ده‌ڵێن میلله‌تێک که له مێژووی خۆی په‌ند وه‌رنه‌گرێ مه‌حکووم به دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌وه، ئه‌مڕۆژانه له حاڵێکدا که له تۆڕ و شه‌به‌که‌کانی هه‌واڵ و ڕۆژنامه‌کانی جێ¬باوه‌ڕی جیهانی گوزارشتهایه‌ک له کوشتاری ژنان و مناڵانی کۆبانی و ململانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ ژیان و ئازادی بڵاو ده‌که‌نه‌وه .ڕه‌سانه‌کانی ڕادیۆیی و ته‌له‌ڤیزیونی ،چاپه‌مه‌نێکان و شه‌به‌که‌کانی مه‌جازی بوون به مه‌یدانی شه‌ڕ و کێشه‌ی ڕه‌سانه‌یی نێوان نووسه‌ران و شیکارانی کورد و جار وایه داوێنی ئه‌و کێشانه به ڕووپه‌ڕی شه‌قامه‌کان و ناو خه‌ڵک کێشراوه .تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌م شه‌ڕ و کێشانه‌ی قه‌ڵه‌می و ڕه‌سانه‌یی زیندوو کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی که‌سی، بیرۆکوانه و ڕامیاری به جێی کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌نج و ده‌ردی خه‌ڵکی کۆبانیه. ئه‌م شه‌ڕ و کێشانه داستانێکی دووپاته‌یی له مێژوویی کوردستانه که کوردستان هه‌زار جار له‌به‌ر ئه‌وه زه‌ربه‌ی خواردووه به‌ڵام به داخه‌وه په‌ندیان لێ وه‌رنه‌گرتووه.له دوو سه‌ری ئه‌م کێشه دوو پاڵیه، که‌لێنه‌کانی ڕابردووی «ئیسلامخوازی ـ کوردخوازی» و «ڕاست ـ چه‌پ» سه‌ر له‌نوێ سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه. کهلێنگهلێکی وا بوونی ئه‌وان له ڕابردوودا جگه له به‌دبه‌ختی و چه‌رمه‌سه‌ری بۆ خه‌ڵکی کورد ئاکامێکی¬تر یان به‌دواوه نه‌بووه. ناکۆکییه‌کانی نێوان شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری و هه‌واداره‌کانی له‌گه‌ڵ به‌درخانییه‌کان پاش شه‌ڕی جیهانی هه‌وه‌ڵ نموونه‌یه‌کی ڕوونه که به ئێمه نیشان ده‌دات که سه‌ره‌تا چۆن لایه‌نه‌کانی عه‌ڕه‌بی، تورکی،ئه‌رمه‌نی و...هه‌ر کام له خه‌لافه‌تی هه‌ڵه‌وه‌شاوه‌ی عوسمانی به‌شی خۆیان هه‌ڵگرتووه و له‌م نێوه‌دا ته‌نیا کورد ده‌ستی به‌تاڵ مایه‌وه و له دووهه‌مدا هه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی که ڕۆژئاوا سازی کردبوون، چۆن کورده‌کانی وڵاته‌کانیان به بیانووی سازکردن نه‌ته‌وه له ناو برد و ڕێبه‌رانی هه‌ر دوو تاقمی کوردیان بۆ به‌ندیخانه‌کان و کوشتارگاکان به‌ڕێکرد و تاسه و ڕق و کینه‌یان بۆ کۆمه‌ڵی خه‌ڵک به یادگار به جێ هێشته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه تا ئێستاش بیره‌وه‌ری شه‌ڕه‌کانی براکوژی نێوان ڕه‌وته‌کانی چه‌پی کوردستانی عێڕاق به ته‌وه‌ری یه‌کێتی نیشتمان و نه‌یاره‌کانی ڕاستی ئه‌وان به ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکڕات و وێرانه‌کانی ئه‌و له بیر خه‌ڵکی کورد نه‌چۆته‌وه. له مێژوویی کورد نموونههایهکی¬تر له‌م براکوژیه هه‌بووه که کوتن و گێڕانه‌وه‌ی ده‌بێته «مه‌سنه‌وی حه‌فتا