له ده‌سپێكی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێمان باشه تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه خوای گه‌وره، پێغه‌مبه‌ری له پێناو ڕه‌وانه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌راوردێك له نێوان واقعی ئه‌وسای جیهانی نه‌فامی و واقعی ئێستای جیهان به‌گشتی و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی بكه‌ین.
دیارترین ئه‌م هۆكارانه بریتییه له ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی له كوێره‌وه‌رییه‌كان، هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْكُمْ آَيَاتِ اللَّهِ مُبَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا قَدْ أَحْسَنَ اللَّهُ لَهُ رِزْقًا» (ته‌ڵاق/۱۱)
یان ده‌فه‌رموێ: «الر كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ» (ئیبڕاهیم/۱)
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری نارد بۆ ئه‌وه‌ی له دوو لایه‌نه‌وه كار له‌سه‌ر چه‌مكی (الظلمات) بكات:
لایه‌نی یه‌كه‌م: له‌ڕووی خواپه‌رستی و خواناسییه‌وه بوو، واته خوای گه‌وره له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به مرۆڤه‌كانی فه‌رموو ئه‌و دار و به‌رد و ئاگر و ئه‌ستێره و ئاژه‌ڵانه‌ی ئێوه ده‌یانپه‌رستن بۆ په‌رستن ناشێن، به‌ڵكوو زاتێكی تر هه‌یه له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه، كه هه‌ڵسووڕێنه‌ری كه‌ونه و شیاوی په‌رستن و به‌گه‌وره‌زانینه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ» (به‌قه‌ڕه/۲۱). یاخود ده‌فه‌رموی: «وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ» (زاريات/٥٦). ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌میانه‌ی ئه‌م كاره‌یدا ڕووبه‌ڕووی قوڕسترین ته‌حه‌ددی بوویه‌وه و مه‌ینه‌تی زۆری له‌و پێناوه چێشت، ئه‌وانه‌ی كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و نهفامییهش به سه‌رسامییه‌وه پێیان ده‌گۆت: «أَجَعَلَ الْآَلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ» (ساد/٥). كه‌واته ئه‌وه كارێكی ئاسان نه‌بوو له‌ناو دۆخێكی وادا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كاری له‌سه‌ر كرد.
لایه‌نی دووه‌م: لایه‌نی مرۆڤایه‌تی بوو، سه‌رده‌می پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دونیا ببووه جه‌نگه‌ڵستان و جه‌هل و نه‌فامی و سته‌م و بێ دینی ته‌واو ته‌نگی به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵچنیبوو، ئافره‌ت سته‌می لێ ده‌كرا، كچ زینده‌به‌چاڵ ده‌كرا، به‌هێز بێ هێزی له‌ناو ده‌برد، كۆیلایه‌تی و بازرگانیكردن به مرۆڤ پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له هزری مرۆڤ داگیر كردبوو.
به‌ڵام كه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هات هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و به‌هارێكی تازه‌ی به‌سه‌ر دونیا داهێنا و بووه مایه‌ی ڕه‌حمه‌ت بۆ دونیا و ئینسانییه‌ت.
بۆیه خوای گه‌وره له‌باره‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و زاته‌وه ده‌فه‌رموێ: «وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ» (ئهنبياء/١٠٧). واته: ئه‌ی موحه‌ممه‌د ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌كان (جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ك و په‌ری و...هتد).
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاتێك ڕۆسته‌م به ڕه‌بعی كوڕی عامری گوت: بۆچی هاتون و چیتان ده‌وێت؟ له‌وڵامدا گوتی: "اللَّهُ ابْتَعَثَنَا، وَاللَّهُ جَاءَ بِنَا لِنُخْرِجَ مَنْ شَاءَ مِنْ عِبَادَةِ الْعِبَادِ إِلَى عِبَادَةِ اللَّهِ، وَمِنْ ضِيقِ الدُّنْيَا إِلَى سِعَتِهَا، وَمِنْ جَوْرِ الأَدْيَانِ إِلَى عَدْلِ الإِسْلامِ، فَأَرْسَلَنَا بِدِينِهِ إِلَى خَلْقِهِ لِنَدْعُوَهُمْ إِلَيْه".
