إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • رێ و ڕەسمی مەولوودی و بەرزڕاگڕتنی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(د.خ)، بەشێوەی فەرمی و بەربڵاو، یه‌که‌م‌جار لە سەردەمی دەسەڵاتداری «سوڵتان موزەففەر»ی حاکمی هەولێر لە ساڵی  ٦٠٤ ی کۆچی واتا 1207ی زایینی بەڕێوە چووە.

    نووسه‌ر:
    سەید موحەممەدئەمین واژی
  • خوالێخۆشبوو فەقیه‍ و زانای ناودار، عەللامه مامۆستا عەبدوڵڵا عەبدولعەزیز هەرتەلی، لە ساڵی ۱۳۳۴ی کۆچی هەتاوی لە ئاوایی «هەرتەل»ی سەر بە شاری ڕانیە و سەر بە پارێزگای «سولەیمانییە» لە دایک بووە. خۆی لە بنەماڵەی «خۆشناو» بووە. لە هەولێر لە لای ئەم مامۆستایانە کە هەریەک عالمێکی پایەبەرز بوون، وانەکانی حوجرەی خوێندووە: مامۆستا مەلا خدر شێخ، مامۆستا سەید عومەر پیرداودی، مامۆستا بەهائه‌ددین خه‌تی.

    مامۆستا ساڵی ۱۳۵۶ی کۆچی هەتاوی، لەژێر چاوەدێری عه‌للامە مامۆستا مەلا عه‌بدولکەریم مودرریس ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. مامۆستا لە ساڵی ۱۹۷۷ زایینی دەستی کرد بە نووسین. زیاد لە بیست کتێبی نووسیوە کە بەرچاوترینیان ڕاڤە و وەرگێڕانی کتێبی «منهاج الطالبین» بە نێوی کوردی «ڕووناکی ڕه‌ببه‌لعاله‌مین»ه‌.

    نووسه‌ر:
    سەید موحەممەدئەمین واژی