مه‌ن». ئه‌مڕۆ که خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕ و هه‌ڵا کۆنانه له تریبۆنه‌کان ده‌بیستن، موو به له‌شیانه‌وه ڕاست ده‌بێ و په‌شێوی ئه‌وه‌ن که نه‌کا دووباره کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنی¬تر ڕوو بدات. که هه‌ڵبه‌ت کاره‌ساتی دڵته‌زێن و تاڵی براکوژی هێنده له کوردستاندا دووپات بۆته‌وه که به وته‌ی هێگڵ، شێوه‌ی کۆمیکی به خۆوه گرتووه. وتنهکی زۆر ناخۆشه به‌ڵام ڕاستێکه‌ی ئه‌مه‌یه که ئه‌مڕۆ هێندێک به بێ¬هێمنی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که جارێکی دیکه شانۆ و دیمه‌نی براکوژی کورده‌کان که ماوه‌یێکه به هۆی تێگه‌یشتوویی و دورئه‌ندێشی ڕێبه‌رانی ئه‌وان نیشتووه‌ته‌وه ببینن و له‌سه‌ر وێرانه‌کانی ئه‌وان کۆشکی ئاواته‌کانی خۆیان ساز بکه‌ن .و نووسه‌ری ئه‌م یادداشته، نه ڕامیاره و نه ڕۆژنامه‌نووس به‌ڵکوو ته‌نیا و ته‌نیا توێژه‌رێکی مێژوویه که ساڵه‌های ساڵه له سووچێک دوور له هه‌را و هوریای ڕۆژگار خه‌ریک به تۆژینه‌وه‌یه و له ته‌نیایی خۆیدا، کاره‌ساته‌کانی دڵته‌زێن و ترسناکی له سه‌رچاوه‌کانی ڕابردوو و ئێستا خوێندۆته‌وه که ده‌ستی بێگانه‌کان و ناکۆکێکانی ناو خۆی ڕێبه‌ران و که‌سایه‌تێکانی کورد له درێژایی مێژوو به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیان هێناوه. که‌وایه ئێستا که ئاوازه‌کانی شوومی زیندوو بوونه‌وه‌ی وه‌ها ناکۆکی¬هایه‌ک هه‌ر چه‌ند له ئاستێکی ڕاده‌دار و که‌م ده‌بینێ ،وه‌ک ئه‌رکی مێژوویی و مرۆڤایه‌تی ، خۆی به‌رپرس و ناچار ده‌زانێ که له جلی تۆژینه‌وه و دووره‌په‌رێزی خۆی بێته ده‌رێ و به گشت قه‌ڵه‌م به ده‌ستان و کار به‌ده‌ستانی کورد و کوردستان چه‌ند خاڵێک بیره‌وه‌ری بکات. 1-ئه‌مڕۆ کێشه‌ی سه‌ره‌تایی خه‌ڵکی کوردستان ،خه‌ڵکی ناو شاری کۆبانین. پیر و لاو و ژن و پیاوی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌ست له ده‌ستی یه‌ک و به دوور له هه‌ر ناکۆکێکی که‌سی، ڕامیاری و بیرۆکوانه زۆر بهشهڕهفانه له‌گه‌ڵ مردن و ترس شه‌ڕ ده‌که‌ن و له ژیان و مرۆڤایه‌تی به‌رگری ده‌که‌ن. ئه‌وان بۆ گه‌ییشتن به‌م ئامانجه، دیمهنگەلێکی وایان به‌دیهێناوه که بێ هیچ شکێک به‌رخۆدانی مێژوویی وه‌ک خۆڕاگری شاری ئیستالینگراد دژ به فاشیسمی هیتلێر له به‌رامبه‌ر کۆبانی هیچ نيیه . به ڕاستی بۆ هێزه‌کانی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد به‌جێی یه‌کگرتن و نوێنه‌ک و سهرمەشقگرتن له خه‌ڵکی کۆبانێ، ناکۆکێکانی ڕامیاری و ڕێبازیان زیندووکردۆته‌وه و هه‌رکام ئه‌وه‌ی تر به که‌متر خه‌می و... تاوانبار ده‌کات؟ ئه‌مڕۆ ژنان و مناڵانی کوبانێ له به‌رامبه‌ر دێوەزمەی مردن ڕاوه‌ستاون و ته‌نیا ڕێگای به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م دێوەزمەیە، یه‌کێتی گشت ڕه‌وته‌کانی کورد هه‌مووی چه‌پ و ڕاست و موسڵمان و سێکۆلاره. به دڵنیایی ئه‌گه‌ر وه‌ها شتێک بقه‌ومێ ناوی گشت ڕێبه‌ران و کهسایهتيهکانی ئه‌م حیزبانه به یه‌ک ڕاده تا هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه .