میدیای ئەلکترۆنی یاخود میدیای نوێ، لە ئێستادا بۆتە گرنگترین کایەی پەیوەندیکردن و بەرجەستە بۆ گەیاندنی دەنگوڕەنگ، ئایدیا و بیروبۆچونەکان بەجیهانی دەرەوە، کە دەکرێت ئەم هۆکارە وەک دەروازەیەک بۆ گەیاندنی بیر و توانا و فکرە باڵاکان سودی لێ ببینین و بیقۆزینەوە بۆ کاری باشە، نەک برەودان بەو فەوزایەی تێدا دەگوزەرێت و تەنها خۆی لە بەتاڵکردنەوەی حەز و خولیا و ئارەزووەکانی بەکارهێنەر ببینێتەوە.
ئیمام غهزالى زانا و سۆفى و عالمى پایهبهرز لهم بابهته پڕبایهخهیدا دهیهوێ بهنێو كونج و كهلهبهرهكانى كهسێتى دینداردا بڕواته خوار و پێمان بڵێى كێ دهبێته دیندار و لهخواترسى ڕاستهقینه له ڕێگهی جوان و پڕبههادارهكهوه كه ئهویش «هیوا و خۆشهویستى»یه كه ناوازهترینى ڕێگاكانه بۆ گهیشتن به خوداى مهزن.
باسكردن لە كایە ئەخلاقیەكان تولە ڕێی زۆرمان بۆ پێش دەهێنێت، كەدواجار هەموو ئەم ڕێگایانەش پێمان دەڵێن (ئەخلاق) هیندەی ئاوو هەوا گرنگە بۆ ژیان و بەتایبەت ئەم سەردمە كە خودی ئینسانیەت بۆتە شتێكی دەگمەن، نەخوازە بابەتێكی وەك (ئەخلاق). بۆیە كاتێ دەمانەویت لە بارەیەوە شتی بزانین چەندین جۆرو قوتابخانە لە پشت ئەم كایە مەزنەوە خۆی قوت دەكاتەوە، لێرەدا باس لە یەكێك لە جۆرەكانی ئەخلاق دەكەین ئەویش ئەخلاقی عیرفانیە، كە زۆرجار وەك تەواوكاری ئەخلاقە دینیەكان و زۆر جاریش وەك پێشینەی ئەخلاقی پێغەمبەرانە خۆی نمایدە دەكات..
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل