پرسیار ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و ئه‌ده‌ب:
چراى رووناكى: وه‌ك نوسه‌رێكی ئیسلامی پێناسه‌ت بۆ ئه‌ده‌بی ئیسلامی چیه؟
ماكوان كه‌ريم: سەرەتا : تەنها بە ناوی خوا
دروودو سڵاو بۆ سەروەرمان صلی اللە علیە وسلم
من ئاوا لە ئەدەبی ئیسلامی تێگەیشتوم کە بەچەند خاڵێك بۆت رووندەکەمەوە..
یەكەم: ئەدەبی ئیسلامی واتای دەربڕینی هونەری ئامانجە لە سەر مرۆڤ و ژیان و گەردون لەڕوانگەی دیدێکی ئیسلامیانە.
دوەم: ئەدەبی ئیسلامی واتا- بەرێوەبردنی ئوممەت و بەرپرسیاریەتی بەرانبەر خوای موتەعال.
سێیەم: ئەدەبی ئیسلامی واتا ئەدەبی پابەندی ، جیاوازە لە ئەدەبی عەفەوی و ئیرتجالی، چونکە ئەو پابەندە بە بیروباوەڕی ئیسلامی.
چوارەم: ئەدەبی ئیسلامی ڕێگایەکە بۆ بیناکردنی تاك و پەروەردەی دەرونیان تا کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم بێت، شێوازێکە لە بانگەوازی ئیسلامی و بۆ پاراستنی کەسایەتی ئیسلامیە .
پێنجەم : ئەدەبی ئیسلامی بەرپرسە بەرانبەر ئەو پلانگێڕییەی کە بەرانبەر ئوممەت کراوە، ئەو توانیویەتی تاڕادەیەکی زۆر پارێزەری ئوممەتەکەبێت، لەو هەموو تەنگەژەی نوێگەریو پۆستمۆدێرنەی کە ئێستا بازاڕی گەرمە.. بپارێزێت و ئەدیبەکانیش سەرکردەی گەورە بوون لەو بوارەدا.
شەشەم: ئەدەبی ئیسلامی هەر لەسەرەتای ڕوناکی وەحیەوە بەخشیویەتی بە مرۆڤایەتی لە شەهدی ئەدەبیاتی خۆیی ڕێگایی ڕێنموی نیشانی سەرلێشێوان داوە لە هەموو سەردەم و کاتێكدا، بەهێزو ئازایانە ڕووبەروی تەوژمە گومڕاکان بۆتەوە.
حەوتەم : ئەدەبی ئیسلامی - ئەدەبی ئەو هەموو گەلانەیە بە جیاوازی ڕەگەزو زمانیانەوە کە هاتوونەتە ناو ئەم ئیسلامە ، تایبەتمەندی ئەم ئەدەبە ئەوەیە کە هونەری هاوبەشی هەموو گەلانی موسڵمانە.
هەشتەم: فەلسەفەی ئیسلامی ئەبەخشێت بەم مرۆڤە لە دیدێکی روون بەرانبەر بە مرۆڤ و ژیان و گەردون- هەروەها هاوکارو فریادڕازی ئەدەبی ئیسلامیشە- بنەڕەتی ئەم تیۆرە وادەکات کە هەمەلایەنی و تێر‌و تەسەلی بدات بە ئەدەبی ڕەخنەگری ئیسلامی، ئەم شێوەیەی کەباسم کرد بە درێژای سەردەم و مێژووی ئیسلام و ئەم ئوممەتە بوونی هەبووەو دیارە.
نۆیەم : ئەدەبی ئیسلامی هەموو جۆرە هەوڵێك ڕەتدەکاتەوە کە بییەوێت نێوانی ئەدەبی کلاسیك و ئەدەبی نوێگەری لەیەك جیابکاتەوە بەناوی ئەوەی کە ئەو باوی نەماوە، بەڵکو ئەدەبی ئیسلامی دەیبەستێتەوە بەیکەوە.
وتلك عشرة الکاملة
دەیەم: ئەدەبی ئیسلامی تەنها لەسەر خەیاڵ و وشە کار ناکەت لەسەر ناوەڕۆك شکڵش کار دەکات.
سەید قوتبیش دەفەرموێت لەسەر ئەدەبی ئیسلامی مانای تێگەیشتن وپێگەیشتن و پڕبوونی نەفسە لە سۆز‌و ناسکی ئیسلام .
