بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله والێلاە و السلام علی رسول الله و علی اله وێحبه ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدین

مامۆستایانی بەرێز، میوانانی خۆشەویست بەخێرهاتنتان دەکەم بە ناوی خۆم و لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینیەوە، ئۆمیدەوارم بتوانین بەم بابەتە کە هەڵمانبژاردوە گفتوگۆیێکی کراوە سەبارەت بە ووتاری ئایینی ئەنجام بدەین، و بە هەموو لایێکمان وا بکەین کە ووتاری ئایینی لە کوردستاندا ئامانجەکانی خۆی بپێکی وە خزمەت بە کۆمەڵگەکەمان بکات لە بواری پاکسازی و چاکسازی و بونیادنانەوەی تاکەکاندا، وە ببێتە مایەی ئاوەدان کردنەوەی کۆمەڵگەکەمان لە هەموو ڕویێکی ڕۆحی و مادی ومەعنەویەوە. وا بزانم ئەوانەی کە پەیوەندییان بەو بابەتەوە  هەیە نوێنەریان لێرە ئامادەن، هەر لە بەریزان مامۆستایانی ئایینی، ڕاگەیاندکاران، ورۆژنامەنوسان، ڕۆشنبیرانی ئایینی و پەرلەمانتاران، نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئافرەتان، دامەزراوە ئاکادیمیەکان ومامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان، یەکیەتی زانایان، وەزارەتی ئەوقاف، داوکاری گشتی، پارێزگاری هەولیر کە لەگەڵمان ئامادەیە، ئومیدەوارم بە هەموومان بتوانین ئەم بابەتە دەوڵەمەندتر بکەین، وە ڕاسپاردە وپیشنیازەکان کە لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا تۆماری دەکەین ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بکەین بۆ ئەوەی  گوتاری ئایینی بە گشتی، وە لەناو گوتاری ئایینیشدا ووتاری ڕۆژانی هەینی ئەو ئامانجە جوانانەی خۆی بێنێتە دی، وە شتە جوانەکانمان پێ نیشان بدا.

بەڕێزان بەڕاستی لەو ماوەیەدا زۆر باس لە گوتاری ئایینی دەکرێ بە شێوەیەکی گشتی، وە لە وتاری ڕۆژانی هەینییش بەتایبەت، با ئێمە پێشتر ئاماژە بەوە بدەین کە گوتاری ئایینی تەنها وتاری هەینی نیە، بەڵکو بازنەکەی فراوانترە، وتاری هەینی بەشێکە لە گوتاری ئایینی، کە هەموویان لە بازنەی بانگەوازی ئیسلامیدایە، بانگەوازی کردن بۆ ڕێگەی ئیسلام، ئەویش بە چەند شێوازێک دەکرێ، وەک نووسینی کتێبێک، دانان و بڵاو کرنەوەی نامیلکەیەک، وەیا پێشکەش کردنی محازرەیەک لە زانکۆ، لە پەیمانگا و سەنتەرێکی ڕۆشنبیری، دەکرێ بە شێوەی ووتاری ڕۆژانی هەینیش بێت لە مزگەوتەکان، دەکرێ بە وشەیەکی جوان یا بە ئامۆژگارییەک کە لە مەجلیسێک پیشکەش دەکریت، یان بە هەلسوکەوتێکی جوان لە مامەلەدا کە ئەنجامی ئەدەی ئەوەیش هەر بانگەوازە، دەکرێ ئاسانکردنی ڕێگای بانگەوازی کردن بێ، بۆ نمونە  ئەوانەی وا دەوڵەمەندن ناتوانن بە قسە یا بە نوسین بانگەوازی بکەن، بەڵام پارەو سامانیان هەیە دەتوانن بەو هۆیەوە یارمەتی بانگەوازکاریک بدەن یا بۆی ئاسان بکەن، ئەمە دیسان بۆ خۆی بانگەوازی کردنە، وەکو پێغەمبەر (ێلی الله علیە وسلم) دەفەرموێ: " من جهز غازیاً فی سبیل الله فقد غزا " ئەوەی کە یارمەتی کەسێک بدات  و ئامادەی بکا بۆ غەزا، وەک ئەوە وایە بۆ خۆی غەزای کردبێ، ئێمە دەتوانین ئەمڕۆ بە قیاس لەسەر ئەم فەرمودەیە بڵێین: من جهز غازیاً فی سبیل الله فقد غزا، واتا هەر کەسێک یارمەتی بانگەوازکارێک بدات وکاری بۆ ئاسان بکات وەک ئەوە وایە کە بانگەوازی کردبیت بۆ لای خوا. بەڕاستی ئەمانە هەمووی شێوازی گرنگ و فراوانن بۆ بانگەوازی، بۆیە وتاری ڕۆژانی هەینی یەکێکە لە شێوازەکانی گوتاری ئایینی وبانگەوازیکردن، ئێمە لێرەدا ئەگەر چی زیاتر تیشک دەخەینە سەر وتاری ڕۆژانی هەینی چونکە ئەمڕۆ گرنگیەکی زۆری هەیە لەناو کۆمەڵگەکەمان، بەڵام مەبەستمان هەموو شێوازی گوتارە، تەنانەت موحازەرەیەکیش بێت لە تەلەفزیۆن، یا لە زانکۆ یان لە هەر شوێنێکی تر.

