ئاماژە : یەکێ لەو شێوازانەی کە لە ڕێی بانگەوازی ئیسلامی‌دا کەڵکی لێ وەردەگیرێ، کەڵک وەرگرتنە لە بەسەرھات و حیکایەتە ڕاستەقینەکان. دکتۆر خالید محەمەد لە پیاوانی بەڕێزی دەعوەی ئیسلامی چیرۆکێکی زۆر سەرسووڕھێنەرمان بۆ ده‌گێڕێتەوه کە جێگای سەرنجە بۆ ھه‌موومان ... دکتۆر دەگێڕێتەوه : بزانن ئه‌و ئافره‌ته له‌ڕێگای براده‌ری خراپه‌وه چی فێرده‌بێت چی به‌سه‌رد ێت كه‌بۆخۆی ڕوداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت : پێش ئه‌وه‌ی بچمه قۆناغی ناوه‌ندی (زینب)ی خوشكم كه له‌من گه‌وره‌تر بوو زۆر ئامۆژگاری ده‌كردم كه ئاگام له‌خۆم بێت نه‌كا توشی هاوڕێی خراپ بم و له‌خشته‌م به‌رن.. . به‌رده‌وام ده‌یوت خوشكم ئاگاداری خۆت به! نه‌كه‌ی دۆستایه‌تی هه‌موكه‌سێك بكه‌ی تاكو نه‌زانی باشه یان خراپه، چونكه جگه له هاوڕێی چاك هه‌موو ئێش و ئازار‌و به‌ڵایه،كه‌چی من قسه‌كانی خوشكه‌كه‌مم هیچ بایه‌خ پێ نه‌ئه‌دا، ئه‌وه‌بو ئاشنام له‌گه‌ڵ كچێكی هاوپۆلم په‌یداكرد كه به‌رده‌وام پێكه‌وه بوین چ له‌قوتابخانه چ له‌شوێنی تر، زۆرجاریش به‌ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كرد جاخوشكهكهم ده‌یزانی كه‌من زۆرتێكهڵی ئه‌وكچه بومه بۆیه ئامۆژگارى ده‌كردم كه‌واز لهوكچهبێنم ،چونكهكهس به‌باشه باسی ئه‌وكچه‌ی نهدهكردو كه‌س ئه‌وكچه‌ی خۆش ناوێت،كه‌چی من هه‌رگوێم بهوخوشكهم نه‌ده‌دا، به‌ڵكو نێوانم له‌گه‌ڵ ئه‌وكچه رۆژ له‌دوای ڕۆژ پته‌وتر ده‌بو، به‌جۆرێك كه ئهوسهردانی ده‌كردم منیش سه‌ردانم ده‌كرد، پاشان زانیم ئه‌و كچه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌یه ... جا كاتێك ئه‌و كچه‌ی هاوڕێم ته‌واو ئاشنای من بوو، پێشنیاری بۆ كردم و وتی، ئه‌و كوره‌ی كه‌من حه‌زم لێكردوه دۆستێكی هه‌یه بۆ نایه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستی؟ زۆر هانی دام و ده‌یوت : داماو ته‌نها تۆ دوری له‌دونیای غه‌رامیات و هاوڕێی كوڕت نیه، بڕوانه هه‌مو كچانى قوتابخانه‌كه هه‌مویان هه‌یانه، ته‌نها تۆ بێبه‌شی له تام و چێژی خۆشه‌ویستی، ده‌تۆ تامی ئهوخۆشهویستیه بچێژه بزانه چۆنه، ئه‌وكات هه‌ق بهمن ده‌ده‌ی ... به‌ڵێ: من سه‌ره‌تا دودڵ بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده لێی دوپات ده‌كردمه‌وه تاكو ڕازی بوم به‌ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه بكه‌م، ئه‌وه‌بو ده‌ستم به‌قسه‌كردن كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ی كه بۆی دۆزیبومهوه، یه‌كه‌م جار زۆر ده‌ترسام به‌ڵام دواتر ترسم شكاو ڕاهاتم به‌جۆرێك قسه‌ی ڕازاوه‌ی بۆده‌كردم، تاكو وای لێكردم سه‌رنجی منی بۆلای خۆی ڕ‌اكێشا، دوا تر پێی وتم :ده‌مه‌وێت یه‌كترى ببینین، تاكو كه‌ی ئێمه له‌دونیای خۆشه‌ویستی به‌بێ یه‌كتر بینین ببه‌ینه سه‌ر، منیش به‌بێ یه‌ك و دوو