زیاتربوونی ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامخوازه‌کان/ دابه‌زینی به‌رچاوی به‌شداری که‌مینه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کان
کوردپرێس: له درێژه‌ی زنجیره ڕاپۆرته شرۆڤهییهکانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌م ڕاپۆرته‌دا بارودۆخ و ئاماری ده‌نگ و کورسییه‌کانی لایه‌نه ئیسلامخوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان و که‌مینه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌خرێته به‌رباس و لێکدانه‌وه.
* لێکدانه‌وه‌ی دۆخی ڕێژه‌ی ده‌نگ و ژماره‌ی کورسییه‌کانی لایه‌نه ئیسلامخوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
پارت و لایه‌نه ئیسلامخوازه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان به‌شدار بوون له گۆڕه‌پانی ڕهکابهرییهکانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له پێناو به‌ده‌ست هێنانی کورسی و گه‌یشتن به په‌رله‌مان.
له 7 لیستی به‌شداربووی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌که‌می هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 1992 لیستی ئیسلامخوازه‌کان (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ریم، نه‌یتوانی ڕێژه‌ی پێویستی ده‌نگ (واته له سه‌دا 7ی کۆی گشتیی ده‌نگه‌کان) مسۆگه‌ر بکه‌ن و نه‌گه‌یشتنه په‌رله‌مانی یه‌که‌م.
له دووهه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له ساڵی 2005 که پاش ڕووخانی ڕژیمی به‌عسی سه‌دام به‌ڕێوه چوو، پارت و لایه‌نه ئیسلامخوازه‌کان به شێوه‌یه‌کی جیددی تر و به بڕشته‌وه هاتنه هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه و له‌م خوله‌دا یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به یاوه‌ری شه‌ش پارتی دیکه چووه ئیئتیلافی پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وه‌کوو دوو پارتی سه‌ره‌کی و خاوه‌ن هێز و سه‌نگی هه‌رێم ، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵی ئیسلامی، به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌شداری کرد، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌شدار نه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دووهه‌م.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی سێهه‌می هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2009 دیسانه‌وه لایه‌نه ئیسلامخوازه‌کانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ئیئتیلافی دیکه‌ی پارته‌کان هاتنه هه‌ڵبژارنه‌کانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره دۆخه‌که گۆڕابوو و یه‌کگرتووی ئیسلامی که وه‌کوو گرینگ‌ترین پارتی ئیسلامیخوازی هه‌رێمی کوردستان داده‌نرێت، له ئیئتیلافی پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی هاته ده‌ر و چووه ئیئتیلافێکی نوێ و هاوڕێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، له لیستێکی هاوبه‌ش له ژێر ناوی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی و به به‌شداری دوو پارتی دیکه، واتا سۆسیال دیموکراتی کوردستان و پارتی زه‌حمه‌تکێشان، به‌شداری ڕه‌کابه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی سێهه‌می کرد. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌م خوله به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد.
خشته‌ی ژماره 1: لێکدانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی لایه‌نه ئیسلامخوازه‌کانی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردنه‌کان
ناوی پارته ئیسلامخوازه‌کان
په‌رله‌مانی دووه‌می کوردستان2009
په‌رله‌مانی دووه‌می عێراق2010
په‌رله‌مانی چواره‌می کوردستان 2013
سه‌دی گۆڕانکاری ده‌نگه‌کان له چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی پیشوو
یه‌کگرتووی ئیسلامی
#
214212
186741
13-
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
#
144996
118574
18.5-
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
27147
*
21834
20-
#) یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له چوارچێوه‌ی ئیئتیلافێک و به لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی به‌شداری خولی سێهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد و بۆیه ڕێژه‌ی ده‌نگی هه‌ر یه‌کیان به جیاواز دیار نیه.
*) بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له چوارچێوه‌ی ئیئتیلاف له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دووهه‌می عێراقی کرد و بۆیه ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی له ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، به وردی دیاری ناکرێت.
لێکدانه‌وه‌ی ئاماره‌کانی خشته‌ی ژماره‌ی یه‌ک ده‌ریده‌خات:
1- ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی چواره‌می په‌رله‌مان له ساڵی 2013 له چاو هه‌ڵبژاردنی سێهه‌می په‌رله‌مانی کوردستان (2009) ڕووبه‌ڕووی له سه‌دا 20ی دابه‌زین و که‌مبوونه‌وه بۆته‌وه و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی چواره‌می کوردستان له 2013 له چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دووهه‌می عێراق له 2010 له سه‌دا 18.5 که‌مبوونه‌وه‌ی به سه‌ردا هاتووه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی له سه‌دا 13 که‌م بۆته‌وه؛ که‌واته ده‌کرێ بوترێت هه‌ر سێ پارته ئیسلامیخوازهکه (یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) به شێوه‌ی مامناوه‌ندی له سه‌دا 17.6ی ده‌نگه‌کانی خۆیان له ده‌ست داوه.
