تاران ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
عه‌للامه دکتۆر عبدالکریم زیدان، له گه‌وره زانایان و بانگخوازانی ئه‌ھلی سوننه‌تی عێراق ڕۆژی دووشه‌مه له شاری سه‌نعای پێته‌ختی یه‌مه‌ن کۆچی دوایی کرد.
مِنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَیْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَى نَحْبَهُ وَ مِنْهُم مَّن یَنتَظِرُ وَ مَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا.
عه‌للامه دکتۆر عه‌بدولکه‌ریم زیدان دوێنێ دووشه‌مه له ته‌مه‌نی 97 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد. ئه‌م زاته به‌ڕێزه، له شاری به‌غدا ھاتوه‌ته دونیاوه و شه‌ھاده‌ی دوکتۆرای له »الازھر»ی شه‌ریف وه‌رگرت. وه‌ک زۆرێ له گه‌وره پیاوانی ئیخوانی عێراق له ده‌س ڕژیمی به‌عسی سه‌ددام، ئه‌شکه‌نجه و ئازاری زۆری بینی تا ئه‌وه‌ی که مه‌جبوور به‌وه بوو که بۆ درێژه‌ی وانه‌وتنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و په‌روه‌رده‌کردنی قوتابیه‌کانی ڕوو له وڵاتی یه‌مه‌ن کا.
ئاسه‌واری زۆری له به‌شی فیقهی سه‌رده‌م و باوی ڕۆژ، بیری و ھزری ئیسلامی، په‌روه‌رده و بانگه‌واز و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی لێ به‌جێ ماوه. گرینگ‌ترین ئاسه‌واره‌که‌ی، په‌رتووکێکی گه‌وره‌ی 11 به‌رگی له‌ژێر ناوی «المفصل في أحكام المرأة و بيت المسلم في الشريعة الإسلامية»ه. له‌م به‌شه‌دا چه‌ن کتێبی دیکه‌ی وه‌ک : «نظام القضاء فی الشریعة الإسلامیة»، «الشریعة الإسلامیة والقانون الدولی العام»، «حقوق الأفراد فی دار الإسلام»، «الفرد والدولة فی الشریعة» و... ھتد نووسیوه.
کتێبی «السنن الإلهية في الأمم و الجماعات و الأفراد»ی بۆ ئه‌و که‌سانه نووسیوه که عیلاقه‌یان به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه که کتێبێکی پڕ پیته. ئه‌م کتێبه باس له زانست و بنه‌ما کۆمه‌ڵناسیه‌کانی قورئان و ھه‌روه‌ھا باس له ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رکه‌وتن و ڕۆچوونی ژیاره‌کان له ڕوانگه‌ی قورئانه‌وه ده‌کا. یا کتێبی «اصول الدعوة» که بۆ یه‌که‌م جار نووسه‌ر له‌م ڕێگاوه زانستی بانگخوازی ئیسلامی کۆ کرده‌وه، ھه‌ر وه‌ک چۆن ئیمامی شافێعی (ر.ح) بۆ یه‌که‌مجار کتێبی «الرسالة»ی له زانستی ئوسوڵی فیقە دا نووسی.
له‌م خوا لێ خۆشبووه ئه‌م کتێبانه به‌جێ ماون :
۱. أحکام الذمیین والمستأمنین فی دار الإسلام.
۲. المدخل لدراسة الشریعة الإسلامیة.
۳. الکفالة والحوالة فی الفقه المقارن.
۴. أصول الدعوة.
۵. الفرد والدولة فی الشریعة.
۶. المفصل فی أحکام المرأة وبیت المسلم فی الشریعة الإسلامیة،۱۱ جلد.
۷. الوجیز فی شرح القواعد الفقهیة فی الشریعة الإسلامیة.
۸. الشرح العراقی للأصول العشرین.
۹. نظرات فی الشریعة الإسلامیة.
۱. أثر القصود فی التصرفات والعقود.
۲. اللقطة وأحکامها فی الشریعة الإسلامیة.
۳. أحکام اللقیط فی الشریعة الإسلامیة.
۴. حالة الضرورة فی الشریعة الإسلامیة.
۵. الشریعة الإسلامیة والقانون الدولی العام.
۶. الاختلاف فی الشریعة الإسلامیة.
۷. عقیدة القضاء والقدر وآثرها فی سلوک الفرد.
۸. العقوبة فی الشریعة الإسلامیة.
۹. حقوق الأفراد فی دار الإسلام.
۱۰. القیود الواردة على الملکیة الفردیة للمصلحة العامة فی الشریعة الإسلامیة
۱۱. نظام القضاء فی الشریعة الإسلامیة.
۱۲. موقف الشریعة الإسلامیة من الرق.
۱۳. النیة المجردة فی الشریعة الإسلامیة.
۱۴. مسائل الرضاع فی الشریعة الإسلامیة.
۱۵- المستفاد من القصص القرآنی له دوو به‌رگ دا.
پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، به‌بۆنه‌ی کۆچی ئه‌م که‌ڵه‌پیاوه‌ی ده‌عوه‌ی ئیسلامی سه‌رده‌م سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی ڕۆڵه‌کانی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی و تێکڕا خه‌ڵکی موسوڵمانی جیھان ده‌کات و له خوای گه‌وره، لێخۆشبوو‌ن، به‌ھه‌شتی به‌رین و ڕه‌زایه‌تی خوا بۆ ئه‌و خوالێخۆشبووه خوازیاره. اللّهم اغفر له وارحمه وتجاوز عنّا وعنه!
بۆچوونه‌کان
مامه ڕیشه
12 بهمن 1392 - 04:48خوا ده‌ره‌جاتی عالی کا