موسڵمانان بۆ کوشتار و خوێنڕشتن له‌شکه‌رکێشيان نه‌کردوه،چون ئامانجی ئه‌وان په‌ره‌ پێدانی دينی يه‌کتاپه‌ره‌ستی و بڵاوکردنه‌وه‌ی سوڵح،دادپه‌روه‌ری و نه‌رم و نيانی بوو. له قورئانی که‌ريم و ياسا شه‌ڕعييه‌كان به که‌می ڕسته‌ی«اقتلوهم :ئه‌وان بکوژن» هاتووه، به‌ڵام وشه‌ی«قاتلوهم » زۆر به‌ کار هاتووه . بابی موفاعيله‌ی ئه‌و وشه‌يه‌ له عه‌ڕه‌بيدا بۆ ئالوگۆڕی و هاوبه‌شيه‌.يانی له به‌رابه‌ر که‌سانێک شه‌ڕ بکه‌ن که خۆيان به وتار و کردار ته‌ياری به‌شه‌ڕ هاتن کردووه، به‌ڵام حيسابی که‌سانێک که خوازياری سوڵحن،جودايه‌ و پێويسته له‌گه‌ڵ ئه‌وان به له‌به‌ر چاوگرتنی ته‌واوی مه‌فاهيمه‌کانی مرۆڤايه‌تی و به‌رز به‌ره‌نگاری بکردرێ .له‌م بابه‌ته‌وه نموونه‌هايه‌کی يه‌کجار زۆر هه‌يه‌ که ئاماژه به هێندێک له‌وان ده‌که‌ين: له ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) گێڕدراوه‌ته‌وه که هه‌ر کات له‌شکه‌رێكی بۆ شه‌ڕ ده‌نارد، ده‌يفه‌رموو: «انطلقوا باسم الله وعلى بركة الله. لاتقتلوا شيخاً فانياً، ولاطفلاً، ولاامرأة. ولاتغلّوا، وأصلحوا وأحسنوا، إن الله يحب المحسنين» (به ناوی خوا و به به‌ره‌که‌تی خوا بڕۆن، هيچ پيره‌پياو و به‌ساڵاچوويه‌ک، يا مناڵ و ژنێک مه‌کوژن، ناپاکی مه‌که‌ن، خوازياری سوڵح و چاکه بن که خوا گه‌لێکی چاکان خۆش ده‌وێ). هه‌روه‌تر پێغه‌مبه‌ری خوا له‌شکه‌ره‌کانی خۆی به پێکهێنانی دۆستايه‌تی و هاودڵی ئامۆژگاری ده‌کرد و له ساز کردنی ڕق و کينه‌ نه‌هی ده‌کرد .جاری وايه‌ ده‌يفه‌رموو «تألفوا الناس وتأنوا بهم. ولا تغيروا عليهم حتى تدعوهم. فما على الأرض من أهل مدر ووبر. ألا أن تأتوني بهم مسلمين أحب إلى من أن تأتوني بأبنائهم ونسائهم وتقتلوا رجالهم» (له خه‌ڵکدا هۆگری و ئارامی ساز بکه‌ن، تا ئه‌وانتان بانگهێشت نه‌کردووه هێرشيان بۆ مه‌به‌ن . ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ته‌واوی شاره‌کان وئاوايه‌کانی سه‌ر زه‌وه‌ی لای من به موسڵمان بێنن،لام زۆر خۆشتره له‌وه‌يکه‌ پياوه‌کانيان بکوژن و ژنان و مناڵه‌کانيان به‌ ئه‌سيری بگرن. خوله‌فای ڕاشد هه‌ر له‌سه‌ر ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ڕۆيشتنه پێش. کاتێک که ئه‌بووبه‌کر _ڕه‌زای خوای لێ بێت_ پاش کۆچ کردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ،ئوسامه‌ی کوڕی زه‌يدی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌وه‌ڵين له‌شکه‌ری ئيسلامی بۆ سووريه‌ی نارد، به‌ له‌شکه‌ره‌که‌ی