ئه‌گه‌ر جگه له‌مه بێت و کۆبانێ بکه‌وێ، مێژوو هیچ کات، هیچ کام له‌وان نابه‌خشێ و هیچ پاکانه‌یه‌ک له‌وان وه‌رناگرێ. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه ئه‌وان چاره‌نووسی کوردانی ئه‌یوبی وه‌بیر بێننه‌وه. ئه‌و کات که یه‌کێتی له نێوان ئه‌واندا هه‌بوو نه ته‌نیا نه‌یارانی نزیکی خۆیان که هه‌ڵمه‌تبه‌رانی خاچپەرەستیشیان به‌زاند و ئه‌و کات تووشی چه‌ن به‌ره‌کی بوون ، زۆر به ئاسانی له‌به‌رامبه‌ر نۆکه‌رانی تورک به‌زین. 2ـ به درێژایی مێژوو، بوونی دوژمنانی ده‌ره‌کی بۆته هۆی یه‌کگرتنی ناۆخۆیی، من پێم سه‌یره و ماومه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ که دوژمنانی کورد بۆ له ناوبردنی کوردان و داگیر کردنی وڵاته‌کانیان قۆلیان ھەڵماڵیوە، چۆن ئه‌م ئیزنه به خۆیان ده‌ده‌ن که له ناو خۆیان ناکۆکی دروست بکه‌ن؟ به بڕوای من دیمه‌نی دڵته‌زێنی تاڵی سه‌رانی لێ کراوه‌ی ژنان و چاوه‌کانی له گلێنه ده‌رهاتووی مناڵانی کۆبانێ که ته‌واوی شه‌به‌که‌کانی جیهانی نیشانی داوه، پێویسته ئه‌وه‌نده کورده‌کان په‌ندی لێ وه‌ربگرن که ته‌واوی ناکۆکێکانی خۆیان له بیر بکه‌ن و یه‌کتر بگرن. به پشت به‌ستن به ئه‌زموونه‌کانی مێژوویی دڵنیام که ئه‌گه‌ر دوژمنێک وه‌ک داعیش کوردستان داگیر بکات، سه‌رتا له‌گه‌ڵ ته‌واوی کورده‌کانی نه‌یار ، به چاو پۆشی له ڕێباز و مه‌رامی ئه‌وان به یه‌ک شێوه به‌ره‌نگاری ده‌کات و له فۆناغی دوایه ،ته‌نانه‌ت کورده‌کانی لایه‌نگری داعیشش به تێکڕایی له ناو ده‌بات و ده‌یان کوژێ. 3ـ کۆمه‌ڵگای کوردنشین کۆمه‌ڵگایه‌کی زۆر و جۆراوجۆره. ئه‌م زۆریه له زاتی خۆیدا خراپ نیه و ئه‌مه به‌ستراو به به‌ره‌نگاری کورده‌کانه که ببێنه ده‌رفه‌ت یا هه‌ڕه‌شه. ئه‌مڕۆ کاره‌ساتی کۆبانێ سه‌ره‌ڕای تاڵ بوون و هه‌ڕه‌شه بوونه‌که‌ی، ده‌رفه‌تێکی بێ وێنه بۆ زیندوو بوونه‌وه و بەگڕخستنی گشت دهفرایهتێکانی زۆری کۆمه‌ڵگای کوردی له به‌رگری له مافی شه‌رعی ئه‌م خه‌ڵکه دابین کردووه. هونه‌ر و لێزانینی ڕێبه‌رانی ئاييني، ڕامیاری و ڕووناکبیرانی یه‌ک کومه‌ڵگا ئه‌مه‌یه که قه‌یرانه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌فرایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵکی خۆیان جێگۆڕێ بکه‌ن. ئه‌مڕۆ که ڕه‌وتی گۆڕانه‌کانی ناوچه‌یی ده‌رفه‌تێکی بێ وێنه‌ی بۆ نیشاندانی ڕۆحیه‌ی ئاشتی خواز و ئازادیخوازی خه‌ڵکی کورد و شکانی ئه‌و سنوورانه‌ی که یا خۆیان سازیان کردووه یا به ده‌ستی بێگانه‌کان ساز کراوه دابین کردووه ،به ڕاستی زۆر حه‌یفه که ئه‌و ده‌رفه‌ته بکرێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به دژی ناخۆیی. مێژووی کورده‌کان ده‌يان نموونه‌ی خراب کردنی ده‌رفه‌ته‌کان به ده‌ست به‌ره‌کانی پێشووی له ناو خۆیدا تۆمار کردووه.