بە ناوی خوای بەخشەندە و میهرەبان

بێگومان لاوان لەهەموو سات و شوێنێکدا -بگرە لە تەواو مێژوودا تا بگاتە ئەمڕۆ- کۆڵەکەی نەتەوەی ئیسلام و ڕازی ڕاپەڕینی و زیندو کەرەوەی شارستانیەتی و هەڵگری بەیداخی و فەرماندەی بزووتنەوەی بووە ڕوو بە نەمری و پیرۆزی. بەڕاستی ئیسلام لە سەردەستی ئەم گرووپە بڕوادارە بەیداخ و دەسەڵات و بانگەوازی لە جیهاندا بڵاو بووتەوە ئەم گرووپەی کە لە قوتابخاکە گشتی‌یەکەی پێغەمبەری خوا (د-خ) پەروەردە بوون.

ئەو گەنجانە لە گرۆی پێشین، ئەو کەسانە بوون کە ئاڵای بانگەواز بۆ لای خوایان هەڵگرت و بەیداخی تێکۆشانی پیرۆزیان بەرز کردەوە تا ئینکە خوای گەورە لە سەر دەستیان پیرۆزی گەورەو دامەزراندنی دەوڵەتی ساوای ئیسلامی تۆمارکرد، ووتنی (اللە اکبر) دروشمیان بوو، تێکۆشان ڕێگایان و مردنیش لە ڕێگەی خوادا گەورەترین ئارەزوویان بوو، وە گەنجانی ئەمرۆ ناتوانن رۆڵی ئەوان ببینن و بەرپرسیاری‌یەتی و پەیامی ئەوان بە جێ بێنن تا ئەو کاتەی کە (گەنجانی ئەمڕۆ) خۆیان لە بواری زانستی و بانگەوازو کۆمەڵایەتی‌یەوە نەسازن.

ئەو هۆکارانەی کە ئەتوانن لە دروست کردنی لاوانی موسڵماندا ڕۆڵ ببینن:

١-ئەمەیە کە لاوان بزانن خوای گەورە لەبەرچی مرۆڤی دروست کردووە و ئەویش بریتی‌یە لە بەندایەتی کردن بۆ خوا کە یەکێ لە ماناکانی بەندایەتی پاک کردنەوەی نیەتە بۆ خوا لە گوفتار و کرداردا و هەروەها فەرمان دانە بە چاکە و بەرگری کردنە لە خراپە و دۆستایەید و ڕق لێ هاتن لە بەر خوا و پێغەمبەری (د.خ) و بە شوێن بە پێغەمبەری خوادا چوون لە گوفتار و کردار چ بە ئاشکرا و چ بە نهان و هەروەها دەرهێنانی مەردووم لە بەندایەتی کردن بۆ مەردوم بەرەو بەندایەتی کردن بۆ خاوەنی بەندەکان.

٢- ئەمەیە کە لاوەکان هۆشیاری ئەوشتە ترسناکانە بن کە هەڕەشە لە و‌ڵاتیانی دەکات، بەجۆرێک هیچ کاتێ فەرامۆش نەکەن کە گەورەترین پیلانی یەهودی ئەمەیە کە دەوڵەتێکی یەهودی لە ناو و‌ڵاتانی ئیسلامیدا  دابمەزرێنن. بێگومان پیلان و ئارەزوی یەهودی‌یەکان بە دامەزراندنی دەوڵەتە خەیاڵی یەکەیان کۆتایی پێ نایەت، بەڵکوو پیلانە ترسناکەکەیان ئەمەیەکە (وڵاتێ دابمەزرێنن لە دەریای نیلەوە تا بگاتە فورات) هەروەها لە پیلانە قیناوی‌یەکانیانە؛ دەست گرتن بەسەر مزگەوتی (حرام) و مزگەوتی مەدینەدا هەر چۆن کە دەستیان بەسەر مزگەوتی (أقصی) گرتووە، چونکە باوڕیان وایە کە ئەم شارانە هی باوو باپیریانە لەزەمانی حەزرەتی ئیبراهیمەوە تا ئەمڕۆ و تا ڕۆژی دوایی.

ئاسایش لە وڵاتانی ئیسلامیدا بەدی ناکرێت لە کاتێک‌دا کە دەوڵەتی یەهودی هەیە، و هەروەها ئاسایش لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی‌دا بەدی ناکرێت. لە کاتێک‌دا کە دەوڵەتی زایونیزم بوونی خۆی لە ناوچەکە دا بە هێز ئەکا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پیلانەکانی جێ بە جێ ئەکات. بێگومان قەوارەی زایۆنیزمی ئەو شێرپەنجە "سرطان"ـەیە کە لە جەستەی ئوممەتی ئیسلامی‌دا وردە وردە گەشە ئەکات، بێگومان ئەو مارە ژاردارەیە کە ژاری خۆی لە کەش و هەوای ئیسلامدا بڵاو ئەکاتەوە. وە دیاریشە کە نەخۆشی شێرپەنجە خۆی چاک نابێتەوە مەگەر ئینکە لە ڕیشە هەڵیکێشی، وە ناتوانی لە ئێش و ئازاری مار بە دوور بیت مەگەر ئینکە ئەو دڕکە ژاردارە لە ڕیشە هەڵکێشی.

٣- ئەمەیە کە گەنجەکان ئومێدەوار بن بە سەرکەوتن و نا ئومێدی لە سەر خۆیان دوور خەنەوە ڕاستە کە پیلانەکان لە دژی ئیسلام و موسڵمانەکان گەیشتۆتە ڕادەیەکی گەورەو بەربڵاو. لەگەڵ ئەمەیشدا پێویستە لە سەر موسڵمانان بە گشتی و گەنجەکان بە تایبەت کە نائومێدی زاڵ نەبێ بەسەریانا ە تێ بکۆشن بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزی و پیرۆزی لەبەر دوو هۆ:

یەکەم: چونکە قورئان نائومێدی قەدەغە کردووە و هەڕەشەد لە نائومێدان کردووە، ئایەتەکان لەم بارەوە ڕاشکاوانە و بەڕۆشنی ئاماژە "اشارە" بەمە ئەکەن کە نائومێدی و بێ باوەڕی پێکەوەن، خوای گەورە: (یا بنی اذهبوا فتحسسوا من یوسف و اخیە و لا تیأسوا من روح اللە انە لا ییأس من روح اللە الا القوم الکافرون) سورەی یوسف ٨٧- یەعقوب: وتی: کوڕەکانل بچنەوە و بگەڕێن بە شوێن یوسف و براکەی، لە سۆز و میهرەبانی خوا نائومێد مەبن، چونکە بەڕاستی کەس لە سۆز و میهرەبانی خوا نائومێد نابێت جگە لە کەسانی خوا نەناس و بێ باوەڕ.

وە هەروەها هەندێ لە ئایەکان نائومێدی و گومڕایی پێکەوە ناوئەبەن کە ئەفەرموێ: (و من یقنط من رحمتە الاالضالون) الحجر ٥٦- واتە: چ کەسێ لە بەزەیی خوا نائومێد ئەبێت مەگەر گومڕایان. وە هەروەها ئایەتی وا هەیە کە هەڕەشە لە مرۆڤی نائومێد ئەکات و دڵە سەرگەردانەکەی ئەخڕۆشێنێ و ئەفەرموێ (و اذا أذقنا الناس رحمة فرحوا بها و ان تصبهم سیئة بما قدمت أیدیهم اذا هم یقنطون) کاتێک ڕەحمەتێک بە خەڵک بچێژین ئەوا لەخۆیان بایی دەبن، و ئەگەر بەڵایەکیان تووش بێت لە سەر ئەنجامی کار و کردەوەی دەست پێشخەری خۆیان، دەست بەجێ نائومێد دەبن لە ڕەحمەتی خوا. سورەی ڕووم ئایەی ٣٦.

