سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی 2013/4/4 بیرمه‌ندی مه‌زنی ئیسلامیی " محمد قطب"، برای سيد قطب شه‌هید دوای ته‌مه‌نێكی گه‌ش و پڕ له ئیمان و نووسین و خزمه‌تكردنی عه‌قیده‌و فیكری ئیسلامیی و له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا له‌سعودییه كۆچی دوایی كرد‌و گه‌ڕایه‌وه ئاستانه‌ی خودا... ناوبراو له 1919/4/26 له گوندی موشای پارێزگای ئه‌سیوت له‌دایك بووه‌و برا بچووكی سه‌ید قوتبی شه‌هیده، كه سیازده ساڵ له سيد قطب بچووكتر بووه.. محمد قوتب یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر به فیكری براكه‌ی سه‌ید قوتب كاریگه‌ر بوو و به قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خۆی توانی خزمه‌تێكی زۆری موسڵمانان بكا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا... پێده‌چێت په‌رتووكه‌كانی ئه‌و پڕفرۆش‌ترین و كاریگه‌رترین بن له بواری فیكر‌و عه‌قیده‌ی ئیسلامییدا... خوای میهره‌بان لێی ڕازی بێت و به باشترین شێوه پاداشتی بداته‌وه‌و بیگهیهنهتهوه به خۆشه‌ویستانی.. و ئه‌مه‌ش كۆتا چاوپێكهوتنێتی كه له سایتی(ته‌وحید) ئه‌نجامدراوه.. له دوای نوێژی عیشا له 14/6/1432 چووینه زیاره‌تی بیرمه‌ندی ئیسلامی" محمد قطب" له ماڵه نوێیه‌كه‌ی له مه‌ككه‌ی پیرۆز و نزیكه‌ی سه‌عاتێك لای ماینه‌وه و چه‌ند پرس و رایهكمان باس كرد و ئه‌ویش زۆر به(خۆكهمزانیهوه)ه‌وه وه‌ڵامی داینه‌وه..! شێخ "محمد قطب" ئه‌وه‌ی بۆ باسكردین كه به هۆی ئاوی سپی له چاوی توانای خوێندنه‌وه‌ی نییه و به‌ڵكو زیاتر گوێ ده‌گرێ و وتی: ئێستا ماوه‌ی ساڵێكه نه ده‌نووسم و نه ده‌خوێنمه‌وه به‌ڵكو زیاتر گوێ له رادیۆ و كه‌ناڵه‌كان ده‌گرم.. هه‌مووان باش ده‌زانن كه " .محمد قطب" له ره‌مه‌زانی پێرار تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو كه خوای گه‌وره شیفای دا و به‌ڵام به هۆی ته‌مه‌نی پیریه‌وه به دارشه‌قی ئاسنی هاتوچۆی ده‌كرد.. به‌ڕێز شێخ ئایا هیچ له یادهوریهكان و نووسینه‌كانت بیرماوه..؟ له وه‌ڵامدا وتی نووسینه‌كانمان زیاتر له سه‌رده‌می جه‌مال عه‌بدوناسر نووسیه و به هۆی هه‌ستیاری بارودۆخه‌وه خۆم له هه‌ندێ شت نه‌داوه و به‌ڵكو به‌رده‌وامیش بووم. جه‌نابی شێخ! كۆتا كتێبت چی بوو و هیچت هه‌یه بۆ چاپ.؟ له وه‌ڵامدا وتی ماوه‌ی ساڵێكه هیچم نه‌نووسیه‌وه و توانام نییه و ئه‌ویش كه بۆ چاپ ئاماده‌م كردووه بریتین له" دروس من قصة فرعون في القرآ‌ن" "الحدود الآمنه لإسرائیل " زۆریش به زه‌حمه‌ت رێ‌یان به چاپگه‌یاندنی دا. شتێكمان پێی بڵێ بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان سوودی لێ وه‌ربگرین و بیگوازینه‌وه بۆ غه‌یری خۆمان؟ هیچم بیر نایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌مه خستوومه‌ته سه‌ر كتێبه‌كان و توانای بیركردنه‌وه‌م نه‌ماوه.. ئه‌وه‌ی بینیومه و زانیومه له كتێبه‌كان ده‌توانن سوودی لێ وه‌رگرن. ئایا شتێكت هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ماجیستیرۆ و دكتۆرا له په‌روه‌رده‌دا..؟ راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی من ئاره‌زووم كردووه و جه‌ختم له‌سه‌ركردۆته‌وه بریتی بووه له په‌روه‌ده‌ی ئیسلامی و ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواییه به هه‌ڵه‌م داناوه..!