کۆچی پێغه‌مبه‌ر ژێربه‌نای کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و فه‌رهه‌نگی بوو؛ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادی، هاوسانی، هاوئاهه‌نگی و یاریده‌ری که‌رامه‌تی مرۆثایه‌تی بوو که نه‌فامی هه‌موو ئازادییه‌کان، ته‌نانه‌ت ئازادی ده‌روونی و ئیمانیشی داگیر کردبوو. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام –سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- ته‌سلیم نه‌بوون له ئاست زوڵم و زۆرداری، وه‌ک بنه‌مای کاره‌که‌ی دانا و بۆ پێک هێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی نوێ هه‌نگاوی نایه‌وه تاکوو مرۆثایه‌تی له ده‌ست ملهوڕی و زۆرداری که ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی ئیمانداران داگرتبوو، ڕزگار بکات. له شوێنێکی جوگرافیایی به نێوی «یهسرێب» یه‌که‌مین کۆمه‌ڵگای سیاسی و حکومه‌تی ئیسلامی له سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی نێوان هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌ساسی زۆری نه‌کردن له دین دا و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوژینی نێوان ئیمانداران و ناموسوڵمانانی جوله‌که و مه‌سیحی پێک هێنا. کۆچی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ته‌نیا کۆچ له شوێنێکی جوگرافیایی بۆ شوێنێکی تر نه‌بوو، به‌ڵکو کۆچێکی به‌هادار، شارستانی و باوه‌ڕمه‌ندی، و هیوابه‌خشی هه‌ڵاتنی هه‌تاوی ئازادی، دادپه‌روه‌ری و که‌رامه‌تی ئینسانی و ڕزگار بوون له ده‌ست سته‌م، لاساری و سه‌رکێشی بوو که خوازیاری ئه‌وه بوو به‌سه‌ر بیر و بڕوای خه‌ڵکدا سه‌رکه‌وێت. هه‌ر به‌و هۆیه، گه‌ڕانه‌وه له کۆچ، نیشانه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کولتووری و شارستانییه‌تی، وه‌لانانی بایه‌خه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌نگاو نان به‌ره‌و به‌ها و ڕێساکانی نه‌فامی و سه‌ره‌تایی ئه‌ژمار ده‌کرا. له حه‌دیسه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) زۆر جار ئاماژه به‌وه کراوه که گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ژیانی کۆچه‌رایه‌تی و عه‌ڕه‌بی، ئه‌ویش دوای کۆچ کردن و نیشته‌جێ بوون له شاردا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه و له تاوانه گه‌وره‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێت. بۆیه مه‌به‌ست له کۆچی پێغه‌مبه‌ر ته‌نیا کۆچ جێگه‌یی نه‌بوو، چونکه حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د –سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- ئیزنی دا که هێندێک له کۆچه‌ران بۆ نیشتمانی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌ویش به‌و هۆیه بوو که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له هێزی ئیمانی ئه‌وان ئاگادار بوو و ده‌یزانی که سه‌ربه‌ستی و که‌رامه‌ت ئینسانی و بایه‌خه‌کانی ئیسلامی خۆیان ده‌پارێزن و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان نییه که له بایه‌خه‌کانی خۆیان ههڵگهڕینهوه. بیههقی بۆ ئه‌و ههڵاوێردانه سه‌ردێرێکی به نێوی «باب ما جا‌ء فی رخصه التعرب الهجره» داناوه. له هێندێک ڕیوایه‌تدا هاتووه که پێغه‌مبه‌ر –سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- ئیزنی دا به سه‌له‌مه که بۆ بیاوانی خۆی بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌ویش به پێغه‌مبه‌ری خوای گوت: «ده‌ترسین که زیان به کۆچ کردنه‌که‌مان بگات، فه‌رمووی: ئێوه له هه‌ر شوێنێک بن کۆچه‌رن». کۆچی پێغه‌مبه‌ر، تێپه‌ڕین له سته‌م به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری، له لاساری به‌ره‌و ئازادی، له داماوی به‌ره‌و هێزانی، له غیره‌تی هۆز و ڕه‌چه‌ڵه‌کی به‌ره‌و برایه‌تی و هاوسانی و هه‌روه‌ها کۆچ له پێوه‌ندی خوێنی به‌ره‌و پێوه‌ندی فکری و بڕواداری بوو. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به کۆچ کردن و پێک هێنانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی، هه‌موو مافه‌کانی ناموسوڵمانانی ڕه‌چاو گرت و پێی به‌خشین و ئه‌رکی به‌شداری له شه‌ڕ و به‌رگری له مه‌دینه‌ی له‌سه‌ر شانی لابردن و له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا ماڵیات و خه‌راجی ماڵی لێوه‌رگرتن، تا به‌م چه‌شنه ڕێزی له ئازادی ده‌روونی ئه‌وان گرتبێت. پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌وان په‌یمانیان شکاندبێت و به‌ڵێنامه‌یان دڕاندبێت، ئیسلام به پێی یاساکانی نێو په‌یمان نامه ی مه‌دینه هه‌موو مافی شارۆمه‌ندی پێدابوون. کۆچی پێغه‌مبه‌ر جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌یکه موسوڵمانی ڕاسته‌قینه له به‌رامبه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی و گه‌نده‌ڵی سهردانانهوێنیت، به‌ڵکو له ئازادی ده‌گه‌ڕێت و له به‌رامبه‌ر سه‌رکێشی و لاساری و زۆرهملیدا ته‌سلیم نابێت. به پێی ئایه‌تی «إِنَّ الَّذِینَ تَوَفَّاهُمُ المَلَآئِکَةُ ظَالِمِی أَنفُسِهِم قَالُوا فِیمَ کُنتُم قَالُوا کُنَّا مُستَضعَفِینَ فِی الأَرضِ قَالُوا أَلَم تَکُن أَرضُ اللهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِیهَا فَأُلَئِکَ مَاوَاهُم جَهَنَّمُ وَ سَاءَت مَصِیراً» (النساء/97) «به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا فریشته گیانیان ده‌کێشن له کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌کرد (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسیدا بوو که‌چی کۆچیان نه‌ده‌کرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن) و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و له کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌ر؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراو بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان و پان و پۆڕ نه‌بوو تا کۆچی تێدا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یا خود سه‌ربه‌ستن)؟ ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه و ڕێگه و سه‌ره‌نجامێکی ناخۆش و ناساز و خراپه.» قوڕئان به که‌سێک که له ڕێی خوادا کۆچ بکات، گه‌وره‌ترین مزگێنی ده‌دات و له دنیا و دواڕۆژدا جه‌زا و پاداشی بۆ دیاریده‌کات: «وَ مَن یُهَاجِر فِی سَبِیلِ اللهِ یَجِد فِی الأَرضِ مُرَاغَمًا کَثِیرًا وَسَعَةً وَ مَن یَخرُج مِن بَیتِهِ مُهَاجِرًا إِلَی اللهِ و رَسُلِهِ ثُمَّ یُدرِکهُ المَوتُ فَقَد وَقَعَ أَجرُهُ عَلَی اللهِ وَ کَانَ اللهُ غَفُورًا رَحیمًا» (النساء/100) «جا ئه‌وه‌ی کۆچ بکات له پێناو خوادا له‌و زه‌وییه‌ی که کۆچی بۆ ده‌کات، سه‌ربه‌رزییه‌ک بۆ خۆی و ڕیسواییه‌کی زۆریش بۆ دوژمنانی دروست ده‌کات، به‌ره‌که‌ت و فراوانی ڕزق و ڕۆزی ڕووی تێده‌کات، هه‌ر که‌سێکیش ماڵ و حاڵی خۆی به‌جێ بهێڵێت و له پێناو خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌رچێت (واته به‌ره‌و وه‌ڵاتی ئیسلام یا شوێنێکی ئازاد) کۆچ بکات، پاشان مردن یه‌خه‌ی پێبگرێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و که‌سه پاداشته‌که‌ی که‌وتۆته سه‌ر خوا (هه‌ر خۆی ده‌زانێت چۆن پاداشتی ده‌داته‌وه)، خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه).» ئه‌و مزگێنییانه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لمێنن که کۆچ کردن، ڕووداوێکی چوک نه‌بووه و ته‌نیا چیرۆکێکی مێژووی نییه، چونکه له دامه‌زراندنی بایه‌خه‌کاندا ڕۆڵێکی زۆری هه‌بووه. ئه‌و بایه‌خانه‌ی که لاساری تێک شکاند، بۆتی سته‌می تێک ڕووخاند و مافی مرۆثایه‌تی ڕه‌چاو کرد که ئایینیش هه‌ر بۆ ئه‌وه هاتبوو. داوا له خوا ده‌که‌ین که ئێمه‌ش له‌و کهسانهمان بگێڕیت که له هه‌ر سات و شوێنێک بۆ لای خوا کۆچ ده‌که‌ن. تا ده‌رگای تۆبه کراوه بێت، کۆچ کردنیش به‌رده‌وامه. کۆچه‌ری ڕاسته‌قینه‌ش که‌سێکه که له نافه‌رمانی خوا کۆچ بکات.
بۆچوونه‌کان