گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌وه ده‌ره‌كه‌وێت كه له هه‌ر ڕوویێكه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ی، نموونه‌ی هه‌ره به‌رز و جوانی پێشه‌نگییه، باشترین كه‌س بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان كه بۆ ژیانی دونیا و سه‌رفرازبوون له قیامه‌ت لێی بڕوانین پێغه‌مبه‌ره (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆز ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ به‌یان ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: «لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا» ئه‌حزاب/۲۱. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا» نیسا‌ء/۸۰.
له‌گه‌ڵ مانگی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان بابه‌تێكی گرینگ باس ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌سته به ژیانی هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌ی موسوڵمان، ئه‌ویش بابه‌تی لاسایی كردن و چاولێكردن له پێغه‌مبه‌رمان و دانانی وه‌ك پێشه‌نگی كاروانی ژیانمانه.
ئاشكرایه هه‌ر مرۆڤێك به سروشتی خۆی حه‌ز به لاساییكردنه‌وه‌ی كه‌سێك ده‌كا جا له‌هه‌ر به‌شێكی ژیاندا بێت، به‌ڵام ئێمه‌ی موسوڵمان جیاوازین. خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵبژاردووه بۆ ئۆممهتێكی له‌م بواره‌دا، واته ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا و به‌خته‌وه‌ری دواڕۆژی مه‌به‌سته، ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێشه‌نگ و ڕابه‌ر و زامنی ئه‌و پایه و مه‌قامه‌یه. پێشه‌وا ئیبنی كه‌سیر له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: «هذه الأية أصل كبير في التأسي برسول الله في اقواله وافعاله واحواله». حه‌كیمی تورمزی ده‌ڵێ: «الاسوة في الرسول الاقتداء به والاتباع لسنته وترك مخالفته في قول وفعل فمتابعة الرسول تجب على كل مؤمن حتى يتحقق رجاؤه ويثمر عمله».
بۆیه چاو له پێغه‌مبه‌ر كردن و پابه‌ندی و ئیقتیدا به‌و زاته هه‌موو كه‌س و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه. بۆ نموونه حه‌زره‌تی عائیشه ده‌گێڕێته‌وه: «حديث عائشة -رضى الله عنها- قالت: ما ضرب رسول الله صلى الله عليه وسلم شيئاً قطُّ بيده، ولا امرأةً، ولا خادماً، إلا أن يجاهد في سبيل الله، وما نيل منه شي‌ء قطُّ فينتقم من صاحبه إلا أن يُنتهك شي‌ء من محارم الله، فينتقم لله تعالى» (موسلیم گێڕاویه‌تییه‌وه).
ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له نێو خێزاندا ده‌بێت دایك و بابان بیكه‌نه پێشه‌وا و پێشه‌نگ و لاسایی بكه‌نه‌وه كه نابێت سته‌م له منداڵه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكوو پێویسته په‌روه‌رده‌یه‌كی موحه‌ممه‌دیان بكه‌ن.
له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بزانن حه‌زره‌تی خه‌دیجه كه ١٥ ساڵ پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ برده سه‌ر، چۆن وه‌سفی حه‌زره‌ت ده‌كا تا ببێته نموونه بۆ به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تیمان.
كاتێ پێغه‌مبه‌ر تازه له ئاسمانه‌وه په‌یامی پێ گه‌یشتبوو هه‌ستی به دڵه‌ڕاوكێ و ترس ده‌كرد، ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ و باسی خۆی بۆ خێزانی ده‌كات، به‌ڵام حه‌زره‌تی خه‌دیجه چۆن به‌م چه‌ند وشه‌یه فێرمان ده‌كات: «كلا والله لا يخزيك الله ابدا انك لتصل الرحم وتحمل الكل وتقري الضيف وتكسب المعدوم وتعين على نوائب الحق» (بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه)
پاشان وانه‌یه‌كی گرنگ فێر ده‌بین له وهڵامنهدانهوی كه‌سانێك كه ئازارمان ده‌ده‌ن! نموونه‌ی وشه جوانه‌كانی له گه‌ڕانه‌وی له شاری تائیف دوای لێدانی و ماندووكردنی ده‌یفه‌رموو: «اللهم اغفر لقومي فانهم لايعلمون» (بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه).
