڵه چووه وڵاتی عوسمانیه‌کان سوڵتان خه‌ڵافه‌ت ناوی میری میرانى له به‌درخان نا !
ساڵی (1866)ز ڕێگه به بةدرخان درا که به ئازادى ته‌واو هاتوچۆ بکات ، بۆیه گه‌ڕایه‌وه بۆ دیمه‌شق له‌وێ سه‌ر له‌نوێ خه‌ڵکی فێری دیندارى و جیهاد کردوه ، تاساڵی (1870)ز له دیمه‌شق وه‌فاتی کرد ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له ته‌نیشت باوکه گه‌وره‌مان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی له مةرقهدهکهی ئه‌ودا نێژرا ..
ئه‌م که‌ڵه پیاوه حه‌قه ناوی به ئاوی ئاڵتون بنوسڕێتهوه به‌ڵام وةك عهلمانیانی کورد نا‌وێرن ڕاستيهکانی وه‌ك خۆی بڵێن ، ئیسلامیه‌کانیش كه نازانن به به‌درخان وده‌سه‌ڵاتی بۆتان سه‌رنج ڕاکێشن په‌ناده‌به‌نه به‌ر مێژووی تاڵیبانێكی دوور .. ئيمارهتێکی تاڵیبانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌نه نموونه‌ی پێشه‌نگ كه لاسایی بكه‌نه‌وه له كاتێكدا ئیماره‌تی بۆتان به ده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتووی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ژمێررێت .. چونكه ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری به‌درخانیان له‌سه‌ر نیه !
هیوادارم توانیبێتم به‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه سه‌رنجى ئێوه‌ی خوێنه‌رم بو ئه‌و ئيمارهته گه‌وره‌یه ڕکێشابن که جێگای شانازی موسڵمانان بووه ، كه به‌ده‌ستی سه‌ڵیبیه‌کان و نۆکه‌ران تياچووه..
ئه‌مه ئه‌و به‌درخانه مه‌زنه‌یه كه میژوونوسان ده‌ڵێن سه‌ڵاحه‌دینی سه‌ده‌ی نۆزدهبووه ..
بۆچوونه‌کان