به‌خشنده‌و لێبورده‌یی خوای په‌روه‌ردگاربۆئه‌وکه‌سانه‌ی قه‌ڕز به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن. عَنْ حُذَيْفَةَ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ(صلی الله‌علیه‌وسلم) «تَلَقَّتِ الْمَلاَئِكَةُ رُوحَ رَجُلٍ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَقَالُوا: أَعَمِلْتَ مِنَ الْخَيْرِ شَيْئًا قَالَ: لاَ قَالُوا: تَذَكَّرْ. قَالَ كُنْتُ أُدَايِنُ النَّاسَ فَآمُرُ فِتْيَانِى أَنْ يُنْظِرُوا الْمُعْسِرَ وَيَتَجَوَّزُوا وَفِي رِوَايَة (وَأَتَجَاوَزُ) عَنِ الْمُوسِرِ، قَالَ قَالَ: اللَّه‌عَزَّ وَجَلَّ تَجَوَّزُوا عَنْه‌» وَفِي رِوَايَة (قَالَ اللَّه‌عَزَّ وَجَلَّ نَحْنُ أَحَقُّ بِذَلِكَ مِنْه‌تَجَاوَزُوا عَنْهُ) (أَخْرَجَه‌الْبُخَارِيُّ (2077) ومُسْلِمٌ (3969)). هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست حُذَيْفَة (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموويه‌تى: مه‌لائيكه‌ته‌كان ڕوحى پياوێك له‌ئوممه‌تانى پێش ئێوه‌ له‌ (به‌نى ئيسرائيل) يان وه‌رگرت (ڕوحيان كێشا) ئينجا مه‌لائيكه‌ته‌كان به‌پياوه‌كه‌يان ووت: ئايا تۆ هيچ خێرو چاكه‌ت كردووه‌؟ پياوه‌كه‌ووتى: نه‌خێر، مه‌لائيكه‌كان ووتيان: بير بكه‌ره‌وه‌، پياوه‌كه‌ووتى: من له‌دونيادا قه‌رزم ئه‌دا به‌خه‌ڵك، وه‌فه‌رمانم ده‌كرد به‌خزمه‌تكارو كارمه‌نده‌كانم كه‌چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزى لاى نه‌دارو ده‌ست كورت بكه‌ن و خاترى ده‌ست ڕۆيشتووش بگرن و چاوپۆشيشى لێبكه‌ن، ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رمووى: خواى په‌روه‌ردگار به‌مه‌لائيكه‌ته‌كانى فه‌رموو: ئێوه‌ش لێى ببورن و چاوپۆشى لێبكه‌ن. يان فه‌رمووى: ئێمه‌شايسته‌ترين به‌و ڕه‌وشته‌، چاو پۆشى لێبكه‌ن و لێى ببورن. چه‌ند سوودو ئامۆژگارييه‌ك له‌م چيرۆكه‌دا. (1) به‌خشنده‌يى و لێبورده‌يى خواى په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر به‌به‌نده‌كانى، كه‌له‌و به‌نده‌يه‌ى خۆش ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌و به‌نده‌يه‌قه‌رزى داوه‌به‌خه‌ڵكى و پاشان چاوپۆشى له‌و كه‌سه‌ش ده‌كرد كه‌نه‌يبووه‌قه‌رزه‌كه‌ى بداته‌وه‌. (2) فه‌زڵ و گه‌وره‌يى قه‌رزدان به‌خه‌ڵكى و چاوه‌ڕوانى كردن و دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز لاى قه‌رزار، وه‌خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَةٍ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) البقرة 280). واته‌: ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌كه‌نه‌دارو ده‌ست كورت بوو، ئه‌وا مۆڵه‌تى بده‌رێ تا ده‌رووى لێده‌كرێته‌وه‌و ده‌يبێت و تواناى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى ده‌بێت، وه‌ئه‌گه‌ر خێرى پێبكه‌ن و ئازادى بكه‌ن و چاو پۆشى لێبكه‌ن، ئه‌وا چاكتره‌بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه‌بزانن. (3) هه‌ر كه‌سێك چاوپۆشی و كار ئاسانى له‌قه‌رزێك بكات كه‌لاى هه‌ژار بێت، ئه‌وا خواى گه‌وره‌كار ئاسانى بۆ ده‌كات، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموويه‌تى: (وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللَّه‌عَلَيْه‌فِى الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ) ( أَخْرَجَه‌مُسْلِمٌ (6793) .) واته‌: هه‌ر كه‌سێك كار ئاسانى بۆ قه‌رزى هه‌ژار بكات و له‌قه‌رزه‌كه‌ى ببورێت، ئه‌وا خواى گه‌وره‌كارى دونياو دواڕۆژى بۆ ئاسان ده‌كات. (4) چاوپۆشی و كار ئاسانى له‌قه‌رزى هه‌ژار، هۆكاره‌بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ڕزگارت بێت له‌ناڕه‌حه‌تييه‌كانى دواڕۆژ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَنْ سَرَّه‌أَنْ يُنْجِيَه‌اللَّه‌مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلْيُنَفِّسْ عَنْ مُعْسِرٍ أَوْ يَضَعْ عَنْهُ) ( أَخْرَجَه‌مُسْلِمٌ (3976) .) . واته‌: هه‌ر كه‌سێك پێى خۆشه‌كه‌خواى گه‌وره‌ڕزگارى بكات له‌ناڕه‌حه‌تييه‌كانى ڕۆژى دوايى، ئه‌وا با قه‌رزى قه‌رزارى هه‌ژار كه‌م بكاته‌وه‌، يان لێى خۆش بێت و ده‌ستى لێ هه‌ڵگرێت. (5) چاوه‌ڕوانى كردن و دواخستنى قه‌رز لاى هه‌ژار، به‌ئه‌ندازه‌ى قه‌رزه‌كه‌خێر بۆ خاوه‌ن قه‌رز ده‌نوسرێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا كَانَ لَه‌بِكُلِّ يَوْمٍ صَدَقَةٌ، وَمَنْ أَنْظَرَه‌بَعْدَ حِلِّه‌كَانَ لَه‌مِثْلُه‌فِى كُلِّ يَوْمٍ صَدَقَةٌ) (صَحِيح: أَخْرَجَه‌ابن مَاجَة فِي السُّنَن (2418)، وَصَحَّحَه‌الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6108). ) . واته‌: هه‌ركه‌سێك چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات (پێش ئه‌وه‌ى كاتى هاتنى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌بێت)، ئه‌وا هه‌موو ڕۆژێك به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌خێرو چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت، وه‌هه‌ركه‌سێكيش چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات (له‌دواى تێپه‌ڕ بوونى كاتى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌)، ئه‌وا هه‌موو ڕۆژێك به‌ئه‌ندازه‌ى دوو ئه‌وه‌نده‌ى قه‌رزه‌كه‌خێرى بۆ ده‌نوسرێت. (6) چاوه‌ڕوانى كردنء دواخستنى قه‌رز لاى هه‌ژار، هۆكاره‌بۆ ئه‌وه‌ى كه‌خاوه‌ن قه‌رز له‌ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره‌دا حه‌شر بكرێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا أَوْ وَضَعَ عَنْه‌أَظَلَّه‌اللَّه‌فِى ظِلِّهِ) ( أَخْرَجَه‌مُسْلِمٌ (7437) .) . واته‌: هه‌ركه‌سێك چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رز له‌لاى هه‌ژارو ده‌ست كورت بكات، يان له‌قه‌رزه‌كه‌ى دا بشكێنێت و ده‌ست له‌قه‌رزه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت، ئه‌وا خواى گه‌وره‌له‌ڕۆژى دواييدا ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزه‌ده‌خاته‌ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خۆيه‌وه‌، كه‌له‌و ڕۆژه‌دا هيچ سێبه‌رێك نييه‌جگه‌له‌سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره‌. (7) هه‌ندێك له‌زانايان ده‌فه‌رموون: قه‌رزدان به‌خه‌ڵكى چاكترو گه‌وره‌تره‌له‌خێرو صه‌ده‌قه‌ى سوننه‌ت، چونكه‌خێرو صه‌ده‌قه‌ى سوننه‌ت ده‌درێت به‌هه‌ژارو ده‌ست كورت و نه‌بوو جگه‌له‌وانيش، به‌ڵام قه‌رز جگه‌له‌ده‌ست كورت و نه‌بوو هيچ كه‌سى تر داواى قه‌رز ناكات.