2- له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی چواره‌می هه‌رێمی کوردستان له 2013، کۆی گشتیی ده‌نگه‌کانی هه‌ر سێ پارته ئیسلامیخوازهکه (یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) له‌گه‌ڵ ئه‌ژمار کردنی ده‌نگه‌کانی لیستی چاکسازی و گه‌شه به سه‌رۆکایه‌تی محه‌مه‌د بازیانی، که پێشتر له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جودا بووه‌وه و له ئێستادا به لایه‌نێکی ئیسلامیخوازی دیکه داده‌نرێت و به ته‌نیای خۆی ڕێژه‌ی 2 هه‌زار و 46ی ده‌نگی له‌م هه‌ڵبژاردنه به ده‌ست هێنا، گه‌یشته 329 هه‌زار و 195 ده‌نگ که به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ له سه‌دا 16 کۆی گشتیی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان.
له‌م خشته‌ی خواره‌وه ژماره‌ی کورسییه‌کانی سێ لایه‌نه ئیسلامیخوازهکهی هه‌رێمی کوردستان ده‌خرێته به‌رچاو.
خشته‌ی ژماره 2: لێکدانه‌وه‌ی ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارته ئیسلامخوازه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان
ناوی پارته‌کان
کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی یه‌که‌می کوردستان
کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی دووهه‌می کوردستان
کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی سێهه‌می کوردستان
کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی چواره‌می کوردستان
یه‌کگرتووی ئیسلامی
0
9
6
10
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
0
6
4
6
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
0
0
2
1
کۆی گشتیی
0
15
12
17
زانیارییه‌کانی خشته‌ی ژماره‌ی 2 خۆیای ئه‌وه‌یه که ئیسلامخوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که به‌شدار نه‌بوون له په‌رله‌مانی یه‌که‌م و هیچ کورسییه‌کیان نه‌بوو له یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستان، له په‌رله‌مانی دووهه‌م بوون به خاوه‌نی له سه‌دا 13.5ی کۆی گشتیی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان و له په‌رله‌مانی سێهه‌م توانیان له سه‌دا 10.8ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بکه‌ن و له په‌رله‌مانی چواره‌میش توانیان 15.3ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان به ده‌ست بێنن.
- لێکدانه‌وه‌ی گشتی:
به سه‌ره‌نجدانی ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی پارته ئیسلامخوازه‌کان (بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) له په‌رله‌مانی یه‌که‌م 49 هه‌زار و 108 ده‌نگ واتا له سه‌دا 5.5 کۆی گشتیی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک بوو، له په‌رله‌مانی چواره‌م ئه‌و ڕێژه‌یه زیادی کرد و گه‌یشته 329 هه‌زار و 195 ده‌نگ و ئه‌مجاره ئیسلامخوازه‌کان له سه‌دا 16ی کۆی گشتیی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمیان به ده‌ست هێنا و ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی له سه‌دا 670ی ده‌نگه‌کانی ئیسلامخوازهکانه له په‌رله‌مانی یه‌که‌مه‌وه تا په‌رله‌مانی چواره‌م.
به له به‌رچاوگرتنی ئه‌م زانیارییانه ده‌کرێ بوترێت که له ئێستادا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئیسلامخوازه‌کان له نێو خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان سێ ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی 1992 په‌ره‌ی سه‌ندووه و به‌رزبۆته‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که له په‌رله‌مانی یه‌که‌م هیچ کورسییه‌کیان نه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا بوونه‌ته خاوه‌ن له سه‌دا 15.3ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی چواره‌می کوردستان. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئیسلامخوازه‌کان له‌سه‌دا 17.6ی ده‌نگه‌کانیان که‌م بۆته‌وه.
- لێکدانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگ و ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی چواره‌می کوردستان
یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی پارتی ئۆپۆزسیۆنی کوردی له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له ساڵی 2009. له سه‌ره‌تای په‌رله‌مانی سێهه‌مه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆکایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌که، 25 کورسی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد و له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی که پێکهاتبوو له چه‌ندین پارت و له‌وان یه‌کگرتووی ئیسلامی به سه‌رۆکایه‌تی سه‌لاحه‌ددین به‌هاددین به 6 کورسی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، به سه‌رۆکایه‌تی عه‌لی باپیر به 4 کورسی، پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود به 2 کورسی و پارتی ئایندهی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی قادر عه‌زیز به 1 کورسی، به گشتیی 38 کورسی په‌رله‌مانیان به‌دستهێنا، به‌ڵام له کۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، کورسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن که‌می کرده‌وه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی جودابوونه‌وه‌ی 4 په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان و چالاکی سه‌ربه‌خۆیانه‌یان و هه‌روه‌ها جودابوونه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیست دیموکراتیک که به 2 کورسییه‌وه له ئۆپۆزسیۆن جودابوونه‌وه و به‌م شێوه‌یه له کۆتایی په‌رله‌مانی سێهه‌م کورسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له 38 کورسییه‌وه بۆ 32 کورسی که‌می کرد.
له‌م به‌شه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا تیشک ده‌خرێته سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگه‌کان و ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی) له هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان له ساڵی 2013 و ئه‌م ئه‌نجامه به‌راورد ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی دوو هه‌ڵبژاردنی پێشوو، واتا په‌رله‌مانی سێهه‌می کوردستان له 2009 و په‌رله‌مانی دووهه‌می عێراق له 2010 که لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، تێیادا به‌شدارییان کرد و ئه‌نجامه‌کان لێکده‌درێته‌وه و ههڵدهسێنگێندرێت.
خشته‌ی ژماره 3: ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن
ناوی پارته‌کان
په‌رله‌مانی سێهه‌می کوردستان2009
سه‌دی ده‌نگه‌کان
په‌رله‌مانی دووهه‌می عێراق2010
سه‌دی ده‌نگه‌کان
په‌رله‌مانی چواره‌می کوردستان2013
سه‌دی ده‌نگه‌کان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
445024
23.7
425793
21.9
476726
22.8
یه‌کگرتووی ئیسلامی
*
*
214212
11
186741
8.9
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
*
*
144996
7.5
118576
5.6
کۆی گشتیی
*
*
785001
40.4
782043
37.3
* تێبینی: هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌ی پێدرا، هه‌ر دوو پارتی یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی کوردستان، له چوارچێوه‌ی ئیئتیلافی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی هاتنه هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه و بۆیه ڕێژه‌ی ده‌نگی هه‌ر یه‌ک له‌و پارتانه به شێوه‌ی تاک و جیاواز دیاری ناکرێت.
زانیارییه‌کانی خشته‌ی ژماره 3 چه‌ند خاڵێک به‌م شێوه‌یه ڕوون ده‌کاته‌وه:
1- گه‌رچی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نیا 0.9 له‌سه‌د له نێو ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی کوردستان به‌رز بۆته‌وه، به‌ڵام له چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دووهه‌می عێراق له 2010 له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی به شێوه‌ی به‌رچاو زیادی کردووه و به به‌رزبوونه‌وه‌ی له سه‌دا 11.9 ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی (50 هه‌زار و 933 ده‌نگ) له چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو (په‌رله‌مانی دووه‌می عێراق-2010) سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا.
2- هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن(بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی) له چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دووهه‌می عێراق له 2010 له‌سه‌دا 3.1 که‌م بۆته‌وه، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه، ژماره‌ی کورسییه‌کانیان له‌چاو په‌رله‌مانی سێهه‌می کوردستان 12.5له‌سه‌د زیادی کردووه .
3- له ساڵی 2010 کۆی گشتیی ده‌نگه‌کانی دوو پارتی سه‌ره‌کی و ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان واتا پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، گه‌یشته 58.8 له‌سه‌د و له به‌رانبه‌ردا سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن گه‌یشته 40.4ی کۆی گشتیی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و جیاوازی نێوان ده‌نگه‌کانی دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له سه‌دا 18.4 بوو، به‌ڵام له ساڵی 2013 کۆی گشتیی ده‌نگه‌کانی هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی و یه‌کێتی، بۆ 52.5 که‌می کردۆته‌وه و له به‌رانبه‌ردا ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی ئۆپۆزسیۆن گه‌یشته له‌سه‌دا 37.3 و به‌م شێوه‌یه جیاوازی نێوان ده‌نگه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم به ڕێژه‌ی له سه‌دا 3.4 که‌می کردۆته‌وه و گه‌یشتۆته له سه‌دا 15 و به‌مجۆره سه‌دی مه‌ودای ده‌نگه‌کانی پارته‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان 3.4 له‌سه‌د که‌می کرد.