وه لێكیانشم جیاكردۆته‌وه..! ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌ت میسر روویدا رات چیه به شێوه‌یه‌كی گشتی..؟ ئه‌وه من ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌و هۆشیاریه‌ی لای لاوان هه‌یه و ده‌ستگرتنیان بۆ ئیسلام و له‌وه‌ش ده‌ترسم هه‌ندێ له‌وانه‌ی رژێمی پێشوو ماون كه بارودۆخه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ خۆیان و كه ماویشن له رژێمی رابردوو وه شۆڕشه‌كه‌ش بگۆڕن بۆ دژه شۆڕش..! ئامۆژگاریت چیه بۆ هه‌مووان و به‌تایبه بانگخوازان..؟ ئامۆژگاریم بۆ بانگخوازان ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام بن كه‌سانی تر راكێشن بۆ ئیسلام كه ئه‌وه‌ش كرۆكی بابه‌ته‌كه‌یه و ئێستاش ئیسلام له غه‌ریبی دووه‌مدا ده‌ژی وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌فه‌رموێ: (بدأ الإسلام غريباً وسيعود غريباً كما بدأ) ئه‌م غه‌ریبه‌ی دووه‌میش به‌و ئاله‌ته لاده‌چێ كه نه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌كاریان هێنا و توانیان غه‌ریبایه‌تی یه‌كه‌م لاببه‌ن. غه‌ریبی یه‌كه‌م چۆن لاچوو..؟ به بوونی خه‌ڵكێ كه نمونه‌ی جوانیان پێشكه‌ش ده‌كرد..له بیركردنه‌وه و له جووله و له ئاشتی و له شه‌ڕ.. ئه‌وه لاچوونی غه‌ریبایه‌تی یه‌كه‌م بوو غه‌ریبایه‌تی دووه‌میش به‌هه‌مان ئه‌و وهسائیلانه لاده‌چێ.. هه‌ندێ له خه‌ڵكی گوێ ناگرن . (بدأ الإسلام غريباً وسيعود غريباً كما بدأ) وا گومان ده‌بن ئیسلام كۆتایی هاتووه به‌ڵكو كۆتایی نه‌هاتووه و باقی حه‌دیسه‌كه(فطوبى الغرباء ... يُصلِحون ما أفسد الناس...) واته غه‌ریبه‌كان ئه‌وانه‌ن كه پشتگیری ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام ده‌ده‌ن.. غه‌ریبایه‌تی ئیسلام لاده‌به‌ن چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بنه نمونه‌یه‌كی زیندوو بۆ ئیسلام.. ئه‌وه‌ش باشترین رێگه‌یه بۆ بانگه‌واز و باشتره له كتێب و نووسین و سیمینار.. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مه‌كانی به‌رێز" محمد قطب "ه دراسات في النفس الإنسانية التطور والثبات في حياة البشرية منهج التربية الإسلامية (بجزئيه: النظرية والتطبيق) منهج الفن الإسلامي جاهلية القرن العشرين(1965) الإنسان بين المادية والإسلام(1951) دراسات قرآنية هل نحن مسلمون؟(1959) شبهات حول الإسلام في النفس والمجتمع حول التأصيل الإسلامي للعلوم الاجتماعية قبسات من الرسول(1957) معركة التقاليد مذاهب فكرية معاصرة مغالطات (2006) مفاهيم ينبغي أن تصحح كيف نكتب التاريخ الإسلامي؟ لا إله إلا الله عقيدة وشريعة ومنهج حياة دروس من محنة البوسنة والهرسك العلمانيون والإسلام هلم نخرج من ظلمات التيه واقعنا المعاصر قضية التنوير في العالم الإسلامي كيف ندعو الناس؟ المسلمون والعولمة ركائز الإيمان لا يأتون بمثله! من قضايا الفكر الإسلامي المعاصر حول التفسير الإسلامي للتاريخ الجهاد الأفغاني ودلالاته دروس تربوية من القرآ‌ن الكريم حول تطبيق الشريعة المستشرقون والإسلام هذا هو الإسلام. محاكم تفتيش له خوای گه‌وره داوای لێ‌خۆش بوونی و به‌رزکردنه‌وه‌ی پله و پایه‌ی بۆ ده‌خوازین. اللهم اغفر لنا و له. اللهم آمين
بۆچوونه‌کان