پێشەکی سڵاوتان لێدەکەم ،لەخوای گەورە دەپاڕێمەوە کەیارمەتیمان بدات بەشۆق وشەبەقی ئایەتەکانی قورئان لەشەقامی پان وبەرینی ئیسلام بەلووتکەی بەرزی داوەری کۆمەڵایەتی وعەداڵەت ودادپەروەری بگەین
لەوکاتەوە خوای ئافەریدگارمرۆڤی ئافراندومرۆڤایەتی بەدی هێناو،وزەوی وژینگەی پێ ئاوەدان کردووپێی ڕازاندەوە،ئەوپەڕی ڕێزی لێناوهەواڵی حووڕمەت وگەورەی بەگشت گۆی زەوی گەیاند
بێ جیاوازی وهەڵاواردنی هەردووڕەگەزی نێروومێ.((وَلَقَد٘كَرّم٘نابني آدَمَ .وبەدڵنیایی ئێمە
ڕێزمان لەمرۆڤ ناوە ))
بەیارمەتی خوای پەروەردگاردەنگ وباسێک دەکەین لەسەرجێگەوپێگەی ئافرەت لەئاوێنەی ئیسلامدا.
بێ گوومان هەموومان دان بەوڕاستیە دادەنین کەئافرەت نیوەی کۆمەڵە،وڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەمانەوەوپەرەپێدانی مرۆڤایەتی وڕاهێنان وبارهێنانی چین وتوێژی داهاتوو،ئەگەرئافرەت نەبێت ژیان وژینگە ودرێژەدانی ژین دەوەستێ.
ئەگەرچاۆخشاندنێک بکەین بۆسەرمێژووی مرۆڤایەتی وقسە لە گۆڕانکاری وداهێنان وڕاپەڕین وهەرجۆرە وەرچەرخانێک بکەین ناتوانین ڕۆڵی ئافرەت لەبەرچاونەگرین،ناتوانین دەوری بەرچاووهەنگاوبەهەنگاوی ئافرەت لە گەڵ پیاوان وحەول وتێکۆشانیان بەسەرهەورازوونشێوەکان دا،ڕاستەوخۆناڕاستەوخۆخەبات و جێ پەنجەیان دیاری نەکەین.
ئەوەدرووشم وهێمانیە ،ڕاستێکی حاشاهەڵنەگرە کەپیاوە مەزنەکان لەئافرەتە مەزنەکانەوە هەڵقووڵاون ،پیاوانی سەرکەوتووئاکامی هاندان وپاڵپشتی ئافرەتانی لێهاتوون.لەگۆڕەپانی خەبات وتێکۆشانی فرە لایەن وەک ڕامیاری وکۆمەڵایەتی وئابووری وسەرکەوتن بۆلووتکەی سەربەرزی هەرپیاوان دەوریان نەبووە بەڵکووئافرەتانیش جێ پەنجەیان هەیە ولەمێژووداتۆمارکراوە،
هەرچەندبەداخەوەئافرەت لەدێرزەمانەوە کەوتۆتە ژێرهەژموون وهێرش وهەرای تووندی کۆمەڵگاجیاوازەکان وفەرهەنگە چەق بەستۆکان ومرۆڤە دڵڕەق ودەمارگرژە کان.ماڤیان پێشێل کراوە،دەوریان کەمڕەنگ کراوە ،شەئن وشکۆیان شکاوە،دەنگ وداواوهاواریان خپ کراوەوتۆمارنەکراوە.لەڕاستیدا،نەئایینە متافیزیک وئاسمانێکانی پێشوو،نە مکاتیب فیکروئۆمانیستەکان ،ونەکۆمەڵگاوبزاڤ وڕێکخراوەکانی پێشکەوتووی ئێستانەیانتوانیوە وەک خۆی کەسایەتی ئافرەت بناسێنن ،جێگەوپێگەی بنەرخێنن،لەبوارەجۆراوجۆروڕەهەندەکانداڕۆلی بنەخشێنن،دەورێکی کارێزماولێوەشاوە جوانی بۆبگێڕن.یازۆریان کەمڕەنگ کردوە بەڕبەستیان بۆسازداوەوچوارچێوەکی بەرتەسکیان بۆپێک هێناوە،یان ئەوەندەیان هەڵ بۆڕەخساندوە بەستێنیان بۆبەرهڤ داوە بۆتە ئامرازووکەرەستەوکالا،کەبێ گوومان ئەودووهەڵوێستە نەگەتیڤ ودەرنەچوولاسەنگ ولارن.ئەگەربمانهەوێ وەک پێویست جێگەوپێگەی ئافرەت بناسین وماڤی ڕەوای بۆدیاری بکەین ولەنێوئەودووچەمکەی ئاماژەمان پێکردبژاردەیەکی مامناوەندپڕبەپیست وبەپێزهەڵبژێرین ،دەبی سەردانی قۆرئان بکەین ولەوڕوانگەوە شکۆی ئافرەت شیکەینەوە،بێ گوومان قورئان وە ک سەرچاوەوژێدەرێکی گرینگ وفەرەهمەندوەک ئەساسنامەوڕێنامەیەکی مێتافیزیک وئاسمانی پڕاوپڕە لەعەداڵەت ودادپەروەری،نەتەنیاماڤی مرۆڤەکان بەگشتی وبەتایبەتی ئافرەت بەڵکووماڤی سەرجەم گیانلەبەرانی پاراستوە.
