سه‌باره‌ت به‌و پێشهاتو ڕووداوه نه‌خوازراوه‌ی که له وڵاتی میسر هاتۆته ئاراوه مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان په‌یامێک بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌که‌یه:
لادانی موحه‌ممه‌د موڕسیی و چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک
بسم الله الرحمن الرحیم
لادانی (محمد مورسی) یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێرراوی میسر له ڕۆژی (4/7/2013)دا له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگریی (عبدالفتاح السیسی)یه‌وه‌و دانان (تعین)ی (عدلی منصور) سه‌رۆکی دادگای ده‌ستووریی میسر، له‌شوێنی به‌شێوه‌یه‌کی کاتیی، وه په‌کخستن (تعطیل)ی ده‌ستووری ده‌نگ پێدراو له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵکی میسره‌وه ڕووداوێکی گه‌وره‌و مه‌ترسییداره و، پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌به‌رده‌مدا کران هه‌یه، بۆیه به‌پێویستمزانی ئه‌گه‌ر بهکورتییش بێ، چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی له‌به‌رانبه‌ردا بکه‌م:
یه‌که‌م: ئه‌و ڕووداوه‌ی میسر، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووداوانه‌ی هاوشێوه‌یمان ده‌خاته‌وه بیر، که‌به‌سه‌ر (جبهه الإنقاذ)ی (جزائر) له‌ساڵی: (1992)دا‌و، (حزب الرفاه)ی (تورکیا) له‌ساڵی: (1996)دا‌و، (حماس)ی (فلسطین) له‌ساڵی: (2006)دا، هاتن، که هه‌رسێکیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بردیانه‌وه، به‌ڵام دوایی له‌لایه‌ن ڕژێم‌و ده‌سته‌ڵاته عه‌لمانییه دیکتاتۆره‌کانه‌وه کوده‌تایان به‌سه‌ردا کراو، ئیراده‌ی ئازادانه‌ی ئه‌و خهڵکو جه‌ماوه‌ره که ده‌نگی پێدابوونو هه‌ڵیبژاردبوون، پێشێلکراو، له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانی دنیاوهش نه‌ک ههرپشتیوانییان لێنه‌کرا، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه پشتگیریی نه‌یاره خۆسه‌پێنه‌کانیان کرا.
که دیاره ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حیزب‌و ڕژێمه عهلمانییهکانو زلهێزه پشتیوانییهکانیشیان، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ته‌نیا کاتێک له دیموکڕاسیی ڕازی ده‌بن که حوکمڕانیی سیکۆلاریستانهیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات‌و، هه‌رکات ده‌ستی ئیسلام له قۆڵی دیموکڕاسیی هاته ده‌رێ، هه‌وڵده‌ده‌ن بیبڕن، واته: دیموکڕاسیی زیاتر وه‌ک په‌رده (غطاء)و چاوپێچێک به‌کاردێنن و له‌گه‌ڵ دیموکڕاسییهکهیاندا ڕاست ناکه‌ن!
دووه‌م: نکووڵیی له‌وه ناکرێ که موحه‌ممه‌د موڕسییو حکوومه‌ته‌که‌ی خهڵکو جه‌ماوه‌رێکی زۆر لێیان بهگلهییو بێزاربوون‌و، به‌ملیۆنان ئیمزایان له‌دژ کۆکردنه‌وه‌و خۆپیشاندانیان کرد، وهڕاستیشه ڕه‌وایی هه‌ڵبژاردن (الشرعیة الإنتخابیة) قه‌ره‌بووی ڕه‌وایی جێبه‌جێکردن (شرعیة الأداء) ناکاته‌وه، به‌ڵام دیسان هه‌رکه‌سێکیش عه‌قڵ و ویژدانی کاربکات، ده‌زانێ که موڕسییو حکوومهتهکهیو ته‌وژمی ئیسلامی‌یش به‌گشتیی له‌میسر، به‌ملیۆنان له خهڵکو جه‌ماوه‌ری میسر "که‌زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که بوون" ده‌نگیان پێداون‌و ئێستاش پشتگیری‌یان دهکهنو، مهیدانو شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی میسریان پڕکردوون!
دیاره له‌سیسته‌می دیموکڕاسییشدا ده‌ستوورێک که له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌وه ده‌نگی پێده‌درێ، ده‌بێ هه‌موولایه‌ک پێوه‌ی پابه‌ندبن، وه سه‌رۆکێک که له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه هه‌ڵده‌بژێررێ، ده‌بێ که‌مینه‌ش له سنووری ده‌ستوورو یاسادا به‌قسه‌ی بکه‌ن، نه‌ک لایبده‌ن!