ئه‌و گه‌وره‌ترین مرۆڤ بوو كه به‌ندایه‌تی بۆ خوای تاك و ته‌نها كرد و سه‌رجه‌م پایه‌كانی به‌ندایه‌تی بڕی، بۆیه دڵی تامه‌زرۆی په‌رستنی خوای گه‌وره بوو، توانه‌وه له نزا و پاڕانه‌وه، خۆی زۆر ماندوو ده‌كرد له په‌رستندا. بۆیه له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا كه‌سێكی بێ وێنه بوو كه توانی به‌رزترین پله‌ی ڕوحی به ماندووبوون له عیبادهت و په‌رستندا، له هه‌مان كاتدا به‌رزترین كه‌سایه‌تی بوو له كار و چالاكی گه‌یاندنی په‌یامی خوای گه‌وره.
ئێمه ده‌بێ وابین، نابێ ته‌نها لایه‌نێكی ژیانی لاسایی بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ په‌رستنی سوننه‌تی له‌ژێر سێبه‌ری كیتاب و سوننه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ژیانی خۆمان پڕ كه‌ین له كاری ناوازه و پاك و باش بۆ كۆمه‌ڵگا و وڵات و نیشتیمان.
له گه‌وره ڕه‌وشته‌كانی كه جێگه‌ی بایه‌خن، نابێ مرۆڤی موسوڵمان لێی بێ ئاگا بێت: حه‌یا و وه‌فادار و به‌ئه‌مه‌ك و سه‌خی و ده‌ستكراوه، خاوه‌ن رێز و و حورمه‌ت و خۆبه‌كه‌مزان و ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موان درێژ بووه.
كه‌واته له گه‌شت و سه‌فه‌ر و ماڵا و خانه‌واده و له‌كاتی ئاشتی و شه‌ڕ و له‌گه‌ڵ خواپه‌رستی و موعامه‌لاتدا، له خه‌سڵه‌تی كه‌سی و تایبه‌تی له گفتوگۆ و قسهنهبڕین به به‌رامبه‌ر و گوێراگرتن و خولقولوتف خۆشی و بزه و خه‌نده‌ی لێوانی، هه‌واڵپرسی دۆست و ده‌روجیران و ڕاوێژ و ئیسلاح و گۆڕانكاری و نه‌رمونیانی و سینگفراوانی و حیكمه‌ت و دووربینی و ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و ته‌نانه‌ت له ئیداره و به‌ڕێوه‌بردندا نموونه‌ی به‌رزی پێشه‌نگی و مامۆستایه‌كی پایه‌به‌رز و خاوه‌ن پێگه و تایبه‌تمه‌ندی بووه.
ئیبنی حه‌زم له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: «من أراد خير الأخرة وحكمة الدنيا وعدل السيرة والإحتواء على محاسن الأخلاق كلها، وإستحقاق الفضائل بأسرها، فليقتد بمحمد رسول الله- صلى الله عليه وسلم- وليستعمل أخلاقه وسيره ما أمكنه».
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا قسه و ناخ و كرده‌وه‌ی یه‌ك بووه، ڕاستگۆیی له وتاره‌كانی و كرداره‌كانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه هیچ جیاوازییه‌ك نابینی له‌هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك كه فه‌رموویه‌تی له‌گه‌ڵ ژیان و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتدا، ڕێك ئه‌خلاقی وه‌ك قوڕئان بووه. بۆیه‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ» (قه‌ڵه‌م/٤) هه‌روه‌ها خۆیشی ده‌فه‌رموێ: «إِنَّمَا بُعِثْتُ لِأُتَمِّمَ صَالِحَ الْأَخْلَاقِ».
بۆیه هه‌ر كه‌سێ لاسایی بكاته‌وه و شوێن ڕێباز و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بكه‌وێت و به پێشه‌نگی خۆی دابنێت ئه‌وا: جوانترین ڕه‌وشتی لێ كۆده‌بێته‌وه و زۆرترین چاكه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێ. جوانترین خێزان و باشترین باوك و چاكترین كه‌سی لێ ده‌رده‌چێت. جوانترین په‌یام و فه‌رمانه‌كانی خوا جێبه‌جێ ده‌كات. سه‌ركه‌وتووی هه‌ردوو دونیا ده‌بێت و به‌ر شه‌فاعه‌تی ڕه‌سووڵی خوا ده‌كه‌وێت.
یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، مه‌کته‌بی ته‌نفیزی
بۆچوونه‌کان