خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (شَهْرُ رَمَچَانَ اڵژِێ ڕُنزِڵ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَاسِ ۆبَیِنَاتٍ مِنَ الْهُدَى ۆالْفُرْقَانِ) (البقره: ۱۸۴).. واته: مانگی ڕه‌مه‌زان که قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه که ڕێنمویی و ڕێگا ڕۆشنی’یه بۆ خه‌ڵکی و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه بۆ ڕێنمویی و جیاکردنه‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق. برای به‌ڕێزمان.. خوشکی به‌ڕێزمان: خوای گه‌وره مانگی ڕه‌مه‌زانی تایبه‌ت کردۆته‌وه له مانگه‌کانی تر به‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی و گه‌وره‌ییه‌ک، له‌وانه: – بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان خۆشتره له‌لای خوای گه‌وره له بۆنی میسک. – مه‌لائیکه‌ته‌کان داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ڕۆژووهوانهکان ده‌که‌ن له‌کاتی ڕۆژوشکاندنیادا. – هه‌موو ڕۆژێک خوای گه‌وره به‌هه‌شته‌که‌ی ڕه‌نگین و ڕازاوه ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: گومان ده‌برێ که به‌نده چاکه‌کان توشی ناڕه‌حه‌تی و برسێتی ببن و ئینجا بۆلای تۆ بکه‌ونه ڕێ. – شه‌یتانه‌کان کۆت و زنجیر ده‌کرێن و ده‌به‌سترێنه‌وه. – ده‌رگاکانی به‌هه‌شت ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌رگاکانی دۆزه‌خ داده‌خرێن. – (لیله القدر)ی تێدایه که له‌هه‌زار مانگ چاکتره، هه‌رکه‌سێک قه‌ده‌غه‌ی بکات ئه‌وا گشت چاکه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌کردووه. – خوای گه‌وره له‌کۆتا شه‌وی ڕه‌مه‌زاندا له ڕۆژووهوانهکان خۆش ده‌بێت. – خوای گه‌وره به‌نده‌ی ئازاد کراوی هه‌یه له ئاگر، وه ئه‌مه‌ش له هه‌موو شه‌وێکی ڕه‌مه‌زاندا به‌رده‌وامه. ئینجا برا و خوشکی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم: مانگێک ئا ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی و گه‌وره‌ییه‌که‌ی بێت به‌چی پێشوازی لێ ده‌که‌یت؟ به‌خۆ خه‌ریک کردن به لههو و گاڵته و شه‌ونوخونی یان توڕه‌و دڵگران ده‌بین له کاتی هاتنیدا و قورس ده‌بیت له‌سه‌رمان په‌نا به‌خوای گه‌وره ده‌گرین له‌هه‌موو ئه‌مانه. به‌ڵام به‌نده‌ی چاک به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ڕاست و ته‌وبه‌یه‌کی دڵسۆزانه‌وه پێشوازی لێ ده‌کات، وه سووربوونی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر پاداشته‌که‌ی، وه به‌سه‌ر بردنی کاته زێڕینه‌کانی به‌کرداری چاکه، هه‌موومان داوا له خوا ده‌که‌ین که یارمه‌تیمان بدات له‌سه‌ر جوانترین به‌ندایه‌تی بۆکردنی. ئه‌و کردارانه‌ی که جه‌خت کراوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له ڕه‌مه‌زاندا: – زۆر ووتنی یادی خوا و پاڕانه‌وه‌و داوای لێخۆشبوو‌ن کردن برا و خوشکی به‌ڕێزم: شه‌و و ڕۆژی ڕه‌مه‌زان کاتێکی گه‌وره‌و به‌ڕێزه ئینجا به‌ده‌ستی بهێنه، به‌زۆر کردنی یادی خوا‌و پاڕانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌ی که کاتی گیرابوونی پاڕانه‌وه‌یه وه له‌وانه: – له‌کاتی ڕۆژووشکاندندا که بۆ ڕۆژووه‌وان هه‌یه به‌وه‌ی که پاڕانه‌وه‌که‌ی ڕه‌د ناکرێته‌وه. – سێ یه‌کی کۆتایی شه‌و له‌و کاته‌ی که په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێ: (ئایه پرسیارکه‌رێک هه‌یه که بیده‌مێ؟ ئایه که‌سێک هه‌یه که داوای لێخۆشبوو‌ن بکات لێی خۆش ببم؟) – داوای لێخۆشبوو‌ن کردن له ده‌مه‌و به‌یانیدان وای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ۆبِالْڕَسْحَاڕ هُمْ ێسْتَغْفِرُونَ) (الژاریات/ ۱۸). واته: ئه‌وانه‌ی له به‌یانیاندا داوای لێ خۆش بوون ده‌که‌ن. – ڕۆژوو: پێغه‌مبه‌ری خوا (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (کل عمل بن ا‌دم له، الحسنه بعشر ڕمپالها الى سبعمائه چعف. یقول عزوجل: إلا الێیام فانه لی وانا اجزئ به، ترک شهوته وگعامه وشرابه من اجلی، للێائم فرحتان، فرحته عند فگره، وفرحه عند لقا‌ء ربه، ولخلوف فم الێائم اگیب عند الله من ریح المسک) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه. واته: هه‌موو کردارێکی ئاده‌میزاد بۆ خۆیه‌تی، پاداشته‌که‌ی به‌پاداشت هه‌تا حهودسهد زیاده‌ش، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: مه‌گه‌ر ڕۆژوو نه‌بێت که ڕۆژوو بۆ منه و من پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه له‌سه‌ری، وازی له ئاره‌زوو و خواردن و خواردنه‌وه هێناوه له‌به‌ر من، وه بۆ ڕۆژووه‌وان دوو خۆشی هه‌یه و دوو شت هه‌یه که دڵی خۆش ده‌که‌ن، خۆشیه‌کیان له کاتی ڕۆژوو شکاندنی دایه، وه خۆشییه‌کیان له کاتی گه‌یشتن به په‌روه‌ردگاری، وه بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان خۆشتره له‌لای خوای گه‌وره له بۆنی میسک. گومانی تێدا نیه که ئه‌م پاداشته گه‌وره‌یه ته‌نها به خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکو به‌وه ده‌بێت که وه‌کو چۆن پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (من لم یدع قول الزور والعمل به، فلیس لله حاجه فی ڕن یدع گعامه وشرابه) (بوخاری گێڕاویه‌تێوه)، واته: هه‌رکه‌سێ واز له قسه‌ی درۆ نه‌هێنێت له‌گه‌ڵ کارێپکردنی، ئه‌وا خوای گه‌وره هیچ پێویستی پێی نیه له‌کاتێکدا که‌وازی له‌خواردن و خواردنه‌وه هێناوه. وه ده‌فه‌رموێ: (الێوم جُنه، فإژا کان یوم ێوم احدکم فلا یرفپ و لا یفسق ولا یجهل، فإنْ سابه ڕحد فلیقل انی امرۆ ێائم) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه، واته: ڕۆژوو قه‌ڵغانه، خۆ کاتێک که ڕۆژووی یه‌کێکتان بوو ئه‌وا قسه‌ی پڕوپوچ و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و له سنور ده‌رچون و نه‌زانین واز لێ بێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک جنێوی پێدا با بلًَێت من که‌سێکی ڕۆژووهوانم. خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژووت گرت -ئه‌ی به‌نده‌ی خوا- با گوێ و چاو و زمانت و هه‌موو ئهندامهکانیشت به‌ڕۆژوو بن، وه نابێت ڕۆژێ که به‌ڕۆژوویت وه‌کو ڕۆژێک وابێت که به‌ڕۆژوو نیت. هه‌ستان بۆ شه‌ونوێژ (ێلاه التراویح) پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (من قام رمچان ایمانا و احتساباً، غُفِرَ له ما تقدم من ژنبه) (بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه)، واته: گه‌ر که‌سێک مانگی ڕه‌مه‌زانی زیندوو کرده‌وه به هه‌ستان و هیواخواستنی پاداشتهکهیهوه، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهی له‌وه‌و پێشی