ڕه‌وشتی به‌رز و خووی ئاشتی خوازانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دوور له ڕق و کینه و شه‌ڕ، وابوو که دوای شه‌ش ساڵ شه‌ڕ و په‌یکاری قوڕه‌یش له‌گه‌ڵ موسوڵمانان، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ستی ئاشته‌واییان بۆدرێژ بکات و به مه‌به‌ستی زیاره‌تی ماڵی خوا ڕه‌وانه‌ی مه‌ککه بوون. له کاتێکدا هێز و ده‌سه‌ڵاتیان له مه‌ڕ شه‌ش 6 ساڵی ڕابردوو زۆرتر بوو و په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستیش موژده‌ی سه‌رکه‌وتنی پێ دابوون، به‌ڵام که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕ وه‌لاده‌نێن و وه‌ک هه‌ر رێبوارێک ته‌نیا به شمشیرێکی نێو قڵێف وه‌ڕێ ده‌که‌ون و جل و به‌رگی سپی ئاشتی خوازی و ئیحرام له‌به‌ر ده‌که‌ن، په‌یامی ئاشتی له سه‌راسه‌ری حیجاز دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه، تاکوو بڵێن که ئێمه ده‌ست پێ که‌ری شه‌ڕ نین، به‌ڵکو کۆتا پێ هێنه‌رین. قوڕه‌یش که تا ئه‌و کات گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌کی ترین دوژمنی پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمانان بوو، شکۆ و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ناوچه‌ی حیجازدا، له مه‌ترسی دا ده‌دیت، هه‌موو حه‌ول و ته‌قه‌ڵایان بو ڕێگری له پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی ئه‌نجام دا، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئیستراتێژی حه‌كیمانه و زیره‌کانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، شکستیان هێنا و هه‌رچه‌ند هه‌وڵیان دا مه‌به‌ستی شه‌ڕ بده‌نه پاڵ پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، به‌ڵام نه‌یانتوانی بچووکترین له‌مپه‌رێك له به‌ر ده‌م ئامانج و مه‌به‌ستی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، که په‌ره‌سه‌ندن به ئیسلام و ڕزگار کردن و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌کان بوو، ساز بکه‌ن. قوڕه‌یش که تا ئه‌وکات ته‌نیا ئامانجیان تێکشکاندنی یه‌کجاری ئیسلام بوو و چاوه‌ڕوانی کۆتایی پێهاتنی بانگه‌وازی موسوڵمانانیان ده‌کرد و ئاماده نه‌بوون وه‌ک تاقمێكی خاوه‌ن ماف به فه‌ڕمی بینناسن و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ دژ به ئیسلام و موسڵمانان شه‌ڕیان کرد به‌ڵام به هۆی ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته به‌رز و پڕشکۆیه‌ی موسوڵمانان ته‌واو بێ هیوا بوون و زۆر به‌ڕوونی بۆیان ده‌رکه‌وت که هێزی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و زیان پێگه‌یاندن به ئیسلامیان نه‌ماوه. قوڕه‌یشێكان کۆتایی پێهاتن به زووڵم و زۆرداری جارانیان به چاوی خۆیان ده‌دیت. به‌م چه‌شنه لاوازی و شکستی قوڕه‌یش له‌مه‌ڕ گه‌وره‌یی و عیززه‌تی موحه‌ممه‌د بۆ عه‌ڕه‌ب و هه‌موو جیهان ئاشکرا بوو. قوڕه‌یش هه‌رچه‌ند هه‌وڵی دا و