برایانی بەڕێز: وتاری ڕۆژانی هەینی پێویستی بەوە هەیە چاکسازیەکی تیا ئەنجام بدرێ، نەک بە مانای ئەوە لە ئامانجەکانی خۆی دەری بێنین، بەڵکو بە مانای ئەوە بیگەڕێنینەوە سەر ئامانجەکانی خۆی، وە لەسەر ئامانجە بنەڕەتیەکانی خۆی دایبمەرزێنینەوە، وە ئەو وردو خاش و زیادەیەی کە پێوەی نوساوە لەسەری لا بدەین. ووتاردان کاریگەرترین شێوازە بۆ قەناعەت هێنانی بەرامبەر، چونکە قسەکردنی راستەوخۆ لەگەل بەرامبەر و ئاراستە کردنی وشەکان کاریگەرترین وە کورتترین وە باشترین شێوازە بۆ گەیاندنی بیرو رای خۆت. هەروەها وتاردان کۆنترین شێوازە بۆ بڵاوکردنەوەو گەیاندنی مەبەست، لە سەردەمی یۆنانی وڕۆمانەکاندا (ڕرسگۆ) کتێبێک دەنوسێت بە ناوی  (الخگابە) ئەمە لە زەمانی یۆنانیەکاندا، وە لە ناو ڕۆمانەکانیشدا وتاربێژێکی بەناوبانگیان هەبوە بە ناوی (شیشڕۆن) کە وتاربێژ(خگیب) بوە، وە عەرەب پێش ئیسلام مەسەلەی خوتبەو ووتاردان لەناویاندا زۆر گرنگ بوە لە بۆنەکان، ولە کاتی شەڕ و ئاشتەواییدا، لە شانازیکردن و پێهەڵداندا، لەمانە هەمووی وتاریان بەکار دەهێنا، بۆیە کە ئیسلام هات  گرنگیەکی زۆری بە وتاردان داو رەتی نەکردەوە، لەبەرئەوە قەناعەتی بەوە هەبوو کە ئەمە شتێکی کاریگەرە بۆ بڵاو کردنەوەی بانگەوازەکەی، چونکە ئیسلام بۆ خۆیشی دەعوەو بانگەوازە، بڵاوکردنەوەی دەعوەیەکی حەقە، بۆیە پێویستی بە وەسیلە و هۆَکارێکی کاریگەر هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی، خوتبەش چاکترین وەسیلەیە بۆ ئەم مەبەستە، بۆیە ئیسلام دانیپێدانا وە فەرزیشی کرد لە هەفتەدا ڕۆژێک ئەویش رۆژی هەینی بە شێوازو بنەمای تایبەت بە خۆیدا وتاردان ئەنجام بدرێت، وەهەروەها لە جەژنەکاندا وە لە هەموو ئەو بۆنانەی کە موسڵمانان یان خەڵک تیایاندا کۆ دەبێتەوە وەکو ژن هێنان و سەرقەبران ، کە لەم کاتانەدا سوننەتە قسەی تیادا بکرێ، و وتار بۆ خەلک بدرێ، چونکە کۆبونەوەی خەڵکانی تیایە.