منیش کورتی دەکەم وە لەم چەند دێرەدا: ئەدەب فیکرە، رەوشتە، جوانیە، فەلسەفەیە، هێمنی یە، ووشەکە لە بنەڕەتدا من وای دەبینم عەرەبی بێت، ئەم ووشیە بە کەسێك دەوترێت، کە تێڕوانینی بۆ خالق و گەردون و ژیان و مرۆڤ زۆر جوان و خواناسە بێت، یاخود لە ناو عەرەبدا بە کەسێك دەوترێت کە دووربێت لەهەموو هەڵەیەکی لە زار‌و لاشەیی، کەسی هەڵگری ئەم ئەدەبە پێ دەوترێت..ئەدیب لە عەرەبیدا.. ئەدەبیش بەگشتی لای من هونەری جوانیە بەمانای هزرڤان و هۆنەرو و ژیارە..
چراى رووناكى: بنه‌ماكانی ئه‌ده‌بی ئیسلامی زاده‌ی چین و له چیوه وه‌رگیراون؟
ماكوان كه‌ريم: لە پرسیاری یەکەم وەڵام داوتەوە.. دەتوانی پرسیاری دوەم تێهەڵکێشی بکەیتەوە لەگەڵ یەکەم.
چراى رووناكى:ئه‌ده‌بی ئیسلامی ڕێبازێكی ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆیه یان پاشكۆیه‌تی ڕێبازێكی تری ئه‌ده‌بی ڕۆژاوایی یان ڕۆژهەڵاتی یه؟
ئەدەبی ئیسلامی تایبەتمەندی خۆی هەیە لە کەس ناچێت و کەسیش لەو ناچێت..لە سەرەتایی کتێبەکەی ئیبنو حەجەردا لەباسی تایبەتمەندی ئەدەبی ئیسلامی دەڵێت : واتا رەوشتی جوانیە لە قەول و عەمەلدا، واتە رەوشت جوانی مانای ئەدەبە، وەستانە لەسەر شاکارە جوانەکان.. رێزگرتنی سەرەوەی خۆت و حورمەتی خواروی خۆت و باشی لەگەڵ خەڵکانی تردا"وقال الحافظ ابن حجر في شرح البخاري: الادب استعمال ما يحمد قولا وفعلا, وعبر بعضهم عنه بانه الاخذ بمكارم الاخلاق, وقيل الوقوف مع المستحسنات, وقيل هو تعظيم من فوقك والرفق بمن دونك".
چراى رووناكى: شیعر جێگه‌ی زۆر و فراوانی له ئه‌ده‌بدا هه‌یه ئیسلام چۆن له شیعر ئه‌ڕوانێت؟
ماكوان كه‌ريم:بە کەمترین ووشە زۆرترین مانا بدەیت بە دەستەوە ئەمە پیناسیە بۆ شێعر، هەرکەس موسڵمان بوو پابەند بوو بە زانستە ئیسلامیەکان بۆ خۆی خەیاڵی زۆر فروان دەبێت ئەتوانێت بە ئارەزووی خۆی لەومەیدانەدا ئەسپی خەیاڵی هۆنەری تاو بدات..
خوای گەورە شاعیران بەوە باس دەکات کەسەر دەکەن بە هەموو دۆڵێكدا واتا سەرلێشێواوان ئەگەر پابەند نەبن بە ئیسلامەوە..ئەمەش دەقی ئایەتەکەیە لە سورەتی شوعەرا..
وَالشُّعَرَاء يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ ﴿224﴾
سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون.
أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِي كُلِّ وَادٍ يَهِيمُونَ ﴿225﴾
ئایا نابینی که ئه‌وانه له هه‌موو دۆڵێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له‌هه‌موو شتێک ده‌دوێن.
وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ ﴿226﴾
ئه‌وانه شتێك ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه نایکه‌ن (کردار‌و گوفتاریان دووره له یه‌که‌وه).
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا وَانتَصَرُوا مِن بَعْدِ مَا ظُلِمُوا وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ ﴿227﴾
جگه له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یادی خوا زۆر ده‌که‌ن، (وه به‌و توانای یه‌ی که هه‌یانه)پشتیوانی له ئیمانداران ده‌که‌ن کاتێك که سته‌مێکیان لێبکرێت واتا بە هۆنەرو ئەدەب شیعر،سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌مکارن ده‌زانن که چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.
چراى رووناكى: ئه‌دیبان و شاعیرانی ناو ئیسلامی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ئه‌گرن كه ئیسلام خه‌یاڵ و هه‌ست به‌ند و سنوردار ئه‌كات له كاتێكدا خه‌یاڵ و هه‌ست داینه‌مۆی به‌رهه‌مهێنانی شیعر و ئه‌ده‌بن؟
ماكوان كه‌ريم: ئەوە قسەیەکی بەتاڵە..
