إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • جارێکی تر به‌رخۆدان و له‌ خۆبوورده‌یی، گیان به‌خت کردن، هاودڵی و هاوده‌نگی و له‌ گشتیان گرینگتر دیار بوونی ئامانج (به‌رگری له‌ سته‌م لێکراو و ڕزگار کردنی له‌ده‌ست سته‌مکار) وه‌لآمی خۆی وه‌رگرته‌وه‌ و بزه‌ و پێکه‌نینی خسته‌ سه‌ر لێوی جوامێران و ئازادی خوازان و ئاشتی خوازان. شنگاڵ ئازاد کرا. ئازادی شنگاڵ له‌ ئاکامی خۆڕاگری و له‌ خۆبوورده‌یی پیاوانێکی ئازا و دلێر و شێره‌ژنانێکی گیان به‌خش هاته‌ دی، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ جگه‌ له‌ ئاره‌قه‌ی نیشتمان و پاراستنی خاک و ئاوی زێدیان و به‌ بێ به‌رچاوگرتنی هه‌ر جۆره‌ لایه‌نگری ئایینی، ئایینزایی و ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئامانج و مه‌به‌ستێکی تریان نه‌بوو.

    نووسه‌ر:
    ماجید ئه‌حمه‌دیانی _ سه‌قز