هیوادارم به‌ره‌ی ئه‌مڕۆ به جه‌خت کردنی قازانجه‌کانی هاوبه‌ش و به فه‌رمی و ڕه‌سمی ناسینی جیاوازێکانی ڕامیاری‌و فکری و..قه‌دری ئه‌م ده‌رفه‌ته بزانێ و شه‌رمه‌زای سپه‌ی مێژوو نه‌بێت. 4ـ پێویسته بزانین که ته‌نیا به وتني «بژیت» و یا «له ناو چێ» کوتن، نه ته‌نیا بارودۆخه‌که باشتر نابێت، به‌ڵکوو له‌وانه‌یه به دژی خۆمانیش ته‌واو بێت. کورده‌کان (چ ڕاست و چ چه‌پ، چ ئاييني و چ نه‌ته‌وه‌خواز) به جێی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نامۆ و دوژمن دروست کردن پێویسته هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ زۆر کردنی دۆسته‌کانیان و کردنی دوژمنه‌کانیان به دۆستی خۆیان بۆ ڕزگاری کۆبانێ بده‌ن. چه‌ن ساڵ له‌وه پێش که سه‌ردانی جێگای بۆمبی ئه‌تۆمی هیرۆشیما کرد، تێگه‌ییشتم که به‌جێی ئه‌و ، مووزه‌یه‌کی ئاشتیان دروست کردووه و له گۆشه‌یه‌کی ئه‌و به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا نووسیویانه «ئێوه به شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ ئێمه وڵاتی ئێمه‌تان وێران کرد به‌ڵام ئێمه به ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێوه دووباره دروستی ده‌که‌ینه‌وه... سه‌د ساڵه کورده‌کانی تورکیه، عێڕاق و سووریا که له هه‌ر دوو لای سنووره‌کانی ئه‌م وڵاتانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی زاڵ له‌سه‌ر ئه‌وان سه‌رکوت کراون،سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ، له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه باشتره که له وتووێژ کردن بۆ ئاشتی و ژیانی ئاشتیخوازانه ده‌ست نه‌کێشن. به دڵنیایی زۆر ده‌ست له هه‌وڵی ئه‌وه دان که کورده‌کانی عێڕاق و تورکیه و سووریا دووباره به گیانی خۆیان و ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕاژۆری خۆیان بخه‌ن و به بیانووی تيرۆریسم و گرژیخوازی ئه‌وان له مافی شه‌ڕعی و مرۆڤایه‌تی خۆیان بێ به‌ش بکه‌ن. و بەرژەوەندی و قازانجی درێژخایه‌ن و ستراتێژیکی کورده‌کان وا ده‌خوازێ که ته‌نانه‌ت له کاتی که‌ڵک وه‌رگرتنی لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر له گرژی ، ئه‌وان وه‌ک خۆیان ڕووبه‌ڕوویی نه‌که‌نه‌وه و هه‌ر وه‌ک خه‌ڵکی کۆبانێ ته‌نیا له کاتی هێرش کردنی دوژمن ، له خۆیان به‌رگری بکه‌ن. سه‌رتر له‌مه،کورده‌کان پێویسته هه‌وڵ بده‌ن به ئاوازی ئاشتی خوازانه و کێشانی پشتیوانه‌کانی جیهانی ،شه‌ڕی داسه‌پێنراو به‌سه‌ر کورده‌کانی کۆبانێ و ناوچه‌کانی ديكەی کوردنشین بکوژێننه‌وه.