سەرەتای مانگی ڕەزبەر و کرانەوەی قوتابخانەکان، مزگێنی وەرزێکی نوێمان پێ دەدات. ھەموومان دەزانین کە سەرەتای ھەر ڕووداوێکی پڕپیت بۆ وڵاتەکەمان، لە ڕێگای زیادبوونی مەعریفە و بردنەسەرەوەی ئاستی ڕوانگە و زانستی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێمەوە سەرچاوە دەگرێ.

 

سەرەتای وەرزی فێربوون و تێکۆشان، پەیامھێنەریی داھاتوویێکی ڕوونتر و پڕ لە مێھرەبانییە. ھیوادارین ھەموو زانایانی کۆمەڵگا وێڕای ڕێزگرتن لەم سامانە ئینسانییە و پشتگیری لە پەروەردەیی نەوەی داھاتوو، بایەخی زیاتر بدەن بەو ڕێکخراوانەی کە ئیشی فێرکاری و پەروەردە دەکەن تا دەرەنجامەکەی پێکھاتنی ڕۆڵەگەلێکی لێھاتوو بێت بۆ پێکھێنانی داھاتووی وڵاتەکەمان.

 

مانگی ڕەزبەر، مانگی پەرەسەندنی دلۆڤانی و زانستە. ئاواتەخوازین بە پێکەوە بوون و ھاودڵی و ھاوبیریی گشتی، بتوانین کەڵک و پیتی زیاتر بە دەست بێنین

بەھۆی ھاتنی مانگی ڕەزبەر و سەردەمی کرانەوەی قوتابخانەکان، پیرۆزبایی لە ھەموو دایک و باوکان و خوێندکاران دەکەین.

 

پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح 

31ی خەرمانانی 96