یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی كه سیكۆلاره‌كان به‌كاری ئه‌هێنن له‌به‌رامیه‌ر كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كاندا بریتییه له (ئیسلامیی سیاسیی)یه،كه دیاره مه‌به‌ستیان پێی ئه‌و مووڵمانانه‌یه كه خه‌ریكی كاروباری ده‌وڵه‌ته و گرنگی ده‌دات به كاروباری ئوممه‌تی ئیلامیی و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ئازادكردنی ئه‌و ماكانه له ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌كییه‌كان كه ده‌تی به‌سه‌راگرتووه و ئاڕاسته‌ی كاره‌مادیی و مه‌عنه‌وییه‌كان ئه‌كات.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ست پێی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كار له‌سه‌ر ڕزگاركردنی نیشته‌نییه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕۆشنبیریی و ته‌شریعییه‌كان ئه‌كات و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی ئه‌دات بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان.
ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بچینه ناو مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی وشه‌كه‌وه له‌لایه‌ن هێز و ته‌یاره سیكیولهرهكان و ڕۆژئاوایه‌كان ئه‌و كه‌سانه ئه‌و وشه‌یه بهكادێنن وه‌ك حاشاكردن له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌كاری دێنن كه ڕازی نه‌بوونیانه به‌و بانگه‌وازه ڕاستگۆیانهیهی كه بانگه‌واز بۆ ئیسلامێكی گشتگیر ئه‌كات به‌و پێیه‌ی ئیسلام هه‌م عه‌قیده‌یه و هه‌م شه‌ریعه‌یه و هه‌م عیبادات و هه‌م و موعامه‌لات وههم بانگه‌وازه.
به‌كارهێنانی چه‌مكی ئیسلامیی سیاسیی هه‌ڵه‌یه‌و ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه:
ئه‌م چه‌مكه بههه موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانی دووژمانی ئیسلامه و ئه‌یانه‌وێ له‌و ڕێییه‌وه ئیسلام دابه‌ش بكه‌ن بۆ چه‌ند ئیسلامێك و بهربهرهكییهك له نێوان ئوممه‌تی ئیسلامییا دروست بكه‌ن.
وه ئه‌م كاره‌یان تا ڕاده‌یه‌ك بۆ چووته سه‌ر و سه‌ره‌تا به دابه‌شكردنی هه‌رێمی ده‌ستیان پێكرد وه‌ك (ئیسلامیی ئاسیایی و ئیسلامی ئه‌فریقیی و ئیسلامی ئه‌وروپیی و ..هتد.، هه‌ندێ جاریش به پێی سه‌رده‌مه‌كه دابه‌شی ئه‌كه‌ن وه‌ك ئیسلامی ئوممهوی ئیسلامیی عه‌باسیی و ئیسلامی ڕاشیدیی و ئیلامیی نه‌به‌ویی و ئیسلامی نوێ...هتد.
ههربهمهشهوه نه‌وه‌تان و ویستیان ئیسلام دابه‌ش بكه‌ن به‌پێی ڕه‌گه‌زه‌كان وه‌ك ئیسلامی هیندیی و ئیسلامی مالیزیی و ئیسلامی عه‌ره‌بی و ئیسلامی توركیی و...هتد.
هه‌ندێ جاریش ببه پێی مه‌زهه‌ب وه‌ك ئیسلامی سوننی و ئیسلامی شیعیی و ئه‌وانیش دابه‌ش ئه‌كه‌ن به‌سه‌ر چند به‌شێكی ترا..
سه‌یرتر له هه‌مووی چه‌ند دابه‌شكردنێكی نوێیان زیاد كردووه وه‌ك ئیسلامی شۆرش گێڕ و ئیسلامی كۆنه‌په‌رست یان ڕهجعیی و ئیسلامی ڕادیكاڵ و ئیسلامی كلایكیی و ئیسلامی ڕاستڕه‌و و ئیسلامی چه‌پڕه و ئیسلامی ڕۆحیی و ئیسلامی زه‌مه‌نیی و ئیسلامی لاهوتیی و ئیسلامی سیاسیی.
جانازانین ده‌رونی نخۆشیان چی دابه‌شكردنێكی تریان بۆمان حازركردووه و سبه‌ینێ ئه‌ویش ئه‌ده‌ن به‌سه‌رماندا.
ئه‌م دابه‌شكردنانه قبوڵنه‌كراوه بۆ ئیسلامییه‌كان:
له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و دابهشكردنانهی باسمان كرد له گۆشه‌نیگای موسوڵمانانه‌وه قبوڵنه‌كراوه و ئێمه‌ش له ئیسلامێكی بێهاوتا زیاتر هیچمان نییه و و جگه له‌و ئیسلامه دان به‌هیچ ئیسلامێكی ترا نانێین كه بریتییه له (ئیسلامی یه‌كه‌م) ئیان ئیسلامی قورئان و سوننه‌ت.