له‌م ناوه‌دا هه‌واداره‌کانی ئۆرووپا و ئه‌مریکا به هۆی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ تورکیه و داخوازی ئه‌م وڵاته،ئه‌وان به ترۆریست ده‌زانن،پێویسته زۆرتر قه‌دری ئه‌م ده‌رفه‌ته بزانن و به خواستنی ئیستراتژی هاوکاری و وتووێژی کاریگه‌ر به جێی تاکه‌یی ڕۆیشتن ، شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی جیهانێکان بگۆڕن و چالاکی که‌مالیسته‌کانی دژ به کورد بێ بار بکه‌ن. 5ـ ئه‌مڕۆ کێشه بنەڕەستی ئهویەکە هه‌وڵ بۆ یارمه‌تيدانی خه‌ڵکی کۆبانی بدرێت. ڕاستێکه‌ی ئه‌مه‌یه که ئه‌م خه‌ڵکه پێویستیان به یارمه‌تیدانی خوراده‌مه‌نی و چه‌کداریه. له‌م بارودۆخه‌دا، گه‌ییشتنی یارمه‌تی به‌م خه‌ڵکه پێویستی یه‌کاویه‌ک وسهرهتاییه. گرینگ نیه چ ڕێکخراوه و چ ده‌وڵه‌تێک و به چ مهبەستێکەوە یارمه‌تی خه‌ڵکی کۆبانێ ده‌ده‌ن. پێویسته له ته‌واوی ئه‌و ڕێکخراوە و وڵاتانه‌ی که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی خه‌ڵکی کۆبانی ده‌ده‌ن ده‌ست خۆشی بکردرێت.ئه‌م جار له‌م به‌ینه‌دا ئه‌و دهفرایهتیانهی که له کۆمه‌ڵگای کوردی کۆ بوونه‌وه بۆ زۆر کردنی ئاستی ئه‌و که‌سانی یارمه‌تی ده‌ده‌ن چالاک تر بن.بۆ وێنه چه‌په‌کانی کورد له ئه‌ورووپا و ته‌واوی جیهان ده‌توانن له ڕێگاهایهکی جۆراوجۆر، ئه‌و ڕێکخراوه و گرووهانهی که خه‌ڵک سازی کردون و به‌ره‌کانی ڕامیاری چه‌پ په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌ته‌کانی ئۆرووپایی بۆ یارمه‌تی دانی خه‌ڵکی کۆبانی هان بده‌ن. 6ـ حیزبه‌کانی جۆراوجۆری ئیسلامی کورد ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی زانایانی ئیسلامی، ڕێکخراوه‌ی دانیشتنه‌کانی ئیسلامی و حیزبه‌کانی ئیسلامی ناوچه، ئه‌وان به تاوانبار کردنی مرۆکوژێکانی داعیش له کوردستاندا و ئاگا کردنه‌وه‌ی گه‌نجه‌کان له ڕاستی و ئاکامی زێده‌ڕه‌وی هان بده‌ن.عه‌له‌وێکان ،ئیزهدێکان،کاکهیێ-کان،شێبکهکان و مه‌سیحێکانی کورد ده‌توانن به به‌کار کردنی ده‌فرایه‌تی هاوڕێیانی خۆیان له جیهاندا،پیشتیوانهایهکی زۆر بۆ کۆبانێ ڕابکێشن و له ته‌واوی توانایه‌کانی خۆیان له‌م بواره‌وه و له چوارچێوه‌ی یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌ڵک وه‌ربگرن.کورده‌کانی ئێران و دۆستانی ئێران له نێوان کورده‌کاندا ده‌توانن ده‌وڵه‌تی ئێران وئێرانێکان هان بده‌ن به یارمه‌تی خه‌ڵکی کۆبانێوه بچن. به‌م شێوه‌یه و به یه‌ک گرتوویی ، به‌شه‌کانی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌توانن پێوه‌ندێکی زۆرتریان له‌گه‌ڵ خۆیان و دۆسته‌کانیان بۆ یارمه‌تی دانی کۆبانێ هه‌بێ که‌هه‌ر وه‌ک به‌شه‌کانی یه‌ک پازێل ،هه‌وڵی یه‌کتر کامیل کردن بکه‌ن نه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یکه کام حیزب چه‌نده‌ی یارمه‌تی به کۆبانی کردووه و کام یه‌ک یارمه‌تێکی نه‌کردووه به شه‌ڕ و هه‌ڵا خه‌ریک بن. 7ـ زۆرترین بارستی شه‌ڕ و کێشه‌کان له نێوان کورده‌کان له‌سه‌ر بابه‌تی جێ گری و