ئێستا له‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ له جیهان به‌گشتی و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی، له‌و دیارده و پێشهاته نه‌خوازراوانه و ئه‌و یه‌كتر قهبوڵنهكردن و یه‌كنه‌بوون و هه‌بوونی شه‌ڕ و كوشتار و سته‌م و بێدادی، هه‌ست ده‌كرێ دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی زۆر له مه‌نهه‌ج و رێباز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له ئارا دایه.
له ئه‌نجامی ئه‌و واقعه وای لێ هاتووه كه‌سانی تر پێمان بڵێن ها ئه‌وه ئیسلامه بۆته مایه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه، یان خاوه‌نی ئه‌و ئیسلامه جوانه‌ین، كه‌چی ده‌یه‌ها كاری نابه‌جێ سه‌ری هه‌ڵداوه، خه‌ڵك هه‌بووه له‌پێناو ڕه‌حمه‌تی ئیسلام ویستویه‌تی ئه‌وسه‌ری دونیا جێ بێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی ئیسلامه‌وه بحه‌وێته‌وه، كه‌چی ئێستا له‌به‌ر سته‌می به‌ناو موسوڵمانان خه‌ڵك له‌جیهانی ئیسلامیه‌وه ڕاده‌كا بۆ وڵاتانی تر! له‌كاتێكدا سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێ: «الْمُسْلِمُ مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ».
خه‌ڵك له وڵاتانی تر وێڕای پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیا له‌مامه‌ڵه و پێكه‌وه‌ژیانیش له‌گه‌ڵ یه‌ك گونجاون، به‌ڵام له عاله‌می ئیسلامی په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه، به‌جۆرێك له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا سه‌دان نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له ئایین و كلتور و خاك و جوگرافیا هه‌ن و توانیویانه یه‌كێتییه‌ك بۆخۆیان دروست بكه‌ن! كه‌چی مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه له‌جیهانی عه‌ڕه‌بی وێڕای ئه‌وه‌ی یه‌ك ئایین و یه‌ك قیبله و یه‌ك پێغه‌مبه‌ر و یه‌ك كیشوه‌ر و یه‌ك زمان و یه‌ك كلتوریان هه‌یه، ناتوانن وه‌كو برا به‌یه‌كه‌وه بژین و یه‌كێتیه‌ك له‌نێوان خۆیاندا دروست بكه‌ن، به‌ڵكو له‌نێوان ٢٤ سنوور و وڵاتی جیاوازه‌وه وه‌كوو دوژمن ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه ئه‌سڵ وابوو ببنه نمونه‌ی پێشه‌نگی یه‌كێتی و ته‌بایی و برایه‌تی بۆ ته‌واوی جیهان، له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی لوتكه‌ی برایه‌تی ده‌كاته‌وه، كه ده‌فه‌رموێ: «لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ». هه‌روه‌ها وێنایه‌كی شایسته‌مان بۆ ئیسلام نه‌كردووه و نه‌مانتوانیوه په‌یامه جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع پیاده بكه‌ین، غه‌یره موسوڵمان سوود له پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، له‌خزمه‌تی ژیان و شارستانییه‌ت و وڵات و نیشتمانی خۆی به‌كاری دێنێت، كه‌چی ئێمه بوینه‌ته چاولێكه‌ر و موشته‌ری پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی وڵاتانی تر.
كه‌واته له ئێستادا پێویستمان به دووباره له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر و دووباره ئاشنابوونه‌وه به‌و ئامانجه گرنگانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له‌پێناوی نێرداوه هه‌یه، چونكه جیهانی ئیسلامی پڕیه‌تی له‌هه‌مان ئه‌و كوێره‌وه‌ریانه‌ی كه سه‌رده‌می پێش ئیسلام هه‌بوونه. پێویستمان به‌هه‌مان ڕۆحیه‌ت و ئه‌خلاق و په‌یامی پێغه‌مبه‌ره(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، جارێكی تر یادی له‌دایكبوونه‌وه‌ی ببێته هۆكاری ڕزگاربوونی مرۆڤ له كوێره‌وه‌رییه‌كان له‌ڕووی ئایینی و مرۆییه‌وه و ته‌كانێك بێت بتوانێ جه‌وهه‌ر و ناخمان به ئاراسته‌یه‌كی ئیمانی و ئینسانی به‌رێت و له‌گه‌ڵ به‌رزڕاگرتنی یادی له‌دایكبوون ده‌رسێكی گرنگ وه‌ربگرین.
یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان - مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
بۆچوونه‌کان