ڕ‌ازى بوم، ئه‌وه‌بوو مه‌وعیدێكمان دانا له‌شوێنێكی دیاری كرا‌و، كه‌بینیم شكڵ و ڕوخساریم زۆر به‌دڵ بو، به‌ڵام من ده‌ترسام ئه‌ومنی به‌دڵ نه‌بێت، چونكه من كچێكی پێش چاو نه‌بوم، كه‌چی ئه‌و وتی : هه‌رگیز ئافره‌تی وه‌ك تۆ جوانم نه‌بینیوه... منیش ته‌واو بڕوام به‌وقسانه‌ی كردبوو، به‌جۆرێك كه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌دڵما شیرین تر ده‌بوو ئه‌وه‌بو خوشكه‌كه‌م بهپهیوه ندی نێوان من و ئه و كوڕه‌ی زانی، چونكه ئه‌وكچه‌ی منی ئاشنا كرد به‌و كوڕه له‌نێوان هاوڕیكانی قوتابخانه‌دا خۆی هه‌ڵده‌كێشا ده‌یگوت : من ئه‌و كوڕه‌م كردوه به‌دۆستی، جابۆیه هه‌مو هاوڕێكانم به‌په‌یوه‌ندی نێوان من و ئه‌و كوڕه‌یان زانی، هه‌ربۆیه‌ش خوشكه‌كه‌م پێی زانی بوو... خوشكم بۆئه‌وه‌ی من ئابڕوم نه‌چێت زۆر به‌نه‌رمی ئامۆژگاری ده‌كردم ،كه‌واز له‌و كوڕه بهێنم ، كه‌چی من گوێم كه‌ڕ بو به‌رامبه‌ر ئامۆژگاریه‌كانی ... به‌ڵام كاتێك زانی ئامۆژگاری بۆمن سودی نیه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردم و وتی: ئه‌گه‌ر واز له‌و كوڕه نه‌هێنی به‌باوك و براكانم ده‌ڵێم ..كه ئه‌وه‌م لێی بیست زۆر ترسام، چونكه ماڵی ئێمه له‌شتی وا زۆر دور بوون، ئێمه خانه‌واده‌یه‌كی به ئابڕوو به‌حیشمه‌ت بوین، جاكاتێكیش شتی وا یان له‌من به‌دی بكردبایه ئه‌وه به‌ئاسانی لێم خۆش نه‌ده‌بون، به‌ڵكو سزایان ده‌دام... بۆیه منیش بڕیارم دا بهپهندێكی وه‌های به‌رم، كهنهوێرێت كاره‌كه‌ی من له‌لای ماڵه‌وه‌مان ئاشكرا بكات، زۆر بیرم كرده‌وه تا كرده‌وه‌یه‌كی شه‌یتانیم به‌خه‌یاڵدا هات، ئه‌و نه‌خشه‌یه‌م جێبه‌جێ كرد به بێ ویژدانی و به‌بێ بیركردنه‌وه به‌هۆیه‌وه ئه‌و خوشكه بێتاوانه‌م كه ئامۆژگاری ده‌كردم بوبه قوربانی ... سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌م خۆم له خوشكه‌كه‌م نزیك ده‌كرده‌وه تاكو متمانه‌م پێبكات، پێم وت : زۆر په‌شیمانم له‌و پێشترم و وازیشم له‌و كوڕه‌ی هاوڕێم هێناوه، له‌مه‌و دوا بایه‌خ به‌وانه كانم ده‌ده‌م وگوێ بۆ ئامۆژگاریه‌كانت ده‌گرم ... ئه‌و خوشكه داماوهیشم باوه‌ڕی پێ‌كردم، بۆیه زۆر تێكه‌ڵ بو له‌گه‌ڵمدا، منیش قسه‌ی خۆشم له‌گه‌ڵدا دهكردو به‌ده‌میه‌وه پێده‌كه‌نیم، ئه‌ویش زۆر دڵخۆش بوو نه‌یده‌زانی كه من به ساختهمه. ڕۆژێكیان پێی وتم: پۆشاكێكی تازه‌م كڕیوه بۆئاهه‌نگی هاوڕێیه‌تی له‌به‌ری ده‌كه‌م ،كه‌گوێم له‌و قسه‌یه بو ئه‌وشته‌م به هه‌ل زانی بههاوڕێكهم ووت: ئه‌و خوشكه‌م ده‌یه‌وێت نێوانی من و تۆ له لای باوكم ئاشكرا بكات، جاپێویسته په‌ندێكی وای پێبده‌ین نه‌وێرێت په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان ئاشكرا بكات ... هاوڕێكه‌م وتی :جا من چیم له‌ده‌ست دێ بۆتی بكه‌م؟ وتم : ئهومۆبایلهی خۆتم پێبده، كهوێنه ده‌گرێت وێنه‌ی خوشكه‌كه‌م ده‌گرم .