نابێ بەهۆی تاوانی یەزیدەوە، مەعاویەی هاوەڵی پێغەمبەر جنێوباران بکەی.
ڕەت فعل و کاردانەوەی سەلبی جگە لەخۆت کەس زەرەر ناکات، زۆرجار بەهۆی قوتابییەکی ناڕەسەنەوە مامۆستاکەشی ئەخراپێنین، مامەڵە و ئینحرافی شاگردەکان مەگشتێنن بەسەر مامۆستاکانیانا.
ئوممەتی ئیسلام لە مێژوودا زانای کیبار و عملاقی زۆر تیا پەیدا بوون و خزمەتی بەرچاویان ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام دواجار ئەوانیش مرۆڤن و لە هەڵە تەریک نین، یان ڕاوبۆچونیان بە دڵی من و تۆ نیە، یان واقیعێکی تاڵ ئەو هەڵوێستانەی بەسەراسەپاندزون کە بە دڵی من و تۆ نین، یان هەر لەحەقیقەتیشا هەڵە و ناڕاستن، ئەکرێ بڵێین ئە کارەی ناباشە، بەڵام خۆ ناکرێت خزمەتی پەنجا شەست ساڵەی سفر بکرێتەوە.
جابا واقیعێکتان بۆ بگێڕمەوە ئیتر تەفسیر و تێڕامان و هەڵوێستەکان و کۆمێنت بۆخۆتان جێ دێڵم.
زانای بەناوبانگی سعوود شێخ عبدوڵڵا کوڕی قعود ئەڵێ: عەسرێک شێخ بن بــــــاز تێلێکی بۆ کردم وتی پێم خۆشە هەر ئێستا بتبینم، منیش سەرم سوڕما کە بەم کاتی ئیسراحەت و پشوودانە مامۆستاکەم منی بۆچیە، ڕۆیشتم لەناو ئەدێشەی خەیاڵاتا گەیشتمە ماڵی شێخ بن باز و سەیر ئەکەم بەو پیرییە هاتوەتە بەر دەرگا و نامەیەک یان زەرفێکی بەدەستەوەبوو، وتی عبدوڵڵا گیان ئەوە بلیتی فڕۆکەم بۆ بڕیویت و ئێستا بڕۆرە فڕۆکەخانە و بەرەو پاکستان بکەوە ڕێ و ئەم نامەیە بگەیەنە (ضیاء الحق) سەرۆکی پاکستان، هەرچەند وتم قوربان تۆزێ سەرقاڵیم هەیە، وتی مەجالی تیانیە و پشت بە خوا ببەستە و بڕۆ لە فڕۆکەخانەی ئیسلاماباد چاوەڕێتن، ئەڵێ نامەم برد و ڕۆیشتم و کۆمەڵێ زۆر لە مەتار چاوەڕوانم بوون و پێشوازییەکی یەکجار گەورەیان کردم، ڕۆیشتین بەرەو کۆشکی کۆماری تەماشام کرد سەرۆکیش بە تەرتیباتێکی بێوێنەوە هاتوەتە مەدخەلی کۆشک و چاوەڕێی منە و دوای سەلام کەلام و دانیشتن، زەرفەکەم تەسلیم کرد و هەڵی چڕی و دووجار وتی ان شاء الله ان شاء الله، ئیتر ویستم زەحمەت کەم بکەمەوە و بگەڕێمەوە، وتی استاز سەلامم بگەیەنە بە شێخ بن باز و بڵێ ان شاءالله بەدڵی ئەو ئەبێت و هەواڵی خۆش ئەبیستێت.
ئەوەی دیارە کە بزانرێت ئایا ئەم نامە چی تیانووسراوە؟ بۆی نوسیبوو ئەی سەرۆک داوا و تکات لێ ئەکەم بە زووترین کات پلە و مەقامت بەکار بێنە تاوەکو نەجمەددین ئەربەکان لە زیندانی جەنەڕاڵی تیاچو (کەنعان ئیفرینی) سەرۆکی تورکیا ئازاد بکەیت و ڕزگاری ببێت، لەبەر ئەو هاوڕێیەتیەی لە نێوانتانا هەیە بەڵکو خوا بکات خوا ڕزگاری بکات.
وتیان بە بن قعود دەی ئەو تکا و ڕجایە سودی هەبوو؟ ئازاد کرا؟ فەرموی بەڵێ زۆری پێنەچو ڕزگاری بوو.
بەپشتیوانی خوای بەتوانا و تۆڵەسێن ئایندە و سەرکەوتن بۆ ڕۆڵە دڵسۆز و بۆ خواژیاوەکانی غەززەی پڕ لەعززەتە.
سەرچاوە: شذرات بلاتین من سیر العلماء المعاصرین.
بۆچوونهکان