کوت : : «لاتخونوا، ولاتغلوا، ولاتغدروا، ولاتمثلوا، ولاتقتلوا طفلاً صغيراً، ولاشيخاً كبيراً ولاامرأة، ولاتقتطعوا نخلاً، ولاتحرقوه، ولاتقتطعوا شجرة مثمرة، ولاتذبحوا شاة، ولابقرة، ولابعيراً إلا لمأكلة. وسوف تمرون على قوم فرغوا أنفسهم في الصوامع، فدعوهم وما فرغوا أنفسهم له») ناپاکی مه‌که‌ن، گزی مه‌که‌ن، فێڵی به کار مه‌به‌ن، گوێ و لووتی هيچ لاشه‌يه‌ک مه‌بڕن، هيچ مناڵێکی بچووک يا پيرێکی به ساڵاچوو يا ژنێک مه‌کوژن، هيچ دار خورمايه‌ک مه‌بڕنه‌وه و مه‌سووتێنن، هيچ دارێکی به‌ر مه‌بڕنه‌وه‌، هيچ مه‌ڕ يا مانگا يا وشترێک جگه‌ بۆ خواردن مه‌کوژن . به‌سه‌ر خه‌ڵکانێک تێپه‌ڕ ده‌بن که خۆيان وه‌قفی عيباده‌ت له کڵێساکان کردووه، که‌وابوو ئه‌وان به حاڵی خۆيان به‌جێ بێڵن کارتان پێيان نه‌بێ.) له به‌سه‌رهاتێکی¬تر کاتێک که ئه‌بووبه‌کر، يه‌زيدی کوڕی ئه‌بی سۆفيانی له‌گه‌ڵ له‌شکرێک نارد، ئه‌وی به‌ڕێ کرد و کوتی : «إني موصيك بعشر فاحفظهن: أنك ستلقى قوماً زعموا أنهم فرغوا أنفسهم لله في الصوامع. فذرهم وما فرغوا أنفسهم له... ولا تقتلن مولوداً، ولا امرأة، ولا شيخاً كبيراً، ولا تعقرن شجراً بدأ ثمره، ولا تحرقن نخيلاً، ولا تقطعن كرماً، ولا تذبحن بقرة، ولا شاة، ولا ما سوى ذلك من مواشي إلا لمأكلة» (ده‌ شت پێ ده‌ڵێم، ئه‌وانت له بير بێت، تۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک ڕووبه‌ڕوو ده‌بێوه که وا بير ده‌که‌نه‌وه خۆيان له په‌رستگه‌کان ته‌واو کردووه،که‌وابوو ئه‌وان به‌و شته‌ی ده‌يکه‌ن به‌جێ بێڵێ،هه‌رگيز مناڵ،ژن به ساڵاچوويه‌ک مه‌کوژه.دارێک که ميوه‌که‌ی ديار بووه، ڕيشه‌که‌ی مه‌بڕه‌وه‌، هيچ داره‌ خورمايه‌ک مه‌سووتێنه، هيچ داره ترێيه‌ک مه‌بڕه‌وه‌،هه‌رگيز مانگا يا مه‌ڕ يا زينده‌وه‌ره‌کانی¬تری وه‌ک ئه‌وان جگه‌ بۆ خواردن مه‌کوژه) عه‌مڕانی کوڕی حوسه‌ين _ڕه‌زای خوای لێ بێت_ده‌ڵێ : «ما خطبنا رسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ خطبة إلا أمرنا بالصدقة، ونهانا عن المثلة. حتى الكفار إذا قتلناهم لا نمثل بهم بعد القتل، ولا نجدع آذانهم وأنوفهم، ولا نبقر بطونهم، إلا أن يكونوا فعلوا ذلك بنا فنفعل بهم ما فعلوا بنا. والترك أفضل، كما قال الله تعالى» (هه‌ر کات ڕه‌سووڵی خوا خوتبه‌يه‌کی ده‌گوت، ئێمه‌ی به سه‌ده‌قه‌ فه‌رمان ده‌دا، و له بڕين ته‌رمه‌کان ته‌نانه‌ت ھی کافره‌کان نه‌هی ده‌کرد، تا هه‌ر کات ئه‌وانمان ده‌کوشت له بڕينی گوێ و لووتی خۆمان بپارێزين و زگی