خۆش ده‌بێت. و خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ۆعِبَادُ الرَحْمَنِ اڵژِینَ ێمْشُونَ عَڵى الْڕَرْچِ هَوْنًا ۆإِژَا خَاگَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَڵامًا (۶۳) ۆاڵژِینَ ێبِیتُونَ لِرَبِهِمْ سُجَدًا ۆقِێامًا (۶۴)) (سوره الفرقان).. واته: به‌نده‌کانی خوای به‌به‌زه‌یی ئه‌وانه‌ی که به‌نه‌رم و نیانی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن وه له‌کاتێکدا که نه‌زانان قسه‌و گاڵته‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ده‌ڵێن سه‌لامتان لێ بێت. وه ئه‌وانه‌ی که بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوجده بردن و ڕاوه‌ستان شه‌و ده‌که‌نه‌وه‌و شه‌و نوێژ ده‌که‌ن. و به‌ڕاستی هه‌ستانی شه‌و (شه‌و نوێژ) له ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) و هاوه‌ڵانی بووه. عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێ: (لا تدع قیام اللیل، فإن رسول الله (ێلى الله علیه وسلم) کان لا یدعه، وکان اژا مرچ او کسل ێلى قاعداً).. واته: واز له شه‌و نوێژ مه‌هێنه چونکه پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) وازی لێ نه‌ده‌هانی، وه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوایه و نه‌یتوانیایه به‌دانیشتنه‌وه نوێژی ده‌کرد. وه عومه‌ری کوڕی خه‌تان (خوای لێ ڕازی بێت) شه‌ونوێژی ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌ی که خوای گه‌وره له‌سه‌ری نوسیبوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌گه‌یشته نیوه‌ی شه‌و ماڵ و منداڵه‌که‌ی هه‌ڵده‌ستاند بۆ نوێژ ئینجا پێی ده‌ووتن نوێژ نوێژ… وه ئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێند: (ۆڕْمُرْ ڕَهْڵکَ بِالێَڵاهِ ۆاێْگَبِرْ عَڵیْهَا ڵا نَسْڕَلُکَ ڕزْقًا نَحْنُ نَرْزُقُکَ ۆالْعَاقِبَهُ لِلتَقْۆى) (گه: ۱۳۲) واته: فه‌رمان بکه به خاوخێزانت به نوێژ وه ئارام بگره به‌رده‌وام، ئێمه داوای ڕۆزیت لێ ناکه‌ین به‌ڵکو ئێمه ڕۆزی ده‌ده‌ین به تۆ، وه سه‌ره‌نجامی باش و به‌خته‌وه‌رانه بۆ له‌خواترسانه. وه (ابن عمر)یش ئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێنده‌وه: (ڕَمَنْ هُۆ قَانِتٌ آنَاء الڵیْلِ سَاجِدًا ۆقَائِمًا ێحْژَرُ الْآخِرَهَ ۆێرْجُو رَحْمَهَ رَبِهِ) (الزمر: ۹). واته: ئه‌و هاوه‌ڵ په‌یداکه‌ره چاکتره یان ئه‌و که‌سه‌ی شه‌و بهسوجدهبردن و ڕاوه‌ستانه‌وه ده‌باته سه‌ر و له سزای دوایی ده‌ترسێت و هیوای به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاری ده‌خوازێت. ئینجا فه‌رمووی: ئه‌مه عوسمانی کوڕی عه‌ففانه، وه ابن عمر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ی ده‌ووت له‌به‌ر زۆر شه‌ونوێژ کردنی ئه‌میری موسڵمانان عوسمانی کوڕی عه‌ففان و خوێندنه‌وه‌که‌ی که جاری وا هه‌بوو هه‌موو قورئانی ده‌خوێند له یه‌ک ڕکاتدا. وه له عه‌لقه‌مه‌ی کوڕی قه‌یسه‌وه ده‌ڵێت: شه‌وێکیان مامه‌وه له‌گه‌ڵ عبدالله کوڕی مسعود (خوای لێ ڕازی بێت) سه‌ره‌تای شه‌و هه‌ستا ئینجا ده‌ستی ده‌کرد به نوێژ وه وه‌کو خوێندنی پێش نوێژی مزگه‌وتی شوێنه‌که‌ی ده‌یخوێند و درێژی ده‌کرده‌وه، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له تاریکی شه‌و نه‌ده‌ما مه‌گه‌ر به‌قه‌د بانگی مه‌غریب هه‌تا ته‌واوبوون نه‌بێت ئینجا نوێژی ویتری ده‌کرد. وه له فه‌رمووده‌که‌ی سائیبی کوڕی یه‌زیده‌وه که ده‌فه‌رموێ: پێشنوێژ به سه‌دان ئایه‌تی ده‌خوێند هه‌تا ئه‌و کاته‌ی خۆمان ده‌دا به‌سه‌ر گۆچانێکدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆر درێژی ده‌کرده‌وه، ده‌ڵێت: ته‌واو نه‌ده‌بوون له نوێژ مه‌گه‌ر له نزیکی به‌یانیدا نه‌بێت. ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک/ برا و خوشکی موسوڵمان: پێویسته له‌گه‌ڵ پێشنوێژدا نوێژی ته‌راویحه‌که‌ت بکه‌یت هه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا له قه‌ڵه‌م بدرێیت که پێیان ده‌وترێت: (القائمین) ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) دهفهمروێ: (من قام من امامه حتى ینێرف کتب له قیام لیله) (له ئه‌هلی سونه‌ن هاتووه) واته: هه‌رکه‌سێک له‌گه‌ڵ پێشنوێژهکهیدا نوێژ بکات هه‌تا ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی شه‌و نوێژی شه‌وێکی بۆ ده‌نوسرێت. خێرکردن و به‌خشین پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌ست بڵاوترین که‌س بوو بۆ خێر کردن، وه زیاتر ده‌ست بڵاوبوو له ڕه‌مه‌زاندا، ده‌ست بڵاوتر بوو له‌سه‌ر خێرکردن و به‌خشین زیاتر له‌بای ڕه‌وانه‌کراو.. وه ده‌فه‌رموێ: (افچل الێدقه ێدقه فی رمچان) (ترمزی گێڕاوێتێوه له ئه‌نه‌سه‌وه). واته: چاکرین و گه‌وره‌ترین به‌خشین ئه‌و به‌خشینه‌یه که له ڕهمهزاندابێت. وه زه‌یدی کوڕی ئه‌سله‌م له باوکێوه ده‌یگێڕێته‌وه که ده‌ڵێت: گوێم له عمر کوڕی خه‌تتاب بوو (خوای لێ ڕازی بێت) که ده‌یفه‌رموو: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی پێ ده‌کردین به ماڵ به‌خشین وه ئه‌مه‌ش ڕێکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵه‌ی که من هه‌مبوو، وه ووتم ئه‌مڕۆ پێش ئه‌بو به‌کر ده‌که‌وم له‌ماڵ به‌خشیندا، ده‌ڵێ چووم نیوه‌ی ماڵه‌که‌م هێنا پێغه‌مبه‌ریش (ێلى الله علیه وسلم) پێی ووتم: چیت بۆ ماڵ و منداڵه‌که‌ت جێ هێشتوه؟ ووتم نیوه‌ی. وه ابوبکریش هات به هه‌موو ماڵه‌که‌یه‌وه وه چی هه‌بوو هێنابوی. پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: چیت بۆ ماڵً و منداڵه‌که‌ت جێ هێشتوه؟ ابوبکر ووتی: خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا. ووتم: ناتوان له هیچ شتێکدا پێش تۆ بکه‌وم. و له ته‌ڵحه‌ی کوڕی یه‌حیای کوڕی ته‌ڵحه‌وه ده‌ڵێ: داپیره‌م سه‌عدی کچی عه‌وفی مهرییه که زیاتر له‌لای ته‌ڵحه‌ی کوڕی عوبه‌یدوالله ده‌هاته‌وه، ده‌ڵێت: ته‌ڵحه ڕۆژێک هات بۆ لام که کز و خه‌مبار دیار بوو، ووتم ئه‌مه چیه ده‌تبینم ده‌موچاوت خه‌مباره؟! ووتم هیچ شتێک هه‌یه که پێویست بکات یارمه‌تیت بده‌م؟ ووتی نه‌خێر. به‌ڕاستی چاکترین ئافره‌تی موسڵمان تۆیت. ووتم: چیته؟ ووتی: ئه‌و ماڵه‌ی که هه‌مه زۆر بووه‌و خه‌مباری کردووم. ووتم: بیبه‌خشه. ده‌ڵێ به‌خشیی هه‌تا ئه‌و کاته‌ی یه‌ک ده‌رهه‌می لا نه‌مایه‌وه. ته‌ڵحه‌ی کوڕی یه‌حیا ده‌ڵێ: پرسیارم له‌و که‌سه کرد که سه‌رپه‌رشتیاری پاره‌ی ته‌ڵحه بوو پاره‌که‌ی چه‌ند بوو ووتی چوار هه‌زار. ئینجا برای به‌ڕێزم خێرکردن و به‌خشین له ڕه‌مه‌زاندا گه‌وره‌یی و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌یه، ده که‌وابوو بۆی پێش بکه‌وه‌و سووربه له‌سه‌ر کردنی و به‌خشینی به‌پێی توانا و حاڵت، وه ئه‌م خێرکردنه چه‌ند جۆرێکی زۆری هه‌یه: – به‌خشینی خۆراک: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ۆیُگْعِمُونَ الگَعَامَ عَڵى حُبِهِ مِسْکِینًا ۆێتِیمًا ۆڕَسِیرًا (۸) إِنَمَا نُگْعِمُکُمْ لِۆجْهِ الڵهِ ڵا نُڕیدُ مِنکُمْ جَزَاء ۆڵا شُکُورًا (۹) إِنَا نَخَافُ مِن رَبِنَا ێوْمًا عَبُوسًا قَمْگَڕیرًا (۱۰) فَۆقَاهُمُ الڵهُ شَرَ ژَلِکَ الْێوْمِ ۆڵقَاهُمْ نَچْرَهً ۆسُرُورًا (۱۱) ۆجَزَاهُم بِمَا ێَبَرُوا جَنَهً ۆحَڕیرًا (۱۲)) (النساء). واته: خۆراکی خۆیان ده‌ه‌ن له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خوا به که‌م ده‌ست و هه‌تیو و گیراو، ده‌ڵێن ئێمه ته‌نها له‌به‌ر خوا خۆراکتان ده‌ده‌ینێ نه پاداشتمان له ئێوه ده‌وێ و نه سوپاس کردن، ئێمه له په‌روه‌ردگارمان ده‌ترسین له ڕۆژێکی گرژ و سه‌خت و ترسناک، جا خوای گه‌وره ئه‌وانی پاراست له خراپی ئه‌و ڕۆژه‌و به‌خۆشی و به‌ختیاری گه‌یاندن وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆیان پاراستبوو خوای گه‌وره پاداشتیانی دایه‌وه به به‌هه‌شت و پۆشاکی ئاوریشم. به‌ڕاستی پیاوچاکانی پێشوو گه‌ڵێک سوور بوون له‌سه‌ر دانی خواردن وه ئه‌م کارهیهان پێ شهخست به‌سه‌ر زۆربه‌ی بهندایهتیهکاندا، ئیتر ئهه به تێرکردنی برسییه‌ک بووایه یا بهتێرکردنی برایه‌کی چاک بووایه وه هه‌ژاری مه‌رج نیه بۆ خواردن دان، پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (یا ڕیها الناس افشوا السلام وڕگعموا الگعام و ێلوا الڕرحام وێلوا باللیل و الناس نیام تدخلوا الجنه بالسلام) (ئیمام احمد و ترمزی گێڕاویانه‌ته‌وه‌و ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه) واته: ئه‌ی خه‌ڵکینه خواردن بده‌ن و خزم و که‌سوکار به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌و شه‌و نوێژ بکه‌ن له‌کاتێکدا که خه‌ڵکی نوستوون، ئینجا ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه به‌دڵنیایی و بێ ترس. وه هه‌ندێک له پێشین فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر ده که‌س له هاوه‌ڵانم بهێنم و خواردنێکیان پێ بده‌م و تێر ببن پێم خۆشتره له‌وه‌ی که ده کوڕی وه‌کو ئیسماعیل ئازاد بکه‌م، وه زۆرێک له پێشین ئه‌و خواردنه‌ی که ڕۆژوی پێ ده‌شکاند ده‌یاندا به یه‌کێکی تر له کاتێکدا که خۆی به ڕۆژووش بوو له‌وانه عبدالله کوڕی عمر (خوایان لێ ڕازی بێت) وه داوودی تائی وه مالیکی کوڕی دینار وه احمدی کوای حه‌نبه‌ل، وه ابن عمر ڕوژووی نه‌ده‌شکاند مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و که‌م ده‌ستاندا نه‌بووایه. وه زۆر جار ده‌یزانی که خاووخێزانه‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌یان به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه ئیتر له‌و شه‌وه‌دا نانی نه‌ده‌خوارد، وه هه‌ندێکیش له پێشین خواردنی ده‌دا به براکانی که خۆی به‌ڕۆژوو بوو وه داده‌نیشت بۆ خزمه‌ت کردنیان وه ئیسراحه‌ت پێدانیان، له‌وانه حه‌سه‌ن و ابن موبارک. و ابوسواری عه‌ده‌وی ده‌ڵێ: چه‌ند پیاوێک له به‌نی عه‌دی له‌م مزگه‌وته‌دا نوێژیان ده‌کرد هه‌رگیز یه‌کێکیان ڕۆژووی نه‌ده‌شکاند له‌سه‌ر خواردنێک