ئیسلام،وه‌ك چۆن باشترین جیله‌كانی ئوممه‌ت و سه‌رده‌مه‌كانی(خیر القرون)له هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووه باشه‌كانیان لێی تێگه‌یشتوون كه ئه‌وانه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی مه‌دحی كردوون.
ئێمه ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی هیچ خڵته و خه‌وشێكی تێبكهڵ بێت وپێش ئه‌وه‌ی توڕه‌هاتی خه‌ڵكانێك و زیاده‌ڕه‌وی خه‌ڵكانێكی تر شه‌ته‌حاتی فه‌لسه‌فیی و بیدعه‌ی گروپه جیاوازه‌كان و ئاره‌زووی جهدهلییهكان و رای ناڕه‌وایان و سته‌می نه‌فامان لێڵی بكات.
ئیسلام سیاسیی نه‌بێت نابێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌بێت له‌م به‌شه‌یا به‌ڕاشكاویی بیخه‌ینه ڕوو ئه‌وه‌یه كه ئیسلامیی ڕاسته‌قینه (وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا دیاری كردووه).سیاسیی نه‌بێت نابێت!!(واته ئه‌بێ سیاسیی بێت)،وه هه‌ر كات ئیسلام له سیاسه‌ت جیاكرایه‌وه ئه‌وا ئیسلام ئه‌بێت ئاینێكی تر كه ئه‌كرێت نهصرانیی یان بوذی یان هه‌ر شتێكی تر بێت به‌ڵام هه‌رچی بێت ئیسلام نییه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م سه‌ره‌تایه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یان تۆزێ ڕه‌ق بوو به‌ڵام ئێستا ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه و ئه‌یسه‌لمێنین.له‌به‌ر دوو هۆكار ئیسلام سیاسیی نه‌بێت نابێت:
هۆی یه‌كه‌م/
ئیسلام ڕوبه‌ڕووی هه‌موو ژیان ئه‌بێته‌وه و ئیسلام هه‌ڵوێستێكی ڕوون و حوكمێكی ئاشكرای هه‌یه.له هه‌موو یان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و كاروبارانه‌ی ئه‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی سیاسته‌وه.
ئیسلام به‌ته‌نها عه‌قیده‌یه‌كی لاهوتیی یان چه‌ند سرود و ڕیوڕه‌سمێكی پهرستشیی نییه،واته ته‌نها ته‌نها بریتیی نییه له په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی،كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕێكخستن و ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت.
نه‌خێر،ئیسلام هه‌م عه‌قیده‌یه،و خوا په‌رستییه و دروستكردن و بونیادنانه و شه‌ریعه‌تی ته‌واوه، به ده‌ربڕینێكی تر به هۆی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه تێیدایه هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و یاسانه‌ی كه تێایا دانراون و ئهوڕوونكردنهوانهی له‌باره‌ی ئاڕاسته‌كردنی ژیانی تاك و كاروباری خێزان و بارودۆخی كۆمه‌ڵگه و پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌بێته مه‌نهه‌جێكی كامیل و ته‌واوی ژیان.
وه هه‌ركه‌س قورئانی پیرۆز و سوننه‌نی نه‌به‌وی و كتێبه فیقهییهكانی به‌هه‌موو مه‌زهه‌به‌كانه‌وه خوێندبێته‌وه و موتاڵاكردبێت ئه‌وا ئێستا ئه‌م ڕاستییه‌ی لا ڕوونه.
ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شانه‌ی كه ئه‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی عیباداتهوهدوورنین له سیاسه‌ت.،موسوڵمانان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه واز هێنان له نوێژ و نه‌دانی زه‌كات و به ئاشكرا خواردن و خواردنه‌وه له ڕه‌مه‌زاندا و پشتگوێخستنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج لێپرسینه‌وه‌ی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێكیش به ئاشكرا بانگه‌شه‌یان بۆكرد ئه‌وا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت وه‌ك چۆن ئه‌بوبه‌كر شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه كرد كه زه‌كاتیان نه‌دا.
فكره‌ی ته‌وحید یش له ئیسلامدا له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه موسوڵمان جگه له خوا كه‌س به په‌روه‌ردگاری خۆی نه‌زانێت و جگه له خودا كه‌س به پاڵپشتی خۆی نه‌زانێت و جگه له‌و كه‌س به حه‌كه‌می خۆی نه‌زانێت هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ڕاستییه‌ش له سوڕه‌تی ته‌وحیدی گه‌وره‌دا(الأنعام)دا ڕوونكراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بده‌ین عه‌قیده‌ی ته‌وحید له ڕاستیدا جگه له شۆڕشێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیی و یه‌كسانیی و برایه‌تیی بۆمرۆڤ هیچی تر نییه،بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ندێكی تر نه‌كه‌ن به‌خودا،ته‌وحید شۆڕشێكه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی به‌ندایه‌تی مرۆڤ بۆ مرۆڤ.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ده‌ركرد كه به‌و ئایه‌تی سوڕه‌ی (ال عمران) كۆتایی به‌و نامانه ده‌هێنا كه ده‌یناردن بۆ ئه‌هلی كیتاب كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ))ياأَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إلَي كَلِمَةِ شَوَاءٍ بَينَنَا وَ بَيْنَكُمْ ألاَّ نَعْبُدَ إلاَّ اللهَ ولا نُشْرِكَ بِهِ شَيئاً وَلا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أرْباباً مِنْ دونِ اللهِ فَإِنْ تَوَلََّوْا فَقُلُوا اشْهَدوا بِأنَّا مُسْلِمونَ))..ال عمران64.
واته:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)به خاوه‌ن نامه‌كان بڵێ وه‌رن با ئێمه و ئێوه له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك سوربین كه بۆ هه‌ردوولامان چونیهكه و یه‌كسانه و په‌یامبه‌رانیش هه‌موو هاوده‌نگ بوون له‌سه‌ری .واز له‌و ته‌فره‌قه‌یه بێنن،وه‌ره با جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستین وه هیچ شتێك نه‌كه‌ینه هاوه‌ڵ بۆ خودا.ئینجا ئه‌گه‌ر ڕوویان له‌و قسه ڕاسته وه‌رگێڕا و بۆ یه‌كتا په‌رستی نه‌هاتن به‌ده‌متانه‌وه به ڕاشكاویی پێیان بڵێن ده‌سا و ئێوه‌ش به شایه‌د بن كه ئآێمه به‌ڕاستی موسوڵمان و ملكه‌چی بێیارهكانی خودا ین...{1}
هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو هۆكاری وه‌ستانی موشریكان و بتپه‌رستان له‌ڕووی په‌یامی ئیسلامدا،هه‌ر له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای (لاإله الا الله)وهوچونكه ئه‌وان ئهیانزانیی چی له پشت ئه‌م قسهیهوهیهو چ واتایه‌كی وردی له خۆی گرتووه. بۆ گؤڕانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی،سه‌ره‌ڕای گۆڕانه ئاینیهكه كه ئه‌مه‌یان گومانی تیانییه.
هۆی دووه‌م/
كه‌سایه‌تیی موسوڵمان كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیه.
كه‌سایه‌تی موسوڵمان هه‌روه‌ك چۆن ئیسلام دروستی كردووه و عه‌قیده‌كه‌ی ئاماده‌ی كردووه و شه‌ریعه‌ت و خواپه‌رستییه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كردووه كه سایه‌تییه‌كی سیاسیه،مه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵه له ئیلام تێگه‌یشتبێت وه‌یان به هه‌ڵه موماره‌سه‌ی بكات.
ئیسلام ئه‌ركێكی له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك داناوه كه بریتییه له ئه‌مر به‌چاكه و نه‌هی له خراپه وه بهدهربڕێنی:ئامۆژگاریی ڕابه‌ری موسوڵمانان و عه‌وانی موسوڵمانانیش گوزارشتی لێئه‌كرێت. و لهفهرموودهیهكیشا ئه‌م كاره یه‌كسانكراوه به‌هه‌موو دین. و هه‌ندێ جاریش به‌هاندان له‌سه‌ر ڕاستیی ئارامگرتن گوزارشتی لێئه‌كرێ كه ئه‌م دوانه‌ش له‌و مهرجهرجه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی ڕزگاربون له دۆڕانی دونیا و دواڕۆژن هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م راستییه‌ش له سوڕه‌تی العصر ڕوونكراوه‌ته‌وه..وه‌ك ئه‌فه‌رموێ:- بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ وَالْعَصْرِ (1) إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ (2) إِلَّا الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (3) .
وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هانی موسوڵمان ده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به گژاچوونی گه‌نده‌ڵی له ناوخۆدا ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌تر له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له غه‌زوی ده‌ره‌كیی داده‌نێت،كاتێ پپرساری لێكرا ده‌رباره‌ی باشترین جیهاد(أفضل جهاد)فه‌رمووی ))أفضل جهاد كلمة الحق عند سلطان جائر)){2} واته:باشترین جیهاد وتنی وشه‌یه‌كی حه‌ق و ڕاستییه به‌ره‌و ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارێكی سته‌مكاردا.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی ڕێ بۆ دوژمنێكی ده‌ره‌كی خۆش ئه‌كات گه‌نده‌ڵی ناوخۆییه.شه‌هیدیش لێره‌یا به‌به‌رزترین پله‌ی شه‌هیدی داده‌نرێت له پێناو خودا:سید الشهداء حمزه،ثم رجل قام إلی إمام جائر فأمره ونهاه،فقتله. {3}
واته سه‌رداری شه‌هیده‌كان حه‌مزه‌یه و پاشانیش پیاوێك له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێكی سته‌مكاردا بوه‌ستێ و بفهرمانی پێبكات به چاكه و نه‌هێ لێبكاته له‌خراپه ئه‌ویش(ده‌سه‌ڵاتداره‌كه)بیكوژێت.
ئیسلام ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سته‌م له ده‌روونی هه‌ر موسوڵمانێكدا ئه‌چه‌سپێنێت،هه‌روه‌ك چۆن ڕووحی یاخیبون له سته‌ملێكراواندا به‌رامبه‌ر سته‌مكار ده‌چێنێت.ته‌نانه‌ت له‌یه‌كێ له‌و دووعایانی قنوتدا كه ئیبن مه‌سعود گێڕاویه‌تیه‌وه و له‌مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فیی و جگه له‌ویشدا كاری پێده‌كرێت ئه‌مه‌یه "انشكرك الله ولا نكفرك،ونخلع ونترك من یفجرك"{4}..
واته:خودایه سوپاسی تۆ ئه‌كه‌ین و كوفرانهت به‌رامبه‌ر ناكه‌ین و دوورده‌كه‌وینه‌وه له وه‌ی باوه‌ڕی بهتۆنییه و ناسازی ل حه‌قی تۆدا ده‌كات.
وه په‌روه‌ردگار هانی شه‌ڕكردن ده‌دات بۆ ڕزگاركردنی چهساوهكان له‌سه‌ر زه‌ویدا وه‌ك ئه‌فه‌رموێت: "وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَنَا مِنْ لَدُنْكَ نَصِيرًا (75) "..النساء 75
واته: (ئه‌ی ئیماندارن) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و ڕزگار کردنی لاوازکراوو چه‌وساوه‌کان، له‌و پیاوان و ئافره‌تان و منداڵانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن و له‌لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوان و یارمه‌تیده‌رێکمان بۆ ساز بکه. (ته‌فسیری ئاسان).
وه جامی توڕه‌یی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ئه‌ڕێژێت كه كه سته‌م قبوڵ ئه‌كه‌ن و ئاماده‌ن لهخاكێكدا بگه‌ڕێن كه تیایدا به‌سووك سه‌یر ئه‌كرێن.و سته‌میان لێئه‌كرێت كه ئه‌م دیارده‌یه له هه‌ندێ وڵات‌دا به ئاشكرا ئه‌بینرێت له ئێستادا وه په‌روه‌ردگار له‌باره‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌فه‌رموێت: ." إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنْتُمْ قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (97) إِلَّا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا (98) فَأُولَئِكَ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًا (99)" النساء 97-99..
واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا فریشته گیانیان ده‌کێشن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌کرد (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسیدا بوو که‌چی کۆچیان نه‌ده‌کرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندیی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن)و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و له‌کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌ر؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراو بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان و پان و پۆر نه‌بوو تا کۆچی تێدا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن)؟ ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه و ڕێگه و سه‌رئه‌نجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپه.(97) مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به‌ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و ناته‌وان و لاوازکراون له‌و پیاوانه‌ی ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه‌و ناتوانن ته‌گبیرو گۆڕانکاریه‌ک بۆ خۆیان بکه‌ن و هیچ ڕێگه‌یه‌کیش شاره‌زانین بۆ چاره‌سه‌رو ده‌ربازکردنی خۆیان.(98) ئا ئه‌وانه خوا لێبووردن و چاوپۆشی بۆ ئاماده کردوون و خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زۆر لێخۆشبووه‌و زۆریش چاوپۆشی ده‌کات (مه‌به‌ست له وشه‌ی ـ عسی ـ بۆ هاتنه دی به‌ڵێنه خواییه‌که‌یه(99)...ته‌فسیری ئاسان...
ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ش كهلاوازن وناتوانن كۆچ بكه‌ن قورئان ئه‌فه‌رموێت:"عسی الله وان یعفو عنهم" واته:به‌ڵكه خوا لێیانببورێت..ئه‌بینین خستویه‌تیه چوارچێوه‌ی داواكارییه‌وه ئه‌مه وه‌ك سه‌ركۆنه‌كردن به‌رامبه‌ر قبوڵكردنی سته‌مێك ئه‌گه‌ر موسوڵمانێك توانی بۆ ڕه‌دكردنه‌وه و قبوڵنه‌كردنی دهرفهتانێكی هه‌بێت.