لەم ئایە قورئانی‌یانەوە ڕوون ئەبێتەوە کە نائومێدی لە ئایینی خوادا نییە. چونکە نائومێدی پیاوان لە ناو ئەبات و پاڵەوانان ئەبەزێنێ و گەلەکان ئەڕووخێنێ، کەواتە پێویستە لەسەر بڕوادار کە خۆی بپارێزێ لەو بۆچوونە نائومێدکەرانەی کە دەڵێت: هەمووشتێ کۆتایی هاتووە، لە ماڵی خۆتا دانێشە و تێکۆشان سودێکی نیە و یا ئینکە واین لە ئاخر زەماندا...

لە بەر ئەمانە پێویستە لە سەر موسڵمانان کە یاسا و ئایینی خوا لە دڵی وڵاتانی ئیسلامیدا دابمەزرێنن و زەویەپاکەکە لە گەندەڵی یەهود رزگار بکەن و تێکۆشن بۆ پێک هێنانی یەکبوونی گەورە لە نێوان خۆیان وەگەرنا بێگومان بەرپرسیان لە بەرامبەر خوا و مێژوو نەوەکاندا.

دووەم: چونکە مێژوو بەڵگەی لەسەر ڕاپەڕیینی گەلە ستەم لێکراوەکان لە ڕووی دووژمنانیاندا هێناوەتەوە بەم ڕووداوانەی خوارەوە:

چ کەسێ گومانی ئەبرد ئەو کاتەی کە (سەلیبی‌یەکان) زۆربەی وڵاتە ئیسلامی‌یەکانیان داگیر کردبو بۆ نزیکەی سەد ساڵ، هەتا زۆربەی مەردوم نائومێدبوون لەمەی کە موسڵمانەکان سەرکەون بەسەر (سەلیبی‌یەکان)دا و ئومێد بە گەڕانەوەی سەر زەوی فەلەستین و مزگەوتی (أقصی) بۆ باوەشی موسڵمانان نەما و چ کەسێ گومانی نەبرد کە ئەم ووڵاتانە ڕۆژێ لە ڕۆژان ئازاد نەکرێن لە سەر پاڵەوانی لێهاتو (سەلاحەددینی ئەییوبی) لە جەنگی (حەتین)ی یەکلاکەرەوە داو موسڵمانان ببن بە خاوەنی قەوارە و گەورەیی و سەربەرزی کەمێژوو شانازی پێوەبکات بە ڕاستی ئومێدوار بوون بە پیرۆزی یەکە نرخ و ڕێز بە موسڵمانان ئەدات و هێزی مەعنەوی‌یە لە ئۆممەتدا کە گەنجەکان پاڵ پێوە ئەنات بۆ ئەمەی کە پیرۆزی یەکلاکەرەوە لە هەمووسات و شوێنێکدا بەدەست بێنن، هۆ گەنجەکان پێویستە لەسەرتان کە نائومێدی لە خۆتان دوورخەنەوە ە ڕووبکەنە جیهاد و تێکۆشان بە ڕۆحێکی ئومێدوارانەوە، سا بەڵکو خوای گەورە لە سەردەستی ئێوە پیرۆزی گەورە بۆ ئیسلام تۆمار بکات و ئەمەیش بۆ خوا کارێکی ئاسانە.

٤- ئەمەیە کە لاوان ئەوانەی کە لە مێژوودا پێشەوابوون بۆخۆیان بکەنە ڕابەرو لە سەر ئەم پێشەوایانەوە پێغەمبەری خوا حەزراتی محەممەد (د.خ) کە لە هەموو مرۆڤە ناودارەکان لە پێشەوەتر بووە لە زەمانی حەزرەتی ئادەمەوە تا ڕۆژی دوایی. لە پاشان هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەری خوا (خوایان لێ ڕازی بێت) کە بە هاوڕێیی کردنی پێغەمبەری خوا ڕێزو گەورەیی‌یان بۆ خۆیان بەدەست هێناو لە قوتابخانە ئیمانی و پەروەردەیی و تێکۆشانەکەیدا پەروەردە بوون کە لەم قوتابخانەدا باشترین ‌ڕەوشت و ئەخلاق فێربوون.

