یه‌که‌تی جیهانی زانایانی ئیسلام داوای له قه‌شه کرد له ئاست ناوه‌رۆکی وتار و رێنوێنیه رامیاریه‌کانی خۆی له موسڵمانان داوای لێبوردن بکات.
راگه‌یه‌ندراوی(به‌یاننامه) یه‌که‌تی جیهانی زانایانی ئیسلام به بۆنه‌ی سه‌فه‌ری قه‌شه بۆ لوبنان
یه‌که‌تی جیهانی زانایانی ئیسلام داوای له قه‌شه کرد له به‌ر ناوه‌ڕۆکی وتار و رێنوێنیه رامیاریه‌کانی خۆی و تاوانه‌کانی خاچ په‌ره‌ستان له ئه‌نده‌لۆس(ئیسپانیای ئێستا)له موسڵمانان لێبوردن بخوازێت به‌وجۆره‌ی که له جوله‌که‌کان داوای لێبوردنی کردوه. یه‌که‌تی هه‌روه‌ها داوای له قه‌شه کرد له واژۆ کردن یا پشت راست کردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که به رێنوێنیه‌کانی رامیاری ناسراوه خۆ بپارێزێت، چۆن بابه‌ت گه‌لێکی نادروستی تێدان که ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کانی ئایینی نێوان موسڵمانان و هاووڵاتیه مه‌سیحیه‌کانیان، به‌وجۆره‌ی که بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان به راگرتنی ته‌واوی مافی مه‌سیحیه‌کان پێداگریان کردوه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌که به‌م جۆره‌یه:
سپاس و پێ‌زانین بۆ خوا و دروود و ره‌حمه‌ت له‌سه‌ر مه‌حه‌ممه‌د و بنهماڵهویاوهرانی... و دواتر
له کاتێک دا که یه‌که‌تی جیهانی زانایانی ئیسلام بۆ کوژاندنه‌وه‌ی قین و رقی موسڵمانان له‌به‌ر بێڕێزی کردن به نێردراوی خوا له ته‌واوی دنیا تێده‌کۆشێ و ئه‌وان بۆ لای خۆپیشاندانی هێمنانه و ده‌ست درێژی نه‌کردن بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌و په‌رستگاکانی هه‌رمه‌نیان هان ده‌دات له قه‌شه داواکاره له ئاست ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له وتار‌و رێنوێنیه رامیاریه کانی خۆی گوتویه‌تی وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر کوشتارو تاوه‌نه‌کانی خاچپه‌ره‌ستان که له ئه‌نده‌لۆس له موسڵمانیان کردوه، لێبوردن بخوازێت به‌وجۆره‌ی که له جوله‌که‌کانی داوای لێبوردنی کردوه.
روون وئاشکرایه که یه‌که‌تی، هزری نێوندی رۆیانه(مام ناوندی) له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه ژیانێکی ئاشتی خوازانه و رێزگرتن له مافه‌کانی خه‌ڵکانی تر سه‌ر دێڕی کاره‌کانی خۆی داناوه‌و به وتووێژی کاریگه‌ر به باشترین رێکار بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گیروگرفته‌کان و وه‌دیهێنانی پێوه‌ندیه‌کی هاوسهنگدار بانگهێشت ده‌کات، هه‌ربۆیه یه‌که‌تی تێده‌کۆشێ ده‌گه‌ڵ واتیکان بێته ئاخاوتن، به‌ڵام وا هه‌ست کرا که ئه‌م وتووێژه یه‌ک لایانه‌یه و قه‌شه‌ی ئێستا ده وتاره به‌ناوبانگه‌که‌ی دا تۆمه‌ت گه‌لێکی پڕوپوچی له ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری رێزداری موسڵمانان داوه وه وه‌ختێک یه‌که‌تی لێی ویست له ئاست ئه‌و بابه‌تانه‌ی که گوتوێتی داوای لێبوردن بکات قه‌بوڵی نه‌کرد؛ هه‌ربۆیه یه‌که‌تی وتوویژ ده‌گه‌ڵ واتیکان ناکات تا ئه‌و کاته‌ی قه‌شه داوای لێبوردن نه‌کات یا هه‌ڵوێستی خۆی نه‌گۆڕێ.
