ژنه‌ سینه‌ماكاری كورد فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد، دوو خه‌ڵاتی له‌ فێستیڤاڵه‌كانی ناوخۆی ئێران به‌ده‌ستهێنا. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی

په‌یامنێر، كورته‌ فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان"، دووه‌مین به‌رهه‌می خانمه‌ سینه‌ماكاری كورد"فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری كورد مه‌نسوور چه‌مه‌نی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی داوه‌ریی٤٨ـه‌می ن خولی فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ناوچه‌یی"دێنا" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌زموونی، دیپڵۆمی شانازی به‌ده‌ستهێنا. كورته‌ فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌زموونیی ئه‌و فێستێڤاڵه‌ وهه‌روه‌ها دیپڵۆمی شانازی به‌ده‌ستهێنا و چووه‌ قۆناغی كۆتایی و به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی ٢٩ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی تارانه‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌ دوو مانگی داهاتوو به‌ به‌شداریی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌ "سینه‌ما فه‌لستین"ی شاری تاران به‌ڕێوه‌ بچێت.

هه‌روه‌ها كورته‌ فیلمی ئه‌زموونی "بێده‌نگیی تاڵاوه‌كان" له‌ ده‌رهێنانی خانمه‌ سینه‌ماكاری مه‌ریوانی فاتمه‌ ده‌ستمه‌رد، له‌ به‌شی "فیلمی

لاوان"دا له‌ یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌كبه‌ر، له‌ شاری تاران به‌شداری كرد و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی

دادوه‌ری ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌وه‌، وه‌كوو لاوی سه‌ركه‌وتوو ونموونه‌ی ئێران له‌ به‌شی فیلمدا ده‌ست نیشان كرا.

كورته‌ فیلمی "شوێن پێی ژیان" به‌ شێوه‌ی پلان سێكانس پاییزی ساڵی پار له‌ لایه‌ن وێنه‌گری مه‌ریوانی سه‌ركێو مسگه‌ری، به‌ ماوه‌ی رۆژێك له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری تاران وێنه‌گیراوه‌ و چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ وێنه‌یه‌كه‌ له‌ ژیان له‌ په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كاندا و ...

ستافی ئاماده‌كردنی كورته‌ فیلمی ئه‌زموونی "شوێن پێی ژیان" بریتین له‌: نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: فاتیمه‌ ده‌ستمه‌رد، به‌رهه‌مهێنه‌ر: مه‌نسوور چه‌مه‌نی، وێنه‌گر: سه‌ركێو مسگه‌ری، ده‌نگهه‌ڵر: نادر تاج ئابادی، ده‌نگدانه‌ر: ئاڕش ره‌سافی، ئه‌كته‌ره‌كان: په‌ره‌ستوو ره‌حمه‌تی نیا، پێدرام ره‌حمه‌تی نیا و چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه‌.