بەڕێزان بە شێوەیێکی گشتی وتاردان واتە خوتبە دوو ئەرکی سەرەکی هەیە، یەکێکیان پێیدەگوترێ (معیاری) ، ئەویتریان (بنائی). ئەرکە معیاریەکە بە مانای ئەوە دێت کە وتار یا وتاربێژ مامەلە لەگەڵ دووبیری جیا دەکات، واتا دوو ئاراستەی دژ بەیەک. وتاربێژ هەولدەدات باس لە شتێکی باش بکات وە بڕەوی پێ بدات وە بیڕوێنێ لەناو دڵەکاندا، وە لە هەمانکاتیشدا لایەنێکی خراپ پوچەل بکاتەوە و دەریبێنێ لە ناخی خەلکەکەدا، کەواتە مامەڵە لەگەڵ باش و خراپ، ئیمان و کوفر، ڕەش و سپیدا دەکات، ئەوە ئەرکە معیاریەکەیە.  وە مامەلەکردن  لەگەڵ دوو شتی دژ بەیەک پێویستی بە تەوازن وهاوسەنگی زۆر باش هەیە، پێویستی بە شارەزایی وزانیاری زۆر و هەمەلایەنە هەیە بە هەردوو لایەکەوە، بە ڕاست و بە چەوتەکەشەوە بۆ ئەوەی کە بڕەو بە راستەکە بدەیت، وخەتی زەرب بەسەر چەوتەکەدا بێنی و جیای بکەیتەوە،  نیشانی بدەیت کە ئەمە ڕاستەکەیە و سیفاتەکانی ئەمانەیە، وە چەوتەکەش ئەمەیەو سیفاتەکانی ئەمانەیە. ئینجا لێرەدا ئەرکی دووەم دەسپێدەکات کە وەزیفەی بینائیە، واتا بنیات نان، لە رێگای رازاندنەوەی ناخەکان بە باوەری تەواو وشتە جوانەکان ورەوشتە بەرزەکان، و بینا کردنی کەسایەتی مرۆڤەکان، وە قەناعەت هێنان بە بەرامبەرەکەت کە ئەم ڕاستیانە جێبەجێ بکا، وە لە هەمانکاتیشدا دوور بکەوێتەوە لە سیفەتە خراپەکان و خۆی لێ خاوێن بکانەوە. کەوابو وەزیفە بینائیەکەیە واتا بینای ناخەکان، بینای کەسایەتیەکان، کە دواتریش بینای کۆمەڵگەیەکی ڕێک و پێکی لەسەر دەکرێ.

وتاری هەینی چەند تایبەتمەندییەکی خۆی هەیە کە جیای دەکاتەوە لە هەموو شێوازەکانی تری بانگەوازکردن، گرنگترینیان ئەمانەن:

1-پرۆسەیەکی بەردەوامە، وهەموو هەفتەیەک دووبارە دەبێتەوە.

2-ئامادە بوونی خەڵک فەرزە، وتار بێژ ناچی خەڵک بانگ بکات، بەلکو مسولمانان ئامادە بون بە ئەرکێکی ئایینی دەزانن، وپێش کاتەکەش ئامادە دەبن، ئەمەش بەڕاستی نیعمەتێکی زۆر گەورەیە بۆ مامۆستایانی ئایینی کە ئەم نیعمەتە لە بەرچاو بگرن لەوانەیە خەڵکانێک بە هەوڵێکی زۆر و ڕێکلام کردن وشێوازی جۆراوجۆر نەتوانن سەد کەس کۆ بکەنەوەو قسەیان بۆ بکەن، بەڵام مامۆستای ئایینی بێ ئەوەی ڕێکلام بکات زیاتر لە 500 - 1000، جاری واش هەیە زیاتریش کۆ دەبێتەوە بۆی، پێش ئەوەی مامۆستا بێ ئەوان لەوێ ئامادەن، لەگەڵ ئەوەیشدا کە هاتن هەموویان بە ڕێک و پێکی و بە بێدەنگ دادەنیشن بەرامبەر بە مامۆستا، تەنانەت قسەیش ناکەن، و جولەش ناکەن، کەواتە ئەمە نیعمەتێکە پێویستە ئێمەی مامۆستایانی ئایینی بتوانین سود لەم نیعمەتە وەربگرین  بۆ ئاراستە کردنی کۆمەلگە بەرەو پاکی وچاکی.

