إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • سه‌ره‌تا باس له‌ حه‌زره‌تی داود ده‌کات، کاتێک که له‌ میحڕابه‌که‌ی خۆی دانیشتبوو و نوقمی ڕاز و نیاز له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاری بوو، دوو که‌س به‌ شێوازێکی نائاسایی و بێ‌ مۆڵه‌ت وه‌رگر‌تن، له‌ دیوار سه‌ر ده‌که‌ون و ده‌چن بۆ لای. داود که ئه‌وان ده‌بینێت ترسی له‌ دڵ ده‌نیشێت. ئه‌و دوو که‌سه‌ که زانیان داود ترساوه‌، پێیان گوت مه‌ترسه‌، ئێمه‌ دوو که‌سین پێکه‌وه‌ ناکۆکیمان هه‌یه‌ و هاتوویین که تۆ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ نێوانمان داوه‌ری بکه‌ی و بێ‌ئه‌وه‌ی‌‌که مافی هیچمان پێشڵ بکه‌ی و له‌ حه‌ق لابده‌ی، کارمان ڕێک بخه‌ی و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنوێنیمان بکه‌ی.

    نووسه‌ر:
    کلسووم حەسەن زادە
  • هەر لەو کاتەی کە چاوم کردەوە و کەساکانی دەورووبەرم ناسین، جگە لە دەستی میهرەبانی دایک و بابی دڵسۆزم، دەستێکی تریش بەردەوام لەسەر سەرم بوو، دەستێکی میهرەبان پڕ لە سۆز و خۆشەویستی کە پڕ بە دڵ ئارامی پێ دەبەخشیم، دەستێکی میهرەبان کە وەک چیایەکی بەرز و ڕاوەستاو لە پشتم بوو, لە هەمبەر کێشە و گرفتی ژیان، کۆڵەکە بوو لە ژیانمدا. ئەو دەستە سۆزدارەی کە بە هێزەوە لەسەر شانمی دادەنا و فێری وانەی ژیانی دەکردم، فێری خۆشەویستی و مرۆڤ دۆستی دەکردم … ئەو دەستە, دەستی میهرەبان و دڵسۆزی خاڵە جەلیلم بوو.

    نووسه‌ر:
    کلسووم حەسەن زادە
  • حەج

    15 شهریور 1394

    حه‌ج واته‌ دابڕان له‌ هه‌موو شتێک و ڕوو له‌ خوا کردن. مرۆڤ که‌ به‌رده‌وام له‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌گه‌ڕێت و به‌خته‌وه‌ریش له‌ هێمنایه‌تی دڵ دایه‌ . هێمنایه‌تی دڵیش ته‌نیا له‌ گه‌یشتن به‌ دڵدار و ئه‌وین دایه‌ و هه‌ر که‌سه‌ ئه‌وینداری شتێکه‌ و ئه‌وینی ئیماندار خالقی دڵۆڤانییه‌تی، گه‌یشتن به‌ خواش ته‌نیا به‌ به‌ندایه‌تی ئه‌و زاته‌ پێرۆزه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ. پێشینییانی پێش ئیسلام بۆ به‌ندایه‌تی خوا دووره‌په‌رێزیان ده‌گرته‌ به‌ر و له‌ شاخ و ئه‌شکه‌فتێکی دوور له‌ ئاوه‌دانی دڵیان ده‌دا به‌ به‌ندایه‌تی خوا. به‌ڵام بۆ موسوڵمان به‌ جێی دووره‌په‌رێزی حه‌ج و جیهاد هاتووه‌.

    نووسه‌ر:
    کلسووم حەسەن زادە