به‌رپرسانی جه‌ماعه‌تی لقی سیلوانا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌ددین موڕادپوور قاره‌مانی كێش هه‌ڵگریی وڵات كرد و به‌بۆنه‌ی شانازی‌هێنانی ئه‌و كه‌م‌ئه‌ندامه ڕێزیان لێ گرت.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه ڕۆژی شه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو، موحه‌ممه‌د ئیرانخاهـ، به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیلوانا له وتارێكدا، وێڕای ڕێزگرتن له قاره‌مانه‌تیی سه‌لاحه‌ددین موڕادپوور له حه‌وته‌مین خولی كێبڕكێی كێش‌هه‌ڵگری كه‌م‌ئه‌ندامانی وڵات، باسی له پێگه‌ی ئه‌خلاق له وه‌رزشدا كرد.
ئه‌و ئه‌خلاقی له گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رزش زانی. ئه‌و له‌گه‌ڵ ناساندنی په‌یام و ئامانجی جه‌ماعه‌ت، ڕوانگه و چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌ی له بواری وه‌رزش و گرینگییدانی جه‌ماعه‌ت به وه‌رزش خسته ڕوو.
ئیرانخواهـ له به‌شێك له وته‌كانیدا باسی له گرفته‌كانی وه‌رزش كرد و خۆبه‌زلزانی وه‌ك په‌تایه‌كی ئه‌خلاقیی و وه‌رزشی له هێندێ له وه‌رزشوانان نێو برد. ئه‌و سه‌لاحه‌ددین موڕادپووری وه‌ك نموونه‌یه‌كی باش له گه‌نجانی ناوچه نێو برد و داوای لێ كرد كه به‌پێی توانای یاریگایه‌ك وه‌ڕێ بخات تاكوو گه‌نجانی ئه‌و ناوچه‌یه له ئه‌خلاق و ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و به‌هره‌مه‌ند بن.
له كۆتایی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ هه‌موو وه‌رزشوانانی وڵات و به‌تایبه‌ت سه‌لاحه‌ددینی موڕادپوور له ئاستی به‌رزتر خواست.
شاری سیلوانا له باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا و له ٣٠ كیلۆمه‌تری ڕۆژاوای شاری ورمێ و له داوێنی به‌رزاییه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر سنووری ئێران و توركیا و له به‌شی ناوه‌ندی ئه‌ودا هه‌ڵكه‌وتووه. سیلوانا له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گاته شاری ورمێ و له‌گه‌ڵ میره‌دێی باراندووز له ڕه‌وزه‌چای سه‌ربه به‌شی ناوه‌ندی ورمێ جیرانه و له ڕۆژاواوه ده‌گاته شاری شه‌مزینانی توركیا و له باكووره‌وه له‌گه‌ڵ شاری سه‌روو و میره‌دێی برادۆست له به‌شی سومای برادۆست و له باشووره‌وه له ناوخۆی وڵات له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ده‌شته‌بیلی شاری شنۆیه و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی خاكوركی كوردستانی عه‌ڕاق جیرانه.
بۆچوونه‌کان