به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی برای ئازیز و خۆشه‌ویست، مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل
به ناوی خوای گه‌وره
شه‌هاده‌ت، رێزێکه بڕاوه به باڵای راوه‌ستاوان و راست وێژان. کاڵایه‌که بڕاوه به باڵای ئه‌وانه‌ی که له درێژایی مێژوودا لۆمه‌ی لۆمه‌که‌ران و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی سته‌مکاران ده‌نگی زوڵاڵیانی کپ نه‌کردووه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی پله‌وپایه ی دونیایی و پوڵ و پاره‌نه‌یخڵه‌تاندوون. ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه کات و وه خته‌کانیان به خزمه‌ت به خه‌ڵک و گه‌یاندنی په‌یامی خوا ئه‌به‌نه‌سه‌ر. ئه‌و که‌ڵه‌پیاوانه‌ی که ژیانیان شایه‌تی حاڵه له سه‌ر دڵسۆزی و راستی و دروستی و ده‌سپاکی و ده‌م پاکییان. هه‌میشه قسه و باسه‌کانیان ئه‌که‌ن به کردار و ره‌فتار و وان له ناو واقعی کۆمه‌ڵگادا.
ئه‌وانه‌ی که له درێژایی مێژوودا به ده‌نگی زوڵاڵ و رهسایان له‌رزه‌یان خستووه به کۆشک و ته‌لاری ستمکاران. ئه‌و ستمکارانهی که هه‌میشه یاری ئه‌که‌ن به رێز و که‌رامه‌تی ئاده‌میزاد و خه‌ڵک به کۆیله ئه‌زانن. ئه‌و ستمکارانهری که هه‌میشه له خشه‌ی مار و مێروو ئه‌ترسن و ترسنۆکانه به شه‌وا هه‌ڵئه‌کوتنه سه‌ر بێده‌سه‌ڵاته‌کان. وه‌کوو شه‌مشه‌مه‌کوێره چاویان؛هه‌ڵنایه به رۆشنایی.
به‌ڵێ: ئه‌م کاروانه هه‌روا به‌رده‌وامه و به مامۆستا هۆشیار کۆتایی پێنایه. هه‌ر وه‌کوو یه‌که‌میش نه‌بووه و سه‌ره‌تای له ماڵی ئادهمهو (دروودی خوای له‌سه‌ر) ده‌ستی پێکردووه و ئه‌میش یه‌کێکه له‌و کاروانه پیرۆزه. داواکارم له خوای گه‌وره گه‌یاندبێتی بهخۆشهویستانی خۆی هه‌روه‌کوو هیوادارم ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه هاوسه‌نگه‌رانی مامۆستا دڵ گه‌رمتر کات و دامه‌زراوتر بن له‌سه‌ر بانگه‌واز ومیانهڕهوییان.
له کۆتاییدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ک ئه‌که م. چونکه ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه که‌سی هه‌موو لایه‌که، به‌تایبه‌تی به که‌سوکار و نزیکانی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان.
ٳنا لله و ٳنا ٳلیه را‌جعون
سنه ـ عه‌لی ره‌حمانی
٣ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٥ی ھه‌تاوی
بۆچوونه‌کان