ئه‌و رۆژه‌ی كه حاجیانی ماڵی خوا ده‌ست به‌كاره‌كانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن، ڕۆژی عالفه واته رۆژی عه‌ڕه‌فه، ئه‌و رۆژه‌ی كه حاجیانی ماڵی خوا ده‌ست به‌كاره‌كانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن، گه‌وره‌ی ئه‌و ڕۆژه له‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت, كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه, لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك ئه‌و گهورهییو تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌یخه‌ینه ڕوو: 1_ عه‌ڕه‌فه گه‌وره‌ترین ڕوكنی حه‌جه, كه بێ وه‌ستانی عه‌ڕه‌فه حه‌ج ته‌واو نابێ‌و دانامه‌زرێ, چونكه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ: (الْحَجُّ عَرَفَهُ.. ) , واته: حه‌ج بریتیه له ڕۆژی عه‌ڕه‌فه. بۆیه‌ش گهورهییو ڕۆحیه‌تی ئیمانی له‌و ڕۆژه دهردهكهوێتو مرۆڤ هه‌ست ده‌كا به‌و كاره‌ی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ناوه له ژیاندا. 2_ رۆژی پاڕانه‌وه‌و نزا كردنه, چونكه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمووێ: (خَیْرُ الدُّعَاوِ دُعَاو ێوْمِ عَرَفَهَ وخَیْرُ ما قلت أنا والنَّبِیُّونَ من قَبْلِی ڵا إِڵهَ إلا الله وحْدَهُ ڵا شَڕیكَ له له الْمُلْكُ وڵهُ الْحَمْدُ وهو علی كل شَیْوٍ قَدِیرٌ) , واته: باشترین پاڕانه‌وه‌و دوعا, دوعای ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌یه, باشترین نزاش, كه من‌و پێغه‌مبه‌رانی پێش من گوتویانه ئه‌وه‌یه (ڵا إِڵهَ إلا الله وحْدَهُ ڵا شَڕیكَ له له الْمُلْكُ وڵهُ الْحَمْدُ وهو علی كل شَیْوٍ قَدِیرٌ). 3_ ڕۆژی ڕزگار بوونی به‌نده‌كانی خوایه له ئاگری دۆزه‌خ, كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌خششی خوای گه‌وره‌یه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به نیه‌تێكی پاك‌و دڵ‌و زمان‌و هه‌ستێكی عاشق به‌ڕه‌حمه‌تی خوا ده‌پاڕێنه‌وه. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌و باره‌وه فه‌رمووێ: (ما من ێوْمٍ أَكْپَرَ من أَنْ یُعْتِقَ الله فیه عَبْدًا من النَّاڕ من ێوْمِ عَرَفَهَ وإِنَّهُ ڵێدْنُو پُمَّ یُبَاهِی بِهِمْ الْمَڵائِكَهَ فیقول ما أَرَادَ هَۆُڵاوِ) , واته: هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د ڕۆژی عه‌ڕه‌فه نیه, كه خوای گه‌وره له به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێ, له‌وه‌ش زیاتر خوای گه‌وره له به‌نده‌كانی نزیك ده‌بێته‌وه‌و, فه‌خر به به‌نده‌كانی ده‌كات به‌سه‌ر مهلائیكهتانهوهو ده‌فه‌رمووێ ئا ئه‌وه به‌نده‌كانم چیان ده‌وێ..؟! له فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێ: (مَا مِنْ یوْمٍ أَفْچَلُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ یوْمِ عَرَفَهَ ێنْزِلُ اللَّهُ إِڵی السَّمَاوِ الدُّنْێا فَیُبَاهِی بِأَهْلِ اڵاَرْچِ أَهْڵ السَّمَاوِ فَێقُولُ انْڤُرُوا إِڵی عِبَادِی شُعْپًا غُبْرًا چَاحِینَ جَاوُوا مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِیقٍ ێرْجُونَ رَحْمَتِی وڵمْ ێرَوْا عَژَابِی فَڵمْ یُرَ ێوْمٌ أَكْپَرُ عِتْقًا مِنَ النَّاڕ مِنْ یوْمِ عَرَفَهَ) , واته: هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د ڕۆژی عه‌ڕه‌فه نیه, كه