ئنجا ئاشکراشه که له‌وڵاتانی زۆر دیموکڕاسییدا "وه‌ک ئه‌مریکاو به‌ریتانیا" هاتنه سهرشهقامو خۆپیشاندانی خه‌ڵک، نه‌بۆته بیانوو و پاساوی په‌کخستنی ده‌ستوورو ههڵوهشێنراوهی حکوومهتو لادرانی سه‌رۆکه‌که‌ی، وه‌ک له‌شه‌ڕی ئه‌مریکاو به‌ریتانیا دژی ڕژێمی صهددامدا دیتمان !
به‌تایبه‌تیش که موحه‌ممه‌د موڕسیی پڕبهزاریو ڕاشکاوانه گوتی: هه‌ڵه‌م زۆرن‌و دانی به‌که‌مو کووڕییهکانیدا هێناو ئاماده‌بوو چاکیان بکات.
سێیه‌م: جێی سه‌رسوڕمان‌و پرسیاره،که ئه‌و تهدهخخولهی سوپا له‌میسر، به کوده‌تای سه‌ربازیی (انقلاب عسکری) دانه‌نرێ، هه‌رچه‌نده سه‌رۆکێکی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێرراوی لاداوه‌و یه‌کێکی دیکه‌ی داناوه‌و، ده‌ستووری ده‌نگ پێدراوی لهکارخستوهو، زۆر له‌سه‌رانی ئیسلامیی گرتوه‌و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئیسلامییه‌کانی داخستوه‌و...هتدا!! ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌مه کوده‌تا نه‌بێ، کوده‌تا چییه؟ خۆ ئه‌گه‌ر (عبدالفتاح السیسی) خۆیشی نه‌بووبێته حوکمڕان، حوکمڕانێکی داناوه به‌که‌یفی خۆی!!
چواره‌م: بێگومان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌لمانییه‌کانی میسر "که له وڵاتانی دیکه‌ش دووباره بۆته‌وه" ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که زۆربه‌ی عه‌لمانییه‌کان زۆر پشوو کورت‌و چیکڵدانه گچکه‌و که‌م حه‌وسه‌ڵه‌ن له‌به‌رانبه‌ر ته‌وژمی ئیسلامییدا، ئه‌گه‌رنا چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر دانیان به‌خۆیاندا گرتبایه، تاکو موحه‌ممه‌د موڕسیی ماوه‌که‌ی خۆی ته‌واو ده‌کرد، خۆ ئه‌وکاته "ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن که له‌به‌ر فه‌شه‌لهێنانی لایانداوه" فه‌شه‌له‌که‌ی زیاتر ده‌رده‌که‌وت!
به‌ڕاستیی سه‌یره ! نازانم ئه‌و عهلمانییو لیبڕالییه ئازادییخوازانه‌ی میسر له‌ماوه‌ی دوور‌و درێژی زیاتر له‌سی (30) ساڵه‌ی حوسنی موباره‌کدا، له‌کوێ بوون، داوای هه‌ندێک له‌مافه‌کانی خه‌ڵکی میسر بکه‌ن، که موباره‌کو ڕژێمه عهسکهرتارییهکهی هه‌موویان پێشێل کردبوون؟!
پێنجه‌م: ئنجا بێگومان هه‌ڵوێستی پشتبهردهر (خاذل)انه‌ی شێخی ئهزههرو (جلال المُرَّة) به‌رپرسی حیزبی نووری (سلفی)یش، هه‌تا بڵێی شتێکی ناشیرین‌و بێجێبوو و، پێموایه بۆ دنیا‌و دواڕۆژیان مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه، چونکه ئه‌گه‌ر گله‌ییشیان لهئیخوانو موحه‌ممه‌د موڕسییش بووبێ، ده‌بووایه به‌رله‌وه‌ی بیانوو بکه‌وێته ده‌ستی نه‌یاره‌کانیان، ڕاشکاوانه‌و دڵسۆزانه پێیان بڵێن‌و عه‌یبه‌کانیان چاک بکه‌ن، نه‌ک ئه‌وکات بێده‌نگ بن‌و، دواییش له‌گه‌ڵا ناحه‌زه‌کانیاندا بچنه سه‌نگه‌رێکه‌وه!
شه‌شه‌م: به‌ڵام پێموایه که برایانی مسوڵمان (إخوان المسلمین)و ((حیزبی دادگهرییو ئازادیی))و کاک موحه‌ممه‌د موڕسییش بێ خهتانین "هه‌رچه‌نده خۆیشی به‌گشتی دانی پێدا هێنا" که به‌ڕای من، سێ له هه‌ڵه‌کانیان له‌هه‌مووان گه‌وره‌تربوون:
1- پهلهکردنیانو ڕه‌چاوی یاسای پله‌پله‌یی (تدرّج) نه‌کردنیان، که ده‌بووایه له‌وباره‌وه سوودیان له ئه‌زموونی نه‌فه‌س درێژانه‌ی حیزبی(داد‌و گه‌شه‌پێدان)ی تورکیا وه‌رگرتبایه، به‌ڵام وا دیاره ویستوویانه ئه‌وه‌ی (ئاق پارتی) به (10) ده ساڵا کردوویه‌تی، ئه‌وان به‌ساڵێک بیکه‌ن!