ولەهەل ومەرج وباروودۆخێک دا،پەیام وڕاسپاردەی لەمەڕکەسایەتی ئافرەت دابەزاند،کە تاقمێک نکۆڵیان لە مرۆڤ بوونی ئافرەت دەکرد،هێندێک لەشک وگوومان دابوون ،بەشێکیش وەک مرۆڤ دانیان پێداهێنابوون بەڵام پێیان وابووکە بۆبەرژەوەندی پیاوان بەدیهاتوون .لەودۆخە چەق بەستوە دائیسلام هات وبەڕاشکاوی دانی بەوڕاستیە داهێناوەجەخت وپێداگری کردکەئافرەت وەک مرۆڤ جێگەوپێگەی تایبەتی هەیە،ولەهەمووحەق وماڤێکی پیاوان بەهرەمەندە،چوونکە هەرکام لەژن ولەپیاولقوپۆوچڵی ئێک دارن وسەرەتاودەسپێکی بەدیهاتنیان بۆئێک خاووخێزان دەگەرێتەوە پاشماوەی ئێک دایک وبابن (آدم وحوا)ولەبنەبان وبناغەدا،لەئەرک وبەرپرسیاریتی ئینسانی وئایینی دا، لەئاکام وئەنجامی خەڵاتی چاکە وتۆڵەی خەراپەدا،وەک ئێکن هاوتاوهاوتەریبن.لەوبارەوقورئان لەسەرەتای دەسپێکی سوورەی نیساء،کەبەنێوی ئافرەتیش نێودێرکراوە ئاوادپەیڤێ((ئەی خەڵکینە تەقوای ئەوخوایە بکەن کەئیوە درووست کردلەئێک کەس وخێزانیشی لەوی بەدی هێناولەئادەم وحەواش پیاوان وئافرەتانی ئێک جارزۆری لەسەرڕووی زەوی بڵاوکردەوە))لەڕاستیداگشت مرۆڤایەتی بەندەی ئێک خودان ومناڵی ئێک دایک وبابن وئێک سەرچاوەن وبەرابەرن.
خاڵیێکترلەمەڕکەسایەتی ئافرەت وئێکسان بوونی لەگەڵ پیاو،قورئانی پیرۆزڕاستەوخۆباس لەوەدەکات کە کردەوەی مرۆڤەکان بەگشتی چ ژن وچ پیاو،بێ جیاوازی لەکن خوای وون نابێت ئێکسانن لەپاداشتدا((هەرکەسێک کردەوەی چاک بکات لەژن ولەپیاوئەوائەیژێنین لەژیانێکی تەژی لە خیروخۆشی وبژیوی حەلالی دەدەینێ وبەختەوەری دەکەین لەدوونیاداولەدواڕۆژیش بەهەشتی بەرین جێگاوشوێنی دەبێت .نحل۹۷))
خاڵی سێهەم لەمەڕئێکسانی ژن وپیاولەڕوانگەی ئیسلام ،خوێندن وخوێندەواریە کە پێغەمەبەردرودی خوای لەسەربێت فەرمووی
تێکۆشان بۆخویندن وزانست ئەرکە لەسەرهەمووژن وپیاوێک بێ جیاوازی.
کۆتاخاڵ لەبەستێنی ئیکسان بوونی ژن وپیاولەچوارچێوەی ڕاسپاردەکانی قورئان
ئەوڕاستیە کە ژن وەک پیاوماڤی دەڕبرینی ڕاوبۆچوونی هەیە کەس بۆی نیە دەنگ وداوای خپ بکات وەک ئەوئافرەتەی کەخوای گەورە دەنگی بیست ووەری گرت ولەسوورەی موجادلە تۆماری کرد .