لە پاشان پێشینە چاکەکان "السلف الصالح" ئەوانەی کە ڕێگای پێغەمبەرو یارە گەورەکانی فێربوون و گەورەترین و بەرزترین وانەشیان بە نەوە داهاتووەکان ووتەوە، ئەوانە کەسانێک بوون کە خوای گەورە ڕانمایی‌یانە کرد، کەواتە موسڵمان ئەوان ئەکاتە پێشەوای خۆی و لاوەکان پەیڕەوی‌یان لێ دەکات. گەنجە موسڵمانەکان فەرموون ئێوە و چەند نموونەیەکد لەیاد نەچوو لە مێژوودا تا بۆتان دەرکەوێ کە ئەمانە لە ڕێی بانگەوازکردن بۆ لای خوادا چەندە ئازار و ئەشکەنجەیان چەشتووە و چەنێ چەوسێنراونەتەوە و لەگەڵ ئەمەیشدا هیچ کاتێ سستی و لاوازی ڕووی تێ نەئەکردن و بەڵکو لەسەر تێکۆشان بەردەوام بوون تا ئەوکاتەی کە خوای گەورە لەسەر دەستیان پیرۆزی چاوەڕوان کراوی تۆمار کرد.

ئا ئەوە پێغەمبەری خوایە (د-خ) کە نموونەی بەرزی بەخشیوە لە قوربانی‌دان و خۆڕاگری و دامەزراویدا. بت پەرستەکانی مەککە هەموو جۆرە ئازارو چەوسانەوەیەکیان لە دژی پێغەمبەری خوا بەکارهێنا، بەڵام پێغەمبەری خوا هیچ کاتێ سستی و لاوازی ڕووی تێنەکرد و بەردەوام لە ڕێی خوادا تێکۆشا بۆ بەرز کردنەوەی ووشەی یەکتا پەرستی، وە لەبەرامبەر ئازار و پیلانەکانیان‌دا خۆی ڕاگرت تا ئەوکاتەی یارمەتی خوا و پیرۆزی هاتە دی و دەوڵەتی ئیسلامی دامەزرا.

یارانی پێغەمبەری خواش (خوایان لێ ڕازی بێت) خۆیانیان بۆ خۆڕاگری و تاقی بوونەوە ئامادە کربوو و دڵەکانیشیان بە زیکرو یادی خوا ئارام کردبووەوە. ئا ئەوە (بیلالی کوڕی ریباح)ـە خوای لێ ڕازی بێت. ئەو بڕوادارە خۆڕاگرە کە جۆرەها ئەزیەت و ئازاری چەشت و هەرچی زیاتر ئێشی پێ ئەگەیشت و بەردی قورسیان ئەخستە سەرسکی لە نیوە ڕۆی گەرمدا بڕوای زیاتری ئەکرد و ئەم دروشمەی دووپات ئەکردەوە (أحد ‌أحد، فرد صمد) هەروەها (موسعەبی کوڕی عومەیر) خوای لێڕازی بێت لەگەڵ موسڵمانە پێشینە‌کاندا و لە ماڵی (ئەرقەمی کوڕی ئەبی ئەرقەم)دا موسڵمان بوو، ماوەیەک لە ترسی دایک و خزمەکانی موسڵمان بوونی خۆی شاردەوە، کاتێ پێ‌یان زانی بەستیانەوە و ئەشکەنجەیان‌دا. تا ئەوکاتەی کە لە کۆچ کردنی یەکەمدا کۆچی کرن بۆ حەبەشە کە پاشان لەگەڵ موسڵمانان‌دا گەڕایەوە. (هەر چەند موسعەب بەرلە موسڵمان بووند لە خانەوادەیەکی دەوڵەمەند بوو) بەڵام کاتێ لە جەنگی (ئوحود)دا شەهید بوو هیچیان بۆ نەبوو کە تیایدا کفنی بکەن کراسێک نەبێت کە ئەگەر سەریان پێی ئەپۆشی قاچی ئەکەوتە دەر و ئەگەر قاچیان ئەپۆشی سەری ئەکەوتە دەر تا ئینکە پێغەمبەرد خوا (درود و سڵاوی خوای لەسەر بێت) پێ‌یانی فەرموو (اجعلوها علی ما یلی رأسە و اجعلوا علی رجلیه الاذخر) رواه البخاری واتە بەشی لای سەری بپۆشن و بەشی قاچی بە ئیزخەر داپۆشن. پێغەمبەری خوا (د-خ) لەسەر ئەم لاوە ڕاوەستا لە کاتێکدا کە فرمێسک بە چاوەکانیدا ئەهاتە خوارەو ئەم ئایەتەی خوێندەوە (من المٶمنین رجال صدقوا ما عاهدوا اللە علیه فمنهم من قضی نحبە و منهم من ینتظر و ما بدلوا تبدیلا) أحزاب ٢٣