لای خوا گه‌وره بێت, له‌و ڕۆژه خوا خۆی دێته ئاسمانی دونیا‌و فه‌خر به خه‌ڵكی عه‌ره‌فه ده‌كات به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌ی ئاسمانه‌وه‌و ده‌فه‌رمووێ: سه‌یر كه‌ن به‌نده‌كانم به سه‌روپرچی ئاڵۆز‌و تۆزاویه‌وه له هه‌موو شوێنه‌كانه‌وه هاتوونو داوای ڕه‌حمه‌تی من دهكهنو هه‌ست به عه‌زابم ناكه‌ن, بۆیه هیچ ڕۆژێك نیه به‌قه‌د ئه‌و ڕۆژه, كه خوا خه‌ڵكی له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكات. 4_ ڕۆژی گچكه بوونه‌وه‌ی شه‌یتانه, هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووێ: (ما رۆی الشَّیْگَانُ ێوْمًا هو فیه أَصْغَرُ وڵا ادحر وڵا أَحْقَرُ وڵا أَغْێڤُ منه فی ێوْمِ عَرَفَهَ) , واته: شه‌یتان هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د عه‌ڕه‌فه وا خۆی گچكه‌و سووك‌و ڕیسواو ناشیرین نه‌بینیوه, ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕه‌حمه‌تی خوا نازل دهبێو، خوای گه‌وره له گوناهی به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێت. 5_ ڕۆژی یه‌كبوونی ئۆمه‌تی ئیسلامیه, كه هه‌موو خه‌ڵك له شوێنه جیا جیاكانی دونیا دێته عه‌ڕه‌فه‌و پێكه‌وه له‌پێناو یه‌ك مه‌به‌ست هه‌نگاو ده‌نێن, كه ئیمان‌و پابه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێبازی ئیسلام‌و قوڕئان‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ه, بۆیه ئه‌و گرد بونه‌وه‌یه ده‌لاله‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و, له هه‌مووشی دیارتر پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی موسڵمانانی جیهانه له رێی عه‌قیده‌و ئیمانی ئاینی‌و، پێكه‌وه بوونی برایانه‌ی ئۆمه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر نه‌هجی قوڕئانی پیرۆز‌و سوننه‌تی ره‌سولی ئه‌كره‌م. 6_ عه‌ڕه‌فه مه‌شهه‌دی ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه, كاتێ مرۆڤ چه‌نده به‌باری گوناهو تاوانه‌وه بچێته ئه‌و شوێنه, ئه‌وه به ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره, وا ده‌كات خوا له گوناهه‌كان دهبوورێو مرۆڤ پاك ده‌كاته‌وه. 7_ عه‌ڕه‌فه ده‌رخستنی هه‌قیقه‌تی دونیا‌و پیشاندانی قیامه‌ته به به‌نده‌كان, به‌و مانایه له‌وێ ده‌رده‌كه‌وێ كه دونیا هیچ نرخێكی وای نیه لای خوای گه‌وره, ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه چاكه‌و زیكر‌و یادی خوایه, هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمووێ: (وڵوْ كَانَتِ الدُّنْێا تَزِنُ عِنْدَ اللَّهِ جَنَاحَ بَعُوچَهٍ ما سَقَی كَافِرًا منها شَرْبَهَ مَاوٍ) , واته: ئه‌گه‌ر دونیا به‌قه‌د باڵی مێشوله‌یه‌ك نرخی هه‌با لای خوای گه‌وره, ئه‌وه قومێ ئاوی نه‌ده‌دا به‌وانه‌ی كافرن‌و له فه‌رمانی ده‌رده‌چن. 8_ به‌رۆژوو بوونی رۆژی عالفه سوننه‌تێكی یه‌كجار گه‌وره‌و پیرۆزه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌باره‌ی به‌رۆژووبوونی ئه‌و رۆژه‌وه ده‌فه‌رموێ: (صیام یوم عرفه أحتسب علی الله أن یكفِّر السنه التی قبله والسنه التی بعده) واته: به‌رۆژووبوونی رۆژی عه‌ره‌فه وای ده‌بینم گوناهی ساڵێكی رابردووی مرۆڤ‌و ساڵێكی داهاتووی ره‌ش ده‌كاته‌وه. ن/ مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی كوردستان تیڤی/ كامران
بۆچوونه‌کان