ئەگەربە چاوکراوەیی ئینسافەوە بڕوانینە ئاوێنەی ئیسلام بۆمان دەردەکەوێت کە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا هیچ ئایین ومەکتەب وبزاڤێک بە قەدەرئیسلام ڕێزی لەئافرەت نەناوە،وەبەچەشنی جیاوازناوی لێناوە
ئێکەم دایک کە ئافرەتانی ئێمە بەگشتی یا،دایکن یالەداهاتوودادەبنە دایک ،قورئانی پیرۆزلەدوای جەخت کردن وپێداگەری لەسەرخواپەرەستی و بەندایەتی ڕاستەقینە ڕامان دەسپێری بە ڕێزووحۆڕمەتی دایک ،وقوورسترین وگرینگترین ئەرکی مرۆڤ لەژیانی دا ،ڕاگرتنی دڵی دایکە .گەورەترێن پیاوانی دنیادەبێ بۆڕەزگاربوون وخەڵاس بوونیان لە ئێش وئازەرەکانی دوونیاودواڕۆژیان دەبێ خۆیان وەژێرپێی دایکیان بخەن تەنانەت جوانترین خەڵاتی خوابۆمرۆڤ دایکە وگەورەترین دەسکەوتی دوارۆژبەهەشتە کەبە ڕاگرتنی دلی دایک مسۆگەردەبێت .وەک لەسوورەی ئەحقاف ئایەتی ژومارە 15ئاماژەی پیکڕدوە.
دەگێرنەوەڕۆژێک پیاویک هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا،دروودی خوای لەسەربێت پرسیاری کرد سەبارەت بەچ کەسێک گەورەترێن ئەرکم لەسرشانیە ،پێغەمبەرفەرمووی دایکت ،دایکت ،دایکت سێ جاران .ئێکێک لەڕاسپاردەبەرچاوەکانی ئیسلام پێداگری لەسەرحووڕمەتی دایکە تەنانەت،ئەگەرکافرووبێ باوەڕیش بێت.قورئانی پیرۆزباسی چەندین ئافرەتی مێهرەبان ودڵسۆزدەکات وەک دایکێکی نموونەوسەرچاوە وئووسوەپێناسەیان دەکات
کە جێ پەنجەیان لەمێژوودادیارە وەک دایکی حەزرەتی مووسی ،دایکی حەزرەتی عیسی ،دایکی حەزرەتی ئیسماعیل.
بەشی دووهەم لە ئافرەتان کەلەئاوێنەی ئیسلام خاوەن شکۆن کچانن کەئێمە یاکچمان هەیە یان لەداهاتودادەمانبێت کەبەرلەهاتنی ئیسلام دەکۆژران وزیندە بەچاڵ دەکران بەڵام ئیسلام دژی ئەونەریتە وەستاوهەڵوێستی گرت و
وهەرەشەی تووندی لەو کردەوە نامرۆیانە کرد
لێ پێچینەوەلە ئەنجامدەرانی دەکات تەنانەت کچ کڕین وفروشتنی لەسەردەکرالە مێژووی گەلانی ڕابردوو.بەڵام ئیسلام کچی وەک دیاری خوایی پێناسە دەکات ،وەک سامانێکی گرانبه هاودەسکەوتێکی پڕبایخ وخەڵاتێکی بایی دار
پێغەمبەرفەرمووی ((هەرکەس کچێک ویادووکچ گەورەکات وباریان بێنی لەبەهەشتداڕەفیقی منە))
بەشی سێهەم لەئافرت کەلەئاوێنەی ئیسلام جێگەوپێگەیان بۆدیاری کراوە ناوی هاوسەرە هاوژینە ،ئێمە وەک پیاوان یاهاوسەرمان هەیە یان لەداهاتودادەبینەخاوەن هاوسەرە بەرلەهاتنی ئیسلام هاوسەروەک بونەوەرێکی مترسیدار،وەک کەل وپەل وکەرەستەی چێژسەیری دەکرابەڵام ئیسلام هات وپەیام وڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی ڕاگەیاند کەئافرەت وک هاوسەرخاوەنی ماڤی تایبەت بەخۆیە وژن وهاوژینی وەک ئێکیک لە نیشانەکانی هیزوودەسەڵاتی خۆی پێناسەکرد وەک سەرچاوەی خۆشەویستی وشوێنی هەڵقولینی سۆزومیهرەبانی ناوبرد.ئیسلام هات ووتی دوای باوەڕی ڕاستەقینە گەورەترین خەڵاتی خوابۆمرۆڤ لەسەرگوی زەوی هاوسەری پاکە.
پێغەمەبەرفەرمووی ئێکێک لەنیشانەکانی به ختەوەری مرۆڤ ژنی چاکە.بێ گوومان ئافرەت تەنیاوتەنیا لەئاوێنەی ئیسلام دا دەتوانێ خۆی بناسێ ،دەتوانێ جێگەی پێگەی خۆی بزانێ.دەتوانێ کەسایەتی وبایەخی خۆی دیاری بکات.چوونکە ناسینی ئافرەت لەبواری سایکۆلۆژی وپسیکۆلۆژی وشکڵ وشێوازوبەدیهاتن ولایەنی هزری وسۆزوبەزەی وهەمووڕەهەندەکانێوە دەبێ لەبەرچاوبگێرێ وئەوفرەلایەنی وگشگیریە هەرلە ئاوێنەی ئێسلام دا دێتەبەرچاوو بەس .
نەورۆزی 1401هەتاوی
کوردی 272٢
بۆچوونهکان