ئەم ئیسلامە لەسەردەمی بازاری شعردا هاتە خوارەوە شعیران لەبەردەمیدا دەستەوسان بوون .. دوونمونەت بۆ باس دەکەم ..
لەسەرەتای بانگەوازی مەککەدا خوای موتەعال ئایەتی دابەزاند لە سورەتی "هودا" فەرمووی ئەگەر راست دەکەن ١٠ سورەت وەك ئەم قورئانە بێنن، رۆژێك لە رۆژان قوریش کە بازاڕ‌و دوکانی ووشەیان هەبوو بیریان لەوە نەکردوە کە وەك قورئان بێنن، چونکە هەموویان دەستەوسان بوون لەبەردەمیدا تەنانەت بازاری "عوکاز" شاعیرەکانی خۆیان بە دەقەکانی قورئان سەرسام بووبوون.. دەقی ئایەتەکە دەفەرموێت..
أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿13﴾
(بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: (ئه‌م قورئانه) خۆی هه‌ڵێ به‌ستووه، پێیان بڵێ: ده ئێوه‌ش ده سوره‌ت وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن وه هه‌رکه‌س له خوای گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن بانگی بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن.
رۆژێك لە رۆژان خەڵکی شاری مەککە نەیانتوانی کۆببنەوە هاوشێوەی قورئان شتێك بنوسن..
هەروەها لەسەرەتایی چوونی بۆ شاری مەدینە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم) لەوێشدا ئایەتێکی هاوشێوەی ئەو ئایەتە لەسەرەتای سورەتی "البقرة" دابەزی، بەڵام لە مەدینە تەحەداکە بەهێز تربوو داوای لێکردن کە تەنها یەك سوڕەت بنوسن. دەقی ئایەتکە دەفەرموێت..
وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُواْ بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُواْ شُهَدَاءكُم مِّن دُونِ اللّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٣﴾
ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه) هه‌یه كه دامان به‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم)ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێنن، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كاره‌كانیشتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن.
موعجیزەکە لێرەدایە هیچ کاتێك بیریان لەوە نەکردوە بڵێن وەرە محمد ئێمەش لەو ووشەو بەلاغەت و نحو و ڕێکخستن و تانەنەت مانا‌و تێگەیشتنەوە هاوشێوەی قورئانمان لایە ، بەڵکو سەرسام بوون، چونکە قورئان خاوەنی کەرەستەی ووشە بوو، شیعریش هەر ووشە جیاوازیەکە ئەوەیە کە قورئان وەحیە ئەوەی دەخوێنیت و بەکاری دێنیتەوە وەك خەیاڵ دنیایەکی فەنتازیای شیعریە خەیاڵ فروان دەکات، واقیعەکەش ئەوەندەی تر هەموو لاکانی سەرسام کردبوو لە ئێستا‌و لەو سەردەمەشدا، چونکە هەموو چیرۆک و مێژووی بەنی ئیسرائیل بۆ نمونە لە مەککە هاتووە، بێجگە ئەحکام ئەهلی کیتاب زیاتر لە مەدینە دابەزیوە، بەڵام ئەوەی مێژووی بەنی ئیسرائیل و تەنانەت مێژووی گەلانی ترە زۆربەی لە مەککە دابەزیوە، معجیزەکە لێرەدایە، لە ناوشاری مەککەدا یەك تاکە ماڵ مەسیحی و یەهودی تێدا نەژیاوە، بۆیە جولەکەکانی خەیبەرو و ناوچەکانی تر سەرسام بوون.. هەروەها مەسیحیەکانی نەجرانیش هەر سەرسام بوون بە باس و زانیاریەکانی ناو قورئان، ئەو زانیارانەیشی قورئان ئەیدا بە خەڵکی بە گشتی... تەنها زانا‌و راهیب و کەسە دیارەکانی ئەو گەل و هۆزانە دەیانزانی، کەواتە قورئان بە هەموو پێوەرێک معجیزە بوو، بۆیە نەیانتوانی رووبەروی بوەستنەوە..
قورئانیش هاتەناو ئەو گەلە دواکەوتووە بە خێرای هەموویانی گۆڕی بۆ باشترین خەڵك ئەویش معجیزەیەکی تر بوو، چونکە ئەو ناوچەیە لە جەهالەتدا دەژیان ، بەڵام دوای کە قورئان بووە مەنهەجو دینیان ئیتر ووڵات لە دوای ووڵات فەتحیان دەکرد.. ئیتر ئەمان رەوشت و دادپەروەری و بیروباوەڕیان بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکرد، ئەمە نهێنیەکی گەورەیە کە دەمەوێت ئەو نهێنیە بۆ ئێوەی بەرێز ئاشکرا بکەم .
