إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ده‌زانین كه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و به‌ هۆی جیاوازی و فراوانبوونی ئاتاج و پێداویستییه‌كانی و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی بروه‌دان به‌ لێهاتوویی ئه‌خلاقی و زانستی و هونه‌ری خۆی پێویستی به‌ حزوور و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ كه‌سانیتر هه‌یه‌؛ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و فه‌رهه‌نگی نه‌ریتێكی خوداییه‌ و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌ ڕه‌گه‌ز و چین و هۆز و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان پێكهاتووه‌. ئه‌م جیاوازییه‌ له‌ته‌نیشت دووڕیانی خۆشی و به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌یێك بووه‌ له‌سه‌ر هێمنی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگا و ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و ئاقارێك بردووه‌ كه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و گه‌شه‌كردنی مرۆڤه‌؛ هه‌ڵبه‌ت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ڕوانگه‌ی قوڕئانه‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌، واته‌ هه‌لومه‌رجێكی نائاساییه‌ بۆ ئاشكراكردنی لێهاتوویی: «وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا» (فوڕقان/٢٠)؛ تاقیكردنه‌وه‌یێكه به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی ئاستی پابه‌ندبوونی ئێمه‌ به‌ بنه‌ما ئایینی و ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ‌كردار و هه‌ڵوێستمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا.

    نووسه‌ر:
    جه‌لیل به‌هرامی نیا
  • ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ ده‌رفه‌تێک ڕێک که‌وت و له سنه وێڕای مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامی و مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز سه‌لیمی سه‌ردانی مامۆستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن زاده، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی بواری ئایینیمان کرد؛ مامۆستا ئه‌بووبه‌کر له‌و تاقمه‌ که‌سانه‌یه‌ که بینینه‌که‌ی بۆم بوو به هۆی دڵخۆشی و هه‌ڵبه‌ت ڕاچڵه‌کێنه‌ر بوو؛ وته‌ پڕ له مێهر و خۆشه‌ویستێکه‌ی ده‌چێته‌ ناو دڵ و هه‌ستێک له جنسی خۆشی و شه‌رم لاده‌بات؛ كه‌ گوێ له قسه‌كانی ده‌گری وا ده‌چیته‌ ناو وته‌کانی که هۆش و مێشکت له ده‌ست ده‌ده‌ی و له ناویدا نوقم ده‌بیت، نوقم بوونێك له بیرکردنه‌وه‌ و سه‌رسوڕمان تێکه‌ڵ به ئاواتخوازی و تاسه‌!

    نووسه‌ر:
    جه‌لیل به‌هرامی نیا