لایه‌نگری تورکیا له کۆبانێ و زۆرتر له نێوان کورده‌کانی تورکیا بووه که به داخه‌وه که‌سانێکی زۆریش له‌م نێوه‌دا کوژراون. ده‌سته‌یه‌ک له کورده‌کان له جێگری تورکیا له‌م باره‌وه به‌رگریان کردووه و ئه‌و به دروست ده‌زانن و دهستهیهکهیش به‌دوای ڕه‌ش نیشان دانی ڕۆڵی تورکیا که‌وتوون. له سه‌ره‌تادا پێویسته بڵێم که بریا ئه‌م ڕازی و ناڕازیانه له جێی مه‌دح و دوعا لێ کردنی ئه‌ردوغان و حیزبه‌که‌ی بڕێکیان له هۆی سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان له‌م ماوه که‌مه‌دا بیر ده‌کرده‌وه و له‌وان نوێنهکیان وه‌رده‌گرت. به‌ڵام ڕاستێکه‌ی ئه‌مه‌یه که ئه‌مڕۆ له تورکیه زۆرتر له 81 هه‌زار ئاواره‌ی کورد په‌نا دراون و زۆرێک له بریندارانی کورد له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌م وڵاته ده‌رمان کراون.کورده‌کان پێویسته له وه‌ها لایه‌نگرێکی ده‌ڵه‌وتی تورکیه ده‌ست خۆشی بکه‌ن و ئه‌م وڵاته به درێژه‌ی ئه‌م یارمه‌تی دانه هان بده‌ن. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه تورکیا به ئه‌نجامدانی هێندێک کاری هه‌ڵه وه‌ک بەرگری لە پشتگرانی کۆبانێ له سنووره‌کان بۆ یارمه‌تیدان به خه‌ڵکی شار و ڕوو کردن له گرژی به‌رامبه‌ر پشتیوانانی پ ک ک و وه‌ک یه‌ک زانینی ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌عسێکان و داعێشێکان ڕق و تووره‌یی به‌شێک له کورده‌کانی هه‌ڵستاندووه. ڕاستێکه‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوغان خاوه‌ن میراتی 80 ساڵه‌ی مرۆڤکوژیهکان و به‌ره کوژی که‌ماڵیسته‌کان له کوردستانی تورکیایه و سه‌ره‌ڕای گۆڕانکاریگەلێکی زۆر که له پێوه‌ندی نێوان کورده‌کان و تورکه‌کان له‌م ماوه‌دا کراوه تا ئێستا نه‌یتوانیوه بار‌و دۆخی بێ متمانه‌یی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن له ناو به‌رێت.له لایه‌کی تره‌وه هێندێک هێمهکانی نیزامی کۆن له ناو ده‌ڵه‌تی دادپه‌روه‌ری و پیشڕهوت و هیماکانی¬تری حاکمی و حیزبی هه‌ن که ئوگرهتێکیان به ئاشتی نێوان کورد و تورک له تورکیه دا نیه. وا ده‌رده‌که‌وێ که له‌م بارودۆخه‌دا پێویسته ڕوو بکرێته به‌شه‌کانی ئیسلامخواز که له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لایه‌نی کورد و تورک پێوه‌ندیان هه‌یه له نێوان ئه‌وان ناجیکهری بکه‌ن و به لادانی پهشێوێکان و ساز کردنی تێگه‌ییشتنێکی به‌رامبه‌ر نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن، ئیزنی وه‌ستانی وت و وێژه‌کانی ئاشتی نه‌ده‌ن له ڕابردوودا حیزبه‌کانی یه‌ک گرتووی ئیسلامی و جه‌ماعه‌تی ئیسلامی هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت هێندێک ڕێبه‌رانی یه‌ک گرتووی ئیسلامی به هۆزانی و دورئه‌ندێشی ، ڕۆڵێکی زۆر باشیان له یه‌کگرتوویی نه‌ته‌ویی له کوردستانی عێڕاق و هه‌روه‌تر باشتر کردنی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیه‌یان هه‌بووه.