له كاتێكدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی سێزده‌هه‌م، ڕۆژانی كۆتایی حه‌وته‌ی ڕابردوو له سێزده‌هه‌مین سه‌فه‌ری پارێزگایی خۆی له شاری قۆم به‌سه‌ر برد، به‌هۆی فره‌یی چاوپێكه‌وتن و دانیشتنه‌كان له‌و سه‌فه‌ره دوو ڕۆژه‌دا، بڵاوكردنه‌وه و ڕاپۆڕتی ئه‌و دانیشتن و چاوپێكه‌وتنانه تا به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو درێژه‌ی هه‌بوو.
. به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیعتیماد زۆرێك له میدیاكان ئه‌وه‌یكه ڕه‌ییسی له چاوپێكه‌وتنی شوڕای باڵای كۆمه‌ڵی مامۆستایانی فێرگه‌ی ئایینیی قۆم و كاردانه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێی ئه‌و تاقمه له مامۆستایانی پایه‌به‌رزی ناوزه‌دكراو به لایه‌نی ڕاست سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی بێنزین وتبووی، له ساته‌كانی سه‌ره‌تای ڕۆژی ڕابردوو بڵاویان كرده‌وه. جێگری ئابووری سه‌رۆك‌كۆماریش له‌و ماوه‌یه‌دا بیر و ڕای خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووری وڵات ده‌ربڕی و باسی له داڕشتنی پلانێكی یه‌كپارچه بۆ ئابووری وڵات كرد. ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه ئبڕاهیم ڕه‌ییسی له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تاقمێك له ئه‌ندامانی باڵای مامۆستایانی فێرگه‌ی ئایینیی قۆم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی بۆ به‌رزكردنه‌وه نرخی بێنزین نییه و وتی: «خه‌ریكی تاوتوێی هێندێ گه‌ڵاڵه‌ین كه شێوه‌ی دابه‌شكردنی بێنزین دادپه‌روه‌رانه بكات كه ئه‌ویش جارێ به‌شێوه‌ی تاقیكاریی و سنووردار به‌ڕێوه ده‌چێت. ڕه‌ییسی كه باسی له دۆخی تایبه‌تیی كاتی هاتنه‌سه‌ركاری كرد، هه‌روه‌ها وتی: «ته‌نانه‌ت بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی گه‌لاوێژی كارگێڕانی حكوومه‌تیش گرفتمان هه‌بوو، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه به‌بێ قه‌رزوه‌رگرتن له بانكی ناوه‌ندی، مووچه‌كانمان دابه‌ش كردووه.» ئه‌و دوای شیكاریی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی سێزده‌هه‌م له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری و هه‌وڵه‌كانی بۆ كوتانی واكسێنی كۆڕۆنا، ئاماژه‌ی به ده‌نگۆیه‌ك كرد كه سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بنزین بڵاو ببۆوه و وتی: «ئێمه به‌هێچ شێوه‌یه‌ك نامانهه‌وێ نرخی بێنزین به‌رز كه‌ینه‌وه، به‌ڵكوو خه‌ریكی هێندێ پلان و گه‌ڵاڵه‌ین كه سامیه‌ی بێنزێن به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێ كه ئه‌ویش جارێ وه‌ك تاقیكاریی و سنووردار جێبه‌جێ ده‌كرێ تاكوو ئاسه‌وار ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی به‌وردی به‌راورد بكه‌ین.»
بۆچوونه‌کان