وهقسهكردنی چه‌ندباره‌ی له‌باره‌ی سته‌مكارانی سه‌رزه‌وییه‌وه وه‌ك فیرعه‌ون و هامان و قارون و دهستهودایهرهكانیان و سه‌ربازه‌كانیان قسكردنێكه دڵی موسوڵمانان پڕ ده‌كات له ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ریان و نكۆڵی كردن له ڕێبازه‌كه‌یان و ڕق لهستهمهكهیان و پشتیوانی كردنی_له‌ڕووی فیكریی و شعورییه‌وه_له قوربانیی و ستهملێكراوانی سه‌رده‌مه‌كه‌یان.
وه قسه‌ی قورئان وسوننه‌ت له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه كه بێده‌نگن له‌به‌رامبه‌ر خراپه‌دا یان هه‌ڵوێستێكی سلب و نه‌رێنییان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر بكه‌رانی خراپه و سته‌مدا قسه‌یه‌كه ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هێنده‌ی میسقاڵێك ئیمانی لهدڵدابێت ده‌یهه‌ژێنێت وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت.." ) لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ (78) كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَنْ مُنْكَرٍ فَعَلُوهُ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (79) "المائدة78-79
واته: نه‌فرین کراوه له‌وانه‌ی: بێ باوه‌ڕ بوون له نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری داودو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان یاخی و سه‌رکه‌ش بوون و ده‌ستدرێژیان ده‌کرد.(78) ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌ی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد له خراپه‌و تاوانێک که ده‌یانکرد، سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و ناپه‌سه‌نده!(79)..(ته‌فسیری ئاسان)
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت"من رأی منكم منكرا فلیغیره بیده، فإن لم یستطع فبلسانه فإن لم یستطع فبقلبه وذالك أضعف الإیمان{5}.
واته:هه‌ركه‌س له ئێوه خراپه‌یه‌كی بینی با به‌ده‌ستی بیگۆڕێت وه ئه‌گه‌ر پێی نه‌كرا با به‌زمانی بیگۆڕێت وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی پێنه‌كرا بابه بیگۆڕێت كه ئه‌مه‌ش لاوازترین ئیمانه.
هه‌ڵه‌یه كه واتێبگه‌ین كه خراپه ته‌نها كوت ده‌بێته‌وه له داوێن پیسیی و مه‌ی خواردنه‌وه و هاوواتاكانی،به‌ڵكو سوكایه‌تیكردن به‌رامبه‌ر به كه‌رامه‌ت و شكۆی خه‌ڵكی خراپه‌یه،ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا خراپه‌یه،به‌شداری نه‌كردن لهههڵبژاردنیشا هه‌ر خراپه‌یه،چونكه كه‌تم و شاردنه‌وه‌ی شایه‌دییه،وه سپاردنی كاروباری خه‌ڵكیش به كه‌سێك كه شیاوی نه‌بێ هه‌ر خراپه‌یه دزینی ماڵی خه‌ڵكی و قۆرخكردنی بازاڕ و إحتیكاری كه‌ل و په‌ل و به‌رتیل وه‌رگرتن وپشتگیریی كردنی دوژمنانی خوا و دووژمنانی ئوممه‌ت و ..هتد ئه‌مانه هه‌مووی خراپه‌ن.
به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی بازنی خراپه‌كان له ئیسلامدا فراوان و فراوانتر ئه‌بێت تا هه‌موو ئه‌وانه ئه‌گرێته‌وه كه خهڵكل له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا ده‌بینن.
جا موسوڵمان له كاتێكا سووره له‌سه‌ر ڕازیكردنی خوای خۆی چۆن ئه‌توانێ تا ئه‌و ڕاده‌یه سوكایه‌تی به ئاینه‌كه‌ی بكات و بێده‌نگ دابنیشێ یان له‌مه‌یدانه‌كه هه‌ڵێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو خراپه‌یه‌دا ئیتر لهترسابێ یان له‌به‌ر هه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بێ یان بۆ پاراستنی گیانی خۆی؟
خۆ ئه‌گه‌ر خودانه‌خواسته ئه‌م ڕووحه له‌ناو ئوممه‌تدا بڵاوبێته‌وه ئه‌وا په‌یامه‌كه‌یان جێهێشتووه بهفهناش چوونه چونكه هه‌رگیز ئه‌و ئوممه‌ته نین كه خودا وه‌سفی كردوون به:" كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ال عمران 110.
واته:به‌ڕاستی) ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به‌خوا ده‌هێنن….(ته‌فسیری ئاسان).
