له ڕێوڕه‌سمێكدا به به‌شداریی هۆزانڤانان، شاعیران، خه‌ڵك و به‌رپرسان له مزگه‌وتی جامیعه‌ی قهڕووچای دێهگوڵان، په‌رده له‌سه‌ر دیوانی شێعری «عارف حوسه‌ینپه‌ناهی» شاعیر، وێژه‌ر و عارفی نوێدێر به «هیوا» لادرا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه (١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠) به‌ڕێوه چوو، ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه كرا و ڕێز له خزمه‌ته‌كانی ئه‌و له بواری ئایینی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌وه گیرا. ناوه‌ڕۆكی دیوانی شێعری نێوبراو بواری جۆراوجۆری سه‌باره‌ت به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانی خۆشه‌ویست و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی كوردی و ئادابه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆی ده‌گرێ.
ئه‌و له به‌هاری ١٣٥٣ چاوی به دونیا هه‌ڵێنا و دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغی سه‌ره‌تایی و له سه‌رده‌می مێرمناڵیدا به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی ڕۆماتیسم خانه‌نشین ده‌بێ و له نیعمه‌تی ده‌ست و لاق بێبه‌ش ده‌بێ، به‌ڵام هه‌ست و ڕوحی وزه‌به‌خش و پته‌وی، ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر ئه‌و ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان و چالاكیی ئایینی و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی، تا ڕاده‌یه‌ك كه ماڵه‌كه‌ی ده‌بێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ سوكنایی و هه‌داریی دڵی ده‌رده‌داران.
تائه‌وه‌یكه دوای چه‌ندین ساڵ هه‌وڵ و تێكۆشان و زه‌جر و ئازار له جۆزه‌ردانی ١٣٩٣ كۆچی دوایی ده‌كات.
بۆچوونه‌کان