نوێنه‌ری خۆی، بۆ لای موحه‌ممه‌د ڕه‌وانه ده‌کرد، به هیوای کردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ ڕێگری له موسڵمانان، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری زانا و ڕاسا له‌سه‌ر بڕوای، هه‌موویانی به یه‌ک وه‌ڵام ڕه‌وانه ده‌کردنه‌وه که ئێمه به مه‌به‌ستی شه‌ڕ نه‌هاتووین و ته‌نیا مه‌به‌ستمان زیاره‌تی ماڵی خوایه و قوربانی کردن و جلوبه‌رگی ئیحرامیش گه‌واهه له‌سه‌ر ئه‌وه. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و موسوڵمانان به دڵێکی تامه‌زرۆ و پڕ هیوا چیا و دۆڵ و بیابانه‌کانی به‌ره‌و زێد و نیشتمانیان ده‌پێوا و به‌ره‌و مه‌ککه ڕوونیا بوون، به جه‌سته‌ی ماندوو و تینوو و به دڵێکی ڕوون و خۆش و چاوی پڕ ئه‌سرینی خۆشه‌ویستی به‌ره‌و دیاری نازدار ده‌ڕۆن، له نێوان ڕێگا له‌سه‌ر کانیاوی زوڵاڵی حوده‌یبییه بۆ پشوو دان ده‌وه‌ستن و چاوه‌ڕوانی بڕیاری قوڕه‌یش ده‌که‌ن. به‌ڵام کوا تێگه‌یشتن و ڕووناکی له دڵی مردوو و پڕ غه‌ره‌زی قوڕه‌یش دا ماوه؟! ئه‌وانه که چرای ژیانیان له‌سه‌ر خۆیان کوژاندۆته‌وه و له تاریکایی و نه‌فامی دا نووقم بوون، کوا ئاسۆی ڕووناکی به‌خشی ژیان ده‌بینن؟! قوڕه‌یش که‌وتبۆ ته‌نگژه‌یی، نه ده‌یتوانی به‌ڕاشکاوی ڕێگری له زیاره‌تی ماڵی خوا بکه‌ن که سووننه‌تێکی هاوبه‌ش له‌نێو گه‌لی عه‌ڕه‌ب بوو و نه ئیزنیان پێ بده‌ن که سه‌رشۆڕی و لاوازی ئه‌وانی ده‌نواند. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) عوسمانی کوڕی عه‌ففان، (خاوه‌ن دوو نووری)، ئازیزی پێغه‌مبه‌ری ڕه‌وانه‌ی مه‌ککه کرد، تاکوو په‌یامی ئاشتی خوازی به قوڕه‌یش و موژده‌ی سه‌رکه‌وتن به موسوڵمانانی مه‌ککه ڕابگه‌یێنێت. چه‌ند ڕۆژێک تێپه‌ڕی به‌ڵام هه‌واڵێک له گه‌ڕانه‌وه‌ی یاری وه‌فادار نه‌بوو، تاکوو ده‌نگۆی کوشتنی عوسمان بڵاو بۆوه (به گوێ گه‌یشت). دڵه‌کان وه‌له‌رزین که‌وتن و ئارام و قه‌راریان لێ هه‌ڵگیرا. ده‌نگی به‌رزی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، موسوڵمانانی له ژێر داری حۆده‌یبییه کۆ کرده‌وه و فه‌رمووی: ئێره جێ ناهێڵین تاکوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌له نه‌زانه یه‌ک لا نه‌بینه‌وه. له دیمه‌نێکی زۆر جوان و بێ وێنه دا ده‌بیندرا که موسوڵمانان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ، به‌ره‌و پیلی فه‌رمانه‌که‌ی ده‌چن و ده‌ست له ناو ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، په‌یمانی مانه‌وه و په‌یکار له‌سه‌ر حه‌ق تا مردن نوێ ده‌که‌نه‌وه. له کۆتایی دا ده‌ستی خۆی به نوێنه‌رایه‌تی له عوسمان له ناو ده‌ستی هاوڕێیانی خست و هه‌موویان له‌سه‌ر ماڵ و گیانیان ئه‌مه‌گدارانه په‌یمانیان به‌ست و به‌یعه‌تی «رضوان» بۆ هه‌تاهه‌تایه بوو به سه‌رمه‌شقی موسوڵمانان. له‌وه‌دا بوون که یاری نازداریان گه‌ڕایه‌وه و دڵه خه‌مباره‌کان جارێکی تر گه‌شانه‌وه و ئیمان و بڕوا و پێوه‌ندی موسوڵمانان