وه‌هیچ جێی سه‌رسامیی نییه كه ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه تونده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ببینن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌خوازراوه‌دا كه ئه‌فه‌رموێت"إذا رأیت إمتی تهاب أن تقول لظالم :يا ظالم فقد تودع منهم"{6}
واته:ئه‌گه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م وای لێهات نه‌وێرێ به سته‌مكار بڵێ سته‌مكار ئه‌وا ده‌ستیان لێبشۆ و شیاوێتی ژیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
موسوڵمان - به‌خواستی ئیمانه‌كه‌ی – له‌سه‌ری پێویسته كه بێ هه‌ڵوێست نه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر خراپه‌یه‌كدا،ئیدی ئه‌و خراپه‌یه ئابوری بێت یان سیاسیی یان كۆمه‌ڵایه‌تیی یا ڕۆشنبیریی یان هه‌رچییه‌ك بێت.به‌ڵكو له‌سه‌ری كه له‌به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستێ و كار له‌سه‌ر گۆڕینی بكات به‌ده‌ستی ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به زوبانی ودواتر دواین قۆناغ كه بریتییه له گۆڕین به‌دڵ كه فه‌رمووده‌كه به (أضعف الإیمان) باسی كردووه.
وه پیغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)ناوی ناوه گۆڕین به دڵ چونكه بریتییه له نكۆڵی كردنی ده‌روونی و هه‌ستی دژی خراپه و لایه‌نگران و پارێزه‌رانی ئه‌م نكۆڵی‌كردن و دڵپڕییهش كارێكی نه‌رێنی نییه وه‌ك چۆن هه‌ندێك وا گومان ئه‌به‌ن. ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌وا فه‌رمووده‌كه ناوی گۆڕینی لێنهئهنا.
ئه‌م پڕكردنه‌وه ده‌روونیی و دڵپڕكردنه به‌رده‌وامه‌ی دڵ و ده‌رون و ویژدان هه‌رچۆنێك بێت ڕۆژێك دێت ببێت به شێوه‌یه‌كی كرداریی و هه‌ناسه‌ی خۆی بدات ،ئه‌كرێ له فۆڕمی شۆڕشێكدا ده‌ركه‌وێت یان له فۆڕمی تهقینهوهیهكا كه هیچ نه‌هێڵێ ڕاینهماڵێ چونكه له هه‌ر شوێنێك فشار درووست بوو ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌دوایه ئه‌مه‌ش سوننه‌تی خوایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌ی ئه‌و ههأوێستهی ناونابێ گۆڕین به‌دڵ ئه‌وا فه‌رمووده‌ی تر هه‌یه ناوی ناوه (جیهادی دڵ)كه ئه‌مه‌ش دوا پله‌ی جیهاده وه‌ك چۆن مسلم فه‌رمووده‌یه‌كی له ئیبن مه‌سعوده‌وه به مه‌رفوعی هێناوه:" ما من نبي بعثه الله في أمة قبلي إلا كان له من أمته حواريون وأصحاب يأخذون بسنته ويقتدون بأمره ثم إنها تخلف من بعدهم خلوف یقولون ما لا یفعلون ،ویفعلون ما‌لا یؤمرون ,فمن جاهدهم بيده فهو مؤمن ومن جاهدهم بلسانه فهو مؤمن ومن جاهدهم بقلبه فهو مؤمن ,ليس ذالك من الإيمان حبة خردل...{7}.
واته:هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك هاتووه له پێش مندا كۆمه‌ڵێك هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وته‌ی هه‌بووه كه شوێن ڕێبازه‌كه‌ی كه‌وتوون و فه‌رمانه‌كانیان به‌جێ گه‌یاندووه.به‌ڵام دوای ئه‌وان ورده ورد پێڕێ جێی ئه‌وانی گرتووه‌ته‌وه كه شتگه‌لێكیان ئه‌وت و خۆیان جێبه‌جێیان ناكرد وه شتگه‌لێكیان ئه‌كرد كه فه‌رمانی جێبه‌جێكردنیان پێنه‌درابوو.هه‌ركه‌سێك جیهادی ئه‌مان بكه(ئه‌م تاقمه)ئیمانداره،هه‌ركه‌سێ به زوبان جیهادیان بكات ئیمانداره،وه هه‌ركه‌س به دڵ جیهادیان بكات ئیمانداره..وه له‌دوای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌وه به‌ڕازیبوون له‌مانه گهردیلهكهیهك ئیمان ناهێڵێته‌وه.
وه هه‌ندێ جار تاك خۆی به‌ته‌نیا ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی خراپه بێته‌وه به‌تایبه‌ت كاتێ كه پریشكهكهی بڵاوبوبێته‌وه و بكه‌ره‌كه‌ی به‌هێزبێت یان ئه‌گه‌ر هاتوو خراپه به‌ناو كه‌سانێكه‌وه كرا كه ئه‌بوو ئه‌وان یه‌كه‌مین دووژمنانی خراپه‌بن نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ببنه هاوه‌ڵ و پارێزه‌ری لێره‌یا مه‌سه‌له‌كه وه‌ك ئه‌م په‌نده‌ی لێدێ"حامیها حرامیها"واته:دز پاسه‌وانی ده‌كات!! یان وه‌ك شاعیر ئه‌ڵێ:-
وراعی الشاةحمی الذئب عنها
فكیف اذا الرعاة لها ذئـــاب؟!
واته:شوانهكتان ڕانه مه‌ڕه‌كه له‌گورگ ئه‌پارێزن به‌ڵام ئه‌ڵێی چی ئه‌گه‌ر شوانه‌كان خۆیان گورگبوون.؟!
لێره‌یا هاوكاریكردن و كۆبوونه‌وه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خراپه پێویستییه‌كی ئاینییه كه هیچ گومانێكی تیا نییه،چونكه بریتییه له هاوده‌ستبوون له‌سه‌ر ته‌قوا،جا ئه‌كرێ ئه‌م كارهبهكۆمهڵهش له ڕێگه‌ی گروپ و پارته‌كان یان كه‌ناڵی به‌ره‌ستی تربێت ،ئه‌مه‌ش فهریزهیهكه كه دین پێویستی ئه‌كات هه‌روه‌ك چۆن پێویستییه‌كه واقیع ئه‌یسه‌پێنێت..
نوێژ و سیاسه‌ت.!
ڕه‌نگه ناونیشانه‌كه سه‌یربێ به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه‌كه كه زۆرجار چه‌واشه كراوه له لایه‌ن دوژمنانی ئیسلامه‌وه.ئێمه ئه‌ڵێین ئه‌كرێ موسوڵمان له ناوه‌ڕاستی نویژابێت له هه‌مان كاتا له له ده‌ریای سیاسه‌تا ڕۆچووبێت.!!!
وه‌ختێ ئایه‌تگه‌لێكی قورئان ئه‌خوێنیته‌وه كه په‌یوه‌ندیان به بهوكاروبارانهوه هه‌یه كه خه‌ڵكی پێی ئه‌ڵێ سیاسه‌ت ئه‌مه خۆی سیاسه‌تكردنه...بۆ نمونه:
هه‌ركه‌سێ له سوڕه‌تی مائدهدا ئه‌و ئایه‌تانه بخوێنێته‌وه كه فه‌رمان ئه‌كات به حوكم كردن به‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ش كه حوكم به‌وه نه‌كات به‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به كفر و فیسق و زوڵمكردن تاوانباره.
وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ .(المائده 44)واته: جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن.. (ته‌فسیری ئاسان)
یان
وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ .(المائدة(45)واته: بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن. (ته‌فسیری ئاسان)
یان
وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ .(المائدة47) واته: ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون... (ته‌فسیری ئاسان)
ئه‌و كه‌سه‌ی تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بووه ئه‌كرێ له‌و كاته‌دا بهبهرههڵستكارێكی توندڕه‌ویش ناوزهدكرێت،چونكه ئه‌و به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵ سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی و خه‌ڵكی هانداوه له‌دژیان،چونكه به سته‌مكار خراپه‌كار و له‌دین ده‌رچوو وه‌سفیان ئه‌كات.
به‌هه‌مانشێوه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ئاگادارمان ئه‌كه‌نه‌وه له لایه‌نگیریی كه‌سانی نا ئیماندار زۆره بۆ نمونه(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ ۚ أَتُرِيدُونَ أَنْ تَجْعَلُوا لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا مُبِينًا)النساء 144 واته:
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بێ باوه‌ڕان مه‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆتان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌تانه‌وێت به ده‌ستی خۆتان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا بده‌نه ده‌ست خوا له‌سه‌ر خۆتان. (ته‌فسیری ئاسان)
وه هه‌ركه‌س قنوت بخوێنی(قنوتی كاتی كاره‌سات و ڕووداوه‌كان)(قنوت النوازل)كه له فیقهدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه كه ئه‌ویش بریتییه له پاڕانه‌وه له‌كاتی نوێژدا بهتایـبهتی نوێژه جههرییهكان و دوای هه‌ستانه‌وه له ڕكوعی كۆتایی ده‌خوێنرێت.ئه‌مه كاتێك ڕێی پێدراوه كه موسوڵمانان له ناخۆشییهكدابن وه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا یان یان زه‌مین له‌رزه یان وشكه‌ساڵیی یان برسێتیی..