پاشان به‌و وێنه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ین... ئه‌ویش وتی : بیرۆكه‌یه‌كی زۆرباشه ... پاشان مۆبایلێكی زۆر پێشكه‌وتوی بۆهێنام، كه‌وێنه‌ی نزیك و دور ده‌خسته‌وه، ئه‌وه‌بو مۆبایله‌كه‌م لێى وه‌رگرت چومه لای خوشكه‌كه‌م! پێم وت : ئه‌وجله‌ی كه كڕیوته بێنه له به‌ری بكه بزانم جوانه، ئه‌ویش بێئه‌وه‌ی ئاگای له هیچ بێت، پۆشاكه‌كانی ماڵه‌وه‌ی دانا، تاكو ئه‌وی تر له‌به‌ر بكات منیش به‌و په‌ڕی بێ ویژدانییه‌وه به‌مۆبایلی هاوڕیكه‌م ڕه‌سمم ده‌گرت،به‌ڵام خوشكه‌كه‌م ئاگای له من نه‌بو... جاكه وێنه‌ی خوشكه‌كه‌م گرت به‌نیوه ڕوتی زۆر دڵخۆش بووم ، وام ده‌زانی پیلانهكهم به‌ته‌واوی سه‌ری گرت... بۆڕۆژی دواتر مۆبایله‌كه‌م بۆهاوڕێكهم برده‌وه، پێشم وت قبوڵ ناكه‌م سه‌یری وێنه‌ی خوشكه‌كه‌م بكه‌ی ئه‌گه رمنت خۆش ده‌وێت، ئه‌ویش سوێندی بۆخواردم، كه‌سه‌یری ناكات، به‌ڵكو ئه‌وكاره‌شی كردوه له‌پێناوی من تاكو خوشكه‌كه‌م نێوانمان تێك نه‌دات. پاشان وه‌كو جاران كه هه‌مو شته‌كانم ته‌واو كرد به‌بێ ترس له‌گه‌ڵ هاوڕێیه كوڕه‌كه‌م ده‌گه‌ڕاین به‌ڵكو له‌پێش چاوی خوشكه‌كه‌م قسه‌م له‌گه‌ڵیدا ده‌كرد، جاخوشكهكهم ویستی هه‌ڕه‌شه‌م لێبكات كه‌به باوكم بڵێت... منیش پێم وت: ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان من و ئه‌و كوڕه له‌لای باوكم ئاشكرابكه‌یت، ئه‌و هوێنهی تۆ، كه تۆماركراوه به‌نیوه ڕوتی لای ئه‌وكوڕه به ماڵه‌وه مانی نیشان ده‌ده‌م كه خوشكه‌كه‌م ئه‌مه‌ی گوێ لێبو ده‌ستی كرد به‌گریان و له‌خۆدان، پاشان بهزهویداكهوت، پاشان بردمه نه‌خۆشخانه پاشان بردمه‌وه بۆماڵ... ئه‌و كوڕه‌ی هاوڕێیشم هه‌ڵسابو به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خوشكه‌كه‌م... تاكو وای لێهات ئه‌و وێنانه گه‌یشته ده‌ستی زۆرێك له گه‌نجان، جا ئابڕوی خوشكم ببوه بنێشته خۆشه‌ی خه‌ڵكی، ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته ده‌م باوكم و براكانم، بۆیه ئه‌وانیش ئه‌ونده یان لێدا كهبردمانه نه‌خۆشخانه ئه‌ونده شڕ بو له‌نێوان ژیان ومردندا بو.. ئه‌و كوره‌ی خۆشم ده‌ویست گاڵته‌ی پێده كردم و ده‌یگوت داماو خوشكه‌كه‌ت زۆر له تۆ جوان تره... ئێستاكه خانه‌واده‌ی ئێوه ناوی زڕاوه كه‌وابو خۆت شه‌ریف مه‌كه وه‌ره باڕا بێرین ... بیریش له‌وه نه كهیتهوهكه بتخوازم... ئااااه... ئه‌و كات زانیم چ تاوانێكم ئه‌نجام داوه ده‌رهه‌ق به‌خوشكه‌كه‌م و خانه‌واده‌كه‌م. به‌ڵێ خانه‌واده‌كه‌م ژیانیان لێ تاڵ بوو به‌هۆی ئه‌و كاره بێئهقڵییهی منه‌وه بوو، به‌هۆى ئه‌وه بوو ئامۆژگاریم وه‌رنه‌گرت و هاوڕێیه‌تی كه‌سی خراپم ده‌كرد، ئه‌و خانه‌واده‌ی كه هه‌مو شتێكیان بۆمن فه‌راهه‌م كردبوو. ھیوادارم ھەموو خوێنەرێک ـ چ خوشک و چ برا ـ ئامۆژگاری و پەندی باشیان لەم چیرۆکە وەر گرتبێ ...
بۆچوونه‌کان