پته‌وتر بوو. هۆزی بێچاره و سه‌رلێشێواوی قوڕه‌یش که تا ئێستا به هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سته‌میان له دیتران ده‌كرد و خۆیان به خاوه‌نی سه‌رکه‌وتن ده‌زانی، هیچ ڕێگایه‌کیان جگه له قبول کردنی پێشنیاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و سوڵح نه‌ما. به‌م چه‌شنه دانیان به شکستی خۆیان و سه‌رکه‌وتنی موحه‌ممه‌د هێنا. سه‌هۆیلی کوڕی عه‌مر، باوکی دوو کوڕی ئیماندار و نوێنه‌ری موشریکان هاته لای پێغه‌مبه‌ر (د.خ) که به زمانی بێ زمانی ئیقرار به مه‌زنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و موسوڵمانان بکات و دوای وتوویژێكی زۆر به شایه‌تی هاوه‌ڵان ئاشتینامه واژوو کرا و یه‌که‌م قۆناغی سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانان ده‌سته‌به‌ر بوو و موسوڵمانان وه‌ک كۆمه‌ڵێکی ڕه‌سمی و سه‌ربه‌خۆ ناسێندران. ئه‌گه‌ر له ئاشتینامه دا، ته‌نیا خاڵێک ئه‌ویش بۆ کاتێکی کورت به قازانجی موشریکان بوو، که ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی موسوڵمانان ته‌نیا بۆ یه‌ک ساڵ له مه‌ککه بوو، له به‌رامبه‌ر دا خاڵه‌کانی تر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن و به ته‌واو مانا به قازانج و سه‌رکه‌وتنی ئیسلام بوو. خوای گه‌وره‌ش به ڕه‌وانه کردنی ئایه‌تی «انا فتحنا لکَ فتحاً مبینا» پیرۆزبایی و موژده‌ی خۆی ئاراسته‌ی موسوڵمانان کرد و سووکناده‌ری خه‌می دووری نیشتمانیان بوو. موسوڵمانانی تامه‌زرۆی زێد و وه‌ڵاتیان له لایه‌ک دڵ خۆش له موژده‌ی خوای میهره‌بان و له لایه‌کی تریش خه‌مناك له گه‌ڕانه‌وه تا ساڵی داهاتوو بوون. هه‌ر بۆیه دوای سێ جار فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر قوربانی کردنی قوربانیان، هیچ که‌س هێز له جه‌سته‌ی دا نه‌بوو و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ و خه‌مبار ڕوویان له مه‌ککه بوو. ئه‌و بارودۆخه بۆ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زۆر سه‌خت و نامۆ بوو، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به دڵێکی پڕ ژان بۆ لای ئوممه‌سه‌له‌مه‌ی زانا رۆیشت و ده‌ردی دڵه لای کرد، دوایی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به قسه‌ی هاوسه‌ری خۆشه‌ویستی، قوربانییه‌كی کرد و سه‌ری پیرۆزی تاشی، بێ ئه‌وه‌یکه فه‌رمانی بۆ هیچ که‌س دووپات بکاته‌وه، هاوه‌ڵانی به دیتنی ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنه وه‌خۆ هاتنه‌وه و به هێزه‌وه هه‌ستانه سه‌رپێ و شوێنی ڕێبه‌ری دڵسۆزیان که‌وتن و بۆ ئامانجی سه‌ره‌کییان که بانگه‌وازی سه‌ربه‌ستانه‌ی ئیسلام بوو تێکۆشان و به‌م ئاوایه سه‌رکه‌وتنی حۆده‌یبییه ده‌رفه‌تێکی زێڕین بوو و هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش نامه‌ی بانگه‌شه بۆ به‌خته‌وه‌ریان ڕه‌وانه‌ی وه‌ڵاتانی ئێران و ڕۆم و حه‌به‌شه کرد.
بۆچوونه‌کان