خوشکه کوبڕا مێهردوست له ئه‌ندامانی چالاکی جه‌ماعه‌ت، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح، خوشکه کوبڕا مێهردوست له خوشکانی چالاکی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت و هاوسه‌ری به‌ڕێزی هاوکاری خۆشه‌ویستمان کاک عوسمان عه‌بباسی، سه‌رنووسه‌ری به‌شی کوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلاح، دوای هه‌شت مانگ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕ، له شاری سه‌رده‌شت، دڵی له لێدان که‌وت و کۆچی دوایی کرد.
پێویسته بگوترێ مامۆستا عه‌بدولره‌حمانی پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له په‌یوندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌ربڕێنی خه‌م و پژاره‌ی خۆی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له سه‌رده‌شت کرد.
به‌م بۆنه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌ربڕێنی هاوخه‌می و هاوسۆزی په‌یوه‌نده گشتییه‌کانی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح، سه‌رنووسه‌رانی به‌شه‌کانی فارسی، عه‌ره‌بی و ژنانی پێگه‌ی ئیسلاح بۆ برا و هاوکاری خۆشه‌ویستمان کاک عوسمان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان، له خوای گه‌وره ده‌پاڕیینه‌وه ڕۆحی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ی خۆی شاد بکا و پاداشتی مه‌زن و خۆڕاگری و هێوربوونێک جووان بداته خزم و که‌س و کاری ئه‌و خوالێخۆشبووه.
«رَبَّنَا اغْفِرْ لَنا وَ لِإِخْوانِنَا الَّذِینَ سَبَقُونا بِالْإِیمانِ وَ لا تَجْعَلْ فِی قُلُوبِنا غِلاًّ لِلَّذِینَ آمَنُوا رَبَّنا إِنَّکَ رَؤُفٌ رَحِیمٌ»
بۆچوونه‌کان
حسن فرامرزی
30 آبان 1391 - 07:51(( رب اغفر و ارحم و انت خیر راحمین )) برای به ریز و خوشه ویستم کاک عوسمان به دلیکی خه مگینه وه سه ره خوشی خوم و هه موو خوشکان و برایانم له میراوه پیشکه ش به جه نابت و بنه ماله ی به ریزتان ده که م له خوای گه وره داواکارم خوشکه کوبرا وه به ر ریژنه بارانی ره حمه تی خوای دلوفان بکه ویت و قه بره که ی باغیک بیت له باغه کانی به هه شت و جیگای به هه شتی بی کوتایی بیت و خواش به ره حم و به زه یی خویی سیبوری بداته جه نابت و منداله کان و که سوکارتان .
مودريك عةلى عارف
01 آذر 1391 - 06:13بةناوى خوايةك كة كيان دةبةخشى و وةرى دةكريتةوة براى ئازيز و خؤشةويستم كاك عوسمان عةبباسى، هةوالى مةرك و كؤجى دوايى هاوسةرتان، دلكران و بةريشانى كردين، لةناخى دلةوة برسة و سةرةخؤشيمان عةرزى جةنابتان و تةواوى خانةوادةى بةريزتان دةكةين، خواى كةورة لة كوناهو كةم و كورتى ئةو ببورى و بيخاتة بةر رةحمةتى فراوانى خؤى، لة بةهةشت و لة بةناى شةهيدان و صالحان و راستكؤياندا بيحةوينيتةوة، صةبر و ئارامى بة جةنابتان و خانةوادةتان ببةخشى.... خواى كةورة هةول و خةباتى كارى ئيسلامى و ئيصلاحى و خزمةتةكانى بكاتة تويشووى قيامةتى.... انا لله وانا اليه را‌جعون
سید عزیز حسنی
01 آذر 1391 - 12:03انا لله وانا الیه را‌جعون اللهم ان کانت محسنه فزد فی احسانها وان کانت مسیئه فغفر لها ورحمها وتجاوز عنا وعنها برای ئازیز و خۆشه‌ویستم كاك عوسمانی عه‌باسی هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستمان ،بیست و داخ وكهسهر دایی گرتیین .به‌و ههویهوه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و بنه‌ماڵه و خۆشه‌ویستانی ئه‌و خوشكه ئازیزه ده‌كین وله‌خوای به‌رزو به‌سۆز داوای لێخۆشبوو‌ن و سۆزی به‌لێشاو بۆ ئه‌و هاوسه‌ره بهئهمهكهتان و دان به‌خۆداگرتن و پاداشتی چاكه بۆ ئێوه و خۆشه‌ویستانی داده کوبڕا مێهردوست ده‌خوازین . به‌رپرسی پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح له‌كوردستان
kurd2
03 آذر 1391 - 07:21برای خۆشه‌ویست کاک عوسمانی عه‌باسی وێڕای سڵاو ھه‌واڵی دڵته‌زێنی کۆچی دوایی ھاوسه‌ری به‌ڕێزتان گه‌یشته لامان. دڵی ھه‌موومانی پڕ له په‌ژاره‌و خه‌م کرد. له خوای گه‌وره داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و خوشکه کۆچکردووه ده‌که‌م و بۆ جه‌نابیشت داوای سه‌بر جوان و ڕازاوه. خوا عافوی کات ....