بسم الله الرّحمن الرّحیم خەڵکی گەورە و بەشەرفی ئێران لەگەڵ پێشکەشکردنی سڵاو و ھیوای لەشساخی، ئاواتەخوازی وەرگرتنی بەندایەتی ھەموو لایەکین پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر پەڕلەمانی وڵاتەکەمان و مەزارگەی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و خەڵتانی خوێن‌کردنی چەن کەس لە ھاووڵاتییانی بێ‌تاوان بووە ھۆی سەرسووڕمان و پەژارەی گشتی. وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم پەلامارە قیزەونە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ھەر دوو ڕووداوەکە دەکەین و بۆ بریندارانیش ھیوای چاکبوونەوەمان ھەیە. وڵاتی ئێمە زیاتر لە ھەموو کات پێویستی بە یەکیەتی و یەکگرتوویی ھەیە. بڕوامان وایە وڵاتی ئێمە، یەکپارچە و یەک دەنگ بەرەنگاری تیرۆریسم دەبێتەوە و بە یارمەتی پەروەردگاری مەزن ئەم بەڵا ڕووخێنەرە لەناو دەبات. جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح 17ی جۆزەردانی 1396ی ھەتاوی