3-شتێکی دیکە لە خوتبەی جومعەدا هەیە بەڵام لە کۆبونەوەکانی دیکەدا نیە، لە کۆبونەوەکانی دیکە لەوانەیە تەنیا پیاو وە یا ئافرەت بانگ دەکرێت، تەنیا چینێک یا توێژێکی دیاریکراو بانگ دەکرێت، بەڵام بۆ وتاری هەینی هەموو چین وتوێژ وئاستێک ئامادەن، منداڵ، گەورە، ئافرەت، پیاو، کرێکار، نەخوێندەوار، مامۆستا هەمو پێکەوە کۆبوینەوە.

لەبەر ئەوە پێویست دەکات وتاربێژ خۆی و وتارەکەیشی لە ئاستی پێویست بێت، وە بابەتی وتارەکەش پێویستە هاوسەنگی و فراوانی پێوە دیاربێت و بەشی هەموو ئەو چین و توێژانە بکات، بە پیاو و ئافرەت و مندال، بەشی پیر و گەنج و ڕۆشنبیر وتەنانەت بەشی نەخوێندەواریشی تیا بێت. پێویستە هەموو بەشی خۆیان لەو ووتارە وەربگرن، ئەگەر وانەبوو ئەوکات خەلەل و کەموکوری ئەکەوێتە ناو ووتارەکە. لەگەڵ ڕێزمان بۆ وتاری چاک و ئاست بەرز، کە وتاربێژی باش ونمونەییمان زۆرە، بەڵام بەداخەوە پێویستە ئەم راستییەش لە یادمان نەچێت کە هەندێ نموونەی زۆرکەم هەیە کە بە ووتارە نارێک وناهاوسەنگەکانیان نمونەی خراپ نیشان دەدەن، ئەمە دیسان کۆسپێکی تر دروست دەکات بۆ سەر ئەو کۆسپە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریانەی کە هەیە لەناو کۆمەڵگا، وە ئەرکی ئەو خەڵکانەش قورستر دەکات کە لە هەولی چاکسازی کۆمەڵگەدان.

 نوخبە ورۆشنبیران ومامۆستایانی ئایینی بە هەموو تاقەتی خۆیان ئەیانەوێ ئیسڵاحی کۆمەڵگە بکەن لە هەموو بوارەکاندا، بۆیە بونی کێشەی ناتەواوی ونارێکی لە وتاری ئایینی دا  کێشەێکی دیکە زیاد دەکا، وە هەلی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دینی لاوازتر دەکات و پێویستە ئاگامان لەوە بێ.

بەڕاستی نایشارمەوە وە جەنابیشتان دەزانن کە خوتبە پێویستە دڵەکان کۆ بکاتەوە وهەولەکانی چاکسازی و پاکسازی بەهێزتر بکات، نەک پەرتەوازەیی دروست بکات، پێویستە مسولمانان دڵخۆش بکات پێویستە دڵنەوایی وئارامیان پێ ببەخشێت وخەڵک ببەسێتەوە بە خوای گەورە، ولە نەزعەی شەڕ دوریان بخاتەوە بەرەو نەزعەی خێر وچاکەخوازی، لە نەزعەی توندوتیژی بەرەو نەزعەی نەرم ونیانی ولێبوردەیی، لە نەزعەی رق وکینەو دوژمنداری بەرەو نەزعەی خۆشەویستی وبەیەکەوە ژیان و یەکتر قبولکردن، ورێزگرتن لە بەرامبەر وداننان بە مافەکانیان، و زمان شیرینی، وداوێن پاکی، ودەسپاکی. پێویستە وتاری هەینی بەرەو ئەم هەمو رەوشتە جوانانە وبەها بەرز وپیرۆزانەمان  ببات،  بەڵام بەداخەوە، هەندێ کات گوێبیستی شتی وا دەبین کە لەبری ئەوە ئاو بە ئاگردا بکرێ بە پێچەوانەوە  بەنزین بە ئاگردا دەکرێت، لە جیاتی ئەوە دڵی خەڵک خۆش بکرێت توندتر دەکرێت،  ئەو نیو سەعاتەی کە ئەو خەڵکە  گوێی بۆ وتار گرتوە پاش تەواو بونی ودەرچونی لە مزگەوت پێویستە ئەوەندە دڵنەرم ودڵخۆش بێت کە هەمو شتێکی  ئەم ولاتەی خۆش بوێت، وئەو هەمو دڵتوندییە وبار قورسییەی ژیان کە هەستی پێدەکرد پێش هاتنی بۆ مزگەوت هەر هەموی لەسەر لاچوبێت، ئەویش بە روناککردنەوەی دڵ ودەرونەکان بە روناکی ئیمان، وبەهێزکردنی پەیوەندی مرۆڤەکان بە خوای گەورە، وبەخشینی ئومێد وهیوا بە سۆز وبەزەیی ولێبوردنی خوا، ولە هەمان کاتیشدا وەبیر هێنانەوەی سزای توندی خوا بۆ کەسانی سەرەرۆ وبەردەوام لە تاوان وگوناە. 

