ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌ریمی کوردستان ڕاگه‌یاندرا و ده‌تۆنین بڵێین کاتێکی هه‌ستیار و چاره‌نووس ساز ڕه‌خساوه بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی و داڕشتنی بنه‌مایه‌کی پێشکه‌وتۆانه بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتو. له‌به‌ر ئاسته‌می بارودۆخی نیشتمانی و هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک پرس و ئه‌رکی گرینگ، پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌کی کووت بۆ دۆخی ڕابوردو بکرێ . له‌وه پێش دیاره ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان دوو پارتی سه‌ره‌کی ئه‌وکات، نه‌خشه ڕێگایه‌ک بوو له پێناوی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و یه‌کریزی کردنی هه‌نگاوه‌کان له‌به‌رامبه‌ر پارته‌کانی ئۆپۆزیسیۆن.
دۆای خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان، داشکانی پله‌ی ده‌نگه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که به له‌به‌رچاو گرتنی هاتنه‌سه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ک هێزی دوهه‌می سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه دێته ئاراوه که چاره‌نووسی ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی دۆای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و کوێ ده‌چێ؟ ئایا ئه‌و جۆڕه‌ی له کاتی کۆبوونه‌وه و دیداره‌کان ئاماژه ده‌درا که گرنگ نیه به لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، به‌ڵکوو گرنگ ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوازی جاران ده‌جووڵێنه‌وه و ده‌سه‌ڵات دابه‌ش ده‌که‌ن یان واقیعه سیاسییه نۆێیه‌ی به‌دی هاتووه خۆیده‌نوێنێ و ئاڵووگۆڕی جیاواز سه‌رهه‌ڵده‌دا.
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌که وه‌ک جاران بێت کابینه‌ی هه‌شته‌م به سه‌رۆکایه‌تی کاندیدێکی یه‌کێتی ده‌بێ پێک‌بێت. له کاتێکدا وێناچێت ئه‌و دیارده‌یه له لایان هێزه‌کانی سیاسی دیکه‌وه وه‌ربگیرێت. که‌وابوو، شێوازی دیکه بۆ پێکهێنانی کابینه‌و و ده‌وڵه‌تی داهاتوو ده‌بێ ڕه‌چاو بکرێت. من پێموایه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی وا به هۆی ده‌نگده‌ران ڕه‌خساوه، هه‌لێکی مێژووییه بۆ گه‌شه‌ی سیاسی له سه‌ر ئاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. به‌و پێیه ده‌کرێ پارتی و گۆڕان ده‌وله‌تی داهاتوو پێک‌بێنن و ئه‌وانی دی وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه. به‌و شێوه دوو مه‌ودای به‌نڕخ فه‌راهه‌م ده‌بێ:
1- بۆ پارتی ئه‌و ده‌رفه‌ته پێکدێ که هاوڕێ ده‌گه‌ڵ لایه‌نێکی تۆانا کابینه پێک‌بێنێ و به‌و شێوه له ماوه‌ی دیاریکراو دا به دوور له ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵی و ... ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگریت. له کاتێکدا که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزیسیۆنێکی به تۆاناشی چاوه‌دێره.
2- هه‌ڵێکی باش بۆ یه‌کێیه‌تی ده‌ڕه‌خسێ تاکوو هه‌م ده‌رفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی به خۆیدا هه‌بی و هه‌وڵبدات له داهاتوودا دووباره متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌ده‌ست خات و هاوکات ته‌جره‌به‌ی هاوبه‌شی له ئۆپۆزیسیۆنیشی ببێ. چونکه وه‌ک باسده‌کرێ، هێشتا یه‌کێتی وه‌ک کاراکته‌رێکی سیاسی تۆانا له کوردستان ئه‌ژمار ده‌کرێت و ده‌توانێ له کایه‌ی سیاسی دا پێگه‌یه‌کی به هێزی هه‌بێ.
به‌وشێوه، بۆی هه‌یه ڕه‌وتی بهدیمۆکڕاسی بوون له هه‌ریمی کوردستان په‌ره بگرێ و سه‌قامگیر بێت. به پێچه‌وانه، ئه‌گه‌ر هه‌رهه‌مان ئاکاری جاران دووپات بێته‌وه، وێناچێ چ ئاڵووگۆڕێکی دڵخۆشکه‌ر بۆ ئه‌زموونی سیاسی له کوردستان پێک‌بێت و به‌ره‌و پێش بچێت. شێوازی ڕاده‌ڕبڕینی پارتی لێره‌دا به‌رچاوه که دیاری بکات چ سیسته‌مێک بۆ کابینه‌ی داهاتوو به‌کار دێنێ و ئایا وڵامده‌ری دۆخه‌که‌ش ده‌بێت یان نا؟
بۆچوونه‌کان