به‌شی قوتابیانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان، شه‌وی دووشه‌مه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ ڕێزی له قوتابیانی نموونه‌ی زانكۆی شاری كرماشان گرت.
به‌پێی ڕاپوڕتی ئیسلاح‌وێب، له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا جه‌لیل بههرامینیا ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح سه‌باره‌ت به پێگه‌ی زانست و خوازیارانی زانست وتارێكی پێشكه‌ش كرد. ئه‌و وێڕای بایه‌خدان به پله‌ی به‌رزی قوتابی، به قوتابیانی وت: به‌هره‌مه‌ندبوون له ئیمان و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ دین و ده‌عوه‌ت له قۆناغی قوتابیبوونی زانكۆییدا نیعمه‌تێكی خواییه.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه كه له لایه‌ن به‌شی قوتابیی جێگریی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی لقی كرماشان به‌ڕێوه چوو، دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، دكتۆر جه‌وانمیر موحه‌ممه‌دی به‌رپرسی لقی كرماشان، له وتارێكی كورتدا به‌خێرهاتنی میوانانی كرد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، له قوتابیانی نموونه‌ی كه له شاری كرماشان خوێندوویانه، ڕێزیان لێ گیرا و خه‌ڵاتێكیان وه‌ك بیره‌وه‌ری له لایه‌ن به‌شی قوتابیان پێشكه‌ش كرا.
جێی ئاماژه‌یه كه له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا له مامۆستایانی به‌شی زانكۆیی، دكتۆر سه‌تتار ئایینه‌پوور، پڕۆفیسۆر مێقداد پیر ساحێب و مامۆستا سددیق یووسفی به پێشكه‌شكردنی له‌وحی ڕێزنان، ڕێزیان لێ گیرا.
بۆچوونه‌کان