١- هەستان بۆ پارشێو و فەرامۆشنەكردنی: چونكە پێغەمبەرمان فەرموویەتی: (پارشێو بكەن چونكە بەڕاستی لە پارشێوكردندا بەرەكەت هەیە) متفق عليه ٢- زۆر گوتنی (استغفرالله) لە كاتی بەربانگەوە تاكوو بانگی بەیانی خوای گەورە دەفەرموێت: (وبالأسحار هم يستغفرون) (زاریات/١٨) ٣- ئەنجامدانی دوو ڕكات سوننەتی پێش نوێژی بەیانی، پێغەمبەرمان دەفەرموێت: (ركعتا الفجر خير من الدنيا وما فيها)(رواه مسلم). دوای بەرەبەیان: ١- زو چون بۆ نوێژی بەیانی بۆ مزگەوت: (ولو يعلمون ما في العتمة والصبح لأتوهما ولو حبواً) (متفق عليه). ٢- سەرقاڵبون بە زیكرو دوعاوە تاكو كاتی قامەت كردن بۆ نوێژی بەیان: (الدعاء لا يرد بين الأذان والإقامة)(رواه أحمد والترمذي وأبو داود). ٣- مانەوە لەمزگەوتدا دوای ئەنجامدانی نوێژ بەیانی و بۆ خوێندنی قورئان و زیكرەكانی بەیانیان تاكو كاتی خۆرهەڵات، چونكە پێغەمبەرمان كاتێك كە نوێژی بەیانی دەخوێند دادەنیش لە شوێنی خۆیدا و دەمایەوە تاكو كاتی ڕۆژهەڵاتن(رواه مسلم). ٤- ئەنجامدانی دوو ڕكات نوێژ(نوێژی زوحا) چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (من صلى الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامة تامة)(رواه الترمذي). ٥- پاڕانەوە كە خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ئەو ڕۆژەتەوە چونكە پێغەمبەرمان ئەم دوعایەی كردووە: (رَبِّ أسألُكَ خَيرَ ما في هذا اليَوم وَخَيرَ ما بَعدَهُ...)(رواه مسلم). ٦- نوستن و چاوەڕێی پاداشت كردن لەسەر ئەو نوستنە: چونكە (معاذ رضي الله عنه) فەرمویەتی: (لأحتسب نومتي كما احتسب قومتي) ٧- پاشان هەستان و چون بۆ خوێندن یان بۆ ئیشەكەت، چونكە پێغەمبەر فەرمویەتی: (ما أكل أحد طعاماً خيراً من أن يأكل من عمل يده وإن نبي الله داود كان يأكل من عمل يده)(رواه البخاري). ٨- سەرقاڵ بون بە زیكرەوە هەموو ڕۆژەكەت چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەت: (ليس يتحسر أهل الجنة إلا على ساعة مرت بهم ولم يذكروا الله تعالى فيها) (رواه الطبراني). ٩- ماڵ بەخشینی ڕۆژەكەت، وە چاوبڕینە ئەو فەرمودەیەی كە پێغەمبەرمان دەفەرموێت هەر بەندەیەك ماڵێك ببەخشێت ئەوا دوو فریشتە دوای بۆ دەكەن و دەفەرمون: (اللهم أعط منفقاً خلفاً). نیوەڕۆ ١- چون بۆ نوێژی نیوەڕۆ وە ئەنجامدانی بە جەماعەت لە مزگەوتدا ٢- پشو دانێكی كەم لە گەڵ چاوەڕوانی پاداشت لەسەری چونكە پێغەمبەرمان دەفەرموێت: (وإن لبدنك علیك حقاً). عەسر ١- ئەنجامدانی نوێژی عەسر بەجەماعەت لە مزگەوتدا، وە هەوڵدان كە چوارڕكات نوێژی سوننەت لە پێشیدا بكەیت چونكە پێغەمبەرمان دەفەرموێت: (رحم الله امرءاً صلی قبل العصر أربعاً)(رواه أبو داود والترمذي). ٢- گوێگرتن لە ئاموژگاری مامۆستای مزگەوت ٣-دانیشتن لە مزگەوت و خوێندنی زیكرەكانی ئێواران. مغریب ١- سەرقاڵ بون بە دوعای پێش خۆرئاوابون چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (ثلاثة لا ترد دعوتهم وذكر منهم الصائم حتى يفطر)(أخرجه الترمذي). ٢- شكاندنی ڕۆژوەكەت وە دوعا كردن: كە بریتیە لە گوتنی: (ذهب الظمأ وابتلت العروق وثبت الأجر إن شاء الله تعالى)(رواه أبو داود). ٣- ئەنجامدانی نوێژی مەغریب لە مزگەوتدا. ٤- گەڕانەوە بۆ ماڵەوەو بیرخستنەوەیان بە پاشتی ڕۆژووەكەیان چونكە پێغەبەرمان فەرمویەتی: (وإن لزوجك علیك حقاً). ٥- خۆ ئامادەكردن بۆ چون بۆ نوێژی تەراویح. عیشا ١- ئەنجامدانی نوێژی عیشا لە مزگەوت وە زوو چون بۆی. ٢- ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بەتەواوەتی لەگەڵ پێشنوێژدا چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه)(رواه البخاري ومسلم). بەرنامەیەكی كراوە سەردانی هاوڕێ و دراوسێ و كەسە نزیكەكانت وە هەستان بە چالاكی بانگەوازی ڕەمەزانی و خوێندنەوەی تایبەتی، وەبیرهێنانەوەی دوبەدوو لەگەڵ ئەوانەی كە خۆت مەبەستتە دەربارەی(حوكمەكانی ڕۆژو و ئادابەكانی و ڕەوشتی ڕۆژووەوان و...هتد) وانەی خێزانی: پەروەردەی خۆیی، ئامادەبون لە دانیشتنی گەڕەك. وە ئاگادار بون لە كەشی ئیمانی و قۆستنەوەی خێرەكان لە مانگی ڕەمەزاندا.
بۆچوونهکان