مەبەستم ئەوە نیە قورئان شیعر بێت، بەڵام شیعر پێویستی بە کەرەستەیە بۆ هۆنینەوەی هۆنراوەکەی خەیاڵی فراوان بکات ، ئەگەر خاوەنی ئەم مەنهەجە بێت، کێ ئەتوانیت ئەو قسەیەی بەرانبەر بکات.!
چراى رووناكى:ئیسلام چی به هه‌وێنی شیعر و ئه‌ده‌ب دائه‌نێت؟
ماكوان كه‌ريم: بە تێڕوانین بۆ مرۆڤ و ژیان گەردوون لەسەر بنەمایی وەحی خوایی کە پابەندی دەکات بە دەقە شەرعیەکانەوە.
چراى رووناكى: چۆن ئاستی ئه‌دیبانی كوردی ئیسلامی ههڵئهسهنگێنی؟!به تایبه‌تی شاعیران؟
ماكوان كه‌ريم: باشە..
چراى رووناكى: شاعیرانی كۆنی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی ئاینی و په‌روه‌رده‌ی حوجره‌كان بوون بەڵام له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانیاندا كۆمه‌ڵه قه‌سیده و شیعرێك به‌رچاو ئه‌كه‌ون نامۆن به دیدی دین و دینداران توشی ته‌نگه‌ژه ئه‌كه‌ن! بۆ نمونه قه‌سیده‌كه‌ی نالی كه بۆ مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵانی نوسیوه!!وه یان هه‌ندێك به‌یتی شیعری مه‌حوی كه به‌ڕای من له‌گه‌ڵ یه‌كتاپه‌رستی تێك ده‌گیرێن ئایا ئه‌مه دژیه‌كی و دوو ڕووی ئه‌و شاعیرانه‌یه یان حیكمه‌ت و لێزانینی ئه‌وانه؟؟
ماكوان كه‌ريم: کۆتا پرسیارت شیکاریەکی دەوێت..
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانیت ئەوەی کە تۆ وەك بیر‌و باوەڕ داتڕشتوە.. لەسەردەمی سێ سەدەی پێشودا لە ناوچەی ئێمەدا دەست نەکەوتوە نامۆ بووەن بە خەڵکەکە ،چونکە هەمووی ئەشعەری و صۆفی بوون، کەواتە ئەوەی کە تۆ بە ناجائیزی دەزانی لای ئەوان ئاسایی بووە، پاشان ئەدەبیاتی صوفی لەسەر بنەمای عیشقە واتا عاشق بۆ مەعشوقە، ئەوەی ئەو ناوی دەنێت "بادە" مانای باطنی بۆ دادەنێت پێدەچێت مانای ئیمان ببەخشێت لای شاعیرەکە ،کەواتە تۆ خوێندنەوەت بۆ دۆخی شاعیرەکەو سەردەمی شیعرەکەیە کەبزانیت کەی نوسراوە،نمونەی دوو شاعیرت هێناوە، خۆ کاتێك کە نالی دەنوسێت بۆ مەستورە ئەوە هەجوە ئەوە هیچ ئیلاقەی بە ئەدەبیاتی کوردی یە ، ئەوە دۆخی سیاسی ئەوسەردەمەیە کە نالی شاعیری ئیمارەتی بابان بووە و مەستورە خانم شاعیری ئیمارەتی ئەردەڵان بووە نالی وویستویەتی ئیمارەتەکەی ئەردەڵان بۆ بابانیەکان بشکێنێت و بچوکی بکاتە، کە ووتراوە شاعیری بابانیەکان وەك وەزیری ئێستای ڕاگەیاند وابووە،نمونەی مەحوی پیاوێکی نزیکی سوڵطان عەبدول حەمید بووە -ڕەحەمەتی خوای لێبێت- کە هەموویان صۆفی بوون ئەو سەردەمە تەنها بەلایانەوە مەبەست بووە کە خیلافەت بپارێزن بۆیە نابین مەحوی یەك شیعری بەسەر کورد‌و کوردستاندا هەبێت، ئەمانە کاریگەری دروست دەکەن لای شاعیرەکان و سەردەمەکانیش کاریگەریان هەبووە لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەزهەبیەوە.. ناشکرێت بە چاوی کوفر تەماشای بکرێن دەبێت بە چاوی ئەدەبیاتی کوردی سەیربکرێنەوە، بۆ ئەوە سەرنجت ڕادەکێشم بۆ کتێبەکەی نەوشیروان موستەفا لەسەر ئەو باسە "بەدەم ڕێگاوە گوڵ‌چنین" جوان باسی ئەو ئەدەبیاتانەیکردوە.
بۆچوونه‌کان