خشته‌ی ژماره‌ی 4: ژماره‌ی کورسییه‌کانی هه‌ر سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی)
ناوی پارته‌کان
ژماره‌ی کورسییه‌کان له په‌رله‌مانی سێهه‌م
ژماره‌ی کورسییه‌کان له په‌رله‌مانی چواره‌م
سه‌دی گۆڕانکارییه‌کان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
25
24
4-
یه‌کگرتووی ئیسلامی
6
10
66
کۆمه‌ڵی ئیسلامی
4
6
50
کۆی گشتیی
35
40
14.3
چاوخشاندنێک به‌سه‌ر زانیارییه‌کانی ئه‌م خشته‌یه ده‌ریده‌خات که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له ساڵی 2009 دوو پارتی سه‌ره‌کی هه‌رێم بوون به خاوه‌ن 59 کورسی په‌رله‌مان و به‌و شێوه‌یه له سه‌دا 53.1ی کورسییه‌کانیان مسۆگه‌ر کرد و له به‌رانبه‌ردا سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن 35 کورسییان به‌دستهێنا و له سه‌دا 31.5ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر کرد و له‌م نێوانه‌ش جیاوازییه‌ک له نێوان ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئۆپۆزسیۆن، به ڕێژه‌ی 21.6 به‌دی ده‌کرا، به‌ڵام له په‌رله‌مانی چواره‌م (2013) ئه‌م ڕێژه‌یه گۆڕانی به سه‌ردا دێت؛ پارتی و یه‌کێتی بوون به خاوه‌ن 56 کورسی و له‌سه‌دا 50ی کورسییه‌کانیان به‌ده‌ستهێنا و له به‌رانبه‌ردا سێ پارتی ئۆپۆزسیۆن توانیان 40 کورسی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن و ببنه خاوه‌ن له‌سه‌دا 36ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان. ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری که‌مبوونه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته له له‌سه‌دا 21.6ه‌وه بۆ سه‌دا 14 واتا که‌مبوونه‌وه‌ی له‌سه‌دا 3.1ی ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌سه‌دا 4.5ی ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن، دواجار له سه‌دا 7.6ی که‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای نێوانیانی لێکه‌وتۆته‌وه له په‌رله‌مانی کوردستان.
لێکدانه‌وه‌ی گشتیی:
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی چواره‌م له 2013 ده‌نگه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دووه‌می عێراق له ساڵی 2010 ڕووبه‌ڕووی له‌سه‌دا 6.3 که‌مبوونه‌وه بۆته‌وه و هاوکات ده‌نگه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به ڕێژه‌ی 2.9 که‌مبوونه‌وه‌ی به سه‌ردا هاتووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له چاو په‌رله‌مانی سێهه‌م 3 کورسی که‌م بۆته‌وه به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی چواره‌م 5 کورسی زیاتره له په‌رله‌مانی سێهه‌م.
واتا گه‌رچی هه‌ر دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم له ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ژماره‌ی ده‌نگه‌کانیان ڕووی له که‌م بوونه‌وه ناوه، به‌ڵام ئاستی که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان زۆر زه‌ق تر و به‌رچاوتر، له که‌مبوونه‌وه‌که‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و بۆیه جیاوازی نێوان پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن که‌مبۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، که‌مبوونه‌وه‌ی 3 کورسی له کورسییه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان (56 کورسی) و زیادبوونه‌وه‌ی 5 کورسی له سه‌ر ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی کوردستان (40 کورسی) ده‌سه‌ڵات و هێزێکی سیاسی زیاتر ده‌به‌خشێته پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات، له چاو په‌رله‌مانی سێهه‌م.
به‌شداری که‌مینه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان
هه‌رێمی کوردستانی عێراق سێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک له خۆ ده‌گرێت و جگه له کورد، شوێنی نیشته‌جێ بوون و ژیانی ئیتنیک و ئایینه جیاوازه‌کانی دیکه‌یه که له په‌رله‌مانی کوردستاندا خاوه‌ن کورسی کۆتان. ته‌نیا هه‌ڵکه‌وته‌ی که‌مینه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی دووهه‌م له جانیڤێری 2005، له‌و کاته‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی کورسییه‌کان له 105 کورسی بۆ 111 کورسی زیاد کرا، به‌ڵام پشکی تایبه‌تی مه‌سیحی و ئاشووری و که‌لدانییه‌کان که له په‌رله‌مانی یه‌که‌م به 5 کورسی دیاری کرابوو، لابرا و ئه‌وان له ئیئتیلافی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌شداری په‌رله‌مانیان کرد و بوون به خاوه‌ن 5 کورسی.