2- ده‌مارگیریی (تعصب)ی حیزبییانو زۆر حیساب نه‌کردن بۆ خه‌ڵکی دیکه، چ هاوبه‌شه ئیسلامییه‌کانیان وه‌ک حیزبی نوور، چ هاوبه‌شه‌کانی دیکه‌یان لهدهوڵهتو کۆمه‌ڵگاو نیشتیمان‌دا، له مسوڵمان‌و نا مسوڵمان.
3- نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی ڕاست‌و دروست بۆ هاوکێشه نێوخۆیی‌و دهرهکییهکانو خۆشباوه‌ڕییان به‌رانبه‌ر به‌سوپاو سروشته خۆسهپێنهرانهکهی، که له‌وه‌تی دروست بووه وا ڕاهاتوه‌و، بهسهبرێکو دوو فووان ناگۆڕێ.
به‌ڵام وه‌ک پێشتریش گوتم: ئه‌و هه‌ڵه‌و که‌مو کووڕییانه "به‌تایبه‌تیش که موحه‌ممه‌د موڕسیی دانی پێدا دێنان" هی ئه‌وه نه‌بوون بکرێنه پاساو و بیانووی لادانی، به‌ڵام که‌سێک لهبیانووبێ په‌کی ناکهوێو وه‌ک گوتراوه: (ئه‌گه‌ر دز دزبێ تاریکه شه‌و زۆرن).
حه‌وته‌م: له‌دوا ههڵوهستهشمدا ده‌ڵێم:
به‌وهیوایه‌ی که ئیسلامییه‌کانی میسر ئه‌وه‌ی ڕوویدا "که جارێ دیارنیه سه‌ره‌نجامی چۆن ده‌بێ؟" بۆیان ببێته مایه‌ی دهرسو په‌ند لێوه‌رگرتن‌و زیاتر کامڵبوونو گهشهکردنو، پتر نیزیک بوونه‌وه‌یان له‌خه‌ڵکو جه‌ماوه‌ری میسر به‌گشتی، به‌هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه، چونکه بێگومان هه‌ر ڕاست ده‌چه‌سپێ (لایصحّ الاالصّحیح) به‌مه‌رجێک مه‌رجه پێویستییهکانیو شێواز‌و ڕێباز‌و ئامڕازه‌کانی خۆی بۆ ڕه‌چاو بکرێن، وه‌ک خوای کاربه‌جێ فه‌رموویه‌تی:
{...فَأَمَّا الزَّبَدُ فَیَذْهَبُ جُفَاء وَأَمَّا مَا یَنفَعُ النَّاسَ فَیَمْکُثُ فِی الأَرْضِ...} الرعد -17-، واته: ئنجا ئه‌وه‌ی پووشو په‌ڵاشه ده‌ڕواو، ئه‌وه‌ش که سوودی بۆ خه‌ڵک هه‌یه له‌زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه...
پێشموایه ده‌بێ ئیسلامییه‌کانی میسر زۆر وریا بن له‌وه که په‌لکێش بکرێن بۆ په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی (عنف)، که بێگومان سه‌ره‌نجام خه‌ڵکی میسر به‌گشتی زه‌ره‌ر دهکاتو، نه‌یارو ناحه‌زانی ته‌وژمی ئیسلامی‌یش لهنێوهوهو ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیانووی زیاتریان ده‌که‌وێته ده‌ست بۆ دژایه‌تیی کردنی‌و په‌راوێز خستن‌و ناشیرین کردنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گریمان حاڵه‌تێکی واش هاته‌دی، ئه‌وه زیاتر ئۆباڵه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆی سیکۆلاریستو لیبڕالیسته له‌هه‌ڵبژاردندا دۆڕاوه خۆ بهعهسکهر ههڵواسهرهکاندایه، که له‌پێناو گه‌یشتن به مهرامهکانیاندا، ئاماده‌بوون هه‌موو پڕه‌نسیپه دیموکڕاسییو چی‌و چییهکانیان بخه‌نه ژێرپێ، وه‌ک نیکۆڵا میکیاڤیلی فێری کردوون!
عـه‌لـی بـاپـیـر
28/ شه‌عبان/ 1434 ک
7/7/2013 ز
بۆچوونه‌کان