بە پێی هەواڵی پەیامنێری پێگەی راگەیاندنی ئیسلاح، یەکەمین فستیوالی نیگارکێشی (نقاشی) شارستانی پیرانشار لە 19 هەتا 22 مانگی گوڵان لە ئەم شارستانە بەڕێوە دەچێ.
لەتیف ئیبڕاهیم نەژاد بەڕێوەبەری کانوونی فەرهەنگی هونەری سەفیر و دەبیری فستیواڵ ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم فستیواڵەی ناساندنی تواناکان و هونەرمەندانی خاوەن بەهرەی هونەری نەققاشی شارستان بەیان کرد و هەروەها گوتیشی کە هەتا 18ی مانگ کات دەمێنێ بۆ تەحویل دانی بەرهەمەکان لە لایەن بەشداربووان.
فستیواڵ لە سێ پلەی تەمەنی منداڵان و مێرمنداڵان و گەورەساڵان دێتە بەڕوەچوون و بەرهەمە نێردراوەکان پێویستە لە A4 یان A3 و بە هەر شێواز و تکنیکێکیش بێت ئازادە و هەر یەک لە بەشداربووان بۆی هەیە هەتا 3 بەرهەم بداتە دەبیرخانەی فستیوال.
دەبیری فستیوال گوتی کە نۆزدەی بانەمەڕ رۆژی پێنجشەممە مەڕاسمێکی سەمبولیکی نیگارکێشی منداڵان لە پارکی فەرهەنگ و هەروەها رۆژی بیست و یەکی مانگیش داوەری و هەلسەنگاندنی بەرهەمەکان لە لایەن شارەزایان و کارناسان ئەنجان دەدرێ و سەرەنجام لە رۆژی بیست و دووەمی مانگ رێ و رەسمی کۆتایی دا بەرهەمە هەلبژێردراوەکان و کەسانی سەرکەوتووی فستیوالەکە لە هۆڵی ئامفی تێئاتری بنکەی فەرهەنگی هونەری پیرانشار خەڵات دەکرێن.
جێی ئاماژەیە کە فستیواڵی مۆسیقای سەفیر لە رەشەمەی ساڵی رابردوو بە ئامادە بوونی هونەرمەندانی پیرانشاری و شارەکانی دەورووبەر بەڕێوەچوو و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
بۆچوونهکان