ئه‌وان نه‌دڕین، مه‌گه‌ر کاتێک که له‌گه‌ڵ ئێمه‌ وه‌هايان کردبێ، ئه‌و کات ده‌توانين وه‌ک خۆيان بجووڵێينه‌وه . هه‌رچه‌ند به فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌، وه‌ک خۆيان نه‌کردنه‌وه باشتره . (سه‌باره‌ت به ڕێزی ئيسلام به‌رانبه‌ر دين و گرووهه‌کانی¬تر،به‌سه‌رهاتی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ـ ره‌زای خوای لێ بێت ـ باس ده‌که‌ين که کاتێک گه‌ييشته شاری قودس، ئه‌سقه‌فی گه‌وره‌،سه‌روونيووس ئه‌وی بۆ چاو پێ که‌وتن له کليسای «قيامت» بانگهێشت کرد، خه‌ليفه بانگهێشته‌که‌ی قه‌بووڵ کرد، له کليسادا بوو که کاتی نوێژ گه‌ييشت . ئه‌و به ئه‌سقه‌فی کوت له کوێ نوێژ بخوێنم ؟ ئه‌سقه‌ف کوتی :له‌سه‌ر جێگاکه‌ت نوێژ بخوێنه، عومه‌ری فارووق وڵامی داوه باش نيه‌ عومه‌ر له کليسايه‌کدا نوێژ بخوێنێ، چون موسوڵمانه‌کانی پاش ئه‌و دێن و ئه‌ڵێن عومه‌ر لێره‌ نوێژی خوێندووه و هه‌ر له وێ مزگه‌وتێک ساز ده‌که‌ن . له‌به‌ر ئه‌مه‌ هێندێک له کليساکه‌ دوور بۆوه و عه‌باکه‌ی ڕاخست و نوێژی خوێند .موسوڵمانه‌کانی پاش ئه‌و هاتن و هه‌ر له‌و جێگايه‌ی نوێژی خوێندبوو، مزگه‌وتێکيان به ناوی «مزگه‌وتی عومه‌ر» ساز کرد. له لايه‌کی تره‌وه‌، سوننه‌تی به‌نرخ و پڕ گه‌وهه‌ر و شه‌ڕيعه‌تی ئيسلام سه‌رنجێکی تايبه‌تی به برينداره‌کان و نه‌خۆشان ته‌نانه‌ت له ناو سه‌فه‌کانی دوژمنان و ئه‌سيران له ياد نه‌کردووه . له حه‌ديسێکدا ڕه‌وايه‌ت کراوه که ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) له کاتی سه‌رکه‌وتن و گرتنی مه‌ککه‌ فه‌رمووی «ألا لايُجهزن على جريح، ولا يُتبعن مدبِر، ولا يُقتلن أسير، ومن أغلق عليه بابه فهو آمن» (وريا بن، گيانی هيچ که‌سێکی بريندار وه‌رنه‌گيرێ، وه‌دوای هيچ که‌سێک که هه‌ڵدێ مه‌که‌ون، هيچ ئه‌سيرێک نه‌کوژرێ، هه‌ر که‌س ده‌رگای ماڵه‌که‌ی دابخات له ئه‌مان دايه‌) ياسا و بڕيارنامه‌ي مه‌دينه که ڕه‌سووڵی ڕێزداری ئيسلام له کاتی کۆچ کردن بۆ مه‌دينه ئه‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌هلی يه‌سرێب نووسی، هه‌وه‌ڵين ياساي مه‌ده‌نی نووسراو له مێژووی وڵاته‌کان له ژومار دێت. کوتم په‌يماننامه‌ي مه‌ده‌نی چون موسڵمانه‌کانی له‌گه‌ڵ چينه‌کانی جۆراوجۆی يه‌سرێب له بواری مافی و ئه‌رکايه‌تێوه به‌رابه‌ر ده‌زانێ،ئه‌م مه‌نشوور و سه‌نه‌ده له‌سه‌ر سامان دانی پێوه‌ندێکانی شارۆمه‌نده‌کانی مه‌دينه پێ داگری هه‌يه‌ و ئه‌وان له‌يه‌ک په‌يمان داده‌نێ، چون ئه‌م سه‌نه‌د و مه‌نشووره ته‌واوی شارۆمه‌نده‌کان وێڕای دينه‌کانی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌ به‌ر : موسڵمانه‌کانی موهاجير و ئه‌نسار و ئه‌هلی کتێبی يه‌هوودی و ماوه‌ی چه‌ند په‌ره‌ستان .له ئاکامدا به جۆرێک بنه‌ڕه‌تی شارۆمه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندامبووني و تابعيه‌تي وڵات له ڕێگای عه‌هد و په‌يمان بنياد نا، نه له ڕێگای يه‌کيه‌تی له بير و باوه‌ڕ يا جنس يا ڕه‌گه‌زايه‌تی. ئه‌مه‌ خۆی نيشانده‌ری سازش و لێ بوردوويي له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه، چون ته‌واوی ماف و سه‌ربه‌شی يه‌ک دانه غه‌يری موسڵمانی له‌گه‌ڵ موسڵمانێک به‌رابه‌ر زانيوه.ڕوونترين به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌م وته‌يه‌، هه‌ر لايه‌نگری ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) يه‌ که کاتێک له ڕۆژێکی زۆر گه‌رم ديتی يه‌هوودیه‌کانی به‌نی قۆڕه‌يزه‌يان له ژێر تيشکی تاو ڕاگرتووه ، به‌رانبه‌ر به‌رپرسانی موسڵمان و پاسه‌وانه‌کان فه‌رمووی: «لاتجمعوا عليهم حر الشمس وحر السلاح وقيّلوهم واسقوهم حتى يبردوا» (تينی تاو و گه‌رمای چه‌کیان له‌سه‌ر کۆ مه‌که‌نه‌وه، ئه‌وان به‌رنه‌ ژێر سێبه‌ر، بێڵن بحه‌سێنه‌وه و ئاويان پێ بده‌ن تا سارد ببنه‌وه) ئه‌و جۆره‌ی که له ئازار دانی ئه‌سيره‌کان نه‌هی ده‌کرد.،چون ئه‌سير هه‌ر وه‌ک مناڵ و هه‌تيو ئيتر توانا و هێزێکی نيه‌ و پێويسته به‌رانبه‌ر به‌و ڕه‌حمه‌ت و لێ بوردوويي هه‌بێت. ئه‌م ئايه‌ته‌ له‌م بواره‌وه‌ په‌ندێکی باشه : : «ويطعمون الطعام على حبه مسكيناً ويتيماً وأسيراً» (انسان/ 8) (سه‌ره ڕای هۆگری، به هه‌ژار و هه‌تيو و ئه‌سير خۆراک ده‌ده‌ن ) يانی خوا ئه‌سيری له جێگای هه‌تيو و هه‌ژار داناوه که له هه‌ر جۆری توانايه‌ک به دووره‌. سه‌باره‌ت به سته‌م کردن به‌رانبه‌ر به غه‌يری موسڵمانان و يه‌هوودێکان، پێويسته بکوترێ ئه‌م نموونه‌ي زوڵمه له‌ په‌يڕه‌وانی که‌سانێکه که ناوه‌کانيان چه‌ن جار له قوڕئانی پيرۆزدا هاتووه و پێچه‌وانی ئامۆژه‌کانی قوڕئانی پيرۆز و له ئاکامی کوفر به خوايه‌،چون ناوی مووسا ـ سڵاوی خوای لێ بێت ـ 136 جار و ناوی عيسا 25 جار له قوڕئاندا هاتووه به‌ڵام پاشان، ئه‌وانه‌ی که بێ تاوانه‌کان سه‌ر ده‌بڕن و ده‌کوژن و شوێنه‌کانی جێی عيباده‌ت به ناوی ئيسلام له ناو ده‌به‌ن، كه‌ي موسڵمانن له حاڵێک دا ده‌زانين ئيسلام ئايينێكي مامناوه‌ند، ميانه‌ڕه‌و و ڕێزگر له‌ خه‌ڵکه ؟!