له لایه‌کی تره‌وه قه‌شه ئامانجی وایه که چو بۆ لوبنان که به‌م زوانه ده‌چێت ڕێنوێنیه رامیاریه‌کان واژۆ بکات؛ جوان دیاره که ئه‌م رێنوێنیانه هه‌ڵگری بابه‌ت گه‌ل و بیرۆکه‌ی زۆر مه‌ترسیدارن که هێنده‌کیان ئه‌مانه‌ن: به هه‌رمه‌نی کردنی ته‌واوی جیهان، نگرانی و ئاگادار کردنه‌وه له‌به‌ر به ئیسلامی کردنی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی و ترساندنی هه‌رمه‌نیان له ئیسلامی سیاسی له ناوچه.
به‌بێ شک ئه‌و کارانه ده‌بنه هۆی هه‌ڵگیرسانی ئاوری فیتنه له نێوان هاووڵاتیانی موسڵمان ده‌گه‌ڵ برایانی مه‌سیحی، به تایبه‌تی هه‌نگاونانی هێنده‌ک مه‌سیحی له بڵاو کردنه‌وه‌ی فیلمێک که ده‌وێ دا بێ رێزی به پێغه‌مبه‌ر کراوه و هه‌وڵدانی قه‌شه‌یه‌ک له سوتاندنی قوڕعان و دیاری کردنی رۆژێ بۆ دادگایی کردنی راسپارده‌ی ره‌حمه‌ت و...
سه‌یره ده کاتێک دا که گه‌وره قه‌شه ده‌ر هه‌ق به ئیسلامی سیاسی وشداری ده‌دات بۆخۆی
خاچ په‌رستی سیاسی بڵاو ده‌کاته‌وه.
یه‌که‌تی زانایانی موسڵمانان له مه‌ڕ ئه‌م روداوانه داکۆکی له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی خواره‌وه ده‌کات:
1.یه‌که‌تی داوا له پاپا ده‌کات له مه‌ڕ وتاره به‌ناوبانگه‌که‌ی که له یه‌کێک له زانکۆکانی ئاڵمان ئاخاوتنی کرد‌و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و کوشتاره‌و ئاواره کردنه‌ی که له گه‌رماوگه‌رمی شه‌ڕه‌کانی خاچ په‌ره‌ستی له موسڵمانانی ئه‌نده‌لۆس و شام کردیان داوای لێبوردن بکات به‌م جۆره‌ی که له جوله‌که‌کانی کرد.
2. یه‌که‌تی داوا له پاپا ده‌کات ئه‌م ده‌قانه‌ی که به رێنوێنیه کانی رامیاری ناسراون واژۆ و پشت راست نه‌کات چونکه زانیاری گه‌لێکی نادروستن که کێشه‌ی ئایینی له نێوان موسڵمانان و هاووڵاتیه مه‌سیحیه‌کانیان دروست ده‌کات،(ئه‌مه ده حاڵێک دایه) که رێبه‌رانی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان داکۆکیان کردوه که مافی هاووڵاتیه ههرمهنیه کان ده‌پارێزن.
3. یه‌که‌تی له نه‌ته‌وه و وڵاتانی ئیسلامی داواکاره له رێگای گوشاری رامیاری و ئابوری له راستای پاڵپشتی له ئیسلام وکه‌مینه‌کانی موسڵمان به ئه‌رکی خۆ له ئاست ئوممه‌ت و دینکهیان هه‌ڵستن.
4.یه‌که‌تی داوا له زانایانی ئیسلام ده‌کات ئه‌رکه‌کانی خۆیان له‌مه‌ڕ زانیاری دان به خه‌ڵک و روون کردنه‌وه‌ی راستیه‌کان به جێ بگه‌یه‌نن. وه خوا ئاگاداری هه‌مو کارێکه به‌ڵام خه‌ڵک نازانن.
ده‌وحه: 26 شه‌واڵی 1433 ه به‌رامبه‌ری: 13/09/2012ز
پ.د عه‌لی قه‌ره‌داغی: ئه‌مینداری گشتی یه‌که‌تی د. یوسف قه‌ره‌زاوی: سه‌رۆکی یه‌که‌تی
بۆچوونه‌کان