ئابه‌م شێوه‌یه ئێمه له میحرابی نوێژداین له هه‌مان كاتدا وا له‌گه‌رمه‌ی سیاسهتیشداین ئه‌مه‌یه سروشتی ئیسلام كه تێیدا دین له دونیا جیانابێته‌وه‌و دونیاش تێیدا له دین جیانابێته‌وه وه نهقورئان و نه سوننه‌ت و نه مێژووی ئیسلامی‌یش دینی بێ دونیا و دونیای بێ‌دین نه‌ویستووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته شایسته‌ی زیاتره به‌ڵام لێره بابه‌س بێت وه ڕێنمونیتان ئه‌كه‌ین بۆ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند كتێبێكی تر.
1-ئیسلام و ڕامیاریی/.....
http://www.aubyc.com/ktebkhana/270-syasi/161-ramyari-la-islamda
2-ئیسلام و سیاسه‌ت/.....
http://www.aubyc.com/ktebkhana/270-syasi/521-islam-u-syasat
بلۆگی نوسه‌ر
http://shwanjabar.blogspot.com
سه‌رچاوه‌كان:
[1]- إشارة إلى حديث: "الدين النصيحة"، وقد رواه مسلم في الإيمان (55)، وأحمد في المسند (19640)، وأبو داود في الأدب (4944)، والبيعة (4197)، عن تميم الداري.
[2]- رواه أحمد في المسند (11035)، وذكر محققوه لقوله: "ألا إن أفضل الجهاد كلمة حق عند سلطان جائر" شاهدين وقالوا: بهذين الشاهدين حسن لغيره، وأبو داود في الملاحم (4344)، والترمذي في الفتن (2174)، وقال: حديث حسن غريب من هذا الوجه، وابن ماجه في الفتن (4011)، عن أبي سعيد الخدري.
[3]- رواه الحاكم في المستدرك كتاب معرفة الصحابة (3/215)، وقال: صحيح الإسناد ولم يخرجاه، عن جابر، وحسنه الألباني في صحيح الجامع (3675).
[4]- رواه عبد الرزاق في المصنف كتاب الصلاة (3/110)، وابن أبي شيبة في المصنف كتاب الصلاة (2/106)، والبيهقي في الكبرى جماع أبواب صفة الصلاة (2/210)، عن عمر موقوفا.
[5]- رواه مسلم في الإيمان (49)، وأحمد في المسند (11150)، وأبو داود في الصلاة (1140)، والترمذي في الفتن (2172)، والنسائي في الإيمان وشرائعه (5008)، وابن ماجه الفتن (4012)، عن أبي سعيد.
[6]- رواه أحمد في المسند (6521)، وقال محققوه: إسناده ضعيف، رجاله ثقات رجال الصحيح، إلا أن أبا الزبير لم يسمع من عبد الله بن عمرو فيما قال أبو حاتم في المراسيل، ونقله أيضا عن ابن معين، ونقل ابن عدي في الكامل قوله: لم يسمع أبو الزبير من عبد الله بن عمرو ولم يره، والبزار في المسند (6/362)، والحاكم في المستدرك كتاب الأحكام (4/108)، وقال: صحيح الإسناد ولم يخرجاه، والبيهقي في الكبرى كتاب الغصب (6/95)، عن عبد الله بن عمرو، وقال الهيثمي في مجمع الزوائد: رواه أحمد والبزار والطبراني وأحد إسنادي البزار رجاله رجال الصحيح وكذلك إسناد أحمد إلا أنه وقع فيه في الأصل غلط (7/531).
[7]- رواه مسلم في الإيمان (50)، وأحمد في المسند (4379)، عن ابن مسعود.
[8]- رواه الطبراني في الصغير (2/131)، والأوسط (7/270)، عن حذيفة بن اليمان، وقال الهيثمي في مجمع الزوائد: رواه الطبراني في الأوسط والصغير وفيه عبد الله بن أبي جعفر الرازي ضعفه محمد بن حميد ووثقه أبو حاتم وأبو زرعة وابن حبان (1/264).
[9]- رواه أحمد في المسند (4880)، وقال محققوه: إسناده ضعيف لجهالة أبي بشر، وأبو يعلى في المسند (10/115)، والطبراني في الأوسط (8/210)، والحاكم في المستدرك كتاب البيوع (2/14)، وقال الذهبي: عمرو بن الحصين العقيلي تركوه، وأصبغ بن زيد الجهني فيه لين، عن ابن عمر، وقال الهيثمي في مجمع الزوائد: رواه أحمد وأبو يعلى والبزار والطبراني في الأوسط وفيه أبو بشر الأملوكي ضعفه ابن معين (4/180).
بۆچوونه‌کان