ھێزه داگیرکه‌ره‌کانی سه‌ر به وڵاتی چین 14 موسوڵمانیان له تورکستانی ڕۆژھه‌ڵات «شینگ یانگ» کوشت.
دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن موسوڵمانانی ئیگۆر له ڕێگه‌ی ئاورێسم له نزیکی شاری کاشگار، له‌لایه‌ن ھێزه داگیرکه‌ره‌کانی سه‌ربه چین ھێرش کرایه سه‌ریان. حاکمه چینیه‌کان ڕایان گه‌یاند : ئه‌م خۆپیشاندانه بوه‌ته ھۆی کوشتنی دوو که‌س له ھێزه‌کانی پۆلیس. و حکومه‌تیش ئیدیعای ئه‌وه ئه‌کا که خه‌ڵکێکی زۆر ھێرشیان کردوه‌ته سه‌ر پۆلیسه‌کان و ته‌قه‌مه‌نیان به‌ره‌و لایان فڕێ داوه و چه‌قۆیان به‌ده‌سته‌وه بوه. ئه‌مه له کاتێکدایه که پۆلیس ده‌یھه‌ویست له نزیکی شاری کاشگار له پارێزگای «شینگ یانگ» ئه‌و که‌سانه‌ی که به ئه‌نجامی ئیشی ناله‌بار تۆمه‌تبارن، قۆلبه‌ست بکات.
حکومه‌ت له به‌یانیه‌یێکی فه‌رمی دا ڕایگه‌یاند : پۆلیس به قه‌تعی ڕوبه‌ڕوی کێشه‌که بوه‌ته‌وه. ھه‌روه‌ھا له‌م به‌یانیه‌دا ھاتووه : دوو که‌س قۆلبه‌ست کراون و توێژینه‌وه له‌م باره‌وه ده‌ستی پێکردووه.
شایانی باسه تورکستانی ڕۆژھه‌ڵات که زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی موسوڵمانان، له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه داگیر کراوه، به‌ھۆی ئازاری مسوڵمانان له‌لایه‌ن چینیه‌کان و ھه‌روه‌ھا نیشته‌جێ کردنی خه‌ڵکێکی زۆر له بوزیه‌کانی ئه‌م ناوچه‌و ھه‌روه‌ھا سه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وی له موسوڵمانه‌کان و پێشکه‌شکردنی به بوزیه‌کان، ھه‌موو کات شاھێدی نائارامی و ناڕه‌زایی بووه.
بۆچوونه‌کان