بەڵام بەداخەوە خەڵکێک کە لە وتارێکی ناتەواو دەردەچێ  بۆخۆشی نازانێ کە تووشی حاڵەتێکی دەروونی خراپ  بوە ڕقی لە هەموو کەس دەبێتەوە، ڕقی لە دار و دیوار دەبێتەوە، دڵی توندو بێ هیوا بوە لە هەمو شت، بەڕاستی ئەمە پێی ناوترێ خوتبە، چونکە خوتبە پێویستە ئەو شتە جوانانەی کە باسمان کرد تێیدا بێت، چونکە کاریگەری خۆی هەیە بەسەر خەلکدا. خوتبە سێ شت لە مرۆڤ دەگۆڕێت: یەکەم: زانیارییەکان، دووەم: ئاراستەکان، سێیەم: سروشتی خەڵک.

 ئێستا بە کورتی پێم خۆشە لە خزمەت جەنابتان باس لە چەند پێوەرێکی گرنگ بکەم بۆ گوتاری ئایینی هاوچەرخ.

1-زۆر گرنگە ئەو گوتارە ئایینیەی کە پێشکەش دەکرێ ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێ، مامۆستا بەرەو ئەو ئامانجە بڕوا وە هەنگاو بنێ.

2-پێویستە گوتاری ئایینی پەیامدار بێت، ومامۆستایانیش  پەیامداربن کار بۆ گەیاندنی بکەن، نەک تەنها هەر بۆ ئەوەی نیوساعەتەکە تەواو بکاو وەزیفەیەکی میری جێبەجێ بکات وتەواو. ئێمە ئەمڕۆ پێویستیمان بە مامۆستای خاوەن پەیامە، مامۆستای هەڵگری مەشخەڵ و پەیام و ئامانجدار بۆ چاک کردنی کۆمەڵگا.

3- گرێدانی زانستییانە وشەرعییانەی (رەسەنایەتی) و (ونوێخوازی) و کۆکردنەوەیان بە یەکەوە، (الجمع بین اڵاێالە والمعاێرە)، لەگەڵ پارێزگاری کردنمان لە رەسەنایەتی وئەێالەتی خۆمان لە بنەماکانی کتاب و سوننە، لە هەموو دەقێکی پیرۆز، و لە هەموو ئەێڵێکی ئەم دینە، بەڵام بە شێوازێکی نوێ و تازەگەرییدا مامەلە لەگەل پێشهاتە تازەکاندا بکەین لە گشت بوارەکاندا. وەکو مامۆستای بەڕێز لە پێش من ئاماژەی پێدا کە ئەمڕۆ زۆر شت پەیدا بوە پێویستە مسولمانان وەڵامیان بۆی هەبێت، ولێیان تێ بگات، و مامەلەی دروستیان لەگەڵدا بکات.

4-ئیسلام ئایینی شارستانییەتە، بۆیە پێویستە گوتاری ئیسلامی گوتارێکی شارستانیانه‌ بێت، خیتابێکی بونیادنانی هەمەلایەن وشامل بێت، بۆیە پێویستە‌ ئاگامان لە لایەنی کۆمەڵایەتی وئابووری و سیاسی و فیکری وپەروەردەیی بێ ، پەیوەندییە خیزانی وکۆمەلایەتیەکان، ولایەنی عیبادات وعادات ورەوشت وهەلسوکەوتی ماددی ومەعنەوی هەموو ئەوانە پێویستە لەناو گوتاری ئەمرۆدا ڕەنگ بداتەوە، وە بەیەکەوەژیان، و مەدەنییەت، و توازن لە نێوان ئەرک ومافەکاندا، مەسائیلی مافی مرۆڤ، وژینگە و.....هتد  لە وتاردا شیبکرێتەوە.