ئێستا ئه‌م حیزبانه ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له پێویندی خۆیان ، ئه‌م ئه‌زموونه له تورکیه دوپات بکه‌نه‌وه و نیزن نه‌ده‌ن که ئه‌م قه‌یرانه په‌ره‌ی پێ بدرێت. 8ـ وا ده‌رده‌که‌وێ شیکاره‌کانی کورد تا ئێستا له بواره‌کانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی گیرسانی داعیش، چۆنێتی کێشانی چالاکی ئه‌وان بۆ کوردستان و داهاتووی ئه‌م گرووهه به ئاكامێکی تەواو نه‌گه‌ییشتوون که‌وایه ناتوانن ئیستراتژێکی هاوبه‌ش له باره‌ی چۆنێتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان له پێش بگرن. داعیش به‌دوای خاك و خه‌لافه‌ته و له‌م بەشەدا به هه‌مان ڕاده‌ی که به مه‌ڵبه‌ندی کوردنشینی عێڕاق و سووریه چاوی هه‌یه به په‌ره دانی ئه‌و له تورکیه و وڵاته‌کانی تری ده‌ورووبه‌ر ده‌ربه‌سته. به دڵنیایی داهاتوویه‌ک که ئه‌م گرووهه و پشتیوانانی دیار و شاردراوه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ک سووریه و عێڕاق پێش بێنیان کردووه،زۆر جیاواز له داهاتووی مه‌به‌ستی تورکیه و حیزبی دادپهردهری و پێشڕهوته.که‌وایه هه‌رچه‌ند ده‌کرێ له بواری تاکتیکی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا پێک هێنانی هاوکاری نێوان دو لایه‌ن و نه‌بوونی گرتنی جێ گرێکی به‌کار له به‌رامبه‌ر داعیش له لایه‌ن تورکیه‌وه هه‌بێت و ئه‌ویش هه‌ڵبه‌ت به هۆی مهسڵهحهتهکان و قازانجه‌کانی تورکیه و ترسی حیزبی دادپه‌روه‌ری و پێشڕه‌وت له به فیڕوو چوونی ده‌سکه‌وته‌کانی چه‌ن ساڵه‌یه‌تی به‌ڵام به دڵنیایی له داهاتوودا ئه‌م دوو ڕوانگه‌یه،له به‌رامبه‌ر یه‌کتر ڕاده‌وه‌ستن .وا ده‌رده‌که‌وێ کورده‌کان پێویسته به تێگه‌ییشتن له‌م بار‌و دۆخه،پهشێوێکان و ترسه‌کانی مێژوویی و گومانی تورکیه له داهاتووی خۆی لابه‌رن و ئیزنی گۆڕینی پێوه‌ندی تاکتیکی تورکه‌کان له‌گه‌ڵ داعیش به پێوه‌ندی ستراتێژیک ، که هۆیه‌که‌ی له‌وانه‌یه ترس له کورده‌کان و هاو په‌یمانه‌کانیان بێت نه‌ده‌ن. له کۆتاییدا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێ داگری ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ به هه‌ر هۆیه‌ک ،ناوچه‌کانی کورد نشین هێڵی سنووری تورکیه،سووریه و هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق بوون به سه‌فی هه‌وه‌ڵ و مه‌یدانی سه‌ره‌کی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعیش .هه‌ر به‌م هۆیه ته‌واوی جیهان،بینه‌ری کارکۆی ڕێبه‌ران،حیزبه‌کانی ڕامیاری و ته‌واوی ڕه‌وته‌کانی کورد له‌م ناوچانه‌ن.هیوادارم که گشتی ئه‌وان به تێگه‌ییشتنی ڕۆڵ و به‌رپرسیاره‌تی مێژوویی خۆیان به یه‌کگرتوویی و هاودڵی و ته‌وه‌ر دانانی قازانجه‌کانی گشتی له‌م ئه‌زموونه سه‌خته، سه‌ربڵیند بێنه ده‌رێ.
بۆچوونه‌کان