*حیزبەکان بۆ ئەوە دانراون تاکوو خۆیان بە قوربانی نیشتمان کەن، نەک نیشتمان بە قوربانی خۆ کەن.

 

*ئەو شتەی کە دەبێتە لەمپەر لە بەرانبەر ئاڵوگۆڕی دێمۆکراتیکدا، کەلێن و چەن لایەنبوونی ناو کۆمەڵگایە، بە تایبەت کاتێ کە ئەم کەلێنە تایبەتمەندی «ئایدیولۆژی ئیسلامیی ـ سکیۆلار»، «یارانی شۆڕش ـ نەیارانی شۆڕش»یی لەگەڵ بێت.

 

*قۆناخی تێپەڕبوون بەرەو دێمۆکراسی بێ‌بنەمایە و پێویستی بە دابەشکردن نییە، چونکه‌ ڕووخانی مۆدێلی لێ دەکەوێتەوە.

 

*لەو وڵاتانەی کە دێمۆکراسی سەقامگیر نەبووە، ته‌نیا51% دەنگەکان بۆ ده‌سەڵاتداریی تەواو نییە.

 

*کاتێ کە بەشێکی زۆر لە ھێزمان بەدست ھێناو پێمان وابوو کە زۆرینەمان بە دەس ھێناوە، خوێندنەوەمان لە ھێز و دەسەڵات ھەڵەیە، چونکو لە دەسەڵاتی ئەو نوخبانەی کە ئێمەیان بە لاواز دەزانی بێ‌ئاگا بووین.

 

*ئەو کەسانەی کە «محەمەد مورسی»یان بە 51%ی دەنگەکانەوە ھەڵبژارد، لە باڵانسی ھێز بێ‌ئاگا بوون، چونکو 49% خەڵکی وەک نەیاری ئەو پارە، میدیا، دادوەریی، پۆلیس، سپا، ئابووری و ھونەریان بە دەست بوو.

 

*بزاڤی ڕزگاری لە ئەلجەزایر ساڵی 1991ی زایینی 80 لە 100ی دەنگە ھەستییەکانی خەڵکی بە دەس ھێنا، بەڵام نوخبەکان 20 لە 100ی دەسەڵاتیان بەدەس بوو، ئاکامەکەی بوو بەوەی کە 250ھەزار کوژراو و دەیان ساڵ دواکەوتنی لێ کەوتەوە.

 

*لەگەڵ نوخبەکان ئەو کات دەتوانین بەسەر کۆمەڵگادا حکومەت بکەین کە تا ئاستێکی زۆر دەست بدەینە توندوتیژی و بەرھەمی ئەمەش کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

 

*ئێمەی ئیسلامخواز لە ڕوانگەی «ھێز»ەوە زۆر لاوازین، لە ڕوانگەی نوخبەکانەوە «فەقیر»ین، چونکو دەرفەتی پێویستمان بۆ ئه‌م ئیشە قەت نەبووە، ھەر لەگەڵ ئەوەی لە بەندیخانە ڕزگار بووین یا لە تاراوگەکان گەڕاوینەتەوە، لەسەر ھزری خەڵکی کاریگەریمان بووە، و خەڵکیش بە پێی ئەو ھەستە ئێمەیان ھەڵبژاردووە، ئێستا چون دەتوانین ئەم بارە ھەستەوە، بەسەر نوخبەگەلێکدا حکومەت کەین کە ھەموو شتێکیان بە دەستە؟

 

*بەشێکی زۆر لە مشتومڕی ئێمە لەبەر پاراستنی بوونی خۆمان بووە نەک بۆ پێشکەوتن و ئاڵوگۆڕ و بەدیھێنان.

 

*كاتێ لە وڵاتی تونێس ھەستمان بەوە کرد کە خەریکین نوقم دەبین، بە ئەسپایی لە پاپۆڕی دەسەڵات دابەزین، پاشان ھەمووان دابەزین بۆ ئەوەی بە ڕەوتی خۆیدا تێپەڕ بێت. وتمان: یەکەم «تونێس» پاشان حیزبی «النهضة».

 

 

*ئێمەی ئیسلامخواز لە بەڕێوبەرایەتیی یەککەوتن، یەکگرتن و پێوەندییدا زۆر لاوازین، تەنانەت لەگەڵ ئەو حیزبانەی کە نزیک بە خۆمانن، ئەمەش ئەو خاڵە داوا دەکات کە ڕێککەوتن لەگەڵ خۆمان مومارسە بکەین، چونکوو ئێستاکە کۆمەڵگا ئامادەی [وەرگرتنی] دێمۆکراسی نییە.