به‌ته‌نها، ئه‌گه‌ر یه‌کێک بووایه له‌گه‌ڵی بخواردایه ده‌یخوارد وه مه‌گه‌ر خواردنه‌که‌ی ده‌برد بۆ مزگه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ده‌یخوارد و خه‌ڵکیش له‌گه‌ڵیان ده‌خوارد. و به‌ندایه‌تی کردن به خوارن دان چه‌ند به‌ندایه‌تییه‌کی زۆری تر به‌دی دێنێ له‌وانه: خۆشه‌ویستی و نزیکبوونه‌وه له براکانت و ئه‌وانه‌ی خواردنیان ده‌ده‌یتێ که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ چوونه ناو به‌هه‌شت. پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌روێ: (لن تدخلوا الجنه حتى تۆمنوا، ولن تۆمنوا حتى تحابوا) امام موسلیم گێڕاوێتێوه. واته: ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا باوه‌ڕ نه‌هێنن وهباوهڕتان ته‌واو نیه هه‌تا یه‌کتریتان خۆش نه‌وێت. و به‌خشینی خواردن هه‌روه‌کو چۆن دانیشتن له‌گه‌ڵ پیاوچاکاندا به‌دی دێنێ وه ئاوات خواستن و پاداشت له‌سه‌ر یارمه‌تی دانیان له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی که به خواردنه‌که تا زیاتر به‌توانا ده‌بن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌دی دێنێ. – ئاماده‌کردنی به‌ربانگ بۆ ڕۆژووه‌وان: پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ (من فگر ێائماً کان له مپل اجره غیر انه لا ینقێ من اجر الێائم شی‌ء) (امام احمد و نه‌سائی گێڕاویانه‌ته‌وه‌و ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ سه‌حیحه). واته: هه‌رکه‌سێک شێو به ڕۆژووهوانێک بکاته‌وه وه‌کو پاداشتی ڕۆژووهوانهکهی بۆ هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی له پاداشتی ڕۆژووانهکه که‌م بکاته‌وه. و له فه‌رمووده‌که‌ی سه‌لماندا (ومن فگر فیه ێائماً کان مغفرهً لژنوبه وعتق رقبته من النار، وکان له مپل ڕجره من غیر ڕن ینقێ من ڕجره شی‌ء قالوا : یا رسول الله لیس کلنا یجد ما یفگر به الێائم ، فقال رسول الله ێلى الله علیه وسلم : یعگی الله هژا الپواب لمن فگر ێائماً على مژقه لبن ڕو تمره ڕو شربه ما‌ء ومن سقى ێائماً سقاه الله من حوچی شربهً لا یڤمڕ بعدها ، حتى یدخل الجنه) واته: هه‌رکه‌سێک شێو به ڕۆژووهوانێک بکاته‌وه ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ لێخۆشبوو‌ن له گوناهه‌کانی وه ڕزگاربوونی له ئاگر، وه وه‌کو پاداشتی ئه‌وی بۆ هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی له پاداشتی بهڕۆژووهوانهکه که‌م بکاته‌وه، وه وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌موومان ئه‌وه‌مان نیه که ڕۆژووهوانێک ڕۆژووی پێ بشکێنێ، پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: خوای گه‌وره ئه‌م پاداشته ده‌دات به که‌سێک که بهقومێک شیر یان خورمایه‌ک یان قومێک ئاو بدات به ڕۆژووهوانێک، وه هه‌رکه‌سێک ئاو به ڕۆژووهوانێک بدات خوای گه‌وره له حه‌وزی که‌وسه‌ر ئاوی ده‌داتێ هه‌رگیز تینوی نابێ له‌دوای خواردنی هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه. دانیشتن له مزگه‌وت هه‌تا خۆر ده‌که‌وێت: پێغهمبر (ێلى الله علیه وسلم) کاتێک که نوێژی به‌یانی ده‌کرد له شوێنی نوێژه‌که‌ی داده‌نیشت هه‌تا خۆر ده‌که‌وت. (مسلم گێڕاویه‌تیه‌وه). وه (ترمژی) له ئه‌نه‌سه‌وه (خوایان لێ ڕازی بێ) فه‌رمووده‌یه‌ک ده‌هێنێ که پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (مَنْ ێلى الفجر پم ێلى رکعتین کانت له کاجر حجه و عمره تامه تامه تامه) وه شێخ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی ده‌زانێ.. واته: هه‌رکه‌سێک نوێژی به‌یانی به جه‌ماعه‌ت بکا ئینجا دابنیشێ یادی خوا بکات ئه‌وا پاداشتی حه‌جێک و عومره‌یه‌کی ته‌واو ته‌واو ته‌واوی بۆ هه‌یه. ئه‌مه له‌هه‌موو ڕۆژێکدا ئیتر له‌ڕۆژانی ڕه‌مه‌زاندا چۆن ده‌بێت!!. ئینجا براکه‌م: خوای گه‌وره سه‌رکه‌وتووتان بکات سووربه له‌سه‌ر به‌ده‌ست که‌وتنی ئه‌م پاداشته گه‌وره‌یه به یارمه‌تی نوستنی شه‌و.. وه شوێن که‌وتنی پیاوچاکان، وه تێکۆشان له‌گه‌ڵ نه‌فسدا له زاتی خوای گه‌وره‌و خستنه گه‌ڕی ئه‌و په‌ڕی هیمه‌ت بۆ گه‌یشتن به لوتکه‌ی مه‌نزڵگای به‌هه‌شت. ئیعتیکاف پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) له هه‌وو ڕه‌مه‌زانێکدا ده ڕۆژ ده‌مایه‌وه‌و ده‌چووه ئیعتیکافهوه، وه ئه‌و ساڵه‌ی که کۆچی دوایی کرد بیست ڕۆژ مایه‌وه. (امام بوخاری گێڕاویه‌تیه‌وه).. که‌واته ئیعتیکاف له‌و بهندایهتیانهیه که زۆرێک له گوێڕایه‌ڵیه‌کان کۆده‌کاته‌وه له خوێندنی قورئان و نوێژ‌و یادی خوا و پاڕانه‌وه و جگه له‌مانه. و ئه‌و که‌سه‌ی که ئیعتیکافی نه‌کردووه وا ده‌زانێ که زۆر قورسه و گرانه، به‌ڵام به‌ڕاستی ئاسانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره له‌سه‌ری ئاسان بکات، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک به نیه‌تێکی چاکه‌وه و به‌ده‌روونێکی پاکه‌وه به‌ره‌و ڕووی بڕوات خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌دات، وه ئیعتیکاف جه‌ختی کراوه‌ته سه‌ر له ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زاندا به‌نیازی گه‌یشتن به شه‌وی (لیله القدر)، وه ئه‌مه خه‌ڵوه‌تی شه‌رعیه ئه‌وه‌تا ئه‌م که‌سه ده‌روونی خۆی به‌ند کردووه بۆ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره و یادکردنی، له هه‌وو خه‌ریک که‌رێک بچڕاوه که ده‌روونی خه‌ریک ده‌که‌ن، وه به‌دڵ و به‌لاشه‌وه ماوه‌ته‌وه بۆ په‌روه‌ردگاری و ئه‌وه‌ی که له‌وێ نزیک ده‌کاته‌وه، وه هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه مه‌گه‌ر خوای گه‌وره و ئه‌وه‌ی ڕازی بوونی ئه‌وی تێدایه نه‌بێت. عومره‌کردن له ڕه‌مه‌زاندا له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ێلى الله علیه وسلم) جێگیره که فه‌رموویه‌تی: (عمره فی رمچان تعدل حجه) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه. واته: عومره‌یه‌ک له ڕه‌مه‌زاندا وه‌کو حه‌جێک وه‌هایه. وه له گێڕانه‌وه‌یه‌کی تردا ده‌فه‌رموێ: (حجه معی) واته: حه‌جێک له‌گه‌ڵ من. ئینجا خۆشبه‌ختی بۆت براکه‌م بهحهجێک له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم)دا. گه‌ڕان به‌دوای شه‌وی قه‌دردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إِنَا ڕَنزَلْنَاهُ فِی ڵیْڵهِ الْقَدْڕ (۱) ۆمَا ڕَدْرَاکَ مَا ڵیْڵهُ الْقَدْڕ (۲) ڵیْڵهُ الْقَدْڕ خَیْرٌ مِنْ ڕَلْفِ شَهْرٍ (۳)) سوره القدر. واته: ئێمه قورئانمان نارده خواره‌وه له شه‌وی قه‌دردا به‌ڵام تر چوزانی شه‌وی قه‌در چیه، شه‌وی قه‌در چاکتره له هه‌زار مانگ، وه پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (من قام لیله القدر ایماناً و احتساباً غفر الله له ما تقدم من ژنبه) (بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه).. واته: هه‌ر که‌سێک شه‌و قه‌در هه‌ستێت و زیندووی بکاته‌وه به مه‌به‌ستی پاداشته‌که‌ی، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهه‌کانی له‌وه‌و پێشی خۆش ده‌بێت. و پێغه‌به‌ر (ێلى الله علیه وسلم) هه‌ردم شه‌وی قه‌دری زیندوو ده‌کرده‌وه‌و فه‌رمانی به هاوه‌ڵه‌کانیشی ده‌کرد که زیندووی بکه‌نه‌وه، وه پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) خێزانهکنی هه‌ڵده‌ستان له ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زاندا به‌هیوای ئه‌وه‌ی که بگه‌ڕێن و بگه‌ن به شه‌وی قه‌در. و له موسهنهدی امام احمددا هاتووه له (عباده کوڕی ێامت)ه‌وه به مه‌رفوعی: (من قامها ابتغاءها پم وقعت له غفر الله له ما تقد من ژنبه وما تاخر).. واته: هه‌رکه‌سێک هه‌ستێت بۆی ئینجا بۆی بێت، ئه‌وا خوای گه‌وره له‌هه‌موو گوناحی له‌وه‌و پێشی و له‌وه‌و دوای خۆش ده‌بێت. وه نه‌سائی فه‌رمووده‌یه‌کی له‌م جۆره دێنێت وه (ابن حجر) ده‌ڵێت سه‌نه‌ده‌که‌ی له‌سه‌ر مه‌رجی سه‌حیحه. و هاتووه له هه‌ندێ له پێشینه‌وه له هاوه‌ڵان و شوێن کهوتووانهوه خۆشۆردن و خۆبۆنخۆش کردن له ده شه‌وی کۆتاییدا بۆ گه‌یشتن به شه‌وی قه‌در که خوای گه‌وره گه‌وره‌و به‌ڕێزی کردووه، ئای ئه‌و که‌سه‌ی که ته‌مه‌نی ده‌باته سه‌ر به شتی لاوه‌کیدا، براکه‌م له شه‌وی قه‌در بگه به‌وه که له‌وه‌و پێش له کیست چووه، به‌ڕاستی ته‌مه‌ن زێڕین دکات و کارکردن تیایدا چاکتره له کارکردن له هه‌زار مانگی وه‌کو خۆی، هه‌رکه‌سێ له‌کیسی بچێ قه‌ده‌غه‌ی بکات ئه‌وا هه‌موو چاکه‌یه‌ک قه‌ده‌غه ده‌کات. و ئه‌مه‌ش له ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زان ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له ده شه‌وه تاکه‌کانیدا، وه گرنگترین شه‌ویشی شه‌وی بیست و حه‌وته، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی که (موسلیم) له ئوبه‌ی کوڕی که‌عبه‌وه (خوایان لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێت: (والله انی لڕعلم ڕی لیله هی، هی لیله التی امرنا رسول الله (ێلى الله علیه وسلم) بقیامها وه‌ی لیله سبع وعشرین).. واته: به‌خوا من ده‌زانم له چ شه‌وێکدایه، ئه‌و شه‌وه‌یه که پێغه‌به‌ر (ێلى الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ ده‌کردین به زیندووکردنه‌وه‌ی، وه شه‌وی بیست وحهوتهمینه. وه ئوبه‌ی سوێند ده‌خوا له‌سه‌ر ئه‌مه‌و ده‌ڵێ: (باڵایه والعلامه التی اخبرنا بها رسول الله إن الشمس تگلع ێبیحتها لا شعاع لها).. واته: به‌و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین ئه‌وه‌یه که به‌یانیه‌که‌ی که ڕۆژ هه‌ڵ دێت تیشکه‌که‌ی کزه. و عائیشه خوای لێ ڕازی بێت ده‌ڵێ: (یا رسول الله إنْ وافقتُ لیله القدر ما ا‌قول؟ قال: قولی ڕللهم انک عفو تحب العفو فاعفو عنا) (امام احمد و ترمژی گێااویانهتهوه و ئه‌لبانیش ده‌ڵێت سه‌حیحه). واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر شه‌وی قه‌درم ده‌ست که‌وت چی بڵێم؟ فه‌رمووی: بڵێ: خوایه تۆ لێ‌خۆش بوویت و لێخۆش‌بوونت خۆش ده‌وێت، لێمان خۆش ببه. سه‌رچاوه : بانگه‌واز
بۆچوونه‌کان