تاران – پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح
مامۆستا عبدالرحمن پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی سه‌رماوه‌زی 1392ی ھه‌تاوی له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئێران له به‌شی نه‌ته‌وه‌کان، ئایین و ئایین زاکان دیدارێکی کرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا مامۆستا عبدالرحمن پیرانی وێڕای جه‌خت کردن له‌سه‌ر بنه‌ما به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان که له دووھه‌م دانیشتنی دوای کۆنگره‌ی سێھه‌می جه‌ماعه‌ت په‌سه‌ند کرا، که یه‌کێ له‌وانه »جه‌خت کردنه سه‌ر شوناسی ئێرانی جه‌ماعه‌ته،« فه‌رمووی له‌به‌رچاو گرتنی شوناسی ئێرانی و پێوه‌ندی ھه‌موو نه‌ته‌وه‌کان به‌م ئاو و خاکه‌وه، له باوه‌ڕه ھه‌ره گه‌وره‌کانی ئێمه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌رابه‌ری شارۆمه‌ندی ببوایه، خوازیاری باس کردن له کێشه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی نهبویین.
ھه‌روه‌ھا فه‌رمووی :»پێویسته بۆ ھه‌ڵبژاردنی به‌رپرسه‌کان، جیا له ھه‌موو جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی، لێھاتوویی به‌رپرسه‌کان له‌به‌رچاو بگیردرێ و ئه‌م ئیشه پێویستی به که‌لتوورسازی و لابردنی ڕوانگه‌ی جیاوازی خوازانه‌یه، به جۆرێک که جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی نه‌بێته له‌مپه‌رێک بۆ به‌ده‌سھێنانی ئه‌م پۆستانه و له‌م به‌شه‌دا ده‌بێ له ته‌واوی توانایایی ناوچه‌کان و پارێزگاکانی ئه‌ھلی سوننه‌ت که‌ڵک وه‌رگیردرێ. سه‌باره‌ت به ھه‌ندێ ڕوانگه ڕایگه‌یاند : بوون و به‌دیھێنانی بارودۆخی به‌رابه‌ر بۆ به‌ده‌سھێنانی پۆسته‌کان له مافه سروشتی و سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌ته.
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران ڕایگه‌یاند : له‌وانه‌یه ھه‌ندێ گرفت و له‌مپه‌ر له‌سه‌ر ڕێگای ھاتنه‌جێی به‌ڵێنیه‌کانی ده‌وڵه‌تی جه‌نابی ڕۆحانی ببێ، به‌ڵام به کاڵ بوونه‌وه و نه‌مانی ئه‌م له‌مپه‌رانه ھیوادارین. ھه‌روه‌ھا جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که : جه‌ماعه‌ت له ھه‌ر جۆره ھه‌وڵ و تهقهلایێک که ده‌بێته ھۆی پێکه‌وه بوون و له یه‌ک تێگه‌یشتن و ھه‌روه‌ھا ببێته ھۆی لابردنی که‌م باوه‌ڕی و بێ باوه‌ڕی پێشوازی ده‌کات.
ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی جیھانی زانایانی موسولمان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌بێ ڕای گشتی خه‌ڵک له جیھانی ئیسلام دا سه‌باره‌ت به ئێران بگوڕدرێ و جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که ھه‌وڵ بدرێ تاکوو پله‌و پایه‌ی ئێران له‌لای ده‌زگا کاریگه‌ره‌کان وه‌کوو یه‌کیه‌تی جیھانی زانایانی موسوڵمان و که‌سایه‌تیه گه‌وره‌کانی دنیای ئیسلام به‌ره‌و به‌رز بوونه و چاکسازی بڕوات.
مامۆستا پیرانی وێڕای ئاماژه به ھه‌ندێ له‌و گرفتانه‌ی که له قوتابخانه و حوجره ئایینیه‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌ت له سه‌رده‌می دامه‌زرانی شۆڕای به‌رنامه‌دانان بۆ قۆتابخانه ئایینیه‌کان و ده‌ستێوه‌ردان له به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌م قوتابخانانه، وتی : «پێویسته بۆ لابردنی ئه‌م گرفتانه و سه‌ربه‌خۆیی قوتابخانه‌کان، و قه‌ناعه‌ت کردن ته‌نیا به به‌شی چاودێری، له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ئیشی تایبه‌ت و جیددی بکرێ.»
له درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، حوجه‌تولئیسلام یونسی وێڕای ئاماژه به ھه‌ندێ له سه‌ختی و گرفته‌کان بۆ ھاتنه جێی به‌ڵێنه‌کانی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی، ڕایگه‌یاند که ھه‌رچه‌ن دانه‌ده‌ستی پۆسته‌کان به مودیرانی سه‌ر به ئه‌ھلی سوننه‌ت ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام ھاتنه‌جێی ته‌واوی ئه‌م به‌ڵێنانه له‌م به‌شه‌دا، پێویستی به ئارام بوونه و چاکتر بوونی بارودۆخی ناو وڵات ھه‌یه.
ھه‌روه‌ھا ڕاێگه‌یاند که ئه‌ھلی سوننه‌تیش ده‌بێ وه‌ک ئه‌ھلی تهشهییۆع نیگه‌رانی توندڕه‌وه‌کان بن و جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ده‌توانێ بۆ ئارام ڕاگرتن و په‌ره‌پێدانی که‌لتووری میانه‌ڕه‌وی و مامناوه‌ندی بارودۆخی ئێستاکه ڕۆڵی چاک و به‌ھیزی ھه‌بێ.
له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ھه‌ردوو لا جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر پێوه‌ندی زیاتری زانایانی کاریگه‌ری شێعه و سوننی بۆ لابردنی نیگرانی و گۆڕینی ڕوانگه‌کان.
بۆچوونه‌کان