پیاوانێکی زۆر هەن لە ئیمانداران ئوە پەیمانەی داویانە بە خوا، راستیان کرد لە سەری ژیان و پایبەند بوون پێوەی و لایان نەدا لێی جا هەیانە پەیمانەکەی جێ‌بەجێ کرد و مرد لە سەری، هەشیانە چاوەڕوانە، بە هیچ شێوەیەک گۆڕان ڕووی تێ نەکردوون.

یاری بەڕێزی پێغەمبەری خوا، "عەبدووڵڵای کوڕی مەسعوود" خوای لێ ڕازی بێت، لە بارەی گەورەیی یارانی پێغەمبەری خوا بکاتە پێشەوای خۆی، چونکەئەوان دڵیان لە دڵی تەواو ئوممەت چاکتر بووە و زانیاری‌یان زیاتر بووە و ڕێگایان دروست تر بووە، خوای گەورە بۆ هاوڕێی کردنی پێغەمبەر و دامەزراندنی ئایین هەڵیانی‌بژارد، کە واتە ئێوەیش ڕێزیان لێ بگرن و پەیڕەوی‌یان بکەن چونکە ئەوان لەسەر ڕێی ڕاست بوون.

هەروەها پێشینە چاکەکانمان (سلفنا الصالح)یش ژیانیان پڕ لە سەربەرزی و قوربانی‌دان لە پێناو ڕاستی و بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسلام، ئا ئەوە مامۆستای تێکۆشەرە (العز بن عبدالسلام) کە لە شاری (دمشق)دا فەتوا ئەدات کە: فرۆشتنی چەکەمەنی بە سەلیبی‌یەکان حەڕامە و لە پێناو ئەم فەتوایە‌دا لەسەر دەستی دەسەڵاتداری دیمەشق (ئیسماعیل ساڵح) تووشی ئەزیەت و ئازارێکی زۆر ئەبێت.

گەنجە موسڵمانەکان: کاتێ ئەوانەی کە شایستەی پێشەوابوونن لە مێژوودا ئەکەنە پێشەوا لە دامەزراوی و وتنی ووشەی ڕاستی و بەرچاوی نمونەی بەرزەوە بۆیان ئەڕوانن، ئەوکاتەیە کە ئێوەش لە بڕینی ڕێگا بەردەوام ئەبن تا ئەوکاتەی کە خوای گەورە لە سەردەستی ئێوە دەوڵەتی ئیسلامە چاوەڕوان کراو دائەمەزرێنێ و ئەمەیش بۆ خوا کارێکی ئاسانە.

مێژوو 26/10/91 کۆچی هەتاوی

سەرچاوەکان:

١- الصلابی: السیرةالنبویة ل. 200-204

٢- الشیخ محمود المصری: أصحاب الرسول ل.466-467