5-گوتارێکی ناوەند (وێگ) بێ هەموو لایەنەکان تێر بکا، وا نەبێ کە هەموو شتێکی لە دەرەوە هاتوو، وە یا هەموو شتێکی غەیرە ئیسلامی رەت بکاتەوە، ئیسلام هەموو شتێکی غەیری خۆی رەت ناکاتەوە واش نەبێت هەموو شتێکی غەیری خۆیشی قبول بکات، نە رەتکردنەوەی رەها و نە قبولکردنی موتلەق ورەها، بەڵکو تعامل وتفاعلێکی عاقڵانەو حەکیمانەی لەگەڵدا بکەین، باشەکانی وەربگرین وخراپەکانی بەسەر خۆیاندا بدەینەوە، وەک خوای گەورە دەفەرموێت: (الژین یستمعون القول فیتبعون ڕحسنه)، تۆ هەموو قسەکان وەرگرە  هەموو شتەکان وەرگرە کامەی باشە قبولی بکە وکامەشی خراپە رەفزی بکەوە.

6-دورکەوتنەوە لە کافر کردن بە بی َبنەمای شەرعی، ولەمومارسەکردنی توندڕەویی وتوندوتییژی بە پێچەوانەی شەرع. چونکە توندڕۆیی و توندوتیژی ئەمانە لە هیچ کاتێکدا لە ناو ئیسلامدا جێگەی نابێتەوە، مەگەر لە حاڵەتی خۆیدا کە ئەویش بە بنەماو مەرجی تایبەت وبە مەبەستی نەهێشتنیان.

7-پێویستە لە گوتاری ئایینیدا جەخت بکرێتەوە لەسەر سیستمە جۆراوجۆرەکانی ئیسلام، وپەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، وپێگەی ئافرەتـ، چونکە ئیسلام ئایینێکی گشتگیرە و هەموو ئەو بابەتانە لەخۆ دەگرێت. (ڕم هانئ) کە خوشکی عەلی کوڕی ئەبو تالیب بوو. کاتێک کە هەڵدەستێت بە پێدانی مافی پەنابەرێتی بە یەکێک لەو کەسە بێ‌ بڕوایانەی کە بەر لە ڕزگارکردنی شاری مەککە موسولمانەکان بڕیاریاندابوو بیکوژن ئەگەر بکەوێتە ژێردەستیان. دوای ئەوەی کە عەلی کوڕی ئەبوتالیب بەوە دەزانێت کە(ڕم هانئ) ی خوشکی داڵدەی ئەم کەسەی داوە، دەچێتەی لای و داوای لێدەکات ئەم کەسەی ڕٍادەست بکات، بەڵام (ڕم هانئ) قەبووڵ ناکات و پێی دەڵێت کە ئەو مافی پەنابەرێتی بەخشیوەتە ئەم پیاوە. دواتر (ڕم هانئ) دەچێتە لای پێغەمبەر(د.خ) و ئەم بابەتەی پێڕادەگەیەنێت، ئەویش پشتگیری لە هەڵوێستی (ڕم هانئ) دەکات و دەفەرموێت"لقد ڕجرنا من ڕجرت یا ڕم هانئ". لەم ڕووداوە دەردەکەوێت کە ئافرەت ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ئیسلامدا، تەنانەت لە بابەتە سیاسیە هەستیارەکانیشدا، بە جۆرێک بۆچوونی خۆی هەبووە وگوێشی لێگیراوە، بەڵکو مافی پەنابەرێتی داوەتە کەسانی بێ باوەڕ بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ قیادەو سەرکردەکان.

8-گوتاری ئایینی پێویستە (3) خاڵی سەرەکی تێدا ڕەچاو بکرێت، ئەوانیش بریتین لە ڕەچاوکردنی (کات و شوێن و ڕادەی تێگەیشتنی خەڵکەکە). واتە هەموو ووتارێکی ئایینی پێویستە گونجاو بێت لەگەڵ کات و زەمەنی پێشکەشکردنی ووتارەکە، هەروەها دەبیَِت گونجاو بێت لەگەڵ ئەو شوێنەی ووتارەکەی تێدا پێشکەش دەکرێت، لەهەمان کاتدا پێویستە ئەو کەسەی ووتارەکە پێشکەش دەکات ڕەچاوی ڕادەی تێگەیشتنی خەڵکی گوێگری ووتارەکە بکات، بۆ ئەوەی ئەو  بابەتەی کە لە ووتارەکەیدا باسی دەکات  گونجاو بێت لەگەل کات و شوێن و ئاستی خەلکەگەدا

چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی چاکسازی لە بواری گوتاری ئایینیدا:

1-زیاد کردن و بەهێزکردنی تەنسیق و هەماهەنگی لە نێوان مامۆستایانی ئایینی و وەزارەتی ئەوقاف و  یەکێتی زانایان ودادگاکان و پەرلەمان، بەمەبەستی دانانی پلانێکی تۆکمەو گونجاو بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە بوارە جیاوازەکانی گوتاری ئایینی.