له‌م به‌شه‌دا دۆخی مه‌سیحی و تورکمانه‌کان له چوار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به جیاکردنه‌وه‌ی خوله‌کانی په‌رله‌مان و ژماره‌ی کورسییه‌کانیان ده‌خرێته به‌ر لێکدانه‌وه و تاوتوێ ده‌کرێت.
- مه‌سیحییه‌کان:
له په‌رله‌مانی یه‌که‌می کوردستان 5 کورسی کۆتا درایه که‌مینه‌کانی ئاشووری و دوو پارتی ئاشووری و یه‌کگرتوویی مه‌سیحییه‌کان به‌شدارییان له ڕکابه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد، به‌ڵام له په‌رله‌مانی دووهه‌م هیچ کورسییه‌کی تایبه‌تی نه‌درایه که‌مینه‌کان و ئاشووری و کلدانییه‌کان به ئیئتیلاف له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتیمانی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد و بوون به خاوه‌ن 5 کورسی په‌رله‌مان.
له په‌رله‌مانی سێهه‌می کوردستان 5 کورسی کۆتا درایه ئاشووری و کلدانی و سریانییه‌کان و یه‌ک کورسی کۆتاش درایه که‌مینه‌کانی ئه‌رمه‌نی (به گشتیی 6 کورسی) و دوو ئیئتیلافی پێکهاتوو له 5 پارت و هه‌روه‌ها 3 پارتی سه‌ربه‌خۆ ڕکابه‌رییه‌کانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 5 کورسی کۆتای تایبه‌ت به ئاشووری و کلدانی و سریانی به‌ڕێوه برد و هه‌روه‌ها 3 که‌سایه‌تی ئه‌رمه‌نی له‌پێناو مسۆگه‌ر کردنی یه‌ک کورسی کۆتای تایبه‌ت به ئه‌رمه‌نییه‌کان ڕکابه‌رییان ده‌کرد.
- تورکمانه‌کان:
له په‌رله‌مانی یه‌که‌م و دووهه‌می کوردستان کورسی کۆتا تایبه‌ت به تورکمانه‌کان ته‌رخان نه‌کرا و پاڵێوراوانی که‌مینه‌ی تورکمان له لیستی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی گه‌یشتنه په‌رله‌مان.
له په‌رله‌مانی سێهه‌م 5 کورسی کۆتا ته‌رخان درایه تورکمانه‌کان و 4 پارتی تورکمان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م خوله‌یان کرد.
له په‌رله‌مانی چواره‌می کوردستان 5 کورسی کۆتا درا به تورکمانه‌کان و ئه‌م جاره 5 پارتی تورکمان، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد.
خشته‌ی ژماره 5: لێکدانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگی که‌مینه‌کان له خولی سێهه‌م و چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان
که‌مینه
په‌رله‌مانی سێهه‌می کوردستان
په‌رله‌مانی چواره‌می کوردستان
سه‌دی گۆڕانکاری ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان
مه‌سیحییه‌کان
19665
12968
34-
ئه‌رمه‌نییه‌کان
7979
1021
87-
تورکمان
29845
11431
61.8-
کۆی گشتیی
57489
25420
55.8-
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م خشته‌یه دوو خاڵی جێ سه‌ره‌نج ده‌خاته ڕوو:
1- به سه‌ره‌نجدانی ئاماره‌کانی خشته‌که ده‌رده‌که‌وێت که ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی که‌مینه ئایینی و ئیتنیکییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی چواره‌م (2013) له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی سێهه‌م له 2009 له‌سه‌دا 55.8 که‌مبوونه‌وه‌ی به سه‌ردا هاتووه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی گشتیی هه‌رێم له‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌دا 11 به‌رزبۆته‌وه و زیادی کردووه.
2- پاڵێوراوانی که‌مینه ئایینی و ئیتنیکییه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی سێهه‌می کوردستان ته‌نیا له‌سه‌دا 3ی کۆی گشتیی ده‌نگه‌کان و له هه‌ڵبژرادنه‌کانی په‌رله‌مانی چواره‌می هه‌رێمی کوردستان توانیویانه ته‌نیا له‌سه‌دا 1.2ی کۆی گشتیی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێم به‌ده‌ستبێنن، که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بوونه‌ته خاوه‌ن له‌سه‌دا 10ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان و به‌م پێیه له سه‌دا 1.2ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان که که‌مینه‌کان پێکدێنن له‌سه‌دا 10ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه له حاڵێکدا که له‌سه‌دا 98.8ی خه‌ڵکی هه‌رێم له‌سه‌دا 90ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان له‌ده‌ستیاندایه.
بۆچوونه‌کان