نیمه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 17ی جۆزه‌ردان، ئه‌حمه‌دی قازی، نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان، لێکۆڵه‌ر و وه‌رگێڕی کورد له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی تاران به‌ھۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه کۆچی دوایی کرد. ئه‌حمه‌دی قازی ساڵی 1315ی ھه‌تاوی له شاری مەھاباد له دایکبوو و له زانکۆی تاران له به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی لیسانسی وه‌رگرت و دوای کۆچی مامۆستا ھێمن موکریانی له ساڵی 1365، بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ بووه سه‌رده‌بیری گۆڤاری «سروه» و له ماوه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیدا، چه‌ن شاکاری ئه‌ده‌بی جیھان وه‌ک «دۆن کیشۆت» و «گیل گه‌مێش»ی وه‌رگێڕایه‌وه سه‌ر زمانی کوردی. ئاسه‌واری به‌نرخ و جیاوازی له‌دوا به‌جێماون که ده‌کرێ به‌مانه‌ی خواره‌وه ئاماژه بکه‌ین : ئاسه‌واری کوردی : باقه‌بێن (ڕێنووسی زمانی کوردی به دوو زمان)، کۆکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی دیوانی «سیف القضات»، وه‌رگێڕانی دیوانی «سەیر و سه‌مه‌ره» وه‌رگێڕانی ڕۆمانی «گیل گه‌مێش»، وه‌رگێڕانی «دۆن کیشۆت»، «کتک (پشیله) و مشک» ئاسه‌واری فارسی : نسل اژدها، دوقلوهای عجیب، کوهسار حقیقت، عصر غولها، صدام و بحران خلیج، ژانی گه‌ل، کردستان بعد از جنگ خلیج فارس و خلاصه‌ی تاریخ کردستان. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری به‌بۆنه‌ی كۆچی ئه‌م نووسه‌ره گه‌وره‌ی وڵاتهکەمان سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌ش به ھونه‌ردۆستان و لایه‌نگرانی فه‌رھه‌نگی وڵاته‌که‌مان ده‌کات.
بۆچوونه‌کان