2-دروستکردنی سەندیکایەکی تایبەت بە ووتاربێژان، یان بەشێک لە یەکێتی زانایان تایبەت بکرێ‌ بە ووتاربێژەکان. لە هەمان کاتدا پێویستە بەڕێوەبەرایەتیەکی تایبەت هەبێت بە بانگەوازی و وتاربێژی لە وەزارەتی ئەوقاف، کە تایبەت بکرێت بە کارکردن لەسەر چۆنیەتی بەرەو پێش بردنی هونەری ووتاردان و گرنگی پێدان و بەدواداچوونی بابەتەکانی.

3-کرنگیدانی زیاتر بە ووتاردان بە شێوەێکی گشتی، و دانانی وانەیەکی تایبەت بە هونەری ووتاردان لە کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان، چونکە ئەم ماددەیە تاکو ئێستا وجودی نیە لەم کۆلیژە، لە کاتێکدا دەرچووانی ئەم کۆلیژە ڕاستەوخۆ کاری وتاردان ئەنجام دەدەن لە مزگەوتەکاندا.

4-ئەو کەسانەی کاری وتاربێژی دەکەن پێویستە بەر لە دامەزراندنیان بەشداری بکەن لە خولی تایبەت بە هونەری ووتاردان و ڕاهێنانیان لەم بارەوە بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە(3) مانگ بەلایەنی کەمەوە. ئەمەش بەمەبەستی ڕاهێنان و مەشق پێکردنیان لەسەر ووتاردان. لە هەمان کاتدا پێویستە پلە بەندی وەزیفی جێبەجێبکرێت بە سەریاندا. واتە لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە لە گوندەکان دابمەزرێن  و وتاربێژی بکەن و پاش تێپەڕبوونی کاتێکی دیاریکراو ئینجا بگوازرێنەوزە بۆ ناو شارەکان.

5-هەوڵدان بۆ دروستکردنی پەیوەندی توندو تۆڵ لە نێوان مامۆستایانی ئایینی و ووتاربێژان لەگەڵ نووسەران و ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندکاران.

کۆتا ڕاسپاردەشم ئەوەیە کە داوای پشتگیری  مامۆستایانی ئایینی و ووتاربێژان و ئامادەبوان دەکەم بۆ سەرخستنی ئەو بیرۆکەیەی هەمانە لە لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، کە دەمانەوێ‌ بیکەین بە پڕۆژە یاسا، کە ناوەرۆکەکەی بریتیە لە دەرچواندنی یاسایەک بەمەبەستی ڕێکخستنی لایەنە جیاوازەکانی بارودۆخی زانایانی ئایینی و ووتاربێژان، بەجۆرێک پێویستە پۆلێن بکرێن بۆ چەند پلەیەکی زانستی جیاواز، هەر پلەیەک مەرجی تایبەت بەخۆی هەبێت و ئیش و کارەکانی هەر پلەیەکی زانستی دیاربکرێت هاوشێوەی مامۆستایانی زانکۆ. لە هەمان کاتدا بۆ ئەوەی مامۆستایەکی ئایینی بگوازرێتەوە بۆ پلەی زانستی بەرزتر لە پلەکەی خۆی پێویست بکات خزمەت و توێژینەوە و تاقیکردنەوەی تایبەت ئەنجامبدات.

سوپاس بۆ گوێگرتنتان ، رێز و تقدیرم قبول بفەرمون . والسلام علیکم و رحمە الله و برکاته.

*پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی جەلیل خەیات و سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان

تێبینی: ئەم بابەتە لە سیمیناری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەرلەمانی کوردستان و کۆڕبەندی هزری ئیسلامی کە لە ئوتیڵ مێرکۆری هەولێر سازدرا لەژێر دروشمی(بەرەو گوتاری ئایینی هاوچەرخ)پێشکەش کراوە.